مه‌زن پێشه‌وام سڵاو!
له خزمه‌ت جه‌نابتدا مرۆڤ زمانی له گۆ ده‌كه‌وێ و تاكولۆی قسه‌كانی بۆ ناچێته‌وه سه‌ر یه‌ك، چۆن و له كوێوه ده‌ست پێ‌بكا و باسی چ بكا، چۆن ده‌كرێ له ئاست ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك قسه‌ت پێبێ بۆ گوتن، جگه له‌وه‌ی ئازای ئه‌ندامت ببێ به چاو و گوێ بۆ دیتن و بیستنت!
وا خه‌ریكه له‌م عه‌سره‌دا كوردیش بۆ ڕێزگرتن له‌و كه‌سانه‌ی گیانیان به‌ختی سه‌ربه‌رزی نه‌ته‌وه‌كه‌یان كردوه، ئاوڕ بداته‌وه ڕۆژی له دایكبوونیان، بۆیه بۆ ئێمه‌ی یاخی، چ بۆنه‌یه‌ك جوانتر و پیرۆزتر له ڕۆژی له دایكبوونی یه‌كه‌م سه‌ركۆماری كوردستان. پیرۆز بێ جه‌ژنی له‌دایكبوونت جه‌نابی ڕه‌ئیس جومهوور!
گه‌وره‌م!
72 ساڵ و یه‌ك مانگ و ده ڕۆژه ژانێكی وه‌ها خزاوه‌ته نێو جه‌رگی نه‌ته‌وه‌یه‌كی هه‌ڵوه‌دا، كه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ، هه‌رده‌م برینێكی تازه‌یه. برینێك له خاكه‌لێوه‌ی په‌ت و خنكاندنه‌وه تا پووشپه‌ڕی خوێن و تیرۆر، له خاكه‌لێوه‌ی قازییه‌وه تا پووشپه‌ڕی قاسملوو.
تۆ له من زۆر باشتر ده‌زانی كورد له‌و ده‌گمه‌ن نه‌ته‌وانه‌یه كه له مه‌رگه‌وه ده‌ست پێده‌كا به‌ره‌و له دایكبوون، چ پارادۆكسێكی سه‌یره! ڕێك به پێچه‌وانه‌ی هێڵی سروشتی ژیانی مرۆڤه‌كان، چون كورد به مردن هه‌رمان بووه و به مردن له فه‌وتان و نه‌مان ڕزگاری بووه! شه‌هیده سه‌ركرده‌كانی پاش خۆشت، قوتابییه به ئهمهگهكانت، قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندیش هه‌ر به مردن، هه‌رمان بوون و ئێستاش كه سوێند به گۆڕی پێشه‌وا و به قه‌بری دوكتور ده‌خورێ، مه‌گه‌ر مه‌رگ، ئه‌گینا پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی بۆ نییه…
پێشه‌وام!
من له منداڵییه‌وه ناوی ئێوه‌م بیست، ته‌نانه‌ت ئه‌و چوار ساڵه‌ی قوتابیی دواناوه‌ندی بووم هه‌موو ڕۆژێ به كۆڵانە هه‌ورازه بهرفراوانهكهدا سه‌رده‌كه‌وتم و سیوادی بینا سپییه‌كه‌م لێ وهدهرهدهكهوت: مه‌حكه‌مه‌ی پێشه‌وا، ئێره مه‌حكه‌مه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌ده…
من، ئه‌و وێنه‌یه‌ی جه‌نابتم به‌لاوه له هه‌موو وێنه‌كان سه‌رنجڕاكێشتره، تۆ له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانیشتووی و نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌شت له ته‌نیشت هه‌ڵواسراوه، به ڕدێنێكی ته‌نك و ڕوانینێكی له جنسی وره، قایم وه‌ك پۆڵا، هه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئارچی ڕووزڤێڵت ئەفسەره ئه‌مریكاییه‌كه بڵاوی كردۆته‌وه. خۆ ئه‌من گومانم له‌وه نییه خه‌ونی دواڕۆژت بۆ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ڕێك خه‌ریته‌ی ته‌نیشتت بوو، ئه‌و شوێنه‌ی هه‌موو سنووره ده‌سكرده‌كانی تێدا سڕابوونه‌وه. خه‌ڵكی تر چ ده‌ڵێن با بڵێن، با حاشا له‌م باوه‌ڕه‌ی تۆ بكه‌ن، با چاوپۆشی بكه‌ن له دۆخی سیاسی سه‌رده‌می تۆ، به‌ڵام خۆ ناتوانن به‌ر به خه‌ونه‌كه‌مان بگرن.
گه‌وره‌م!
من ئه‌وه‌نده‌ی ئاوڕم داوه‌ته‌وه سه‌ر كۆماری كوردستان و كلیل وشه‌كانی ئه‌م كۆماره ساوایه‌م ههڵكڕاندووه، وه‌ك: ئاڵا، سهركۆمار، هێزی پێشمه‌رگه، ئیستیقلال و سه‌ربه‌خۆیی، خه‌بات و… ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ كورد له هیچ پارچه‌یه‌ك نه‌یتوانی بگاته داوێنی ئه‌و لووتكهیهی تۆ له‌سه‌ری وێستابووی، ئه‌و گوتاره‌ی تۆ وێنات كرد با ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كورد و حیزبی كوردیش نه‌یتوانیبێ ته‌عبیری بكا، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه بۆته هێڵێكی فكری و هزری، كه خۆی له نێو چینی گه‌نج و خوێنده‌واری وڵات‌دا ده‌بینێته‌وه! باسی ده‌سكه‌وته‌كانی كۆماره ساواكه‌مان ناكه‌م كه له هه‌موو بوارێكدا سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌نی كورتی كۆمار بۆته شانازیی نه‌ته‌وایه‌تی.
خۆ ئه‌گه‌ر شێركۆ بێكه‌س به‌لامه‌وه لووتكه‌یه، نایشارمه‌وه كه له شیعره‌كانیدا قازی و قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی كردووه به میوانی دیوانه‌كانی، ئه‌وا هه‌زار ئه‌وه‌نده عاشقی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی و جگه‌ره‌كه‌ی و چاویلكه‌كه‌ی و ئاخاڤتنهكهی بووم، كه ده‌ڵێ:
کە لاشەی ساردی چوارچرا
وەکوو هێشووی سەرمابردوو
لە سێدارە کرانەوە
دار بەجێمان
هەژارانی سابڵاخ بردیان
زستانیش بوو نەیانسووتاند
سەرماشیان بوو نەیانسووتاند
لەو دارانە
لەو تەختانە
چوار بێشکەی سووریا‌ن دروست کرد
لەم ڕۆژەوە هەتا ئەمڕۆ
ئەو لانکانە هەر ئەگەڕێن
ئەم ماڵ ئەو ماڵ
ئەم دەست ئەو دەست
وەریان ئەگرن
ئەی نابینی
هەزاران قازی محەممەد
لەسەر لووتکە وێستاون و چەک هەڵئەبڕن
ڕاست ده‌كا شێركۆ، له زمان منیر خانمی كچتان بیستم كه فه‌رمووتانه پاشی من هه‌زاران قازی سه‌ر هه‌ڵده‌دا.
مه‌زن پێشه‌وام!
هه‌ر ئه‌و ئارچی ڕووزڤێڵتهی به خزمه‌تت گه‌یشتبوو ده‌ڵێ: “قازی محه‌ممه‌د مایه‌یه‌کی زۆری بۆ زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی دانا و بایه‌خێکی زۆری پێدا…”
به هاوڕێیانم گوت: گرینگیی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی به‌لای پێشه‌واوی نه‌مره‌وه، جگه له‌م تێبینییهی ئارچی ڕووزڤێڵت، به‌خشینی نازناوی شاعیری میللی به مامۆستا هه‌ژار و مامۆستا هێمنه له لایه‌ن جه‌نابته‌وه! گوتم: پێشه‌وا ده‌یزانی نووسه‌ر و ڕووناكبیر كۆڵه‌كه‌ی باوه‌ڕه‌كانی حكوومهتهكهن و ڕاستیشی ده‌كرد و به تێپه‌ڕ بوونی زه‌مان ئه‌مه سه‌لمێنرا و دواجاریش ده‌وری هێمن و هه‌ژارمان له‌سه‌ر گه‌شه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بینی، كه‌چی ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌ی سیاسیی كورد به لای ڕووناكبیر و نووسه‌ری كورددا ناچێ… كۆڵهوارین.
له سه‌رده‌می سه‌ركرده و سه‌رۆكه مرۆڤخۆرهكانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی دیكتاتۆره گچكه و درشته‌كانی ئورووپادا… تۆ كه بووی به پێشه‌وای نه‌ته‌وه، گوتت: ئازادن بۆ ئەوەی چ دەڵێن و چ دەنووسن! تۆ ئه‌م هێڵی سووره‌ت چۆن كرد به هێڵی ئه‌منی ده‌ربڕینی بیروڕا؟ چۆن له كاتێكدا زمانی ڕه‌خنه‌گریان له پشت ئهستۆڕا ده‌ردێنا و ده‌میان ده‌دروونه‌وه تۆ وتت با ئه‌وه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی كورد دایه بێ سڵه‌مینه‌وه ده‌نگ هه‌ڵبڕێ…. تۆ له سه‌رووی سه‌ده‌ی ژیانی خۆتدا بووی به‌بێگومان.
گه‌وره‌م!
من به شوێن پێی تۆوه بووم… له نێو په‌ڕتووك و كتێب و وێنه و وتاراندا… سۆراغم له زۆر كه‌سان پرسی… زۆر كه‌س، دواجار قسهكانیانم خسته دووتوێی وتارانه‌وه،
له‌و وه‌زیری كابینه و ئهفسهرهكانت ڕا بگره تا ئاجوودان و خزم و كه‌س و كچ و نه‌وه و زاوات، به قسه‌كانیان، هه‌ر هه‌موو سه‌رسامیان ده‌كردم، تێر نه‌ده‌بووم له باس كردنت…
كه‌وتمه شوێن ئه‌و بیانییانه‌ی باسی تۆیان كردبوو له هه‌نده‌ران، به‌زه‌ییم بۆ خۆماندا هات كه نه‌مانتوانیوه بتناسین، كاتێ قسه‌كانتان له زمان ئه‌وانه‌وه ده‌خوێنمه‌وه بۆم ده‌ره‌ده‌كه‌وێ هه‌یهات ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه جگه له‌باری هه‌ست و سۆزه‌وه نه‌بێ، تۆی نه‌ناسیوه! بۆ نموونه كاتێ له زمان ئهواونهوه بیستم تۆ ئاماژه و پێداگریت له‌سه‌ر مه‌نشووری ئاتڵانتیك بووه، مه‌نشوورێك كه ڕێز له دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كان ده‌گرێ، بڵێی تۆ عه‌وداڵی چ خه‌ونێك بووبی! به خۆمم گوت پاش 72 ساڵ بڵێی چه‌ند كه‌س وه‌ك سه‌ركرده‌ش ناوی مه‌نشووری ئاتڵانتیكیان بیستبێ، وڵامه‌كه‌ی ناردهمهوه با له خزمه‌تتدا شه‌رمه‌زار نه‌بم.
خۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆر مرۆڤی هه‌ڵكه‌وته و ڕێبه‌ری چازان و لێزانی هه‌بووه، به‌ڵام بۆ من وه‌ك تاك ئه‌گه‌ر تۆم هه‌بێ به‌سه بۆ شانازییه‌كی هه‌تا هه‌تایی.
ڕه‌نگه ته‌عبیری شه‌هید دوكتور قاسملوو بۆ ئێوه كاتێ وه‌ك ڕێبه‌رێكی بێ هاوتا و له هه‌مان كاتدا “به‌تاقی ته‌نیا”تان ده‌ناسێنێ بۆمان ده‌ربخا كه ئێوه وه‌ك كارگێڕێكی كاریزما، به به‌ختكردنی گیانی خۆتان توانیتان میراتێكی هه‌رمان بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد له پاش خۆتان به‌جێ بێڵێن، میراتێك به ناوی كۆماری كوردستان!