مه‌سعوود محه‌ممه‌د ڕۆژنامه‌نووسی چالاکی کورد به بۆنه‌ی بیستوشهشهمین ساڵوه‌گه‌ری شه‌هیدبوونی دوکتۆر قاسملوو وتووێژێکی به زمانی عه‌ڕه‌بی ده‌گه‌ڵ هاوڕێ عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده ئه‌نجام داوه که له سێ ڕؤژنامه‌ی پڕخوێنه‌ری عه‌ڕه‌بی: “القبس”ی کووه‌یتی، “الحوار”ی لوبنانی و “به‌یڕووت ئۆبزێرڤه‌ر” که له واشنگتۆن ده‌رده‌چێ بڵاو بۆته‌وه. شایانی باسه که ڕۆژنامه‌نووس پێشه‌کییه‌کی درێژیشی بۆ نووسیوه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری عهڕهبزمان پتر له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌که ئاشنا بکا، به‌ڵام ئێمه وه‌رگێڕانی ئه‌و بهشهیمان به پێویست نه‌زانی. ڕۆژنامه‌نووس سه‌ردێڕی: “قاسملوو شه‌هید بوو، به‌ڵام حیزبه‌که‌ی ماوه‌و خه‌باته‌که‌مان به‌رده‌وامه”ی بۆ وتووێژه‌که هه‌ڵبژاردوه که له وه‌ڵامی یه‌کێک له پرسیاره‌کانی وه‌رگرتوه. ئه‌مه‌ش ده‌قی وتووێژه‌که‌یه:
پرسیاری ١ : دوکتۆر قاسملوو چۆنی ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب وه‌رگرت؟
وه‌ڵام: قاسملوو له ته‌مه‌نێکی زوودا که‌وته نێو ژیانی سیاسی. ته‌مه‌نی ١٥ساڵ بوو که به‌رپرسایه‌تیی لقی “یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی کوردستان” سه‌ر به “حیزبی دێموکڕاتی کوردستان” له شاری “ورمێ”ی وهئهستۆگرتو دوای ساڵێک یان نه‌ختێک زیاتر، شانازیی ئه‌ندامه‌تی له حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی‌دا پێ‌بڕا. پاش ڕووخانی کۆماری کوردستان له مههابادو ئاکامه‌کانی، له ساڵه‌کانی دوای ١٩٤٨دا نه‌خشێکی گه‌وره‌ی له ژیاندنه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌کانی حیزب‌و به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وڕه‌وه‌ی خه‌باتدا یاری کرد. به‌ڵام هه‌تا دوای ڕێککه‌وتنی ئاداری نێوان ده‌وڵه‌تی عێڕاق‌و ڕێبه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌و وڵاته ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب به مانا تایبه‌تییه‌که‌ی، وه‌رنه‌گرت.
له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا دوکتۆر قاسملوو له چێکوسڵؤڤاکیڕا هاته‌وه عێڕاق‌و ده‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که له‌ئاکامی زه‌بروزه‌نگی کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمی پادشایه‌تیی ئێران‌دا له وڵاتی خۆیان ئاواره ببوون‌و له عێڕاق ده‌ژیان یه‌کیان گرته‌وه. زیرهکیو دێموکڕاسی دوو له سروشته تایبه‌تییه‌کانی دوکتۆر قاسملوو بوون. ده‌گه‌ڵ هاوڕێ حیزبییه‌کانی بارودۆخی سیاسی‌و ئابووریی ئێران‌و بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی کوردی لێکدایه‌وه‌و “دێموکڕاسی بۆ ئێران‌و خودموختاری بۆ کوردستان”ی وه‌ک دروشمی ستراتیژیی حیزب پێشنیار کرد. له کۆنفڕانسی ٣و دواتر کۆنگره‌ی ٣دا به‌رنامه پێشنیارییه‌کانی په‌سند کران‌و ئه‌ویش به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراو له کۆمیته‌ی ناوه‌ندییشدا بووبه سکرتێری گشتیی حیزب‌و یه‌کێک له گرنگترین که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان.
پرسیاری ٢ : پێش ئه‌وه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب وه‌ربگرێ نه‌خشی دوکتۆر قاسملوو له حیزب‌دا چی بوو؟
وه‌ڵام: دوکتۆر قاسملوو هه‌ر له هه‌ڕه‌تی لاوه‌تیی خۆیه‌وه له هه‌موو بوواره‌کانی کاری حیزبی به‌تایبه‌تی له کاری ڕێکخراوهییو فیکریدا زۆر نه‌خشی گرنگی له چالاککردنی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی حیزب‌دا وه‌ئه‌ستۆ گرتوون. به‌باوه‌ڕی من گه‌وره‌ترین خزمه‌ت که به حیزبی کرد پچڕینی پێوه‌ندیی ڕێکخراوه‌یی ده‌گه‌ڵ حیزبی تووده‌ی ئێران بوو، چونکه بۆ ماوه‌ی نزیک له حه‌وت ساڵ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به کرده‌وه ببوو به لقێکی حیزبی تووده، هه‌تا له کۆنفڕانسی یه‌که‌می حیزب دا که ساڵی ١٩٥٥ له چیایه‌کی ده‌وروبه‌ری مه‌هاباد گیرا، دوکتۆر قاسملوو و هاوڕێیه‌کانی ئه‌و پێوه‌ندییه‌یان پچڕی که کهسایهتیو سه‌ربه‌خۆیی ڕێکخراوه‌یی حیزبی له‌نێو بردبوو. له‌وکاته‌وه حیزبی دێموکڕات به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ ڕێبه‌رایه‌تیی کاری سیاسیی نێو کۆمه‌ڵی کورده‌واریی به‌ده‌سته‌وه گرت.
پرسیاری ٣ : ئه‌و کۆگرهو کۆنفڕانسانه که دوکتۆر قاسملوو تێیاندا به‌شدار بوو، کامانه‌ن؟ پێوه‌ندیی ده‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کانی له حیزب‌و ڕێبه‌رایه‌تیدا چۆن بوو، چۆنی ڕه‌فتار ده‌گه‌ڵ ده‌کردن؟ ناکۆکییه‌کانی چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرد؟ بڕیاره‌کانی به‌کۆمه‌ڵ بوون؟
وه‌ڵام: دوکتۆر قاسملوو ڕوحی شاد بێ له کۆنفڕانسی سێیه‌مه‌وه (١٩٧١) هه‌تا کۆنگره‌ی هه‌شته‌م له هه‌موو کۆنگره‌و کۆنفڕانسه‌کاندا به‌شدار ده‌بوو، له هه‌موو کۆنگره‌کانیشدا به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوهندیو دواتر سکرتێری گشتیی حیزب هه‌ڵده‌بژێردرا. پێوه‌ندیی ده‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کانی پێوه‌ندییه‌کی گه‌رمی برایانه یان باشتره بڵێم باوکانه‌و پێوه‌ندیی مامۆستایه‌ک ده‌گه‌ڵ قوتابییه‌کانی بوو که سووره له‌سه‌ر فێرکردن‌و پێگه‌یاندنیان به باشترین شێوه، بێ ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه‌ڕا ته‌ماشایان بکا. ئه‌و ده‌یگوت ئه‌گه‌ر ناکۆکییه‌کی بیروبۆچوون که‌وته نێو هاوڕێیان، باشترین چاره‌سه‌ر گفتوگۆیه‌کی بنیاتنه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی یان ئه‌وان باوه‌ڕ به بۆچوونه‌کانی ئێمه بێنن یان ئێمه ته‌سلیمی بۆچوونه‌کانی ئه‌وان بین. به‌ڕاستی زۆر ئه‌هلی وتووێژ بوو، زۆر له‌سه‌ره‌خۆ بوو، ده‌یتوانی بچێته نێو دڵی هاوڕێیه‌کانیه‌وه. ته‌نیا له‌و کاتانه‌دا نه‌بێ که ده‌ره‌تانی ڕاوێژ ده‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کانی نه‌بووبێ هه‌موو بڕیاره‌کانی بهکۆمهڵو به هاوفکری ده‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کانی داون.
پرسیاری ٤ : دوکتۆر قاسملوو له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا چۆن بوو، له هیچکام له شه‌ڕه‌کاندا به‌شدار بوو؟
وه‌ڵام: دوکتۆر قاسملوو به‌کرده‌وه له هیچ ئۆپێڕاسیۆنێکی چه‌کداریدا به‌شدار نه‌ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نه‌بوو که سه‌ری به‌ره‌کانی شه‌ڕ نه‌دا. زۆرجار ده‌چووه بهرهکانو ده‌گه‌ڵ هاوڕێ پێشمه‌رگه‌کانی کۆ ده‌بۆوه‌و هه‌لومه‌رجی سیاسیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌ی بۆ شی ده‌کردنه‌وه‌و هه‌وڵی پاڵپشتیی گشتیی سیاسی‌و نیزامی‌و شۆرشگێڕانه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی وره‌یان به‌رێته سه‌ر. هه‌وڵی ده‌دا گوێ له بیروبۆچوونه‌کانیان بگرێ‌و داخوازی‌و پێداویستییه‌کانیان بزانێ. ئه‌و سه‌ردانانه نه‌خشێکی گه‌وره‌یان له به‌رزکردنه‌وه‌ی وره‌ی پێشمه‌رگه‌و سه‌رکرده‌کانیاندا هه‌بوو.
پرسیاری ٥ : پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ عێڕاق کێ دایمه‌زراندو به چ ئامانجێک بوو؟
وه‌ڵام: خه‌باتگێڕانی کوردی ئێران له دێرزه‌مانه‌وه هه‌رکات ده‌که‌وتنه به‌ر زه‌بروزه‌نگی ده‌زگا پۆلیسییه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ ڕزگارکردنی گیانی خۆیان‌و بیروباوه‌ڕه‌که‌یان په‌نایان ده‌برده به‌ر عێڕاق، چونکه له‌لایه‌ک پێوه‌ندییه‌کی پته‌و له نێوان ڕۆڵه‌کانی کورد له هه‌ر دوو دیوی سنوور هه‌بوو، له‌لای دیکه‌ش کوردی عێڕاق به‌شێک له مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانیان وه‌ک مافی خوێندن به زمانی زگماکی به‌ده‌ست هێنابوو. به‌ڵام زۆرجار ئه‌و تێکۆشه‌رانه له گوند‌و شاره‌کانی کوردستان‌و له‌نێو خوشکوبرا کورده‌کانیان ده‌ژیان بێئه‌وه‌ی داوای مافی په‌نابه‌ریی سیاسی بکه‌ن یان هه‌رکه‌سه‌و بۆخۆی مافی په‌نابه‌ریی وه‌رده‌گرت.
پێوه‌ندیی ڕه‌سمیی له نێوان حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و کاربه‌ده‌ستانی عێڕاق نه‌بوو هه‌تا ساڵی ١٩٧٠ که ڕێککه‌وتنی ١١ی ئادار له نێوان ڕێبه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی کورد‌و حکوومه‌تی عێڕاقدا ئیمزا کرا. مانگی حوزه‌یران یان تهمووز (جۆزه‌ردان یان پووشپه‌ڕ) بوو که یه‌که‌مین دیدار له نێوان شه‌هیدی گرانقه‌در دوکتۆر قاسملوو و ئه‌ندامێکی “ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی شۆرش” له به‌غدا ڕووی دا. ئه‌وه‌ش له ڕێگای شه‌هید محه‌ممه‌د مه‌حموود عه‌بدوڕڕه‌حمان (کاک سامی)یه‌وه که وه‌ک نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی کوردی عێڕاق کرابوو به وه‌زیری کاروباری باکوور “وزیر شؤون الشمال”. له‌و دیداره‌دا دوکتۆر قاسملوو ڕیزه بنه‌مایه‌کی گشتیی هێنابووه به‌ر باس که هه‌ر دوو لا له‌سه‌ریان هاوده‌نگ بوون‌و ده‌یانتوانی زه‌مینه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ پێوه‌ندیی ئه‌و دوو لایه‌نه بن. بۆ نموونه (وه‌ک له‌بیرم بێ) ئه‌وه که هه‌ردوو لا هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ وڵاتانی سۆسیالیستی به‌هێز بکهنو له ده‌سه‌ڵاتی ئیمپهڕیالیزم که‌م بکه‌نه‌وه، حیزبی دێموکرات بۆ خودموختاریی کوردستانی ئێران تێدهکۆشێو ده‌وڵه‌تی عێڕاق خودموختاریی کوردستانی عێڕاقی به‌ڕه‌سمی ناسیوه، هه‌ر دوو حیزب (دێموکرات‌و به‌عس) پێوه‌ندیی دۆستانه‌یان ده‌گه‌ڵ پارتی دێموکڕاتی کوردستان هه‌یه. لایه‌نی عێڕاقی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی وه‌ک بنچینه‌یه‌ک بۆ پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان قبووڵ کرد‌و به‌م جۆره پێوه‌ندییه‌که دروست بوو.
پرسیاری ٦ : پێوه‌ندیی دوکتۆر قاسملوو ده‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا چۆن بوو؟ چناکۆکییهکی بنه‌ڕه‌تییان ده‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌بوو؟
وه‌ڵام: دوکتۆر قاسملوو له‌لای خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فای بارزانی جێگه‌و پێگه‌یه‌کی هه‌بوو که هیچ ڕێبه‌رێکی کورد له هیچ به‌شێكی کوردستاندا نه‌یبوو، به‌ڕاده‌یه‌ک که ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌یزانی قاسملوو ئه‌ندامی حیزبێکی دیکه‌یه پێشنیاری پێ‌کرد ببێته سکرتێری ئه‌و حیزبه که بۆخۆی سه‌رۆکی بوو. به‌ڵام د. قاسملوو له حیزبی خۆیدا مایه‌وه‌و پێشنیاره‌که‌ی قبووڵ نه‌کرد. ڕه‌نگه شه‌هید قاسملوو ته‌نیا ڕێبه‌ری نێو بزووتنه‌وه‌ی کورد بووبێ که له نامه‌کانی خۆیدا بارزانیی به “برای به‌ڕێز مه‌لا مسته‌فا” بێ زیادکردنی هیچ عینوانێکی دیکه بانگ ده‌کرد.
له‌باره‌ی ئه‌و شته‌وه که ناوتان نا “ناکۆکیی بنه‌ڕه‌تی”، ئه‌من پێموایه له‌باره‌ی مه‌سه‌له چارهنووسییهکانهوه جیاوازییه‌کی بیر‌و ڕایان له‌نێودا نه‌بوو که بکرێ پێی بگوترێ “ناکۆکیی بنه‌ڕه‌تی”. ته‌نیا شت ئه‌وه بوو که قاسملوو به‌دڵه‌وه باوه‌ڕی به سه‌ربه‌خۆیی خۆی‌و حیزبه‌که‌ی هه‌بوو و له‌سه‌ر پاراستنیشی پێ‌داگر بوو. ڕه‌حمه‌تی بارزانییش ڕێزی بۆ ئه‌و ڕاستییه دادهناو له‌به‌ر چاوی ده‌گرت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وا دابنێین ئه‌و سه‌ربه‌خۆیییه‌ی پێش خۆش نه‌بووبێ.
پرسیاری ٧ : باسی پێوه‌ندیی دوکتۆر قاسملوو ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکمان بۆ بکه، چۆن بوو؟ له گونده‌کان چۆنی پێشوازی لێده‌کرا؟ داستانێکی سه‌رنجڕاکێش هه‌یه که پێت خۆش بێ بۆمان بگێڕیه‌وه؟
وه‌ڵام: کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی خۆش دهویستو ئه‌وانی به خاوه‌نی سه‌ره‌کیی مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌زانی. به‌گه‌رمی پێشوازیی لێدهکردنو له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پێشوازیی لێده‌کرا. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بهڕاشکاویو ڕاستوێژی قسه‌ت بۆ بکه‌م نایشارمه‌وه که شه‌هید له تێکه‌ڵبوون ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ساده‌و لێنزیکبوونهوهیاندا زۆر کارامه نه‌بوو. هۆیه‌که‌شی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌لومه‌رجی لهدایکبوونو په‌روه‌رده‌بوونی که له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئاغاوه‌تدا له‌دایک ببوو و پێگه‌یشتبوو و به‌شی زۆری ته‌مه‌نی منداڵی‌و لاوه‌تیی خۆی له شاره گه‌وره‌کانو پێتهختهکانو به دوور له بارودۆخی ژیانی کرێکاران‌و جووتیاران به‌سه‌ر بردبوو.
پرسیاری٨ : باسی دوکتۆر قاسملووی ئینسانمان بۆ بکه، پێوه‌ندیی ده‌گه‌ڵ بنهماڵهکهیو خه‌ڵکی ئاسایی، دۆسته‌کانی، حه‌زی له‌چیی بوو (مۆسیقا، خوێندنه‌وه، شێعر…؟)
وه‌ڵام: ڕوحی شاد بێ نموونه‌یه‌کی به‌رزی پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ری بوو، دۆستی بان، له بنه‌ماڵه‌و عه‌شیره‌تی خۆی بان یان له‌و که‌سانه که هیچ پێوه‌ندییه‌کی بنهماڵییو عه‌شیره‌یی پێکه‌وه‌ی گرێ نه‌ده‌دان. ده‌گه‌ڵ هه‌مووان ڕه‌فتارێکی جوانی هه‌بوو، له سه‌ره‌وه‌ڕا ته‌ماشای نه‌ده‌کردن. یه‌کێک له سروشته‌کانی بێفیزی بوو. زۆرزۆر خه‌ریکی خوێندنه‌وه ده‌بوو، بابه‌تی جۆراوجۆری ده‌خوێندنه‌وه. حه‌زی له به‌رهه‌مه ئهدهبیو به‌تایبه‌تی شێعرییه‌کان ده‌کرد. ده‌شزانین که ئه‌و بێجگه له زمانی زگماکیی خۆی زمانه‌کانی فارسی، تورکی، فه‌ڕانسه‌یی، چێکیو سڵۆڤاکیی زۆر باش ده‌زانین‌و بێ گیروگرفت پێی دهنووسینو ده‌یخوێنده‌وه. جگه له‌وانه‌ش تا ڕاده‌یه‌کی باش شاره‌زای زمانه‌کانی ئینگلیزی، ڕووسی، عه‌ڕه‌بی، ئهڵمانیو ئیتالیایی بوو و قسه‌ی پێدهکرددن. یه‌کجار زۆر ئۆگری شێعر‌و مۆسیقا بوو، گه‌وره هونه‌رمه‌ندانی زۆر نه‌ته‌وه‌کانی دهناسینو شاره‌زایییه‌کی باشی له سهمفۆنییهکانی مووزارتو بێتهۆڤێنو به‌گشتی مۆسیقای کلاسیک هه‌بوو.
پرسیاری ٩ : دوکتۆر قاسملوو چۆنی ده‌ڕوانیه کوردستانی ئێران‌و کوردستانی یه‌کپارچه‌و له‌و باره‌یه‌وه چۆنی بیر ده‌کرده‌وه؟
وه‌ڵام: له‌نێو ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی کورددا قاسملوو یه‌که‌مین که‌س بوو که به‌ڕاشکاوی گوتی کوردستان وڵاتێکی دابه‌شکراوه‌و ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ده‌رفه‌ت بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان بڕه‌خسێ، ئه‌مه به یه‌کخستنه‌وه‌ی وڵاتێکی دابه‌شکراو داده‌نرێ نه‌ک له‌تکردنی وڵاتێک یان جیابوونه‌وه له وڵاتێکی دیکه. به‌ڵام هه‌ر له‌وکاته‌دا پێی وابوو له هه‌لومه‌رجی ئێستادا باشترین چاره‌سه‌ر بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد ئه‌وه‌یه که هه‌رکام له به‌شه‌کانی کوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا که لێی ده‌ژین به مافی خودموختاری بگه‌ن.
پرسیاری ١٠ : باسی پێوه‌ندیی دوکتۆر قاسملوو ده‌گه‌ڵ شامان بۆ بکه، دیتبووی یان نا؟ چیی له‌باره‌یه‌وه ده‌گوت؟
وه‌ڵام: پێوه‌ندیی وی ده‌گه‌ڵ شا پێوه‌ندیی ئۆپۆزیسیۆن بوو، ئه‌و زۆر به‌جیددی دژی ڕێژیمی شا‌و سیاسه‌ته‌کانی تێدهکۆشاو حه‌زی ده‌کرد چی زووتره بڕووخێ. وه‌ک ده‌زانین ئه‌و ساڵی١٩٤٨ له پاریس خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌ی بۆ ناڕه‌زاییده‌ربڕین له سه‌فه‌ری شا بۆ فه‌ڕانسه وه‌ڕێ خست که بووه هۆی ئه‌وه‌ی له‌ژێر گوشاری ڕێژیمی شا بۆسه‌ر ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌دا له‌و وڵاته ده‌ربکرێ. وه‌ک ئه‌من بزانم د. قاسملوو هه‌رگیز چاوی به شا نه‌که‌وتوه.
پرسیاری ١١ : باسی پێوه‌ندیی د. قاسملوو ده‌گه‌ڵ ئیمام خومه‌ینیمان بۆ بکه، داخوا ئه‌وی دیتبوو؟ چیی له‌باره‌یه‌وه ده‌گوت؟
وه‌ڵام: دوکتۆر قاسملوو دووجار چاوی به خومه‌ینی که‌وتبوو، جارێکیان له باره‌گاکه‌ی خۆی له “نۆفل لۆ شاتؤ”ی ده‌وروبه‌ری پاریس پێش ئه‌وه‌ی سواری فڕۆکه بێ‌و بگه‌ڕێته‌وه تاران. بۆی باس کردین که له مه‌جلیسی گشتیدا دیویه‌تی به‌ڵام وه‌ختێک داوای کردوه دووبه‌دوو پێکه‌وه دانیشن، خومه‌ینی داوایه‌که‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه. دوکتۆر قاسملوو پێی وابوو مامه‌ڵه‌و لێکتێگه‌یشتن ده‌گه‌ڵ ئه‌وپیاوه ڕهقو سه‌رسه‌خته کارێکی یه‌کجار دژواره. جاری دووه‌م له شاری “قوم” ده‌گه‌ڵ شاندێکی کورد که زیاتر له ده‌که‌س ده‌بوون چاوی پێیکه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی باسی داخوازه‌کانی کوردی ئێرانی بۆ بکا. ئه‌م دیداره‌ش هیچ ئاکامێکی ئه‌رێنیی لێنه‌که‌وته‌وه،و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌تان به شانده کورده‌که نه‌درا ئه‌و داخوازانهشی ده‌گه‌ڵ باس بکه‌ن که بۆیه سه‌فه‌ری قوم‌و تارانیان کردبوو که ده‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستان باسیان بکهنو له‌سه‌ر مافه‌کانی کورد بکهونهه وتووێژ. دوکتۆر قاسملوو پاش ئه‌و دیداره‌ش هه‌ر بۆچوونه‌که‌ی دیداری پێشوو له نۆفل لۆ شاتۆی پاریسی بۆ دروست بۆوه.
پرسیاری ١٢ : دوکتۆر قاسملوو ڕێژیمی ئاخونده‌کانی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگاند؟
وه‌ڵام: ئه‌م ڕێژیمه‌ی وه‌ک هه‌یه ههڵدهسهنگاندو به ڕێژیمێکی دواکه‌وتووی وه‌حشیی ده‌زانی که ناکرێ له‌باره‌ی مه‌سه‌له چارهنووسییهکانهوه ده‌گه‌ڵی بگه‌یه هیچ ڕێککه‌وتنێک که خزمه‌تی داخوازی چین‌و توێژه‌کانی کۆمهڵو گه‌شانه‌وه‌و پێشکه‌وتنی وڵات له بواری ئابووری‌و کۆمهڵایهتیو هیتردا بکا. زۆر به‌داخه‌وه به تێپه‌ڕینی ڕۆژگارو چه‌ندین تاقیکردنه‌وه ده‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێژیمه ده‌رکه‌وت که بۆچوونه‌کانی دوکتۆر قاسملوو له‌و باره‌یه‌وه دروست‌و له‌جێی خۆیاندا بوون. ئاخر ئه‌م ڕێژیمه بۆ گه‌لانی ئێران‌و ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌رو ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییانه که خۆی به نوێنه‌ریان داده‌نێ جگه له زهبروزهنگو مهرگو ماڵوێرانی شتێکی پێ نه‌بووه.
پرسیاری ١٣ : باسی وتووێژه‌کانی “ڤییه‌ن”مان بۆ بکه، ئه‌وه‌ی د. قاسملوویان تێدا کوژرا. کێی لێ‌بوو؟ مه‌به‌ست له‌و وتووێژانه چی بوو؟ داخوا نه‌ده‌ترسا بیکوژن؟
وه‌ڵام: وتووێژه‌کانی ڤییه‌ن دوو قۆناغیان هه‌بوو. جاری یه‌که‌م له دواڕۆژه‌کانی ساڵی ١٩٨٨و یه‌که‌مین ڕۆژه‌کانی ساڵی ١٩٨٩دا بوون. له‌و قۆناغه‌دا دوکتۆر قاسملوو داخوازه‌کانی کوردی ئێران‌و باشترین ڕێگای چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان له روانگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه‌ی بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر باس کرد‌و شاندی ئێران بۆ “وتووێژ” رایگه‌یاند که ده‌سه‌ڵاتی بریاردان له‌سه‌ر ئه‌و داخوازانه‌ی نیه، به‌ڵام به ئه‌مانه‌ته‌وه ده‌یانخاته به‌ر چاوی به‌رپرسان له تاران‌و بۆ ده‌وری دووه‌می وتووێژه‌کان ورده‌کاریی بۆچوونی به‌رپرسانی ڕێژیم له باره‌یانه‌وه ده‌گه‌ڵ خۆی دێنێ.
قۆناغی دووه‌م له ڕۆژانی ١٢و ١٣ی ژووئیه‌ی ١٩٨٩دا به‌ڕێوه چوو، که به‌ڕاستی ئه‌ندامانی شاندی ئێران به‌ڵێنه‌که‌یان برده سه‌رو “ورده‌کاریی بۆچوونی به‌رپرسانی ڕێژیم”یان ده‌گه‌ڵ خۆیان هێنایه‌وه که بریتی بوو له چه‌ند پارچه چه‌کی کوشه‌نده بۆ تێڕۆری بهرپرسانو نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی کورد له کوردستانی ئێران له‌سه‌ر مێزی “وتووێژ”. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که پێویستییان به‌وه هه‌بوو بارودۆخه‌که باش هه‌ڵسه‌نگێنن، ڕۆژی یه‌که‌می دیداره‌که واته دوازده‌ی ژووئیه پڵانهکهیان جێبه‌جێ نه‌کردو هه‌ڵیانگرت بۆ ڕۆژی دواتر که ڕێکه‌وتی چله‌مین ڕۆژی مردنی خومه‌ینی بوو. به‌وکاره په‌یامێکی به خوێن‌و قوڕقوشمئیمزاکراویان بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد نارد که جیاوازیی ده‌گه‌ڵ فه‌رمانی خومه‌ینی به کوشتاری کورده‌کان نه‌بوو.
شتێک که سه‌رنجی من ڕاده‌کێشێ ئه‌وه‌یه که ڕێککه‌وتنی ئه‌م دوایییه‌ی نێوان ئێران‌و گرووپی (١+٥)یش ڕاست له‌و شاره (ڤییه‌ن)و له‌و ڕۆژه‌دا که دوکتۆر قاسملووی تێدا تێڕۆر کرا (١٣ی ژووئیه) ئیمزا کرا، (ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی که‌وته ١٤ی مانگ). داخوا ئه‌مه -به‌تایبه‌تی بۆ ئێران- هه‌ر ڕێکه‌وت بوو یان به ئه‌نقه‌ست به‌رنامه‌ی بۆ داڕ‌ێژرابوو؟ ڕێژیمی ئێران به تێرۆری دوکتۆر قاسملوووهو نه‌وه‌ستاو زنجیره‌ی تاوانه‌کانی له ئورووپا به‌رده‌وام بوو. ده‌زانین هه‌ر چه‌ند ساڵ دواتر، له پاش ته‌واوبوونی کۆنگره‌ی ئهنتهڕناسیۆناڵی سۆسیالیست له بێرلین دوکتۆر سادقی شه‌ڕه‌فکه‌ندی جێنشینی دوکتۆر قاسملووشیان تێڕۆر کرد (ڕووداوی میکۆنووس).
پرسیاری ١٤ : نه‌خشی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رکۆماری پێشووی عێڕاق له‌و وتووێژانه‌دا چی بوو؟
وه‌ڵام: به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی له وتووێژه‌کانی ڤییه‌ندا نه‌خشی نێوبژیوانی هه‌بوو، ئه‌وو ئه‌ندامێکی ده‌فته‌ری سیاسیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی له ته‌نیشت ڕه‌حمه‌تی ئه‌حمه‌د بنبیللا سه‌رکۆماری پێشووتری ئه‌لجه‌زایر له به‌شی یه‌که‌می وتووێژه‌کاندا به‌شدار بوون. تاڵه‌بانی به‌رپرسایه‌تیی پاراستنی گیانی دوکتۆر قاسملووی گرتبووه ئه‌ستۆو ئه‌و نه‌خشه‌شی به لێوه‌شاوه‌یی به‌ئه‌نجام گه‌یاندبوو. چونکه ئه‌رکی پاراستنی گیانی وتووێژکه‌رانی به ڕایه‌ڵکه‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی سپاردبوو که ده‌وری بیست ئه‌ندامی ههبوونو حه‌وت که‌س له‌وانه‌ش چه‌کی ده‌مانچه‌یان پێ ببوو. بۆیه کاتێک ئێرانییه‌کان هه‌ست ده‌که‌ن به بوونی تاڵه‌بانی له وتووێژه‌کاندا پڵانی تێڕۆرهکهیان بۆ جێبه‌جێ ناکرێ، به بیانووی ئه‌وه که ئێمه ئێرانیینو نابێ که‌سی بێگانه له موناقه‌شه نێوخۆیییهکانماندا به‌شدار بێ، پێ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌چه‌قێنن که ده‌وری دووه‌می وتووێژه‌کان نابێ هیچ لایه‌نێکی سێیه‌می لێبێ. سه‌یر ئه‌وه‌یه دوکتۆر قاسملوو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌موو ئهزموونو زانیارییه که له‌سه‌ر پڵانه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی ئێران‌و نیازی ناپاکیان به‌رامبه‌ر ئۆپۆزیسیۆن‌و به‌تایبه‌تی کورده‌کان هه‌یبوو، سه‌رنجی بۆ لای پڵانهکهیان ڕانهکشابوو.
پرسیاری ١٥ : پێش ئه‌وه‌ی بچێته وتووێژه‌کان چیی به ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب گوت؟
وه‌ڵام: ئه‌من له‌و کاته‌دا ئه‌ندامی ڕێبه‌ری نه‌بووم. به‌ڵام به‌پێی ئه‌وه‌ی له هاوڕێیانی ڕێبه‌ریم بیستوه، یه‌که‌م دیدار له‌نێوان دوکتۆر‌و نێردراوانی ئێران‌دا بێ ئاگاداریی پێشووی ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری مه‌گه‌ر جێگرهکهیو ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی بووه. به‌ڵام که گه‌ڕاوه‌ته‌وه کوردستان هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی بؤ ڕێبه‌ری گێڕاونه‌وه که له‌نێوان ئه‌وو شاندی وتووێژکه‌ری ئێران یان باشتر بڵێم شاندی ڕاسپێردراو بۆ تێڕۆردا گوزه‌راون. چه‌ند مانگ دوای یه‌که‌مین دیداری دوکتۆر قاسملوو ده‌گه‌ڵ ئێرانییه‌کان، ئه‌وان پێشنیار ده‌که‌ن دیدارێکی دیکه‌یان ده‌گه‌ڵ دوکتۆر قاسملوو هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی گۆیا بۆچوونی به‌رپرسانی له‌باره‌ی ئه‌و داخوازانه‌ی کورده‌وه پێڕابگه‌یه‌نن که دوکتۆر قاسملوو له ده‌وری یه‌که‌می وتووێژه‌کاندا خستبوونیه به‌ر چاویان. دوکتۆر قاسملوو جوابیان ده‌داته‌وه که ئێستا دوکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی جێگری سکرتێر له ئورووپایه، با ئه‌و ببینن‌و وه‌ڵامی تاران به داخوازه‌کانی کوردی پێڕابگه‌یه‌نن. به‌ڵام ئه‌وان پێ داده‌گرن که ده‌بێ دوکتۆر قاسملوو بۆخۆی له دیداره‌که ئاماده بێ‌و ئاماده نین ده‌گه‌ڵ که‌سی دیکه کۆ ببنه‌وه. بۆ نه‌گبه‌تی ئه‌و پێداگرتنه‌ش سه‌رنجی دوکتۆر بۆ لای ئه‌و پڵانه که بۆی چنراوه ڕاناکێشێ.
پرسیاری ١٦ : خه‌به‌ری شههیدبوونهکهیتان چۆن وه‌رگرت؟
وه‌ڵام: بێ که‌مترین گومان شه‌هیدبوونی دوکتۆر قاسملوو نهکههر بۆ هاوڕێکانی له حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا، به‌ڵکوو بۆ هه‌موو لایه‌نگران‌و دۆستانی بزووتنه‌وه‌ی کورد له ئێران‌و له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان ڕووداوێکی بهژانو زه‌برێکی گه‌وره بوو. به‌ڵام ئێمه خه‌به‌ره‌که‌مان به هه‌ستێکی شۆرشگێڕانه‌و به‌رپرسانه‌وه وه‌رگرت، ئاخر دوکتۆر قاسملوو بۆخۆی ڕۆیشت‌و به‌رپرسایه‌تیی ته‌واوکردنی ئه‌رکه‌کانیی خسته ئه‌ستۆی هاوڕێو قوتابییه‌کانی. مه‌رگی له‌نه‌کاوی ئامۆژگارییه شۆرشگێڕانهکانیی وه‌بیر هێناینه‌وه که ده‌یگوت ئێمه له‌مێژه به‌ڵێنمان داوه بۆ شه‌هیدبوونی هاوڕێکانمان ناگرینو ته‌نیا کار که ده‌توانین بۆ شادکردنی گیانی ئهوانو نه‌مرکردنی ناویان بیکه‌ین ئه‌وه‌یه که ڕێگایه‌که‌یان درێژه بده‌ین هه‌تا کاتێک یان ئه‌و ئامانجانه به‌ده‌ست دێنین که ئه‌وان گیانیان له‌پێناویاندا به‌خشیوه، یان ئێمه‌ش وه‌ک وان تێکه‌ڵ به‌کاروانی نه‌مران ده‌بین.
له‌و کاته‌دا تێکۆشه‌رانی حیزب هه‌رکه‌س له ناوچه‌ی خۆیان خه‌ریکی چالاکییه‌کانو به‌جێهێنانی ئه‌رکی خه‌باتگێڕانه‌ی خۆیان بوون‌و ته‌نیا ئامرازی پێوهندیپێوهگرتنیشیان ده‌زگای بێ‌سیم بوو. ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب خه‌به‌ری شه‌هیدبوونی دوکتۆر قاسملووی له برووسکه‌یه‌کدا به پێشمه‌رگه‌کان ڕاگه‌یاند که ئه‌مه نێوه‌رۆکه‌که‌ی بوو: “دوکتۆر قاسملوو شه‌هید بوو به‌ڵام حیزبه‌که‌ی ماوه‌و خه‌باته‌که‌مان به‌رده‌وامه”. ئه‌م برووسکهیهو هه‌ڵوێسته‌کانی دواتری ڕێبه‌رایه‌تی شوێنه‌وارێکی زۆریان له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی وره‌ی پێشمهرگهکانو چوونه‌سه‌ری هه‌ستی خه‌باتگێڕانه‌ی لاوه‌کانی دیکه هه‌بوو، به‌جۆرێک که له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی پاش تێڕۆرهکهدا پتر له چوارسهدوههشتا کیژو لاوی کورد هاتنه نێو ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانه‌وه.
پرسیاری ١٧ : کێ له تێڕۆری دوکتۆر قاسملوودا به‌شدار بوو؟
وه‌ڵام: هه‌رچه‌ند ئێمه لیستێکی ناوی ئه‌و کهسانهمان له‌لایه که ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له کرده‌وه تێڕۆریستییهکهدا به‌شدار بوون، وه‌ک مستهفهویو سهحڕاڕوودیو بزورگیانو به‌نی هاشمیو ئهحمهدینهژاد، به‌ڵام له هه‌مووی ئه‌وانه گرنگتر ئه‌وه‌یه که بڕیاری تێڕۆرهکه له به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ڕێژیمی ئێرانه‌وه، له خامه‌نه‌یی خۆیه‌وه ده‌رچووه که ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ش نه‌بووایه‌ن زۆر گرووپی دیکه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدا بوون که جێبه‌جێکردنی ئه‌و کرده‌وه تێڕۆریستییهیان پێبسپێرێ. که‌وایه، تاوانباری سه‌ره‌کیی که‌تنه‌که ته‌واوه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه، نه‌ک ئه‌و چه‌ند به‌کرێگیراوه که جێبه‌جییان کردوه.
پرسیاری ١٨ : ئێرانی ئه‌مڕۆ به‌ره‌و کوێ ده‌چێ؟
وه‌ڵام: زه‌حمه‌ته هیچ توێژه‌رێک پێشبینیی ئه‌وه بکا که ئێرانی ئایه‌نده به‌ره‌و کوێ ده‌چێ. چونکه ئه‌م ڕێژیمه هه‌روه‌ک خۆیان ده‌ڵێن وێک‌چوونی ده‌گه‌ڵ هیچ حکوومه‌تێکی دیکه‌ی دنیا نیه تا بکرێ به که‌لکوه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌کانی ئه‌و وڵاته حوکمی له‌سه‌ر بدرێ. ته‌نیا شت که له‌وباره‌یه‌وه ده‌توانم بیڵێم ئه‌وه‌یه که ڕێژیمی ئێستای ئێران ناتوانێ هه‌تاسه‌ر به‌م جۆره درێژه به ژیانی خۆی بدا. که‌وایه، یان ده‌بێ ڕێبازی خۆی بگۆڕێ (که یه‌کجار به دووری ده‌زانم) یان ده‌بێ جێگا بۆ ڕێژیمێکی دیکه چۆڵ بکا که پتر ده‌گه‌ل داخوازییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه سازگار بێ. دیاره ئه‌مه‌ش پێویستیی به خه‌باتێکی سهختو دانی قوربانییه‌کی زۆر هه‌یه.
پرسیاری ١٩ : ئێران شه‌ریکی ئه‌مریکایه یان دوژمنیه‌تی؟
وه‌ڵام: پێداگرتنی به‌رزترین ڕێبه‌رانی ئه‌مریکاو ئێران له‌سه‌ر درێژه‌دانی ڕێبازی خۆیان به‌رامبه‌ر به هاوپهیمانهکانیانو لێکدانه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێک بۆ ئه‌و شته‌ی له وتووێژه‌کانی ڤییه‌ن به‌ده‌ستیان هێناوه، نیشان ده‌دا که دوو لایه‌نی ئێران‌و گرووپی (١+٥) نه‌گه‌یشتوونه چاره‌سه‌ری هه‌موو ناکۆکییه‌کانی نێوانیان‌و ئه‌وه‌ی له‌نێویاندا ڕووی داوه ته‌نیا ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر هێندێک بنه‌مایه که له کورتخایه‌ندا خزمه‌تی قازانجی هه‌ر دوولا ده‌که‌ن. ئه‌گینا بۆخۆم پێشبینی ناکه‌م که ئه‌و ڕێککه‌وتنه ته‌نانه‌ت تا ئه‌و ماوه‌یه‌ش به‌رده‌وام بێ که له ده‌قی ڕێککه‌وتننامه‌که‌دا بۆی پێشبینی کراوه، چونکه له جێبه‌جێکردندا که‌ندوکۆسپی زۆری دێنه سه‌ر ڕێگا. له‌وه‌ش گه‌ڕێ که ڕێککه‌وتننامه‌که هێشتا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی قانوونیی هیچکام له دوو ده‌وڵه‌تی ئێران‌و ئه‌مریکاوه په‌سند نه‌کراوه‌و به دوور نازانرێ له‌وه‌شدا گیروگرفتی بێته سه‌ر ڕێگا. بۆیه پێموایه هه‌تا کاتێک ئه‌م ڕێژیمه له ئێران له‌سه‌ر کاره ته‌نانه‌ت بیرکردنه‌وه له‌وه‌ش که ئێران‌و ئه‌مریکا له دواڕۆژدا ده‌بنه دۆست کارێکی دژواره. چونکه ڕێژیمی ئیسلامی هه‌روه‌خت دۆستایه‌تیی ئه‌مریکا قبووڵ بکاو ده‌ست له دروشمی “بمرێ ئه‌مریکا”و دانانی ئه‌مریکا به “شه‌یتانی گه‌وره” هه‌ڵبگرێ، له‌ڕاستیدا خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێ.
پرسیاری ٢٠ : دواڕۆژی کوردی ئێران چیه؟ ڕاپه‌ڕینی مه‌هاباد ته‌واو بووه یان ماوه؟ چدهسکهوتێکی هه‌بوو؟
وه‌ڵام: ناتوانم چاره‌نووسی دواڕۆژی کوردی ئێران پێشبینی بکه‌م. ته‌نیا شت که ده‌توانم پێی له‌سه‌ر دابگرم ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌ندوکۆسپه‌کان خه‌باتی کوردی ئێران بۆ وه‌دیهێنانی داخوازه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بێ هه‌تا ڕۆژێک که ئه‌م گه‌له مافه ڕه‌واکانی خۆی به‌ده‌ست دێنێ. له‌سه‌ر ئه‌وه که ئه‌و ئامانجانه چۆن به‌ده‌ست دێنن، ناتوانم شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی دیاری بکه‌م. به‌ڵام ده‌زانم که کوردی ئێران هه‌روه‌ک له ڕابردوودا نیشانیان داوه، ئاماده‌ن به هه‌موو رێگایهکو هه‌موو ئامرازێکی به‌رده‌ست خه‌باته‌که‌یان درێژه بدهنو دره‌نگ یان زوو هه‌رده‌بێ ئه‌م گه‌له سه‌رکه‌وێ، چونکه ئه‌مه بۆته قانوونی ژیان‌و ئێران ناتوانێ له‌م قانوونه به‌ده‌ر بێ. ئه‌وه که ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ئێران په‌رشوبڵاوه حه‌قیقه‌تێکی یه‌کجار تاڵه که کوردی ئێران پێش هه‌موو که‌س به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن. به‌ڵام وه‌ک ده‌زانن ئه‌مه تایبه‌تی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ئێران نیه، به‌ڵکوو فهتایهکه تووشی بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازییهکانو ته‌نانه‌ت حیزبه حیزبه سیاسییه‌کانی وڵاتانی پێشکه‌وتووش بووه‌و ده‌بێ. هه‌ر ده‌بێ ڕۆژێکیش له‌پێناوی قازانجی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌نه‌کاندا کۆتایی پێبهێنرێ.
ڕاپه‌ڕینی مه‌هاباد دوای کوژرانی کیژۆڵه‌ی کورد فه‌رینازی خوسره‌وانی ڕووداوێکی دابڕاو نه‌بوو، به‌ڵکوو ئه‌ڵقه‌یه‌ک له خه‌باتی سهختو له‌مێژینه‌ی کوردی ئێران له پێناوی وه‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانیاندا بوو. به‌ڵێ، ڕاپه‌ڕینی مه‌هاباد ته‌واو بوو، به‌ڵام خه‌باتی قاره‌مانانه‌ی گه‌لی کورد که ڕاپه‌ڕینی مه‌هاباد ئه‌ڵقه‌یه‌کی بوو، به‌رده‌وامه‌و زۆر ده‌سکه‌وتی سیاسییشی به‌ده‌ست هێناون که گرنگترینیان ئه‌وه‌یه کوردستان سه‌ری به‌رزه‌و هه‌موو خه‌باتگێڕانی ئێران به‌چاوی ڕێز‌و ئومێده‌وه لێی ده‌ڕوانن.
پرسیاری ٢١ : هیچ موناقه‌شه‌یه‌ک له‌نێوان ئێوه وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ئێران‌و خۆرئاوا‌و ئه‌مریکادا هه‌یه؟
وه‌ڵام: ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆخۆم ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تیی هیچ حیزبێکی کوردی نیم، ئه‌وه‌نده ده‌زانم زۆر له حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ئێران جۆره پێوه‌ندییه‌کیان ده‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریکاو هێندێکی دیکه له ده‌وڵه‌تانی خۆرئاوا هه‌یه. به‌ڵام به‌شبه‌حاڵی خۆم نه‌مدیوه‌و نه‌مبیستوه پێوه‌ندییه‌کیان له نێودا بێ که بکرێ ناوی بنێی موناقه‌شه. ئاره‌زوو ده‌که‌م به‌هه‌ڵه چووبم.
پرسیاری ٢٢ : گه‌لی کورد له ئێران چ چاوه‌ڕوانییه‌کی له ئێوه هه‌یه؟
وه‌ڵام: داوای گه‌لی کوردی ئێران له هه‌موو لایه‌نه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ی کورد ئه‌وه‌یه هه‌تا گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان درێژه به خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی خۆیان بدهنو گومانیشی تێدا نیه که ئه‌م گه‌له داوا له حیزبه شۆرشگێڕه‌کانی ده‌کا کۆتایی به ناکۆکییه‌کانیان بێنن‌و له‌نێو خۆیاندا له‌سه‌ر هێندێ بنه‌ماو ئامانجی هاوبه‌ش ڕێک که‌ون که هه‌موویان باوه‌ڕیان پێیان ههبێو هه‌موویان یه‌کڕیز دژی هه‌ر لایه‌نێک بوێستن که بیه‌وێ زیان به ئامانجه‌کانی کورد بگه‌یه‌نێ. ئاواتم ئه‌وه‌یه گشتیان گوێ له بانگه‌وازی ئه‌و گه‌له بگرن که خۆشی دهوێنو هیوای پێیان هه‌یه و هه‌موو خێر‌و خۆشییه‌کی بۆیان ده‌وێ.