• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ئایا ئامانجی ئەمریکا ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە؟

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/04/21
جۆری بابەت: سیاسی

بەرپرسانی ئەمریکایی بەگشتی و سەرۆک ترامپ بەتایبەتی هەر دەم باس لەوە دەکەن کە بۆ بەرەنگاربوونەوە و پێشگیری لە سەرەڕۆییەکانی ئێران هەموو ئەگەرەکان لە ئارا دان و هیچ بژاردەیەک وەلا نەندراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکانی کۆشکی سپیش ڕا بۆمان دەردەکەوێ کە ئامانجی ئەمریکا بەرەنگاربوونەوەیە بەرامبەر بە هەوڵ و چالاکییەکانی ئێران کە هۆکاری سەرەکین بۆ بشێوی و ناسەقامگیریی ناوچەکە. ئەوەی کە گرینگییەکی تایبەتی هەیە لە پێوەندی بە ئێرانەوە ئەو گۆڕانکارییە بنەڕەتییانەن کە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا دەبیندرێ بەرامبەر بە ڕووسیە، ئیدارەی سەرۆک ترامپ بە پێچەوانەی سەرۆک کۆمارەکانی پێش خۆی هەوڵێکی بەرچاوی داوە کە ناکۆکییەکانی خۆی لەگەڵ ڕووسیە کەم بکاتەوە و ئامانجیشی دوورکردنەوەی ڕووسیە لە ئێرانە.
ئەوە لە کاتێک دایە کە پێوەندیی ئێران لەگەڵ ڕووسیە لە دوای ٢٠١٥ وە گەشەیەکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە، بە تایبەتی هاوتەریب بوونی سیاسەتی دەرەوەی هەر دووک وڵات لەسەر قەیرانی سووریە و پشتیوانیکردنیان لە دەوڵەتی بەشار ئەسەد. بەڵام ئەم سیاسەتەی ئیدارەی سەرۆک ترامپ بەرامبەر بە ڕووسیە هەر وا بە ئاسانی دەست ناکەوێ، ئەمە لە کاتێک دایە کە ئەم هەوڵانەی ترامپ لەلایەن ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکاوە بە چاوی شک و گومانەوە سەیر دەکرێ، هەروەها ڕووسیەش دەبێ لەوە دڵنیا بێ کە لە هاوتەریب بوونی سیاسەتەکانی لەگەڵ ئەمریکادا زیاتر قازانج دەکا هەتا مانەوەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا و، ئەو گۆڕانە بە قازانجی دەبێ و نابێتە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەم وڵاتە.
خاڵێکی گرینگیی تر کە شایانی هەڵوێستەکردنە، بەشداریی بەرپرسانی باڵای هاوپەیمانییە لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بۆ نموونە؛ بەشداریی جان بۆڵتۆن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی موجاهیدینی خەلقی ئێران، چاو پێکەوتنی مەحموود عەباس لەگەڵ مریەم ڕەجەوی، بەشداریی فەیسەل تورکی لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی موجاهیدین و هتد.
ئەم هەوڵانە لە کاتێک دایە کە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا تەنانەت خودی سەرۆک ترامپیش بەئاشکرا باس لە پشتیوانیکردن لە خۆپێشاندەرانی نێوخۆی ئێران کردووە و تەنانەت باس لە دامەزراندنی کاناڵێکی ئاسمانی (ماهوارەیی) ٢٤ کاتژمێری دەکەن بۆ پاڵپشتی لە ناڕازییانی ئێرانی.
ئەوەی هەتا ئێستا ڕوون نەبۆتەوە ئەوەیە کە سەرەڕای ئەوەی کە کاربەدەستانی ئەمریکایی باس لە هەبوونی هەموو بژاردەکان تەنانەت بژاردەی سەربازیش لەسەر مێزی دانووستان دەکا لە هەمبەر ئێراندا، بەڵام ئامانجی سەرەکییان هەر گۆڕینی ڕەفتاری ڕێژیمی ئێرانە.
لە دوای ئەم گەمارۆیەی کە ئەمریکا لە دوای هاتنەدەرەوەی لە ڕێکەتننامەی ٥+1 بە سەر ئێرانی سەپاندووە و، ژێرخانی ئابووریی ئەو وڵاتەی بەرەو داڕمان بردووە و هەر ڕۆژە لە شارێک و تەنانەت لە چەند شاری گەورەی ئێران هاوکات خۆپێشاندان دەکرێ و خەڵکی ناڕازی دێنە سەر شەقام، ئەوەی جێگەی سەرنجە کە لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەمریکایی و سەعوودی و ئیسڕاییلی و تەنانەت ئیماراتیش بوونەتە هۆکارێک بۆ ئەوەی کە کاربەدەستانی ئێران بێبەزەیانەتر لە جاران خۆپێشاندەران سەرکوت کەن و کوژراو و گیراوەکان بە مۆرەی ئەو وڵاتانە ناو دەبەن.
لە بارودۆخی ئێستای ئێراندا ئەوەمان بۆ هەڵدەهێنجێندرێ کە لانیکەم هەتا ساڵی ٢٠٢٠ کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەر شێوەیەک بێ خۆی لە بەرامبەر ئەم گوشارانەدا ڕابگرێ و سیاسەتی چاوەڕوانی ڕەچاو بکا، بە ئومێدی ئەوەی کە ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی داهاتووی ئەمریکادا دەنگی پێویست نەهێنێتەوە و ئیدارەی دوای ترامپ بە جۆرێکی تر هەڵسوکەوت لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بکا؛ ئەم سیاسەتەش تێچوویەکی کەمی بۆ ئێران نییە و دەبێ بە جۆرێک لە جۆرەکان پێداچوونەوەیەک بە سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا بکا و، دەبێ ئەو قەیرانانەی کە ئێران لە ئێستادا ڕووبەڕووی بووەتەوە تێیان پەڕێنێ و نەهێڵێ کە زیاتر تەشەنە بستێنێ. بۆ ئەم بابەتەش دەبێ یان ڕووبەڕووی خۆپێشاندەران و ناڕازییانی نێوخۆیی ببێتەوە و درێژە بە سیاسەتی سەرکوتی خۆی بدا، یان ئەوەی کە چاوێک بە سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا بخشێنێ و دەست لە هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی هەڵگرێ کە هەتا ئێستا ستراتێژیی ئێرانی لەسەری بنیات نراوە و؛ تێچوویەکی زۆری بۆ داوە و چی دیکە پشتیوانی لە میلیشیا شیعە و توندڕەوەکان و تاقم و گرووپە تێرۆریستییەکان نەکا.
جگە لەم بابەتانە خاڵێکی دیکە، کە ئەویش پەرەپێدان بە سیستمی مووشەکیی ئەم وڵاتەیە بۆتە هۆی نیگەرانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. بەتایبەتی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران نەیشاردۆتەوە کە مەبەستیان لەم پەرەپێدانە پاراستن و بەرگریکردنە لە دەستکەوتەکانیان و بە دروشمی گەورەش لە سەر مووشەکەکانی خۆیان مزگێنی نابووتکردنی ئیسڕاییلیان نووسیوە.
هەر لەم پێوەندییەدا بنیامین نێتانیاهوو لە ساڵیادی کارەساتی هۆلۆکاستدا باسی لەوە کرد کە ئێران گەورەترین مەترسییە بۆ سەر جوولەکەکان لە هەموو دنیا و لە ئیسڕاییلیش هەر بە هەمان شێوەیە. نێتانیاهوو جگە لە هەڵوێستە دوژمنانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گلەییەکیشی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد و، گوتی سەرەڕای ئەوەی کە ئێران بەردەوام هەڕەشە لە ئیسڕاییل و جوولەکە دەکا بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگییان هەڵبژاردوە. هەر ئەم هەڵوێستانەی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ ئیسڕاییل بۆتە هۆکارێکی سەرەکی کە ئیسڕاییل بەرپەرچدانەوە لە خۆی نیشان بدا و لە سووریە ڕۆژانە هێز و گرووپەکانی ئێران و سەر بە ئێران بکرێنە ئامانجی فڕۆکەکانی ئیسڕاییل.
جگە لەم قەیرانانە کە ڕووبەڕووی ئێران بۆتەوە گەندەڵیی بەرپرسانی ئێرانیش بەربینگی بە ویلایەتی موتڵەقەی فەقیهـ گرتووە و مانەوەی ئەم حکوومەتەی لە مەترسی هاویشتوە. کۆماری ئیسلامیی ئێران سیستمێکی بەڕێوەبەریی ئاڵۆزی هەیە، کە زۆر جار ئەم ئاڵۆزییە بە قازانجی ئێران و زۆر جاریش بە پێچەوانەوە بە زەرەری تەواو بووە. لە بارودۆخی ئێستادا کە سیاسەتی سەرەکیی کۆماری ئیسلامی، سیاسەتی سەبرکردن و دانبەخۆدانانە بەرامبەر بە ئەمریکا، ئەگەری ئەوەی هەیە کە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی کە ئێستا ئیدی لەلایەن ئەمریکاوە بە ڕێکخراوێکی تێرۆریستیش ناسراوە؛ هۆکارێک بێ بۆ هەڵگیرسانی شەڕێکی خوێناوی لە ناوچەکەدا.
لەلایەکی دیکەشەوە پەرەپێدانی خۆپێشاندانەکان و زیادبوونی ناڕەزایەتیی خەڵکیش فاکتەرێکی سەرەکیی دیکەیە کە لە قەیرانی ئابووری و داراییدا ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبوون دایە و، لە وانەیە کە ژێرخانی ئابووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەتوانێ بۆ ماوەیەکی زۆر تەحەمولی ئەم گەمارۆیانە بکا. بۆیە وا وێ دەچێ کە هەر وەک جان بۆڵتۆن دەڵێ بەم زووانە گوێمان لە دەنگی شکانی ئێسکەکانی ئابووریی ئێران ببێ. بۆیە ئێران چ لە سیاسەتی دەرەوەی خۆی پاشەکشێ بکا یان بە خۆداچوونەوەیەک بە سیاسەتی نێوخۆی خۆی بێنێ ئەوە براوەی سەرەکیی هەر ئەمریکا و هاوپەیمانانی دەبن.

دەرەنجام
بۆ ئەمریکا تەنیا چالاکییەکانی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران جێگەی نیگەرانی نەبوو. هەردەم کۆمەڵێک چالاکی و کردەوەی ئێران هەڕەشە بوون بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، بۆ نموونە پشتیوانی و داکۆکی لە گرووپە توندڕەوە شیعەکان لە وڵاتانی دراوسێ، هەڕەشەکانی ئێران لە ئیسڕاییل و دانپێدانەنانی ئێران بە ئیسڕاییل وەک وڵاتێکی سەربەخۆ، باردۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، ڕۆڵی ئێران لە سووریە و عێڕاق و هتد.
هەموو ئەم بابەتانە هۆکارێکی سەرەکین بۆ درێژەپێدانی ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەتایبەتی و ئورووپا بەگشتی.
دەبینین کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وردەوردە هەستی بە مەترسییەکانی ئێران کردووە و خەریکن بەرپەرچی کردەوە سەرەڕۆییەکانی دەدەنەوە هەر وەک چۆن ڕێکخراوی هەواڵگری ئێران (اطلاعات)ی خستە لیستی تێرۆری ئورووپاوە.
پەرەپێدان بە بەرنامەی مووشەکیی ئێرانیش بەشێکی گرینگی مەترسییەکانی سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە خۆ دەگرێ. کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ٨ی سێپتامبری 2018 بە شێوەیەکی فەرمی مووشەکە دوورهاوێژەکانی خۆی لە سەر ئۆپۆزیسیۆنی کورد واتا حیزبی دێموکراتی کوردستان تاقی کردەوە و لەنیزیک شاری تەورێزەوە ٧ مووشەکی ئاراستەی بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆیەی باشووری کوردستان کرد و بە ڕاشکاوانە ئەم کردەوەشی لە ئەستۆی خۆی گرت و پەیامێکی ناڕاستەوخۆی بە دژبەرانی خۆی بە گشتی و بە ئەمریکا بە تایبەتی گەیاند کە نەیارانی کۆماری ئیسلامی بە ئەمریکا و ئیسڕاییل و سەعوودییەوە و ئۆپۆزیسیۆنەوە دەتوانن ئامانجی مووشەکەکانی ئێران بن.
کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هیوای ئەوەی کە لە خولی داهاتووی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکادا، ترامپ دەنگ نەهێنێتەوە بە پارێزەوە سیاسەت دەکا. لەم ماوەیەدا بە شێوەیەکی بەرچاو خۆی لە چین و ڕووسیە نیزیک دەکاتەوە، ئەمەش لە کەس شاراوە نییە کە ئەم دوو وڵاتە (چین و ڕووسیە) لە داهاتوودا ئەگەر مافی هەڵبژاردنیان هەبێ لە نێوان ئێران و ئەمریکادا ئەوە بە دڵنییایەوە ئەمریکا هەڵدەبژێرن، لە ئێستادا زیاتر ئێران ڕۆڵی کارتێکی فشاری هەیە بۆ چین و ڕووسیە. هەر وەکوو ئەوەی کە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا ئەم دوو وڵاتە دەنگی بەڵێیان داوە بە هەموو بڕیارنامەکانی شۆڕای ئەمنیەتی نەتەوە یەکگرتووەکان.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist