له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٤، هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌هه‌می پارڵمانی ئێران به‌رێوه ده‌چێ. پارڵمانی ئێران ئێستا ٢٩٠ ئه‌ندامی هه‌یه و ئه‌و رێژه‌یه ره‌نگه بۆ خۆلی ده‌هه‌م بۆ ٣١٠ کورسی به‌رز بێته‌وه. کاندیده‌کانی خۆلی ده‌هه‌می پارڵمان له ٢٩ سه‌رماه‌ز تا ٤ی به‌رفرانبار مه‌جالیان هه‌یه تا ناونووسی بکه‌ن. به پێی مادده‌ی ٢٩ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئێران، به‌شێک له به‌رپرسانی حکوومه‌تی ئه‌گه‌ر بیانهه‌وێ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی پارڵمانی بکه‌ن ده‌بێ ٦ مانگ پێشتر ده‌ست له به‌رپرسیاره‌تیان بکێشنه‌وه. به واته‌یه‌کی دیکه هه‌ڵبژاردن له مانگی سه‌رماوه‌ز به‌ملاوه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ بابه‌تێکی سه‌ره‌کی نیو فه‌زای سیاسی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌بێ. هێزێکی سیاسی پێویسته چۆن بروانیته ئه‌و هه‌ڵبژاردنه؟ ره‌وتێکی سیاسی کوردی پێویسته به چ شێوه‌یه‌ک ئاراسته ببه‌خشێته ده‌نگده‌ری کورد که خزمه‌ت به گه‌شه‌ی ناسیۆنالیزمی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکا؟ پێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له سیاسه‌تی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له کوێ دایه؟
هه‌ڵبژاردن له نێو سیستمی کۆماری ئیسلامی دا
هه‌ڵبژاردن یه‌کێک له پێویستی یه‌کانی سه‌ره‌کی هه‌ر سیستمێکی سیاسی دێموکراتیکه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵک بڕیاری ئه‌وه بدا که چ که‌سانێک پێویسته وڵات به‌رێوه به‌رن و وڵات ده‌بێ به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌کی سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی بڕوا. به‌ڵام هه‌ڵبژاردن له نێو سیستمی کۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بابه‌تێکی پرسیارهه‌ڵگر بووه. له دوای شۆڕشی ١٩٧٩، سیستمێکی سیاسی تایبه‌ت واته کۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر ئێران دا زال بووه. ئه‌و سیستمه هاوپێوه‌ندی و تێکههلکێشانی ره‌وایی سه‌روو خه‌ڵکی واته بوونی ویلایه‌تی فه‌قیه و ره‌وایی خه‌ڵکی واته به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری و پارڵمان بووه. هه‌ڵبژاردن له نێو کۆماری ئیسلامی دا به هۆی بوونی یاسای نادادپه‌روه‌ر، شوورای نیگابان و نه‌بوونی شه‌فافییه‌ت، هه‌ڵبژاردنێکی نادادپه‌روه‌ر بووه؛ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له خه‌ڵک نه‌یانتوانیوه و ناتوانن وه‌ک کاندیدی سه‌رۆک کۆماری، کاندیدی پارڵمان و شووراکانی شار و دێ به‌شدار بن. هه‌ر بۆیه به‌شی زۆرینه‌ی ئۆپۆزیسیۆن به‌رده‌وام هه‌ڵبژاردنه‌کانیان بایکۆت کردوه و باسیان له‌وه کردوه که له رێگه‌ی به‌شداری نه‌کردن ده‌یانهه‌وێ ره‌وایی کۆماری ئیسلامی بخه‌نه ژێر پرسیار. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که هه‌ر دووک گریمانه واته نادادپه‌روه‌ر بوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌وه‌ی رێژیم له به‌شداری خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌ڵکی ئامرازی وه‌رده‌گرێ و ده‌نگدانی خه‌ڵک له ئاستی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی دا وه‌ک به‌ڵگه‌ی ره‌وایی خۆی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا به دروست ده‌زانم به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵبژاردن له نێو کۆماری ئیسلامی دا بابه‌تێکی پربایه‌خه و شتێکی فۆرمالیته نیه. هه‌ڵبژاردن له نێو سیستمی کۆماری ئیسلامی شانۆیه‌کی سیاسی نیه که خامنه‌یی سه‌رجه‌م ورده‌کاری و ئاکامه‌کانی ده‌ستنیشان بکا.
تێرامان له مێژووی هاوپێوه‌ندی ره‌وایی خه‌ڵکی (کۆمارییه‌ت) له‌گه‌ڵ ره‌وایی سه‌روو خه‌ڵکی (ویلایه‌تی فه‌قیه) نیشان ده‌دا که سه‌ره‌رای نادێمۆکراتیکبوونی هاوپێوه‌ندی کۆمارییه‌ت-ویلایه‌تی فه‌قیه، ئه‌و هاوپێوه‌ندییه پێوه‌ندی یه‌کی گۆڕان هه‌ڵگر بووه. سه‌رده‌می خۆمه‌ینی سه‌رده‌می باڵاده‌ستی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای ویلایه‌تی فه‌قیه به‌سه‌ر سیستمی به‌رێوه‌به‌ری و ئیداری (ده‌وڵه‌ت) دا بووه. ئه‌ستاندنه‌وه‌ی به‌رپرسیاره‌تی له ئه‌بولحه‌سه‌نی بنی سه‌در، یه‌که‌مین سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی له سال ١٣٦٠ لووتکه‌ی باڵاده‌ستی ویلایه‌تی فه‌قیه (خومه‌ینی) به سه‌ر ده‌نگی خه‌ڵک دا بوو. ره‌وتی لاوازبوونی باڵاده‌ستی ویلایه‌تی فه‌قیه به مردنی خومه‌ینی و هاتنه‌سه‌رکاری خامنه‌یی وه‌ک رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ده‌ستی پێ کرد. خامنه‌یی خاوه‌نی ئه‌و پێگه کاریزماتیکه نه‌بوو که خومه‌ینی هه‌یبوو. به واتایه‌کی دیکه خامنه‌یی سه‌رۆک کۆمارێک بوو که به هاوکاری ره‌فسه‌نجانی ببوو به رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران.
بوونی محه‌ممه‌دی خاته‌می به سه‌رۆک کۆماری ئێران له ٢ جۆزەردان ١٣٧٦ له رێگه‌ی سندووقی ده‌نگدان، قۆناخێکی جیاواز له مێژووی سیاسی کۆماری ئیسلامی خۆلقاند که له‌ودا هه‌رچه‌ند به که‌موکورتی کرانه‌وه و گه‌شه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نی ئێران که‌وته رۆژه‌ڤه‌وه. له سه‌رده‌می رێفۆرمخوازه‌کان دا واته له ساڵی ١٣٧٦ تا ١٣٨٤ به‌شداری سیاسی خه‌ڵک به‌رفراوان بووه و بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاران و ژنان رۆلێکی چالاکتریان له فه‌زای سیاسی و کولتووری ئێران گێڕا. له ده‌وڵه‌تی خاته‌می دا بۆ یه‌که‌م جار دامه‌زراوه‌یه‌کی تایبه‌ت به مه‌سه‌له‌ی ژنان واته “ناوه‌ندی به‌شداری ژنان” پێکهات و ماف و مه‌سه‌له‌ی ژنان له ئه‌ده‌بیاتی ده‌وڵه‌ت و ئه‌ده‌بیاتی سیاسی زیاتر هاته‌به‌رباس. ته‌نانه‌ت ئه‌و باسانه‌ی دوای بوونی مه‌عسوومه ئیبتکار به جێگری سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی رێکخراوی ژینگه‌پارێزی ئێران سه‌باره‌ت به به‌شداریی ژنان له سیاسه‌ت و ته‌نانه‌ت پێویستی له‌به‌رکردنی چارشێو هاته ئاراوه هه‌مووی له خانه‌ی زیاتر هاتنه‌ئارای یه‌کسانیی ره‌گه‌زی له فه‌زای سیاسی ئێران له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ. به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی شووراکانی دێ و شار له ساڵی ١٣٧٧ بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی کۆماری ئیسلامی دا نیشانه و نموونه‌یه‌کی دیکه له شۆربوونه‌وه‌ی سیاسه‌ت بۆ نێو ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک و بهرفراوانتربونی به‌شداریی سیاسی خه‌ڵکی ئێران بوو. هه‌ر له یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی شووراکان له ساڵی ١٣٧٧، ژنان توانیان یه‌ک له‌سه‌ر سێی کۆرسییه‌کانی به‌ده‌ست بخه‌ن؛ له ١٠٩ شاری ئێران ١١٤ ژن وه‌ک که‌سی یه‌که‌م و دووهه‌م بوون به شوورا. له ساڵی ١٣٧٦ ته‌نیا ٦٧ رێکخراوی تایبه‌ت به ژنان له ئێران بوونی هه‌بوو که تا ساڵی ١٣٨٤ بۆ ٤٨٠ رێکخراوی ناحکوومی تایبه‌ت به ژنان به‌رز بووه. ئه‌و گۆڕانکاریانه له بواری یه‌کسانی ره‌گه‌زی له ئێران له دوای ٢ی خوردادی ١٣٧٦ ده‌ستی پێ‌کرد و هاتنەسهر کاری رێفورمخوازانی پانتای چالاکی سیاسی له ئێران به‌رفراوانتر کرد.
له سه‌رده‌می رێفورمخوازاندا فراکسیونی کورد و به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد پێکهات و به قه‌ولی خالید تهوهکوکی له‌و سه‌رده‌مه‌دا که‌سانێک وه‌ک موهه‌ندیس ئه‌ده‌ب ئاستی نوێنه‌رایه‌تی کردنی کوردیان به‌رز کرده‌وه. هه‌ر چه‌ند فراکسیۆنی نوێنه‌رانی کورد و به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد نه‌یانتوانی گۆڕانێکی جیددی له مه‌سە‌له‌ی کورد له ئێران دا پێک‌بێنن و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له بابه‌تێکی ئه‌منییه‌تی بۆ بابه‌تێکی سیاسی-حقووقی بگوازێته‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا بیرۆکه‌ی پێکهێنانی حیزبێکی یاسایی کوردی و بردنه‌سه‌ری پێگه‌ی یاسایی-سیاسی کورد له سه‌رده‌می رێفورمخوازن بووه به بیرۆکەیەکی به‌رجه‌سته له ناسیۆنالیزمی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. دامه‌زرانی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، ده‌رچوونی گۆڤارگه‌لێک وه‌ک رۆژه‌ڤ له زانکۆی تاران و ڕوانگه لە زانکۆی ته‌ورێز، پێکهاتنی رێکخراوگه‌لێک وه‌ک ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی چیای سه‌وزی مه‌ریوان و … نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که له سه‌رده‌می رێفورمخوازان به‌شداریی سیاسی و پانتای سیاسه‌تکردن له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش به‌رفراوانتر بووه.
قسه کردن له خاڵه ئه‌رێنییه‌کانی سه‌رده‌می رێفورمخوازان به واتای ئه‌وه نیه له ڕووداوگه‌لێک وه‌ک قهتلهکانی زنجیره‌یی و سه‌رکۆتی خوێندکاران له “کوی دانشگا” له ساڵی ١٣٧٨ چاوپۆشی بکه‌ین. قسه‌کردن له خاڵه ئه‌رێنییه‌کانی سه‌رده‌می رێفورمخوازان جه‌خت کردنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌توانێ سه‌ره‌تا و بهستێنخۆلقێنی گۆڕانی سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی گرینگ له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێ.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی ساڵی ١٣٨٨ یه‌کێکی دیکه له‌و هه‌ڵبژاردنانه بوو که توانی کاریگه‌ری گه‌وره له سه‌ر فه‌زای سیاسی ئێران و کۆماری ئیسلامی ئێران دابنێ. له دوای شۆرشی ١٣٥٧ ئێران، هه‌ڵبژاردنی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ته‌نیا ڕووداوێک بوو که توانی حه‌شیمه‌تێکی میلیۆنی له ناڕازیان له ئێران و به تایبه‌تی تاران بێنێته سه‌ر شه‌قام. که‌سانێک وه‌ک میر حوسێنی مووسه‌وی و مه‌هدی که‌روبی که له‌و رێژیمه‌دا پۆستی هه‌ستیار وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیری و سه‌رۆکی پارڵمانیان هه‌بووه، له ماڵی خۆیان ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و ژماره‌یه‌کی زۆر چالاکی سیاسی خرانه زیندان. ناره‌زایه‌تییه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری ١٣٨٨ ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر بوو که له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی چوار ساڵ دواتر کاریگه‌ری هه‌بوو؛ بۆ نموونه جه‌عفه‌ری میلی مونفه‌رید که کاندیدی حه‌سه‌نی روحانی، سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردروای سالی ١٣٩٢، بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بوو به هۆی پشتگیری و به‌شداری له ناره‌زایه‌تی یه‌کانی ١٣٨٨ ده‌نگی پێویستی پارلمانی ئێرانی نه‌هێناوه. ئه‌وانه نیشان ده‌ده‌ن که هه‌ڵبژاردن له فه‌زای سیاسی ئێران کاریگه‌ره و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پارڵمانیش ده‌توانێ گۆرانخۆلقێن بێ.
هه‌ڵبژاردن و ناسیۆنالیزمی کوردی
هه‌ڵبژاردن له سیستمی کۆماری ئیسلامی بۆ کورده‌کان گرینگه چونکه زۆر جار حیزبه کوردییه‌کان و به تایبه‌تی حیزبی دێموکرات ده‌نگدانی خه‌ڵک به‌و حیزبه له یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی پارڵمانی ئێران له کۆماری ئیسلامی دا به نیشانه‌ی جه‌ماوه‌ری بوونی ئه‌و حیزبه و ره‌وایی مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێران له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا. جگه له‌و هه‌ڵبژاردنه، حیزبه‌کان زۆربه‌ی کات هه‌ڵبژاردنه‌کانیان به‌و پاساوه که نادادپه‌روه‌ره بایکۆت کردوه. ئه‌وه دروست نیه که پرسیار و خه‌می سه‌ره‌کی هێزه سیاسییه‌کان کورد و به گشتی ناسیۆنالیزمی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌وه بێ که کۆماری ئیسلامی چ که‌ڵکێک له‌و هه‌ڵبژاردنانه وه‌رده‌گرێ. پرسیاری سه‌ره‌كی ناسیۆنالیزمی کوردی له‌مه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان له نێو سیستمی کۆماری ئیسلامی پێویسته ئه‌وه بێ که ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه چۆن ده‌توانن له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی کوردستان دابێ ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت یارمه‌تی سه‌قامگیربوونی ئه‌و رێژیمه‌ش بده‌ن. مه‌سه‌له‌ی ناسیۆنالیزمی کوردی به پله‌ی یه‌که‌م به‌هێزکردنی سیاسی، ئابووری و ئیداری کورده نه‌ک ڕووخان یان لاوازکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران.
به‌شداریی کورد له ده‌وڵه‌ت و له سیستمی به‌رێوه‌به‌ری و ئیداری (ده‌سه‌لاتی بۆرۆکراسی) ده‌توانێ توانا، که‌سایه‌تی و نفووزی کورد له فه‌زای سیاسی ئێران دا زیاتر بکا. هه‌بوونی پارێزگار، پارڵمانتار و فه‌رمانداری کورد هه‌م پێگه‌ی پرسی کورد له نێو فه‌زای کوردی به‌هێز ده‌کا و هه‌م پرسی کورد له ئاستێکی سایکۆلۆژی و حقووقی باشتر دێنێته ئاراوه. بۆ نموونه پارێزگار به‌رپرسی دانی موڵه‌ت به بڵاوکراوه‌کانی ئه‌و پارێزگایه، رێگه‌دان به به‌رێوه‌چوونی خۆێشاندان، دیاریکردنی فه‌رمانداره‌کان، به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان و به‌رپرسی دابینکردنی ته‌ناهی له پارێزگا دایه. بۆ نموونه که‌مته‌رخه‌می ناسیۆنالیزمی کوردی به هێزی بۆرۆکراتیک وایکردوه له شاره‌کانی ورمێ و نه‌غه‌ده که کورد و تورک پێکه‌وه ده‌ژین، کورده‌کان نه‌ک له لایه‌ن فارس به‌ڵکوو له لایه‌ن تورکه‌کان مافی زه‌وت بکرێ. له هه‌ڵبژاردنی خۆلی هه‌شته‌می پارڵمانی ئێران له حه‌وزه‌ی شنۆ-نه‌غه‌ده که له‌ودا جه‌مال خزری وه‌ک نوێنه‌ری کورد و عه‌لی زه‌نجانی وه‌ک نوێنه‌ری تورک که‌وتنه ده‌وری دووهه‌م، فه‌رمانداری شنۆ له شه‌وی هه‌ینی (٢٥ی ئاوریلی ٢٠٠٨)، جه‌مال خزری وه‌ک براوه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یان به‌ڵام فه‌رمانداری نه‌غه‌ده بۆ سبه‌ینێ زه‌نجانی وه‌ک براوه ڕاگه‌یاند و سکالای کورده‌کانیش به هۆی هێزی زیاتری ئیداری-بۆرۆکراتیکی تورکه‌کان له پارێزگای ورمێ و له تاران، بێ ئاکام مایه‌وه. کورد له ئێران به هۆی بایه‌خ نه‌دان به هێزی بۆرۆکراتیک له شارانێک وه‌ک نه‌غه‌ده، ورمێ و تاران تووشی لاوازی هاتووه. به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌لاقه‌یه‌ک ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێزی ئیداری کورده‌کان له ئێران زیاتر بێ. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر کورده‌کان له هه‌ڵبژاردنی پارلمانی داهاتوو له شاری ورمێ زۆرینه‌ی کورسییه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن، هه‌م نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ژماره‌یه‌کی زۆر کورد له‌و شاره ده‌ژین و هه‌م رێگه خۆش ده‌کرێ بۆ ئه‌وه‌ی کورد له سیستمی ئیداری ئه‌و شاره به‌شێکی زۆرتری هه‌بێ.
هۆکارێکی دیکه که پێویسته هه‌ڵبژاردن ببێته رێگه‌یه‌ک بۆ به‌رفراوانکردنی به‌شداری سیاسی کورد له ئێران ئه‌وه‌یه که کێشه‌ی کورد له ئێران به نه‌مانی کۆماری ئیسلامیش کۆتایی پێ نایه‌ت و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زموونی حکوومه‌تداری له ئێستا کۆمه‌ڵێک ده‌رفه‌ت بۆ بژارده‌ی خوێنده‌واری کورد ده‌کاته‌وه و بۆ داهاتووش پێش به گه‌نده‌ڵی ده‌گرێ. کوردایه‌تی له رێگه‌ی هه‌وڵ بۆ بوون به شاره‌دار، فه‌رماندار، پارێزگار و … ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی جگه له شێوازی پشووی کوردایه‌تی که تێچوویه‌کی زۆری هه‌بوو و ده‌ستکه‌وته‌که‌شی زۆرتر ره‌هه‌ندی ئه‌خلاقی هه‌بوو، کۆمه‌لێک پێگه‌ی بۆرۆکراتیک و جه‌ماوه‌ری بۆ بژارده و چینی مام ناوه‌ندی خوێندکار ده‌سته‌به‌ر بکا. به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌و ره‌هه‌نده پۆپۆلیستییه‌ی پێشووی سیاسه‌تکردن که دێهاته‌کان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی هێزی مرۆییان پێک دێنا، که‌مره‌نگ ده‌کاته‌وه و به‌ستێنی ئه‌وه بنیات ده‌نێ که چینی خوێنده‌واری مامناوه‌ندی جڵه‌وی سیاسه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ست بگرێ. له‌مه‌ودوا مامۆستای کوردی زانکۆ، پسپۆری ئابووری، سیاسی و هتد کورد مه‌یدانێکی واقیعی هه‌م بۆ ململانێی تاکه‌که‌سی و هه‌م بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی په‌یدا بکا. وه‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاره‌تی ده‌وڵه‌تی مه‌یدانێکی به‌رفراوان بۆ هێزی مرۆیی کورد ده‌کاته‌وه و به‌شداریی له ده‌وڵه‌تدا، پێگه‌ی سیاسی-ئابووری کورد له کۆماری ئیسلامی دا به‌هێز ده‌کا. ئه‌گه‌ر کورد له ئێستا له ده‌وڵه‌تدا به‌شداری بکا، ئه‌زموونی حکوومه‌تداری کورد له دوای کۆماری ئیسلامی ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌تووتر ده‌بێ. حکوومه‌تداری له هه‌رێمی کوردستان و کێشه‌ی کاره‌با و رێگه‌وبان پاش ساڵانێک، ئه‌و بیرفراوانییه که له کوردایه‌تی کردن پێویسته له‌به‌رچاو بگیرێ. ئه‌گه‌ر ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له داهاتوودا و له دوای کۆماری ئیسلامی که‌سانێکمان نه‌بێ له بواری جۆراوجۆردا خاوه‌نی پسپۆری و ئه‌زموونی به‌رێوه‌به‌ری بن، ناچار ده‌بین که‌سانێک له‌و شوێنانه دابنێین که کوردایه‌تی و ناسیۆنالیزمی کوردی له‌به‌رچاوی خه‌ڵک ده‌خه‌ن.
ئاکامگیری
هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ر له ئازاد و دادپه‌روه‌رانه بوون، مکانیزمێکه بۆ ره‌وایی وه‌رگرتن. هه‌ر مکانیزمێک و دواجار هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک که پۆتانسیه‌لی ره‌وایی به‌خشی هه‌بێ، توانای قه‌یران دروستکردنیشی ده‌بێ. دروشمه‌کان، وتار و ههڵسوکهتهکان له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان کاریگه‌ریان به‌سه‌ر فه‌زای سیاسی ئێران و کۆماری ئیسلامی ده‌بێ. هه‌ڵبژاردن له کۆماری ئیسلامی دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که به روانگه‌یه‌کی ئه‌منییه‌تی سه‌یر ده‌کرێ، به‌ڵام نه‌خشه‌یه‌کی دیاریکراوی کۆرتخایه‌ن به ده‌رئه‌نجامێکی دیاریکراو له لایه‌ن رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی یا که‌سێکی دیکه نیه. له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک دا کۆماری ئیسلامی هێزی ماددی و میدیایی یه‌کجار زۆر ته‌رخان ده‌کا تا خه‌ڵک به شێوه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نی رازی و بێ ده‌نگ رابگرێ. ئۆپۆزیسیۆنیش هه‌ڵبژاردن به رۆژی ده‌نگدان کورت نه‌کاته‌وه و وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی درێژخایه‌ن و پربایه‌خ هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کان بکا.
گرینگی دان به هه‌ڵبژاردنه‌کان له کۆماری ئیسلامی دا ده‌رخه‌ری بیرفراوانی ناسیۆنالیزمی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه؛ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه که سیاسه‌ت و کوردایه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ره‌هه‌ندی به‌رفراوانتر به‌خۆیه‌وه بگرێ و کورد له ئێران له بواره‌کانی دیکه‌ش وه‌ک بواری ئابووری و بۆروکراتیک به‌هێزتر بێ.
سه‌رچاوه‌کان:
ماڵپەڕی “پایگاه خبری تحلیلی انتخاب”، (مجلس با اصلاح فوری قانون انتخابات موافقت کرد)
همه چیز درباره مجلس شورای اسلامی، حمیده احمدیان راد
وضعیت زنان در دوران ریاست جمهوری محمد خاتمی، ژیلا بنی یعقوب، ماڵپەڕی بی بی سی فارسی
روانگەی چەند کەسایەتی کورد لە ئێران لە بارەی موهەندیس ئەدەب لە نووسینی: مین‌و فره‌ی