• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

حەمیدڕەزا جەلاییپوور و ئێعدامی ٥٩ کەسەکەی مەهاباد

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/06/06
جۆری بابەت: سیاسی, وتار

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی جۆزەردانی ١٣٦٢، ئەو کاتەی کە جەلاییپوور فەرمانداری شاری مەهاباد بوو، ٥٩ کەسی خەڵکی ئەم شارە کە ماوەیەک پێشتر دەسبەسەر کرابوون؛ بەکۆمەڵ لە شاری تەورێز گوللەباران کران.
حەمیدڕەزا جەلاییپوور، پارەکە لە وڵامنامەیەکدا بۆ منی نووسی کە ئەو لەو ئێعدامانە ئاگادار نەبووە: «ئەمن پاش مانگێک لە ڕێگای بنەماڵەی زیندانییەکانەوە لە ئێعدامی ئەم ٥٩ کەسە ئاگادار کرامەوە.» ئەم ئیدیعایە درۆیەکی ڕووتە، چونکە جەلاییپوور یەکەم کەس بوو کە لە دوای ئێعدامەکان، لەم بارەیەوە لێدوانی دا.
پێنجشەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٣٦٢، دەنگ و ڕەنگی ناوەندی مەهاباد، بەیاننامەی شووڕای تەئمینی شارستانی مەهابادی بڵاو کردەوە؛ کە لەودا ئاماژە بە لە سێدارەدانی ٥٩ بەندیی دژە شۆڕش کرابوو. دەنگ و ڕەنگی مەهاباد لە دوای خوێندنەوەی ئەم بەیاننامەیە، لەگەڵ ئاغای جەلاییپوور وەک فەرماندار و بەرپرسی شۆڕای تەئمینی شارستان کە ئەم بەیانییەی واژۆ کردبوو، وتووێژی کرد.
جەلاییپوور لەم لێدوانەدا بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە نیزامی ئینقلابی (کۆماری ئیسلامی) بەبێ هیچ لێخۆشبوونێک و بەبڕشتەوە کەسانی دژەشۆڕش سزا دەدا، هەڕەشەی کرد کە ئێعدامی زیاتریش لە ڕێدایە.[١] ئاغای فەرماندار، بەیانیی ئەو ڕۆژە لە نوێژی ڕۆژی هەینیی مەهاباددا بە دووپاتکردنەوەی هەڕەشەکانی پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە نیزامی ئینقلابی نایەڵێ دێموکرات و کۆمەڵەی دژەشۆڕش لەمە زیاتر کوردستان نائەمن بکەن.
ئەم ئێعدامە بەکۆمەڵە، لە تۆڵەی «محمد بروجردی»، فەرماندەی سەرەکیی سپای پاسداران لە ڕۆژئاوای ئێران (دامەزرێنەری قەرارگای هەمزە) کە لە ڕۆژی ١ی جۆزەرداندا لەسەر جادەی مەهاباد-نەغەدەدا کوژرابوو، لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە کرا.
بەم شێوەیە بەپێچەوانەی ئیدیعای جەلاییپوور، ئەم ئاغایە نەک هەر ئاگاداری ئێعدامەکان بوو و هەر لەو ڕۆژەدا، لەم بارەیەوە لە ڕادیۆ و بۆ بەیانییەکەشی لە نوێژی هەینیی مەهاباددا قسەی کرد، بەڵکوو هەروەک سەرچاوەیەکی ئاگادار بە منی ڕاگەیاند، جەلاییپوور یەک لەو کەسانەیە کە ڕۆژی ٤ی جۆزەردانی ساڵی ٦٢ لە کۆبوونەوەی نائاسایی (اضطراری)ی شووڕای تەئمینی پارێزگا لە شاری ورمێ، بەشدار بووە و لەمەڕ بڕیاری تۆڵەستاندنەوە بەبۆنەی کوژرانی «بروجردی»ـیەوە؛ ڕاوێژیان پێ کردوە.
جەلاییپوور هەر لەو وڵامنامەی کە ساڵی ڕابردوو لە «انصاف نیوز»دا بڵاو بۆوە، نووسیویەتی: «٥٩ زیندانییە ئێعدامکراوەکەی ڕۆژی ١٢ی جۆزەردانی ١٣٦٢، پێشمەرگەی چەکداری حیزبی دێموکرات بوون و لە شەڕدا بە دیل گیرابوون و پتر لە یەک ساڵ پێش لە ئێعدامکرانیان لە بەندیخانەی تەورێز ببوون.» ئەم کورتە ڕستەیە ٣ درۆی گەورەی تێدایە:
یەکەم ئەوەی کە هەتا ئەو جێگایەی ئێمە دەزانین لە هەموو شەڕەکانی نێوان پێشمەرگە و هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە دەیەی شەستدا، بە هەموویەوە ٥٩ پێشمەرگەی زیندوو دەسبەسەر نەکران، چ بگا بەوەی لە ماوەی ساڵێکدا ئەم ژمارە بەرچاوە لە پێشمەرگە بە دیل گیرابێتن.
دووهم ئەوەی کە لەو ساڵانەدا بە هیچ جۆرێک نەدەکرا پێشمەرگەیەکی دیل، بۆ ماوەی یەک ساڵ لە زینداندا بمێنێتەوە. پێشمەرگە دیلەکان لە نیزیک ١٠٠٪ی حاڵەتەکاندا پاش ئەشکەنجەدان بە مەبەستی وەدەستهێنانی زانیاری و بۆ نیشاندانی هێز و ترساندن، لە دوای چەند حەوتوو یان بەلانی زۆرەوە چەند مانگێک تیرباران دەکران.
سێیەم ئەوەیە کە ئەم ئێعدامکراوانە هیچیان پێشمەرگە نەبوون و لە شەڕی چەکداریدا نەگیرابوون. ڕاستییەکە ئەوەیە ئەم ٥٩ کەسە نە پێشمەرگە بوون و نە لە شەڕدا گیرابوون و، نە تەنانەت کادری ڕەسمیی حیزبە کوردییەکان بوون.
ژمارەیەک لەم کەسانە، (نیزیک بە ٤٠ کەسیان) تازەلاو و لاوانێک بوون کە بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبی دێموکراتی کوردستان و بەستراوەیی بە یەکیەتیی لاوانی ئەم حیزبە (تۆمەتێک کە هیچ کاتێک لە دادگادا نەسەلمێندرا) و، لە نێوان دوو ڕۆژ (یەکشەممە ٢٩ی ڕەشەمەی ٦١ هەتا دووشەممە ١ی خاکەلێوەی ٦٢)دا دەسبەسەر کرابوون و، زۆرینەی ئەوانی دیکەش خەڵکی ئاسایی مەهابادی بوون کە تۆمەتی لایەنگری لە کۆمەڵە و حیزبی دێموکراتیان لەپاڵ درابوو و، لە زستانی ٦١ـەوە هەتا سەرەتای بانەمەڕی ٦٢ لە نێو شاری مەهاباد گیرابوون.
ئەم بەندییانە بەپێی یاسای ئەو کات، لە دوای گیرانیان دەسبەجێ بە مەبەستی لێپێچینەوە و چاودێری بەڕێی ورمێ دەکرێن و هەموو ماوەی دەسبەسەر بوون و لێپێچینەوەکەیان لە شاری ورمێ بووە. ئەم کەسانە چەند ڕۆژ پێش لە ئێعدامکرانیان دەنێردرێن بۆ تەورێز و دوای دادگاییەکی بەکۆمەڵ بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبە دژە شۆڕشەکان بڕیاری لە سێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێ و، ڕۆژی ١٢ی جۆزەردان هەموو تێکڕا و بەکۆمەڵ تیرباران دەکرێن.
لە دوای بڵاو بوونەوەی بەیاننامەکە و ڕاگەیاندنی ناوی ئەم ٥٩ ئێعدام کراوە لە دەنگ و ڕەنگی ناوەندی مەهابادەوە، بنەماڵەکان بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ئازیزەکانیان بە چەندەها جار سەردانی فەرمانداریی مەهاباد، بەندیخانەی ورمێ، قەرارگای هەمزە، بەندیخانەی تەورێز، دادگای شۆڕش و سپای تەورێز دەکەن، بەڵام هەتا ئێستاش نە وڵامێکیان وەرگرتۆتەوە و نە شوێنی ناشتنی تەرمی ڕۆڵەکانیان پێ گوتوون.
ئایا ئاغای دوکتور حەمیدڕەزا جەلاییپوور دەتوانێ لە هەموو ژیانیدا تاقە جارێک بەنیسبەت ناخۆییەکان ئاکارێکی جوان لە خۆی بنوێنێ، بەڵکوو هیچ نەبێ بڕێک لە بڕک و ژانی 36 ساڵەی بەجێماوەکانی ئەم کوشت و بڕە داشکێنێ؟ لە دەستی دێ شوێنی ناشتنی تەرمی ئەم ٥٩ کەسە بە بنەماڵەکانیان ڕابگەیەنێ، ئەگەر بیهەوێ.

* هەردی سەلیمی کردوویەتی بە کوردی

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist