• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەهاری گەلانی ئێران

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/04/21
جۆری بابەت: سیاسی

«ئەمڕۆ من بەفەرمی بەرنامەی دەوڵەتی خۆم بۆ ناساندنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەوانە سپای قودس، لەژێر بەشی ٢١٩ی یاسای کۆچبەران و تەناهی، وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ڕادەگەیەنم. ئەم بڕیارە ناوەندی سەرنجدان و ئاستی زەخت هێنانی لانی زۆری لەسەر ڕێژیمی ئێران پەرە پێدەدا و مەترسیی مامەڵەی بازرگانی دەگەڵ، یا پشتیوانی کردن لە سپای پاسداران ڕوون دەکاتەوە. ئەگە دەگەڵ سپای پاسداران مامەڵە بکەن بەو مانایەیە کە سامانی تێرۆریزم دابین دەکەن، ئەمە پەیامەکی ڕوونە بۆ تاران کە پشتیوانی کردنی لە تێرۆریزم ئاکامی جدیی بەدوادا دەبێ، ئێمە زەختی ئابووریی خۆمان بۆ سەر ڕێژیمی ئێران بە هۆکاری پشتیوانی و هاوکاری تێرۆریزم و چالاکییەکانی زیاد دەکەین و هەتا ئەو کاتەی دەست لەو ڕەوشتە سەربزێوییانە هەڵنەگرێ بەردەوام دەبین».(دوناڵد ترامپ ٢٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٨)
دوای ئەو هەمووە نەهامەتییە و لافاو و لێمشتەی بە دەستپێکی بوهار ڕووی لە بەشێک لە ئاخی ئێران کرد، دەکرێ ئەو فەرمانەی دوناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک هەواڵێکی خۆش و بە ڕۆژێکی دیرۆکی بۆ گەلانی ئێران و بە تایبەت گەلی کورد بزانین.
١٨ی بانەمەڕی پارەکە (١٣٩٦) بوو کە ترامپ قسەی خۆی بردە سەرێ و یەک لایەنە لە ڕێککەوتنی ناڤکی وڵاتانی ٥ کۆ یەک ناسراو بە «بەرجام» وەدەرکەوت، کە بە خراپترین ڕێکەوتنی مێژووی ئەمریکا ناوی دەبرد. هەر دوای چوونە دەرێی لەو ڕێککەوتنە سەرجەم ئەو گەمارۆیانەی کە لە سەردەمی باراک ئۆباما لەسەر ئێران لاچووبوون خستراوە سەری و ناوە ناوە و، بەپێی بەرنامە و پلەنی بۆ داڕێژراو بازنەی ئابلۆقەکانی تەسکتر کردەوە. هەتا ئێستا دەیان کاربەدەستی نیزامی، ئابووری و سیاسی وێڕای کۆمپانیا و شیرکەتی جۆراوجۆر کە یارمەتی و هاوکاریی ئێران دەدەن بۆ دەست وێڕاگەیشتن بە چەک و کەرەسەی نیزامی یا خزمەتگوزاری بۆ سیستەمی فڕۆکەیی ئەو وڵاتە و کۆتایی هێنان بە فرۆشی نەوت و … کەوتوونەتە بەر شاڵاوی گەمارۆکان. هەموو ئەو گەمارۆیانە لەلایەک و خستنە نێو لیستی سپای پاسداران بە تەنیا لەلایەک، ئایا سەری مارەکە لە پانبوونەوە نیزیکتر دەکاتەوە؟!
ئەگەرچی گەلانی خەباتکاری ئێران بەتایبەتی نەتەوەی کورد لە ڕۆژی دامەزراندنی ئەو ئۆرگانە نیزامییەوە (١٣٥٨)، بەردەوام دەگەڵی لەسەر مافی ڕەوای گەلی کورد لە شەڕ و کێشە دابووە و، هەردەم پێیان وابووە کە ئەو ڕێکخراوەیە وەک یەکێک لە لکە سەرەکییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران سەرچاوەی چەوساندنەوە و نەهامەتیەکانی گەلی کوردە و، دەبێ بە هەر شێوەیەک دەلوێ بەرەو ڕووی ببینەوە؛ ئەمڕۆ زلهێزترین وڵاتی جیهان هاتە سەر ئەو قەناعەتە و ڕوانینی خۆی دەگەڵ خوێندنەوەی ئێمە ڕێک خست. بەڵام لە خۆشبینانەترین حاڵەتدا بۆ ئەوانەی دژی ئەو دەستەڵاتە زاڵمەن ئەوەیە کە سبە و دووی، ئەمریکا هێرشی نیزامی دەکاتە سەر بنکە و بارەگاکانی سپای پاسداران و شەڕ دەگەڵی دەست پێدەکا، ڕەنگبێ ئەمە لە کاتی ئێستادا خۆش خۆش نەیەتە دی، بەڵام ئەمە کارتێکی تر بوو کە ترامپ بۆ بە چۆکداهێنان یا بە قەلی خۆی گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گوتوبێژ بۆ ڕیکەوتنێکی جدیی نوێ هەڵبەت بەو ١٢ مەرجەی بۆی داناوە، خستیە سەر مێزەکە و جارێکی تر تۆپەکەی دە زەوینی کۆمەڵانی خەڵک هاویژتەوە!
دەمێکە کەسانی وەک محەمەدعەلی جەعفەری، سادق مەحسوولی، قاسم سولەیمانی، محەمەدڕەزا نەقدی، ئیسماعیل ئەحمەدی موقەدەم و … ناویان لە لیستی تێرۆر و پێشێڵکارانی مافی مرۆڤە، زۆرێک لەمانە لە عێراق و سووریە و یەمەن هەر جیرانی بنکە ئەمریکییەکانن و ئەگە بڕیار با هەرچی ویستبایان بەسەریان دێنان وەک چۆن لە پاکستان بەسەر بن لادەنیان هێنا! هۆکاری بە تێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران هەر لە بواری نیزامییەوە نەبووە کە پارێزەری خاکی ئێران بێ بەڵکوو ئەم ڕێکخراوەیە بە گوتەی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران پاسدار و پارێزەری نیزامیی شۆڕشی ئیسلامییە، واتە سپای پاسداران یانی «شۆڕشی ئیسلامی» (بێ پاشگری ئێران) و، شۆڕشی ئیسلامی-ش واتە سپای پاسداران؛ ئینجا سپای پاسداران لە بەشی هەرە زۆری ئابووریی ئێران، گەندەڵیی سیستماتیک، سپی کردنەوەی پووڵ، قاچاخی مادە سڕکەرەکان، هەناردە کردنی شۆڕش، دژایەتی کردنی خەڵکی ئازادیخواز و لەنێو بردنی دژبەرانی، شێواندنی چەندین وڵات و … ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێ. ڕاوێژکارانی ئەمنیەتیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا باش دەزانن کوێی جەستەی هەڵنووساوی ئەو ڕێژیمە دەپێکن؛ لێبەلێ ئەوەمان لەبیر نەچێ هەتا ئێستا ئەوە هەر ئەمریکایە بە تەنیا سپای خستۆتە لیستی تێرۆرەوە و هەموو هەڕەشە جدییەکان هەر ئەو وڵاتە دەیکا و وڵاتانی هاوپەیمانی ڕۆژئاوایی (ئورووپا) جارێ هەر چاوەڕێن بزانن چ دەبێ! ئەو زەخت و فشارانەش هەتا ڕادەیەک هەتەر دەکەن و ئەگە خەڵک نەڕژێنە سەر شەقامەکان و لە ڕاستای سیاسەتی بە چۆک داهێنانی ڕێژیم، کەلک لە پشتیوانیی وڵاتانی کاریگەر لەسەرووی هەمووان ئەمریکا وەرنەگرن (کە هێشتا ڕوون نییە و ساغ نەبۆتەوە ئاخۆ ستراتێژیی ترامپ و تیمەکەی چییە!) دوو مەترسی هەیە، یەکەم، ئەوەیکە ئێران وەک وێنزوئێلای لێ بێ و بە شێوەی فەرسایشی بڕووخێ کە ئەمە چەند ساڵ زەمەنی دەوێ و کەس نازانێ ئاکامەکەی چۆن دەبێ. دووهەم، ئەوەیکە دەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی پێکهاتن و ڕێککەوتن، کۆماری ئیسلامی دەگەڵ ئەمریکا بەجۆرێک لە شێوەکان پێک بێ. تەنانەت دەنگۆی ئەوە هەیە کە بخوازن سپا بخەنەوە سەر ئەرتەشی ڕێژیم چونکە ئەو کات هیچ وڵاتێک ناتوانێ ئەرتەشی وڵاتێک وەک تێرۆریست بناسێنێ!
هەتا ئێستا ئەوەیکە ئێمە دەیبینین و هەستی پێدەکەین جیا لە هەموو بەرنامە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، ئەوەیە کە سەرۆک کۆمار دۆناڵد ترامپ بەوپەڕی ئازایەتی و بەبێ گوێدان بە ڕەخنە و گازندەی حیزبی بەرامبەری (دێموکراتەکان) و بەشێک لە وڵاتانی ئورووپایی دەگەڵ هیندێک لە وڵاتانی عەڕەبی و دەوڵەتی ئیسڕاییل هەموو هێزیان وەگەڕ خستووە کە؛ یەک، یا ئەو ڕێژیمە گەندەڵە (کۆماری ئیسلامیی ئێران) بڕووخێنن. دوو، یا وابکەن گۆڕانی بنەڕەتی بەسەر سیاسەتەکانی خۆیدا بهێنێ. لە هەر تک حاڵەتدا کورد دەتوانێ ڕۆڵ و پێگەی خۆی زەقتر بکاتەوە بەتایبەت لەکاتی ئێستادا کە بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەرکەوتووە باشترین و بێ کێشەترین هاوپەیمان لە ناوچەکەدا کوردە (وەک لە عێراق و سووریە دەیبینین) بە چەند شێواز؛ بڕەودان بە ڕێکخستنی زیاتری نێو حیزبەکان (ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، لێک نیزیکبوونەوە و تەنانەت یەکگرتنەوە)، تیندان بە پێوەندییەکانی دەرەوەی بەتایبەت دەگەڵ ئەمریکا و خۆ لێ نیزیککردنەوە لەو وڵاتانەی دژبەری ئێرانن، ئامادەگی هەرچی زیاتری هێزەکانی ڕۆژهەڵات بەتایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەگەری هەڕەشە و مەترسییەکانی سپا وەک ئەوەی لە ١٧ی خەرماناندا دیتمان کە چۆن بە مووشەک هێرشی کردە سەرمان (ڕەنگبێ پێی وابێ ئەوە تۆڵەی خۆی لە ئیسڕاییل دەکاتەوە کە هەتا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ جار بنکە و بارەگاکانی سپای لە سووریە کردۆتە ئامانج.)

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist