• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

یەكەم ڕۆژنامە و غیابی میدیای ڕۆژهەڵاتی!

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/05/06
جۆری بابەت: روانینی دەرەکی

١٢١ ساڵ لەمەو بەر  یەکەم ڕۆژنامەی كوردی بڵاو كرایەوە و، ١٢١ ساڵ دوای ئەم هەوڵەش، میدیای كوردی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، هەر لە دارە دارە دایە و لە هەوڵی سەر پێگرتن دایە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی هەر لەم هەرێمە هێندەی میدیا دادەخرێ و جاڕی مەرگی لێ دەدرێ، هێندە میدیا ناكرێتەوە و دەست بەكار نابێ.

دۆخی میدیا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دۆخێكی شایانی ستایش و جێی ڕەزامەندی نییە، نە بۆ میدیاكاران و نە بۆ بەردەنگەكانی. ئەم دۆخەش تەنیا تایبەت نییە بە نێوخۆی ڕۆژهەڵات، بەڵكوو لە دەرەوەی وڵاتیش میدیای ڕۆژهەڵاتی لاوازتر و داماوتر لە میدیای نێوخۆ نەبن، باشتر نین. ئەمە لە حاڵێك دایە كە بە باوەڕی نووسەری ئەم دێڕانە باشترین ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەڵكەوتوون، بە جۆرێك كە بوون بە فریادڕەسی میدیای كوردی لە پارچەكانی دیكەی كوردستانیش. واتە لە ڕۆژهەڵات میدیاكار هەیە بەڵام میدیا نییە، ئەمە بەپێچەوانەی هەرێمە كوردییەكانی ترە كە میدیا هەیە، بەڵام میدیاكار نییە!

زیاد لە هۆكارێك هەیە بۆ لاوازی و نەبوونی میدیا لەم هەرێمە كە یەك لەوان غایببوونی كولتووری كاری میدیایی و نەبوونی سەرمایە دانانە لە كەرتی میدیا و تەنانەت لە حیزبە سیاسییەكانیش سەرمایەگوزاری لەسەر كەرتی تر زیاتر دەكرێ تا كەرتی میدیا و، لە بنەڕەتدا پێیان وایە سەرمایە دانان لەم كەرتە تەنیا پارە بە هەدەردانە و هیچ تێگەیشتنێك بۆ كاری میدیا و كاریگەرییەكانی نییە، هەر ئەمەش وای كردووە میدیای حیزبی لاوازترین جۆری میدیا بێ، تەنانەت ببێ بە بار بە سەر حیزبیشەوە وا بكەن دایبخەن! بەڵام نابێ لە بیرمان بچێ‌، ئێمە بۆ ئەوەی بوونمان هەبێ، دەبێ میدیامان هەبێ و غایببوون و نەبوونی میدیای كاریگەر، یانی نەبوونی هەمووان و نەبینینی كۆمەڵگەیەك كە پڕە لە جووڵە و خواست و خەونی جیاواز.

تەنانەت لەم ساڵانەی دواییشدا  كە باس لە «نەبوونی چالاكی» لە ڕۆژهەڵات دەكرا، ئەمە هەر لە نەبوونی میدیاوە سەرچاوەی دەگرت، چون نەبوونی میدیا دەتوانێ گومان و پرسیاری گەورە لەسەر خودی نیشتمانیش دروست بكا، وە ك چۆن هەندێك شارەزای میدیاییش پێیان وایە بوونی میدیا، یانی بوونی نیشتمان.

ئێمە ناچارین بۆ بینینەوەی خۆمان و ناسینی خۆمان بەوی تر جارێك بۆ هەمیشە بیر لە بوونی میدیا بكەینەوە، میدیایەك كە هەموومان خۆمانی تێدا ببینینەوە، لە بیریشمان نەچێ قۆناعی ئێستاش قۆناغی میدیای بچووكی لاوازی هەر كەسە و بۆ خۆی نییە و ئەم فۆڕمە لە میدیا كە ئێستا بوونی هەیە، نەك ناتوانێ‌ وڵامدەری كۆمەڵگەی كوردی بێ، بەڵكوو لە ناساندنی كۆمەڵگەش بەخۆی و كۆمەڵگە دەوروبەرەكانیشی ناتوانایە و مەك لۆهان گوتەنی «میدیا یانی گەیاندنی پەیام و دوور بكەوینەوە لە دانانی میدیای بێ پەیام و ئارشیوی.»

لە ڕاستیدا ئەوەی لە ئێستای ڕۆژهەڵاتی كوردستان پێویستییەكی حەیاتییە، بوونی میدیایەكی پڕۆفێشناڵی نیشتمانییە كە لە ئاست گەورەیی چالاكییەكانی ئەم كۆمەڵگەیە و هاووڵاتیانیدا بێ و دەبێ هەموو هەوڵ و سەرمایەدانانێكمان بۆ دامەزرانی میدیایەكی نیشتمانی بێ كە جێگەی هەمووان تێیدا بێتەوە و ئاوێنەی كۆمەڵگەی كوردیش بێ.

 

بابەتی هاوشێوە

روانینی دەرەکی

حەمید نووری بە تاوانی بەشداریی لە ئێعدامەکانی ساڵی ١٣٦٧ دادگایی دەکرێ

ڕێکەوتی 2021-07-27
ئەدەب

بۆ دوكتور قاسملووی شه‌هید

ڕێکەوتی 2021-07-14
روانینی دەرەکی

خەباتی نوێی چەکداری

ڕێکەوتی 2021-03-18

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist