• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

پەڕنووسێ لە ڕووداوەکەی ئەربەنووس

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/04/21
جۆری بابەت: سیاسی

زستانی ساڵی ١٣٦١ بە هەموو خۆشی و ناخۆشییەکانییەوە بارگەوبنەی تێکەوە پێچابوو. چەند ڕۆژێک لە بەهار و ساڵی نوێ چوبوو و وردەوردە بەفری شاخەکانی کوردستان دەتوانەوە و سەوزەگیای بەهار و سروشتی جوانی کوردستان لە خەوی زستانی ڕادەبوون. خەڵکی بە گەرمای بەهاری سەرسەوز لەبن گوێسوانەی هۆدەی ماڵانەوە دادەنیشتن و خۆیان لەبەر تینی گەرمای خۆر هەڵ دەخست و ئێواران گوێی دڵیان دەدا بە زایەڵەی ڕادیۆ دەنگی کوردستان.
بەهاری ساڵی ١٣٦٢ بوو. ڕێژیم هێرشێکی بەربڵاوی بۆ جادەکانی نێوان شارەکان دەست پێکردبوو. وەک جادەی بۆکان _ مەهاباد، سەردەشت _ پیرانشار و بانە _ سەردەشت. لە هەرکام لەو جادە سەرەکییانەدا ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەسەدان کەسی لە بەکرێگیراوانی خۆی بەکوشت دا، بۆوەی بتوانێ زیاتر کوردستان میلیتاریزە بکا و دەستی بەسەردا بگرێ. گرتنەوەی ئەو ڕێگایانە و بەتایبەتی جادەی بۆکان_ مەهاباد، ئاڵوگۆڕێکی قووڵی بەسەر خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگەکانی ناوچەی بۆکاندا هێنا و وایکرد کە هێزی بەیان هیچ پێگەیەکی جێگیری نەمێنێ و، لە قۆناغی شەڕی جەبهەییەوە بەرەو شێوازی پارتیزانی هەنگاو بنێ. وە ئەمە یەکەم قۆناغی گۆڕینی شێوەی خەباتی چەکداری بوو لەو ناوچەیە و، سەختییەکانی ئەو قۆناغە کوڕی خۆی دەویست بتوانێ بەرگەی ئەم بارودۆخە بگرێ. تۆپبارانکردنی شوێنی جووڵە و مانەوەی پێشمەرگە و جموجۆڵی گرووپی زەربەت بۆ بەناوپاکسازی و تۆقاندنی خەڵک ببووە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و پێشمەرگە. «پیرمەحەممەد» دوا ناوچە بوو لە بۆکان کە گیرایەوە، ئەوەش بۆ خەڵکی ناوچە زۆر ناخۆش بوو، چونکی 5 ساڵ بوو کە ناوچەکە لەلایەن پێشمەرگەوە بەڕێوە دەبرا.
هێزی پێشمەرگە لە هەموو شوێنەکان کەوتبوونەوە خۆڕێکخستن لەگەڵ بارودۆخەکە و لە ناوچەی بۆکانیش هێزی بەیان بۆ ئەوەی ورەیەکی نوێ بنێنەوە بەر خەڵک، بڕیاری جەولە و عەمەلیاتێکی گەورەیان دابوو. بۆ ئەو مەبەستە زیاتر لە سەد پێشمەرگە بۆ كاروباری سیاسی_ تەبلیغی له گهڕاندا بوون.
لە سەرەتای هاویندا هەموو دهسته و پهلهکانی هێز لە گوندی «عەزیزكەند» كۆبوونەوە. کۆبوونهوهی هێز له یهک جێ به مانای خۆ ئامادهکردن بۆ عهمهلیاتێکی بەهێز بوو. خەلیل خەلەبان، فەرماندەری هێز لە سەر مەئموورییەتی نوێی هێزهکهی چەند قسەیەكی بۆ پێشمهرگهکان كرد و، پاشان قاسم باقی بە نوێنەرایەتیی ئەو لەسەر گرینگیی ئەو ناوچەیە قسەی بۆ پێشمەرگەكان كرد. دوایە پێشمەرگەکان لەوێڕا بەرەو ناوچەی «ئەحمەدی كۆر» شۆڕ بوونەوە وئەو شەوە لە ئاوایی «لەگز» بۆ پشوودان لایان دا. پێشمهرگهکان بۆ سبەی ئێوارێ لە چۆمی «تەتەهوو» پەڕینەوە و، ڕێگای دەشتی «ئاڵەشینیان» بەرەو «كانی مەملی» و «ڕەحیم خان» گرتەبەر. لەم مەسیرەدا هەر لكەی لە گوندێك بۆ پشوو دان لایان دا. گوندەكانی «ئەرمەنی بڵاغی»، «قوولەر»، «ڕەحیم خان»، «كانی مەملی»، «كانی گورگە» و دوایهش «ئەربەنووس» مهڵبهندی قارەمانەتیی پێشمەرگەكان لەو جەولەیەدا بوو.
بە چوونی پێشمەرگە بۆ ناوچەی ئاڵەشین خەڵک ورەیان زیاتر بەرز بۆوە، هۆکاری ئەوەش ڕوونە، چونکی لە سەرەتای شۆڕشەوە بەهۆی هاوسنوور بوون لەگەڵ ئازەری زمانەکان، بەردەوام ڕێژیم خەڵکی لەو ناوچەیە دەربەدەر و کۆمەلکوژ کردبوو، و بەداخەوە ئازەرییەکانیش شانبەشانی ئەوان لە کوشتنی کورد دریغییان نەکردبوو.
پاش چەند ڕۆژ جەولەی سیاسی لەو گوندانەی ناویان هات، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەرگەی ئەم جموجۆڵەی هێزی پێشمەرگەی نەگرت؛ چونکی پێشتر و بەردەوام بەگوێی خەڵکی دادابوو کە پێشمەرگە نەماوە. وابوو کە ئێوارەی ٨ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٢ هەواڵیان هێنا کە ڕێژیم هێرشتان بۆ دەکا.
له کۆبوونهوهی کتوپڕی بهرپرسانی هێزدا باس لهوه کرا که بهپێی زانیارییهکان سبهی هێزێکی زۆری ڕێژیم لە ئاوایی «جامەرد»ڕا هێرش دەکا. دەستەیەک لە پێشمهرگهکان له گوندی «ئهربهنووس» بوون. ئەربەنووس گوندێگە لە ناوچەی ئاڵەشین و «قوولەر»، «ئاغجێوان»، «كانی گورگە»، «گامێشان« و «جامەرد»، ئاواییهکانی دهوروبهری «ئهربهنووس»ن و له ڕۆژههڵاتهوه زنجیره شاخێكی نزم، بەڵام سهختی به پشتهوهیه. «ئهربهنووس» نیزیک به چل ماڵ دهبوو و خوارەوەی بۆ لای «قوولەر» دەشتاییە. لە جامەردەوە باریكەڕێیهک دێتە نێو ئاوایی و ئەگەر كەسێك شارەزا نەبێ دەكەوێته زۆنگاوێكەوە. ئێوارێ کار و بهرپرسایهتییهکان بهپێی ئەزموونی کەڵەکەکراو بە ڕێكوپێكی دابهش كران. ئێوارەی ئەم ڕۆژە لكی یەك لە نێو ئاوایی، لكی دوو لە ڕۆژاوای گوندەكە و لكی سێ لە ڕۆژهەڵاتی ئەوێ جێگیر بوون. بۆ یەکیهتیی لاوانی بۆكان و چەند مامۆستای شۆڕشیش که بۆ ئەو جەولەیە لەگەڵ کهوتبوون، شوێن و ئهرک دیاری کرا و ئەوانیش له جێگهی خۆیان دابەش كران.
شەو تا بەیانی تەواوی پێشمەرگە قامک لەسەر پەلاپیتکەی تفەنگ لە کەمیندا و، چاوەڕوانی هێزی دوژمن مانەوە. کاتژمێری ٩ی بەیانی ستوونێکی زەبەلاح لە ئاوایی جامەردەوە پەلاماری گوندی ئەربەنووسی دا و، لە نیزیک ئاوایی کەوتە کەمینی پێشمەرگە و تەواوی سەرنشینەکانی کوژران؛ ئەوەش توانیی خۆی دەرباز کرد. لەو دەستڕێژەدا چوار ماشێنی هەڵگری کالیبر٥٠ و تۆپی ١٠٦ میلیم بەدەسکەوت گیران، بەڵام ئەوە کۆتایی شەڕ نەبوو. هێزی شکس خواردووی دوژمن لە شارەکانی بۆکان وساینقەڵا و میاندواو داوای هێزی یارمەرمەتیدەری کرد و، پەلاماری هێزی پێشمەرگەیان دایەوە. شەڕێکی قورس و سەنگەر بەسەنگەر و کۆڵان بە کۆڵان تا ئێوارە درەنگ وەختان درێژەی کێشا و، ڕێژیم دیسانەکەش بەدەیان کوژراوی لە ئاوایی «ئەربەنووس»دا بەجێ هێشت و پاشەکشەی کرد. کەچی بەوەش ڕازی نەبوو و هیلیکۆپتێری هێنایە سەر ئاوایی و بە تۆپ و ڕاکێت و هەروەها بە تۆپخانەیەکی قورس لە «جامەرد»ەوە هەتا 7ی ئێوارە ئاوربارانی گوند و سەنگەری پێشمەرگەکانی دەکرد.
لەو شەڕە حەماسییەدا زیاتر لە ١٢٠ کەس لە دوژمن کوژران و بریندار بوون و، دەیان قەبزە چەک و ماشێن بوونە دەسکەوتی پێشمەرگە. وەک دەڵێن ئاشی شۆڕش بەخوێن دەگەڕێ و میژووش نیشانی داوە ئەو سەرکەوتنانە خوێنی بۆ دراوە. خوێنبایی ئەو حەماسەیە ٨ قارەمان بوو بە ناوەکانی ههمزه حجازی، مهنسوور سواره، سهید ئهسعهد ئهحمهدی، بههمهن سامبهگی، ڕهسووڵ خورسهندی، محهممهد عهبدی، سمایل عەبدی و لهتیف ڕهشیدی.
پێشمەرگەکان ئێوارە شەهیدەکانیان هەڵگرت و بەرەو ئاوایی قوولەر چوون، بەڵام هێزی قین لە زگی سپای پاسداران دوایە بە نێو دێیەوە وەر بوون و ڕقی ڕەشی خۆیان بەسەر خەڵکدا ڕشت و جینایەتێکی سامناکیان خوڵقاند و سێ کەس لە خەڵکی مەدەنی و زەحمەتکێش و بێ چەکی ئاوەدانییان بە ناوەکانی عەلی سولەیمانی، ڕەشید سولەیمانی و دەروێش سولتانی فەرەجی دایە بەر دەستڕێژ و شەهیدیان کردن.
ناو و یادی هەموو شەهیدانی سوورخەڵاتی گەلەکەمان بەرز و بەڕێز بێ.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist