• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ڕای گشتی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/05/22
جۆری بابەت: سیاسی

لە دنیای ئەمڕۆدا کە چرکە بە چرکە بەرەو پێشچوون لە هەموو بوارەکانی زانست و تەکنۆلۆژیا و ئاستی ڕۆشنبیری و تێگەیشتنی خەڵک لە هەڵکشان دایە و، بەدواداچوون بۆ هەموو بابەتەکان دەکرێ و گەیشتن بە هەواڵی نوێ و ئاپدەیت بوونەوە بە چرکە و ساتە، بابەتی ڕای گشتی بابەتێکی جێگەی سەرنجە بۆ ڕۆژنامەنووسان، ئابووری ناسان و مێژوونووسان و چالاکانی بواری میدیایی و سیاسی و ژینگە پارێزی و کۆمەڵناسان و دەروونناسان.
ئەم تایبەتمەندییە ڕاستییەکمان بۆ دەسەلمێنێ کە ڕای گشتی بابەتێکی گشتگیرە و لێکۆڵینەوە و توێژینەوە لەم بابەتەوە تەنیا پێوەندی بە چینێکی تایبەتەوە نییە.

ڕای گشتی چییە؟
ڕای گشتی بە کۆمەڵێک لە بیر و بۆچوون و تێڕوانینی زۆرینەی تاکەکانی کۆمەڵگەیەک دەوترێ کە لەسەر بابەتێکی دیاریکراوی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و کولتووری و … وەک یەک بچێ و هەست و سۆزیان ببزێوێ و ببێ بە پەرچە کردارێک کە ڕەد فێعلێکی هاوشێوەی لێ بکەوێتەوە. بەڵام خاڵێکی گرینگ لەم پێوەندییەدا جیاوازیی نێوان هاوڕا بوون لەگەڵ ڕای گشتییە.
هاوڕا بوون واتا پشتیوانی کردنی زێهنی و زمانی لە بابەتێک، بەڵام ڕای گشتیی پارچە کردارێکە کە زۆربەی هەرە زۆری کۆمەڵگە بەرامبەر بە بابەتێک، جا بابەتەکە چ نێوخۆیی بێ یان پەیوەست بێ بە دەرەوەی سنوورەکانی ئەم کۆمەڵگەیە.
تۆماس هابز، فیلسووفی بەناوبانگی سەدەی حەڤدەهەم لە پێناسەی ڕای گشتیدا دەڵێ کە ڕای گشتی بەڕێوەبەری ڕاستەقینەی جیهانە و سەرچاوەی هێزە.

هۆکارەکانی بزاوتنی ڕای گشتی؟
ڕووداوێکی سیاسی یا ناسیاسی دەتوانێ هۆکارێکی سەرەکی بێ بۆ وەخۆخستنی ڕای گشتی. ڕوودانی لە ناکاوی کۆدەتایەکی سەربازی بەدژی ڕێژیمێکی یاسایی، دەست بەسەر کردن و ڕاوەدوونان و یان کوشتنی ڕێبەرانی سیاسی، ڕووناکبیر و نوخبەکانی نێو بزووتنەوەیەک یان گرووپێک یاخود حیزبێکی سیاسی- کۆمەڵایەتی، یان لە قاودانی گەندەڵییەکی ئابووریی گەورە کە لە لایەن بەرپرسانی باڵای وڵاتێک کرابێ و، یان ڕاگەیاندنی سیاسەتێک کە خەڵک لێی زەرەرمەند بێ یان خود تەنانەت بێڕێزی کردن و شکاندنی کەسایەتیی تاکێک یان سیمبولێک دەتوانێ هۆکاری سەرەکی بێ بۆ ناڕەزایەتی دەربڕینی ڕای گشتی.
ڕای گشتی زۆربەی کاتەکان بە شێوەیەک لە شێوەکان خۆڕسکن بەڵام ئەم حاڵەتە حاڵەتی گشتی نییە، زۆر جار دەبیندرێ کە دەسەڵاتداران و تەنانەت سیاسەتمەدارەکانیش ڕای گشتی وەک چەکێکی بەهێز بەکار دەهێنن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان و پشت ئەستوور دەبن بە ڕای گشتی.
لەم شێوەیەدا کە دەوڵەت و دەسەڵات ڕای گشتی وەک چەکێکی بەهێز بەکار دێنێ بۆ پێڕەویی کۆمەڵگە لە سیاسەتەکانی خۆی، بە شێوەیەکی سروشتی بەهێزتر دەردەکەوێ لە شێوە خۆڕسکەکەی، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەسەڵات و حکوومەت هەر هەموو ئامرازەکانی ڕاگەیاندن و پڕوپاگاندای لە بەردەستە و پێشوەخت دەتوانێ بە دانانی پلانێکی داڕێژراو هەنگاو بە هەنگاو و بە مەبەستێکی تایبەت هەوڵی بۆ بدا.
ئەمە بەو مانایە نییە کە تەنیا دەسەڵاتە کە دەتوانێ کەلک لەم ئامرازانە وەر بگرێ، زۆر جار ئۆپۆزیسیۆنیش بەو ئامرازانە دەتوانێ ئەم کارە بکا.
وەک نموونە دەتوانین ئاماژە بە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی فەڕانسە بکەین کە بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگەی فەڕانسەی هێنایە سەر شەقام و دەوڵەتی ئیمانوێل مەکرۆنی ناچار بە پاشەگەز بوونەوە کرد. یان ڕای گشتی توانی کۆتایی بە شەڕی ئەمریکا بێنێ لە ویتنام.
لە هەمان کاتدا ئەوە بۆ کەس شاراوە نییە کە دەسەڵات دەستی ئاوەڵاترە لە گرووپەکانی تر لەم پێوەندییەدا. باشترین نموونەش بۆ ئەم حاڵەتە رێفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانە لە ساڵی ٢٠١٨دا کە سەرەڕای ئەوەی کە مافی دیاریکردنی چارەنووس مافێکی سەرەکی و بێ ئەملا و ئەولای هەموو نەتەوە ژێردەستەکانە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش وەک مافێکی سەرەکی و یاسایی دانی پێداناوە. لێرەدا نابێ پێناسەی ڕای گشتی و ڕێفراندۆم تێکەڵ بە یەک بکەین و جیاوازییەکانیان نەبینین.

جیاوازییەکانی نێوان پرۆسەی ڕێفراندۆم و ڕای گشتی چییە؟
_ ڕێفراندۆم هەوڵێکی یاساییە کە سیستمە سیاسییەکانی وڵاتان بۆ پرسە گرینگەکانی ئابووری و سیاسی کەلکی لێ وەردەگرن و لە ئەگەری دەنگ هێنانەوەیان دەبێ بە یاسا، بەڵام ڕای گشتی لایەنی یاسایی بە خۆیەوە ناگرێ.
_ ڕای گشتی زۆر جار لەسەر بزووتنەوەی هەست و سۆز دێتە ئاراوە بەڵام ڕێفراندۆم پرۆسەیەکی ئەقڵانییە.
_ ڕای گشتی زیاتر دەربڕی بارودۆخی ئاشکرا و بیندراوی بابەتێکە، لە کاتێکدا کە ڕێفراندۆم لایەنی شاراوەی بیری تاکەکانی نێو کۆمەڵگەیە.

لایەنەکانی گرینگ لە ڕای گشتیدا
لایەنە گرینگەکانی ڕای گشتی بریتین لە:
_ پانتایی: واتە تا چ ڕادەیەک کۆمەڵگەی لە پشتە؟
_ گرینگی: واتە تا چ ڕادەیەک کۆمەڵگە گرینگی بە بابەتەکە یان ڕووداوەکە دەدا.
_ جەهەت: واتە لایەنی بەرامبەری بابەتەکە کێیە؟
_ خاوەنەکەی: واتا چ لایەنێک خاوەنداری لە بابەتەکە دەکا.
بە شێوەیەکی گشتی دەکرێ بڵێین کە ڕای گشتی هێزێکی سیاسییە کە بەشێکی بەرچاوی وزەی نێوخۆیی نەتەوەیەک یان پێکهاتەیەک پێک دێنێ. ئەم هێزە شاراوەیە لە دەستووری هیچ وڵاتێکدا ئاماژەی پێ نەکراوە، بەڵام ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە چەسپاندن یان لاواز کردنی هێزی دەسەڵاتدا.
ڕای گشتی هەردەم بە یەک شێوە نییە و لە کاتێک بۆ کاتێکی تر یان لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر ئاڵوگۆڕی گەورەی بەسەردا دێ. ڕای گشتی جاری وایە ڕۆڵی ڕووخێنەر، درووستکەر، ڕادیکاڵ، نەرم و نیان و یان پڕ هاتوو وریا و یانیش بێدەنگ بە خۆیەوە دەبینێ. ڕای گشتی شتێک نییە جگە لە دەنگی خەڵک، هەر وەکوو ماکیاوێلی لە کتێبە بەناوبانگەکەی خۆیدا میر «شهریار» دەڵێ دەنگی خەڵک دەنگی خودایە. ڕای گشتی هەڵقوڵاوی بەستێنی ئەو یاسا و ڕێسا سیاسی و کولتووری و ئایینییەیە کە بەسەر کۆمەڵگەدا زاڵن.
گرینگیی ڕای گشتی لە کاتی جەنگ و شەڕدا زیاتر دەبێ. وەکوو بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بە هەوڵەکانی ئەمریکا بکەین کە پێش هێرشکردنە سەر ڕێژیمی سەدام حوسێن بۆ هاوڕا کردنی ڕای گشتی جیهانی لەگەڵ خۆی هەوڵی دا.
بەکورتی دەتوانین بڵێین کە ڕای گشتی وەک لافاوێک وایە کە لە دوندی چیایەک بەرەو داوێنی دێتە خوارێ و هەموو ئەو شتانەی کە لەسەر ڕێگایەتی لەگەڵ خۆی ڕای دەماڵێ. هەر وەکوو ناپێلئۆن بناپارت بە جوانی دەڵێ دەتوانین بە زۆری سەرنێزە دەسەڵات بەدەستەوە بگرین بەڵام بۆ مانەوە لەسەر دەسەڵات پێویستیمان بە پاڵپشتیی ڕای گشتی هەیە.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist