• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بۆوەی سەرمان بێ کڵاو نەمێنێ!

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/05/22
جۆری بابەت: سیاسی

دوای نزیکبوونەوەی گەورەترین گەلەپاپۆڕی سەربازیی ئامریکا لە سنوورە ئاوییەکانی ئێران، گرژییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە قووڵتر و ئاراستەی جۆراوجۆری بەخۆوە بینیوە. هەرچەند تا ئێستاشی لە گەڵدا بێت، ئامانجی کۆشکی سپی لە هەموو ئەم گەمارۆ ئابووری و سەربازییانەی بۆ سەر ئێران، «گۆڕینی ڕەفتاری ئێران»ە، بەڵام هێندێک کەس پێیان وایە ئەم ئارایشە سەربازی و ئەمنیەتییەی ئامریکا لە نزیک سنوورەکانی باشووری ئێران وێناچی تەنیا بۆ «گۆڕینی ڕەفتار»ی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بێت. ڕا و بۆچوونی بەرانبەر ئەم خوێندنەوەیەش لە ئارادا هەیە کە پێی وایە هیچ پێکدادانێکی سەربازی لە نێوان ئەم دو وڵاتەدا ڕوو نادا و هەموو ئەم گەمارۆ ئابووری و سەربازییانە بۆ دانووستان و وتووێژ و ملکەچکردنی کۆماری ئیسلامییە.
ئەوەی ئامانجی ئەم وتارەیە، شیکردنەوە و تەحلیلکردنی ئەم بۆچوونانە و کەوتن بەلایەکی ئەم بۆچوونانەدا نییە، بەڵکوو تەنیا دەرفەتێکە بۆ بیرکردنەوە لە وڵامدانەوە بە پرسیارێکی هەمیشەیی و ئاشنای پێوەندیدار بە پرسی کورد لە ئێران و، حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردی ئەم بەشە لە کوردستان کە؛ لە ئەگەری هەر چەشنە ئاڵوگۆڕێکدا لە ئێران، چ نەخشە ڕێگا و پلانێکیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ پێشهاتەکان و بۆ بەرگری لە خاک و خەڵکی کوردستان هەیە؟!
کە باس لە «هەرچەشنە ئاڵۆگۆڕێک» دەکەین، ڕاست مەبەست ئەوەیە کە بڵێین؛ بزووتنەوەی کورد لە ئێران و حیزبە سیاسییەکانی ئەم بەشە لە نیشتمان بە درێژایی مێژوو هەوڵیان داوە لەگەڵ کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتی گۆڕانکارییە جیهانییەکان و دیتنی ڕۆڵی دەوڵەتە زلهێزەکان لە گۆڕانکارییە سیاسییەکاندا، هەمیشە پشت بە گۆڕانکارییەکانی نێوخۆی وڵات و ئیرادەی خۆیان ببەستن. بۆیە لە ئەگەری هەردوو ئەو سناریۆیانەدا کە بۆ ئێرانی داهاتوو پێشبینی دەکرێ، کورد دەبێ پلان و نەخشە ڕێگای خۆی هەبێ.
لە دۆخی ئێستادا، چ کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی سەربازیی بکرێتە سەر و بۆ هەمیشە کۆتایی بە تەمەنی بهێندرێ و ، چ بە هۆی گوشارەکانەوە بەشێک لە داواکارییەکانی ئامریکا و کۆمەڵگەی نێونەتەوەی قبووڵ بکا و بەمجۆرە درێژە بە مانەوەی خۆی بدات، کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویستە، بۆ هەرکام لەم ئەگەرانە نەخشە ڕێگای جیاوازی هەبێ و بۆ درێژەدانی خەباتی خۆی دوورە دیمەنێکی ڕوونی لەبەرچاو بێت. هەرچەند ئەم دوورە دیمەنە بە هۆکاری سیاسەتکردن لە ئەگەری ڕووداوەکاندا بەداخەوە تا ئێستا لێڵ و ناڕوونە و بزووتنەوەی سیاسیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تێگەیشتن و لێکدانەوەیەکی واقعی لە ڕووداوەکان بێبەشە، بەڵام دەکرێ خەساری ئەم کەمایەسییە بە هەوڵدان بۆ لابردنی کەمایەسییەکی گەورەتری نێو بزووتنەوەی کورد، قەرەبوو یان لانیکەم کەم بکرێتەوە. کەمایەسییەکی بنچینەیی کە هەموو لایەک هەستی پێ دەکەن بەڵام کەمتر بەهیندی وەردەگرن و کاری لەسەر دەکەن.
هەوڵدان بۆ یەکگرتوویی نێوان هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک گەورەترین کەلێن و کەمایەسیی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تەنیا نەخشە ڕێگایەکە کە دەتوانێ پێش بە بێکڵاومانەوەی سەری کورد لە ڕووداوەکانی داهاتووی ئێراندا بگرێ. ئەوە ئەزموونێکی مێژووییە کە کورد تا ئێستا تەنیا تامی تاڵی لێ چێشتووە. لەم پێوەندییەدا حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕەخنە و گلەیی زۆر و ڕەوایان لە سەرە. ئەم زەروورەتە نەتەوەیی و نیشتمانییە بۆ کورد، پێویستیی بە دەرکێکی قووڵ و مەسئولانەیە لە «بەرژەوەندی»ی گشتیی میللەتێک کە سەدان ساڵە عەوداڵی سەربەستی و ئازادییە. ئەم زەروورەتە کە جارجار و لە هێندێک بۆنەدا بە ڕواڵەت باسی لە سەر دەکرێ و بۆتە «درووشم»ی زۆربەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕاستیدا لە ڕووی کردارییەوە هەنگاوی جیدیی لەسەر ئاستی گشتیی بزووتنەوە بۆ هەڵنەهێنراوەتەوە. بۆیە لە دۆخی ئێستادا خەڵکی کوردستان بە گشتی و تێکۆشەران و چالاکانی کورد لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات نیگەرانن و پێیان وایە ئەگەر حیزبەکان نەتوانن دەنگی ئەوانیان گوێ لێ بێ و وڵامی گەورەترین داخواییان کە «یەکگرتوویی و پێکەوە بوونە» نەدەنەوە، ناچار بە دووپاتکردنەوەی ئەزموونە ناخۆش و پڕ لە خەسارەکانی ڕابردوو دەبن.
ئەگەر یەکگرتوویی لەم دۆخەدا بۆ کورد لە ئێران زەروورەتێکی ژیانەکییە، بەڵام بەتەنیا بەس نییە بۆ ئەوەی کورد بتوانێ وەک پێویست لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا هەوڵ بۆ دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکانی خۆی بدا و لە نیزامی بەڕێوەبەریی سیاسیی داهاتووی وڵاتدا بێبەش نەکرێ. لەم پێوەندییەدا ئەوە ئەرکی حیزبەکانە کە بە دەرکێکی درووست لە ڕووداو و گۆڕانکارییە جیهانی و ناوچەییەکان و لە هەمووی گرینگتر دۆخی سیاسیی نێوخۆی وڵات لەسەر بنەمای لێکدانەوە و تەحلیلێکی واقعیی هاوبەش، نەخشەڕێگاکان بنووسنەوە.
ئەوەی لەم چەند ساڵانەی دواییدا بە نێوەڕۆکی لێکدانەوە و خوێندنەوەی حیزبەکانی کوردستان بە نیسبەت ئێران و داهاتووی ئەم وڵاتەوە دیارە، تێکەڵاوێکە لە «خۆشخەیاڵیی محافزەکارانە» کە دووری خستوونەتەوە لە ئەسڵی «واقعبینیی سیاسی». هەر ئەمەش بۆتە هۆکاری ئەوەیکە لە دۆخێکی وەک ئەمڕۆدا، حیزبەکان ئەگەر لە لایەک «دڵخۆش» و «شاگەشکە» بە فشارەکانی ئامریکا بۆسەر ئێرانن، لە لایەکی دیکەوە قسە و پەیامێکی ئەوتۆی ڕوون و ساغبوەوەیان بۆ «خەڵک» پێ نییە. ئەم حاڵەتە هەروەک باس کرا لەوەوە دێ کە ناتوانن بەپێی لێکدانەوەیەکی واقعی، پێشبینیی ڕووداوەکان بکەن و داهاتوویان لەبەرچاو ڕوون نییە و ئەم حاڵەتەش مەترسیدارە. چونکی ئەگەر یەکگرتوویی و پێکەوەبوونیشی تێدا نەبێت، ئاکامەکەی دەبێتە ئەوەی کە ئەمڕۆژانە هەموومان لێی نیگەرانین. بۆیە پێویستە هەرچی زووتر حیزبەکانی ئێمە لە دەوری یەک کۆببنەوە و تەنیا پلان لە سەر ئەوە دابنێن کە چۆن «هەڵوێست»ـەکانیان یەک بخەن.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist