• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

لەندی شێخان و هێزی پێشەوا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/04/04
جۆری بابەت: سیاسی

هەموو ساڵێ بە دەستپێکردنی بەهاری سەرسەوز و ڕازاوەی کوردستان هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان خۆی ڕێک دەخستەوە هەتا بە حەماسەخوڵقێنیی دیکە لاپەڕەی زێڕینی زیاتر لە خەبات بە دژی کۆماری ئیسلامی دەستەبەر بکا. کۆماری ئیسلامییش سەرەڕای ئەوەی کوردستانی بەتەواوی میلیتاریزە کردبوو، بەڵام لە سەرەتای بەهارەوە بۆ پێشگیری لە هێزی پێشمەرگە، هێزێکی زۆری لە شارەکانی دیکەی ئێرانەوە بۆ کوردستان دەنارد و ژمارەیەکی بەرچاو لە پایەگا و بنکە نیزامییەکانی زیاد دەکرد. هەروەها ناوچە سنوورییەکان بەتایبەتی شوێنی هاتوچۆی پێشمەرگەشی مینڕێژ دەکرد و هاوکات چەند گرووهی زەربەتی تازە نەفەسیشی بۆ ناوچە شاخاوییەکان دروست دەکرد. سەرەڕای ئەوانە سیاسەتی گوشار و ترساندنی خەڵکی جووتیار و کرێکاری ناوچەشیان دەگرتە بەر بۆ ئەوەی نەتوانن یارمەتیی هێزی پێشمەرگە بدەن. بەڵام لەگەڵ ئەو هەمووە زەبر و زەنگەی دوژمن هێزی پێشمەرگە توانیبووی هەم خۆی بپارێزێ و حەرەکەتی وشیارانە و جووڵەی بەوەخت نەک پیلانەکانی دوژمن پووچەڵ بکاتەوە و بە وەختی خۆیشی زەبری کاریگەری لێ بوەشێنێ.
بۆ گۆشەی ئەمجارەی «هەگبەی شاخ و شۆڕش»؛ چاوێک بەنێو دەفتەری بەربەرەکانی و فیداکاریی تیکۆشەرانی ڕێبازی پێشەوای نەمردا دەخشێنین و؛ پەڕێکی بچووک لە قارەمانەتیی هێزی پێشەوا هەڵدەدەینەوە.
باس کردن لە هێزی پێشەوا مێژوویەکی تایبەت بە خۆی هەیە و لە توانای ئەو گۆشەیەدا نییە، چونکی لەو کاتەوە ناوی پێشەوای نەمر لەو هێزە نرا؛ هێزی پێشەوا هەمیشە قارەمانی مەیدانی خەبات بووە و تەنانەت لە سەرانسەری کوردستان هەر لە هەورامانەوە هەتا سەڵماس و خۆی، جێگە پەنجەی دەنەخشێ و خۆی نیشان دەدا. ساڵی 1368یش وەک هەموو ساڵەکانی دیکە و، وەک هێزەکانی دیکەی حیزبی دێموکراتی کوردستان حزووری پێشمەرگانەیان لە زۆربەی ناوچەکانی مەهاباد لە عەمەلیاتەکانی ئەو دەڤەرەدا و لە دەفتەری بیرەوەریی هێزی پێشمەرگەی دێموکراتدا بەرچاو بوو. زەبر وەشاندن لە هێزی داگیرکەر و چەندین عەمەلیاتی بەرچاو لە دەوروبەری شار و کەمین دانانەوە بۆ دوژمن و تێکشکاندنی پەلاماری دوژمن و گرتنی جادە تڕانزێتەکان بەشێک لە کارنامەی هێزی پێشەوا لەم ساڵەدا بوون.
دوای هەموو ئەو کارە سەرکەوتووانە و لەوانە چەندین جەولەی سیاسی کومیتەی شارستانی مەهاباد بڕیاریان دا سەرێک لە کوێستانەکانی لەندی شێخان بدەن بۆ ئەوەی هەم پشوویەک بدەن، هەم لەگەڵ خەڵکی کوردستان لە کوێستانی زەنوێری لەندیی شێخان یادی ٩ ساڵەی دامەزرانی ڕادیۆ بکەنەوە. هەر بۆیەش بۆ ڕۆژی دیاریکراو لەو دەڤەرە مانەوە و، لەگەڵ پێشوازیی گەرمی خەڵکی قارەمانی ئەو ناوچەیە ڕووبەڕوو بوونەوە.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و هێزی دوژمن کاتێک هەواڵی ئەو پێوەندییە لەپسان نەهاتوویەیان بیست، خۆیان بۆ هێرشێکی مەغوول ئاسا ئامادە کرد و هێزێکی زۆریان هێنایە سەریان و سەرلەبەیانی ڕۆژی ٢٩ی جۆزەردان بەڕێی چیا سەرکەشەکانی ئەو مەڵبەندەیان کردن. وەک مێژوو نیشانی داوە کاتێ شاخەکان و خەڵکی کوردستان پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بن؛ هیچ هێزیک لە توانایدا نییە بە چۆکیان دابێنێ. ئەو ڕۆژە تیمێکی دیاریکراوی دوژمن بۆ دیتنەوەی شوێنپێی پێشمەرگەکان ڕوویان لە بەرزاییەکانی لەندی شێخان کرد. ئەوان هەروەک عادەتی هەمیشەیی خۆیان چاوەڕوانی پێشمەرگە بوون و قارەمانانی گەل پڵینگ ئاسا لێیان ڕاپەڕین و ژمارەیەکیان لێ کوشتن و ژمارەیەکیش بریندار بوون و چەند تفەنگیش بەدەسکەوت گیرا. بەپێی ئەو بەڵگانەی لە مەیدانی شەڕدا دەست کەوتن، دیار بوو کە ئەوە کۆتایی شەڕ نییە و هێزی شکستخواردووی ڕێژیم پێوشوێنی قارەمانانی ڕێبازی پێشەوا هەڵدەگرن. ئەزموونەکانی شەڕی پارتیزانی و بەربەرەکانی لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان و کەڵەکەبوونی ئەو ئەزموونانەش وای کرد، کە قارەمانانی گەل لە نێو خەڵکی خۆیان و چیای سەرکەشی لەندی شێخاندا کە باشترین سەنگەر و پەناگای ڕۆڵەکانی ئەو نیشتمانە بوون بمێننەوە.
شەو داهات و ڕۆژی ٢٩ی جۆزردان تێپەڕی. دوژمن هیچ دەنگێکی لێوە نەدەهات، هەوای ساردی لەندی شێخان و چیڕەی ددانی پێشمەرگە لێک گرێ درا و دەنگی گوێنییەکانی ئەو بەرزاییانە هەموو جارێ پێشمەرگەی نیگابانی ڕادەچڵەکاند کە نەکا هێزی دوژمن بێ و زەبرێکیان لێ بدا. هەر نیگابانێک قامک لەسەر ماشەی تفەنگ، هەناسەیان لەسینگدا حەپس کردبوو؛ ئاخر ئەوان باش دەیانزانی کە دوژمن وا بەهاسانی دەسهەڵگر نییە. کوێستانچییەکان ڕەمزی ڕووناکییان لەمەڕ هاتنی دوژمن لەگەڵ پێشمەرگەکان دانابوو کە بە هاتنی ئەوان ئاگاداریان بکەنەوە. بۆیە خەڵک و چیا و ڕووناکایی و پێشمەرگە هەموو دەستیان لە نێو دەستی یەک، بۆ وەشاندنی زەبری لەبار لە دوژمنی خوێنمژ نابوو.
کاتژمێرەکان لە یەک و دووی شەو تێپەڕین و بەیان ئەنگوت و تا ڕووناکایی زەردەی بەیانی هیچ هەواڵێک لە هێزی داگیرکەر نەبوو. بە بەرزبوونەوەی خۆر دەرکەوت کە هێزی دوژمن هەموو ناوچەی گرتووە. وە چونکی ڕۆژێک پێشتر لەو شوێنە و دەوروبەرە شەڕ ڕووی دابوو، هێزی دوژمن چاوەڕوانیی ئەوەی نەدەکرد کە هێزی پێشمەرگە لەو ناوچەیە مابێتنەوە.
تێکۆشەرانی دێموکرات بە نیزیکبوونەوەی هێزی دوژمن لەبن ڕەوەز و شاخەکانی چیای سەرکەشی لەندیی شێخان لە دوژمن هاتنە دەر و، قامک لەسەر پەلاپیتکەی چەکەکانیان دوژمنیان دایە بەر دەسڕێژ و سەریان لە دوژمن شێواند. هێزی دوژمن کە هیچکات چاوەڕوانی ئەو ڕۆژە ڕەشە نەبوو سەری لێ شێوا و بەشێکی زۆریش لە شاخ تووشی هەڵدێران بوون. هێزی پێشمەرگە لەسەر زەویی باب و باپیرانیان لە سەنگەری بەرگریدا شەڕیان دەکرد و سەرەنجام توانییان چۆک بە دوژمن دادەن و پاشەکشەیان پێ بکەن.
بەمجۆرە تێکۆشەرانی دێموکرات لە مەڵبەندی مەهاباد، توانیان بە خۆڕاگریی قارەمانانە پاش چەندین سەعات شەڕی بەردەوام دەیان کەس لە دوژمن بکوژن و بریندار بکەن و لێیان بەدیل بگرن، هەروەها دەیان قەبزە چەکی جۆراوجۆر وەک دەسکەوت لە دوژمن بگرن. سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی مەهاباد لە شوێنێکی وا ئاستەنگدا بێگانەبوونی کۆماری کۆماری ئیسلامی لە مەڵبەندی کوردەواری زیاتر دەردەخا و دەریخست کە کورد بێگانە نییە و خاوەن ماڵە، هەروەها ئەوەی داگیرکەری زیاتر تاساند ئەوە بوو وەک زۆرجاری دیکە هێزی پێشمەرگە هەموو بەسڵامەتی و بەخوێندنی سروودی «من چیام …» مەیدانی شەڕیان بەجێ هێشت.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist