كۆماری ئیسلامیی ئێران به قۆناغێكی دژوار له ژیانی سیاسیی خۆیدا تێ ده‌په‌ڕێ، به جۆرێك كه بنه‌ماكانی مه‌شروعیه‌تی هه‌م له نێوخۆ و هه‌م له كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تیدا گه‌یشتۆته نزمترین ئاستی خۆی له ماوه‌ی 4 ده‌یه‌ی ڕابردوودا. له ئاستی نێوخۆدا به سه‌ركێشان بۆ تایبه‌تیترین كه‌له‌به‌ری ژیانی خه‌ڵك، كه‌شێكی پڕ له خه‌فه‌قان و ترسی به سه‌ر كۆمه‌ڵگەدا سه‌پاندووه و ئازادییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به چه‌شنێك به‌رته‌سك كردۆته‌وه كه هه‌ر چه‌شنه ده‌نگ ههڵبڕینێك تێچووی قورسی به‌دواوه‌یه. له لایه‌كی دیكه داڕمانی ئابووریی ئێران كه ده‌ره‌نجامی سیاسه‌ته فراوانخوازییه‌كانی ڕێبه‌رانی ڕێژێمه، ژیانی خه‌ڵكی به‌ره‌وڕووی قه‌یرانێكی بێوێنه كردۆته‌وه. ده‌ره‌نجامی لۆژیكی ئه‌و دۆخه‌ی كه ئێستا له ئێران‌دا زاڵه، دروستبوون یان باشتره بڵێین فراوانبوونی كه‌لێنی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاته كه له ئه‌نجامی ناكارامه‌یی ده‌سه‌ڵات و بێبه‌ش بوونی خه‌ڵك له نان و ئازادی هاتۆته ئاراوه. ئه‌وه‌ی جێگای پرسیار و تێڕامانه ئه‌وه‌یه بۆچی كۆمه‌ڵگەی ئێران تاڕاده‌یه‌كی زۆر بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێسته و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه شاراوه‌ی له‌نێو چین و توێژه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگەدا هه‌یه خۆی له ئاكسیۆنی جه‌ماوه‌ری و نافه‌رمانیی مه‌ده‌نیی گشتگیردا نابینێته‌وه؟ ئایا به‌ستێنه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی خرۆشانی جه‌ماوه‌ری له ئێران‌دا نهگووراون؟ هۆكاره ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و بێده‌نگیه چین؟ بۆ وڵامدانه‌وه به‌و پرسیارانه سه‌ره‌تا پێویسته ئاوڕێك بده‌ینه‌وه له بافتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران و ڕه‌فتاری سیاسیی خه‌ڵكی ئەم وڵاتە.
بێ تهفاوهتیی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانێ وڵامی به‌شێك له‌و پرسیارانه بداته‌وه كه ئێستا له كۆمه‌ڵگەی ئێران‌دا ده‌بینرێ و هاوكات یه‌كێكه له‌و پارادایمانه‌ی كه له پاڕادۆكس دایه له‌گه‌ڵ ڕوحی گۆڕانخوازانه. به ده‌ربڕینێكی دیكه تا ئه‌و كاته‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگە نه‌توانن له نێوان هیواكانی داهاتوویان و ئه‌ركه‌كانی ئیستایان هاوسه‌نگی دروست بكه‌ن، گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵگەدا نایه‌ته دی.
بێته‌فاوه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی بریتییه له‌وه‌ی كونێشگهر به‌هۆی بێهیوایی له بێ كاریگه‌ربوونی هه‌نگاوه‌كان بۆ باشتركردنی بارودۆخ یان به‌هۆی ترس و نیگه‌رانی له تووش بوون به زیان یان له‌ده‌ستدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك، كه له‌وانه‌یه سه‌ره‌كی یان ناسه‌ره‌كی بێ و یان به هه‌ر دوو هۆكار هیچ هه‌وڵێك نه‌دا بۆ باشتركردنی ئه‌و دۆخه‌ی كه بۆخۆی هاتۆته پێش یان یان بۆ كه‌سانی تری په‌یوه‌ندیدار به‌خۆی.
به پێی ئه‌و پێناسه‌یه كۆنێشگهر له‌و تێده‌گا كه بارودۆخ له‌بار نییه و پێویستی به گۆڕانكارییه، كۆنێشگهر نیگه‌رانی ئه‌و زیانه‌یه كه له‌وانه‌یه له هه‌ر هه‌نگاونانێك به‌ری بكه‌وێ و له ئه‌نجامدا گومانی هه‌یه كه هه‌نگاوه‌كانی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دۆخی ئارایی دروست ده‌كا.
بێته‌فاوه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌می نه‌بوونی هه‌ستیاریی كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌رامبه‌ر به ڕووداوه‌كانی ده‌وروبه‌ر و خۆنه‌دان له پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانە، كه ده‌بێته هۆی لێك جیاكردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگە و نه‌بوونی هاوپه‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌كرده‌وه سامانی كۆمه‌ڵایه‌تی لاواز و بێ كاریگه‌ر ده‌كا. چۆنیه‌تیی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات، سیسته‌می به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات، ستراكتۆری سیاسی و یاسایی، دۆخی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ئه‌حزاب و به گشتی ئاستی دیمۆكراتیزه بوونی ده‌سه‌ڵات و له په‌نا ئه‌وانه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه زاتیه‌كانی كۆمه‌ڵگە له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی بێ ته‌فاوه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تین.
به چاوخشاندنێك به كۆمه‌ڵگەی ئێران ده‌رده‌كه‌وێ كه چین و توێژه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگە كه‌متر خۆ له‌و چالاكییانه ده‌ده‌ن كه تێچووی هه‌یه و له‌وانه‌یه به‌ره‌وڕووی گوشار و زیانیان بكاته‌وه و له ده‌ربڕینی ویسته‌كانیاندا په‌نا بۆ شێوازی پارێزگارانه و كه‌م تێچوو ده‌به‌ن. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی به‌رهه‌می نه‌بوونی ئازادییه كه به‌ستێنه‌كانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌رته‌سك كراونه‌ته‌وه، زیاتر له‌وه به‌رهه‌می خووگرتنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگەیه به خۆشبژێوییهكی درۆیین كه دۆخی ناله‌باری ئابووری ڕێگه‌ی پێ نادا. واته هه‌موو چه‌رمه‌سه‌رییه‌كانی دۆخی ئابووری و فشاره‌كانی ژیان به‌رهه‌مهێنه‌ری پتانسیهلێكی ناڕه‌زایه‌تییه كه نه‌بوونی ئازادییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داده‌پۆشێ و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانی نه‌داری هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵی بێ‌وچان بۆ خۆشبژێویی ونبوو. لێره‌دایه كۆمه‌ڵگە تووشی پارادۆكسێكی ڕاسته‌قینه ده‌بێته‌وه له نێوان هه‌وڵدان بۆ ژیانی باشتر و نه‌گه‌ڕان به‌دوای به‌ستێنه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ژاری و كپ كردنی ده‌نگه‌كان.
له وه‌ها دۆخێك‌دا ڕوحی پارێزگارانه له ڕوحی گۆڕانخوازدا به‌هێزتر ده‌بێ و ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگە به‌ره‌و پاراستنی دۆخی ئارایی ده‌شكێته‌وه. واته تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگە كرده‌وه یان دژكردهوهكانیان له چوارچێوه‌ی پاراستنی ئه‌مڕۆدا ده‌بێ و نائاگایانه خزمه‌ت به‌و سیسته‌مه ده‌كه‌ن كه هۆكاری سه‌ره‌كیی دروستبوونی ناكارامهییهكانه. تاكی بزێو ده‌بێته كۆیله‌ی بێتهفاوهتی و نیگه‌رانی و بێهیواییهكانی و ده‌كه‌وێته ژێر كارتێكه‌ریی ته‌كووزیی زاڵی كۆمه‌ڵگە.
تاكگه‌رایی یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه دیاره‌كانی خه‌ڵكی ئێران كه زیاتر به‌رهه‌می شێوازی ژیانی بنه‌ماڵه‌یه له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی دیكتاتۆڕدا كه به درێژایی مێژوو به سه‌ر ئێران‌دا زاڵ بووه. ئه‌و دیارده‌یه ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تاك ناچار بكا خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بپارێزێ و متمانه به هیچ كه‌س نه‌كا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوارچێوه‌یه و به تایبه‌ت له ئاست ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارن و به‌شێكن له حكوومه‌ت. ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ كرده‌ی سیاسی و گۆڕانخوازانه بێ واتا ده‌كا و ئه‌نگیزه‌ی چالاكی له بیاڤی گشتیدا له‌ناو ده‌با.
له وه‌ها كۆمه‌ڵگەیه‌كدا سیسته‌می نۆڕم و به‌هاكان داده‌به‌زێ و به‌رپرسیاره‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گاته ئاستێكی نزم و به‌ستێنه‌كانی به‌رده‌وامیی ده‌سه‌ڵاتی نادێمۆكڕاتیك و داپڵۆسێنه‌ر نوێ ده‌بێته‌وه و بێهیوایی و بێ ته‌فاوه‌تی زیاتر به‌رهه‌م دێته‌وه. ده‌كرێ بڵێین بێ ته‌فاوه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌نده ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به هۆكاره نێوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه. واته نه‌بوونی ڕێبه‌ری و توندوتیژی ده‌سه‌ڵات و گه‌مه‌ی فریوده‌رانه‌ی زلهێزه‌كان كاریگه‌رن له سه‌ر قووڵبوونه‌وه‌ی بێته‌فاوه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام نابێ له‌وه غافڵ بین كه هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی باس كران به دیوێكی دیكه‌دا به‌رهه‌می تایبه‌تمه‌ندییه‌كی چه‌سپاو و زاتی نێوخۆی كۆمه‌ڵگەی ئێرانن كه هه‌مان ونبوونی به‌رپرسیاره‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییه. ئه‌گه‌ر بێتوو تاكه‌كان خۆیان له ئاست پرسه گرینگ و چاره‌نووسسازه‌كاندا به‌رپرسیار بزانن و ئه‌ركی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان وه‌خۆ گرن و به‌رژوه‌ندییه كاتیهكانیان فیدای به‌رژه‌وه‌ندییه درێژمه‌وداكان بكه‌ن، ئاسۆی دروستبوونی گۆڕانكاری گه‌شتر ده‌بێ.