فارسی
English
ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 15ی ئاب ساڵی 2026 | کاتژمێر 16:25
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

ترس لە خەباتی جەماوەریی خەڵکی کوردستان و شەپۆلێکی نوێی گرتن و پیلانگێڕی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/06/22
in ئەندیشە

لە ماوەی نیزیک بە یەک مانگی ڕابردوودا شەپۆلێکی نوێ لە گرتنی چالاکانی سیاسی، فەرهەنگی و مەدەنی لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە دەستی پێکردوە و تا ئێستاش نێوەنێوە هەر درێژەی هەیە. ئیدارەی ئیتلاعاتی سەربە وەزارەتی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیم لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستان بە بەشینەوەی کۆمەڵێک تۆمەتی بێبنەمای ئەمنیەتی لەو ماوەیەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی چالاکی بوارە جۆراوجۆرەکانیان ڕاپێچی گرتووخانە و بەندیخانەکان کردوە و بە شێوەی جۆراوجۆر لێپرسینەوەیان لێ کردوون. بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی لەم پێوەندییەدا بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتوون؛ زۆربەی ئەو کەسانەی لەم هەڵمەتە نوێیە لە بانگکردن و بەندکردنەکاندا ناویان هاتووە، لە کەسانی ئیلیت و ناوبەدەرەوەی کۆمەڵگەی کوردستانن کە لە بوارەکانی ئەدەبی، فەرهەنگی و تێکۆشانی مەدەنیدا چالاک و متمانەپێکراوی خەڵکن. لە بەدواداچوونێکدا کە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ ئەم ڕەوتە نوێیە لە سیاسەتی سەرکوتی دەزگا ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم کردوویەتی، دەرکەوتووە کە ناوەندە ئەمنیەتییەکان بەوپەڕی بێڕیزی پێکردنەوە هەڵسووکەوتیان لەگەڵ بانگکراوان و گیراوان کردوە و هەڕەشەیان لێ کردوون کە یان دەبێ هاوکاریی ڕێژیم بکەن یان دەبێ واز لە چالاکییەکانیان بهێنن.
لە شاری سنە و لە هەڵمەتێکی گرتن و چاوسوورکردنەوەی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە کۆمەڵگەی مەدەنی لەم شارە، لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا چەندین کەسی چالاکی ئەم شارەیان گرتوە و ڕاپێچی بەندیخانەیان کردوون و تۆمەتی جۆراوجۆری بێبنەمایان داونەتە پاڵ. هەر لەم پێوەندییەدا و هەر لە شاری سنە ئەوە بۆ ماوەی نیزیک بە مانگێکە زارا محەممەدی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگیی «نۆژین» کە تەنیا کاری خزمەت بە زمانی کوردی و بەڕێوەبەریی وانەکانی فێرکردنی زمانی کوردی بە منداڵانی شارەکەی بووە لە بەندیخانەدایە و، تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە. هەر لە شاری سنە چەند کەسێکی دیکە بە تۆمەتی ئەمنیەتی دەستبەسەر کراون و تا ئێستا لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و ئیزن بە بنەماڵە و کەس و کاریان نادرێ چاویان پێیان بکەوێ.
لە شاری مهاباد تەنیا لە ماوەی نیزیک بە یەک مانگی ڕابردوودا بە دەیان کەس لە کەسایەتییە ئەدەبی، فەرهەنگی و سیاسییەکانی ئەم شارە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە بانگ کراون و هاوکات لەگەڵ بێڕێزی پێکردنیان، داوای هاوکارییان لێ کراوە. ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری مهاباد کە تازەیی کەسێکی زمان شڕ و بێحورمەتی وەک بێهزادی ڕەسووڵی، بەرپرسایەتیی گشتیی ئەم ئیدارەی خراوەتە ئەستۆ، لە ماوەی ئەم یەک مانگەی ڕابردوودا بە دەیان کەس لە کەسایەتییە ناوبەدەرەوەکانی ئەم شارەیان بانگ کردوە و ئەوپەڕی بێحورمەتییان پێ کردوون و بە هەڕەشەوە داوایان لێ کراوە کە بۆ سیخوڕیکردن و جاسووسیکردن!! هاوکاریان بن، دەنا مافی ئەوەیان پێ نادرێ لە هیچ چالاکییەکدا بەشدار بن. لە شارەکانی ئیلام، پیرانشار و شنۆش هەر لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا بە دەیان کەس لە چالاکان بانگی ناوەندە ئەمنیەتییەکان کراون و هەڕەشەیان لێ کردوون کە چیدیکە حەقیان نییە، چالاکی بکەن.
لەم گرتن و ڕاوەدوونانەدا مامۆستایانی ئایینیی نیشتمانپەروەر لە زۆرێک لە شار و ناوچەکانی کوردستان بێبەش نەبوون و بە تاوانی حەقبێژی و داکۆکی لە مافە نەتەوەیی و مەزهەبییەکانی خەڵک ڕووبەڕووی هەڕەشە، بێڕێزی و گرتن بوونەتەوە. بەتایبەت دوابەدوای هەڵوێستی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ئایینی بەرامبەر بەو بێڕێزییانەی لە کاناڵی پێنجی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کرایە سەر بیروباوەڕ و کەسایەتییەکانی ئەهلی سوننەت، ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم بە دەستبەسەرکردنی چەند مامۆستایەک لە شارەکانی پیرانشار و شنۆ و هەڕەشەکردن لە بەشێکی دیکە لە مامۆستایانی ئایینی، گوشارەکانی بۆ سەر مامۆستایانی ئایینی نیشتمانپەرەوەر چڕ کردۆتەوە و ڕاشکاوانە هەڕەشەیان لێ دەکرێ کە بۆیان نییە لە وتار و خوتبەکانیاندا باس لەو پرسانە بکەن کە بە قسەی ئەوان دەبێتە هۆی داندانی خەڵک دژ بە ڕێژیم.
بەپێی ئەو ڕاپۆرت و زانیارییانەی لە پێوەندی لەگەڵ ئەم شەپۆلە نوێیە لە گرتن و دەسبەسەرکردنی چالاکانی نێوخۆی وڵات لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە، لە ڕێگای کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بە «کوردستان» گەیشتوون، نێوەرۆکی زۆربەی هەرە زۆری لێپرسینەوەکان دەکرێ لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا باس بکرێن:
– بەدواداچوون و گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی کە بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکانی ئەمساڵ بوون.
ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم تەواوی هەوڵیان ئەوەیە کە بە گرتن و زیندانیکردن و بێڕێزییەکانیان بەم کەسانە، لە داهاتوودا پێش بەم جووڵە جەماوەرییانە بگرن و کۆمەڵگە لەوە بترسێنن و ئەو پەیامە بڵاوبکەنەوە کە ئەوانەی کە دەیانهەوێ لە وەڕێخستنی ڕەفتارە جەماوەرییەکاندا ڕۆڵیان هەبێ، لێپرسینەوەیان لێ دەکرێ و ڕووبەڕووی هەڕەشە و گرتن دەبنەوە. لە تەواوی ئەم لێپرسینەوانەدا تۆمەتی ئەوەیان داوەتە پاڵ بەڕێوەبەران و ڕێکخەرانی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ئەمساڵ کە «ئەوانە بە تەحریک و پشتیوانیی حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو کارانە دەکەن». بە واتایەک دەیانهەوێ ناوەندە ئەمنیەتییەکان ئامانجیان ئەوەیە کە ئەم جووڵە جەماوەری و خۆڕسکانەی کۆمەڵگەی کوردستان بۆ پێکانی هەدەفی خۆیان، بخەنە پاڵ حیزبەکان بەم جۆرە بیانوویەک بۆ سەرکوت بدۆزنەوە.
– ترسان لە جموجۆڵە مەدەنی و جەماوەرییەکانی کوردستان و داڕشتنی پیلانێک بۆ بەدناوکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕەخساندنی فەزایەک بۆ هەڵوەشاوە ڕاگەیاندنی ڕێکخراوە جۆراوجۆرە مەدەنییەکان.
ژوورە فکرییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەرک بەو واقعییەتە کە خەبات و تێکۆشانی مەدەنی لە کوردستان خەریکی پەرەئەستاندنی زیاتر و بەجەماوەریبوون و ڕووبەڕووبوونەوەی جیدی لەگەڵ پیلان و سیاسەتەکانی ئەم ڕێژیمەیە، هەست بە مەترسی دەکەن. بۆیە لە ڕێگای ناوەندە ئەمنیەتی و سەرکوتکارییەکانیانەوە دەیانهەوێ بە جۆرێک ڕوخسارە دیارەکانی ئەم بزاڤە بترسێنن و هەزینەی قورسی ئەمنیەتییان لەسەر بار بکەن و لە پێشەنگایەتییان کەم بکەنەوە. ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لەگەڵ زۆربەی ئەو چالاکانەی کە لەو ماوەیەدا بانگ کراون، لەسەر ڕێکخراوە مەدەنییەکان پرسیاری گوماناوییان کردوە و بە جۆرێک ویستوویانە ئەو پەیامە بگەیەنن کە «ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەستراوە بە شوێنی دیکەن و کاری تێکدەرانە دەکەن»!! هەمووی ئەم تۆمەت و تەفسیرە بێبنەمایانە بۆ ئەوەیە کە لە ڕەوتێکی سەرکوتکاری و داپڵۆسیندا – کە بەم قسانەیان دەیانهەوێ بیانووی بۆ بدۆزنەوە – دەست لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان و بزووتنەوەی جەماوەریی خەڵکی کوردستان بوەشێنن.
هەموو ئەم ترس، هەڕەشە، گرتن و بێڕێزییانە دەریدەخەن کە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆمەڵگەیەکی زیندوو و خاوەن ئیرادەیە و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم کۆمەڵگەیەدا نە تەنیا هیچ جێگە و پێگەیەکی نییە و نەماوە، بەڵکوو بەرەنگاریی جیدی بەرامبەر بە سیاسەتە دژەگەلییەکانی دەکرێ.

Related Posts

ئەندیشە

پێشەوا قازی محەممەد لە نێوان نەریت و مودێڕنیتەدا

5 ساڵ ago
ئەندیشە

لە دیکتاتۆڕییەوە تا دێموکراسی (تێکڕمانی دیکتاتۆری)

6 ساڵ ago
ئەندیشە

بەئامانج گرتنی دەسەڵاتی دیکتاتۆر

6 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist