• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

سپای تێرۆریستیی پاسداران، ناوێکی پڕ بە پێست

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/04/17
جۆری بابەت: سیاسی

سەعید مەحموودی

هەر پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە سەرەتای ساڵی 58ی هەتاوی، بە فەرمانی خومەینی سپای پاسداران وەک رێکخراوێکی چەکداری دروست بوو و، پاشان لە مانگی گوڵانی ساڵی ٥۸دا بە فەرمانێک کە خومەینی بۆ شووڕای شۆڕشی ئیسلامی ناردی، بە شێوەیەکی فەرمی ئەو ڕێکخراوەی وەک یەکێک لە هێزە چەکدارەکانی ئێران ناساند .

سپاش وەک دامەزراوەیەکی نیزامی و باسکی چەکداریی نیزام بۆ دیفاع لە سیستمی تازە بەدەسەڵات گەیشتووی ئیسلامی، ڕۆڵ و ئەرکی پێ سپێردرا و تاکوو ئێستاشی لەگەڵ بێ وەک دەوڵەت لەنێو دەوڵەتێک یان وەک دەوڵەتی پشتی پەردە لەنێو کۆماری ئیسلامی لە هەموو سێکتەرەکانی (ئابووری، نیزامی، سیاسی، ئاوەدانکردنەوە و دیپلۆماسی) کارایە و؛ مۆنۆپۆلی تەواوێتی کۆماری ئیسلامی لە بواری نێوخۆیی و دەرەکیدا کردووە.

ڕێبەرایەتیی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت شەخسی خامنەیی وەک باسکی بەهێزی خۆی لێی ‌دەڕوانێ و پشتی پێ ‌دەسپێرێ؛ یەکێک لەو دامەزراوە گرینگانەیە بۆ ڕێبەر و سیستمی پاوانخوازی ئیسلامیی ئێران، کە بەرپرسی یەکەمی بە فەرمانی ڕاستەوخۆی رێبەری نیزام هەڵدەبژێردرێ و، ئەو بەرپرسەش وەک چاو و گوێی خامنەیی لەو کەسانەیە کە لە شووڕای تەناهی باڵای ئێراندا بەشداری کارا و بنچینەیی لە بڕیارە چارەنووس‌ سازەکاندا هەیە.

هاوکات لەگەڵ ئەم بایەخداربوونەی سپای پاسداران بۆ نیزام و ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، کاتێک ئاڵوگۆڕێکی بنەڕەتی بەسەردا هات، کە مەحموود ئەحمەدی‌ نەژاد بووە، سەرکۆماری ئێران و بە هاوفکری لەگەڵ خامنەیی کەسێکی وەک “محەممەدعەلی جەعفەری” لە ساڵی ۸٦دا بووە، بەرپرسی گشتیی ڕێکخراوی سپای پاسداران. پاسدار جەعفەری بەو پشتیوانییەی لە لایەن ڕێبەری نیزامەوە لێی دەکرا  توانی داهێنانێکی نوێ لە ساختاری ڕێکخراوەیی سپادا دروست بکا و، هەندێک لقی دیکەی وەک؛ ڕێکخراوی بەسیجی بێتاوانەکان و ڕێکخراوی پاراستنی ئیتلاعات و زانیاریی سپای پاسدارانی دابمەزرێنێ، کە سپای بردە فازێکی تر لە دەستێوەردان لە نێو کاروباری  یاسادانان، کارگێڕی و دەسەڵاتی جێبەجێکاریی سیستمی وڵاتی ئێراندا.

سپای پاسداران بۆ بەڕێوەبردنی ئەرک و فەرمانە پێ‌ سپێردراوەکانی لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران، لقێکی بەناوی سپای قودس لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق دروست کرد، کە بەرپرسیارێتیی کار و تێکۆشانی دەرەوەی سنووری ئێرانی پێ سپێردرا، بەڵام هاوکات لەگەڵ کار کردن لەو بوارە، بەپێی دەسڕۆیشتوویی و دەوڵەمەند بوونی لە بواری ماڵییەوە، کاری فەرهەنگی و ئاوەدان کردنەوەو و … لە وڵاتان بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی خەڵکی ئەم وڵاتانە بۆ نێو ڕێکخراوەکەی چالاکانە کاری دەکرد و دەکا.

بەڵام بەخۆشییەوە بەهۆی، کارە تێرۆریستییەکان و ئاژاوە و کەتن نانەوە لە وڵاتانی ناوچە بەتایبەت وڵاتانی عەڕەبی و ئەفریقایی، بەمەبەستی دوور خستنی سەرهەڵدان و ڕاپەرین لە نێو ئێراندا و هەروەها هەناردە کردنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ ئەو وڵاتانە، لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە وەک دامەزراوەیەکی تێرۆریستی و پشتیوانی تێرۆریزم کەوتە لیستی ڕەشی ئەمەریکا و هەموو ماڵ و سامانی ئەم ڕێکخراوە و بەرپرسەکانی بەتایبەت “قاسم سولێمانی” لە پێناوی بنبڕکردنی کاری تێرۆریستی و وشککردنی سەرچاوەی ماڵی گرووپە تێرۆریستییەکانی دیکە دەستیان بەسەردا  گیرا .

هەر لە ڕاستای ئەم دەستێوەردانانە و پاش هاتنە سەر کاری ترامپ و ئیدارەکەی، بە خوێندنەوەیەک کە بۆ سپای پاسدارانی ئێران کردیان و داوای وڵاتی ئیسڕاییل بەو هەڕەشانەی کە ئێران لە ڕێگای بزووتنەوەی حەماسەوە دژی ئیسڕاییل کردی و بەو ئاژاوەگێڕییەی لە وڵاتانی عەڕەبی (عێراق، سووریە، بەحرەین، یەمەن) کردی، ئەم ڕێکخراوە ڕۆژی دووشەممە ۸ی ئاوریلی ۲۰۱۹ لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە، سەرجەم پێکهاتەی سپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بیانی ناسێندرا، کە یەکەم جارە لە مێژووی ئەمریکادا کۆی دامەزراوەیەکی نیزامی و تەناهی وڵاتێک دەخرێتە چوارچێوەی گرووپە تێرۆریستییەکان و یەکەم جارە لە دنیادا هەڵوێستێکی لەم چەشنە دەگیرێ .

ئەم هەڵوێستە نوێیەی ئەمریکا هاوکات لەگەڵ فشارە ئابووری و سیاسییەکانی کە چوونە دەر لە ڕێکەوتنی بەرجام بۆ ئێرانی دڕوست کرد، ئامرازێکی گوشاری نوێیە بۆ سەر ئیران، لە پێناوی ملکەچ کردنی بۆ سەر مێزی دانوستاندن و دەست هەڵگرتنی ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم و، هاوکات وازهێنانی لە دەستێوەردانی کاروباری وڵاتانی ناوچە و دنیادا. ڕێک بە پێچەوانەی ئەو ویستانەی ئەمریکا کۆماری ئیسلامی کە لە لایەک فەلسەفەی وجوودیی خۆی، لەسەر هەناردەی شۆڕش و لەلایەکی تر بە دروست کردنی دوژمنی دەرەکی لە بەرامبەر خۆیدا بۆ گەوجاندنی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران، تاکوو زۆرتر و زیاتر ماف و ئازادییەکانیان لێ زەوت بکا و ماڵ و سامانیان لێ بە تاڵان بەرێ، دەکرێ وا مەزەندە بکرێ کە ئەو دووانە ناتەبایە هیچکات بەرەو ملکەچ بوون بۆ سیاسەتی یەکتر هەنگاو نانێن .

بەڵام بۆ گەلانی ئازدیخوازی ئێران و بەتایبەت کورد کە خاوەن هێزی سیاسیی بەرپرس و جێ متمانەیە، هاویشتنە نێو لیستی تێرۆری سپای پاسداران دەکرێ وەک دەرفەتێکی سیاسی، دیپلۆماسی و نیزامی کەلکی لێ وەربگیرێ، لە لایەک لە کۆڕ و کۆمەڵی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە دنیادا، زیاتر و زۆرتر کێشەی کورد وەک قوربانیی دەستی تێرۆریزمی سپای پاسداران زەق کەنەوە و، پشتیوانیی سیاسی و دیپلۆماسی بۆ بزووتنەوە مافویستەکەی دابین کەن و لە لایەکی تر، بەهۆی شەڕکردن لەگەڵ تێرۆریستانی سپای پاسداران، لەگەڵ دەوڵەتان بکەونە دانوستاندن بۆ بەدەستهێنانی ئامێر و کەرەسەی شەڕکردن بە دژی ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستییە، هەڵبەت بۆ بزووتنەوەیەک کە باوەڕی بە خەباتی چەکداری هەبێ و؛ ئەوەندە هێزی مرۆیی هەبێ کە بتوانێ ئەو بەرپرسیارێتییە هەڵ بگرێ.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist