• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

شکۆی “قەڵا” و قەڵافەتی “شار”

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/03/20
جۆری بابەت: سیاسی

(بیرهێنانەوەی سووتمانەکەی مەریوان و ڕێفراندۆمەکەی 21ی خەرمانان)
ساڵێ کە ڕابرد بۆ کورد لە ئێران هەم موسیبەتی تێدابوو، هەم پیشاندنی شان و شکۆ. هەم پڕ بوو لە دیمەنی ناخهەژێنی فرمێسکی کچە شەهید و، هەم تەژی لە تابڵۆی قاقای پێکەنین بە زەبوونیی دژ و دوژمنانی ئەم گەلە. لەم ساڵەشدا چەندین ڕووداوی مێژوویی ڕوویان دا کە هەر کامەو لە جێی خۆیدا جێگەی تایبەتییان لە بزووتنەوەی سیاسی و مەدەنیی گەلەکەمان لە کوردستاندا هەیەکە دەکرێ خوێندنەوە و تەتەڵەی جۆراوجۆر و فرەڕەهەندیان لەسەر بکرێ. ئەم ڕووداوانە بەداخەوە وەکوو زۆربەی ڕووداوەکانی پێشتر دووانەیەک بوون لە چیرۆکی کارەسات و لە حەماسەی بەرگری.
سووتانی گوماناویی چوار ژینگەپارێزی مەریوانی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانێکی ئەو ناوچەیە کە گومان لە دەستی ئەنقەستی سپای پاسداران لە خولقاندنی کارەساتەکەدا هەیە و دواتر هەڵوێستی خەڵکی شارە جۆربەجۆرەکانی کوردستان و مەریوان بە تایبەتی لە کاردانەوە بەم تڕاژیدییە، یەکێک لەو ڕووداوانەیە کە لە مێژووی گەلەکەماندا جێگای تایبەتیی خۆی هەیە. بەشداریی بەرچاوی خەڵکی کوردستان لە بەڕێکردنی تەرمی ئەو شەهیدانە بۆ گۆڕستانی مەریوان و دواتر بەڕێوەچوونی کۆڕی پرسە و ڕێزلێنان لەو چوار شەهیدە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان لەو دیمەنانەن کە دەربڕی گەشەی شعووری نەتەوەیی، باوەڕی خۆبەخاوەنکردن و هەستی بەرپرسیاریەتیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە لە ئاست ڕۆڵە خەمخۆر و چالاکەکانی لە پاراستنی نیشتماندا.
کارەساتی ١٧ی خەرمانان واتە مووشەکباران کردنی قەڵای دێموکرات و شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی کۆمیتە ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە شازدە شەهیدی لێ کەوتەوە و لە سێدارەدانی چەندین زیندانیی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێراندا ڕووداوێکی دیکەی لەم چەشنە بوو کە سەرەتا کۆست بوو، بەڵام دواجار شکۆی بەدوای خۆیدا هێنا. دیارە ئەگەرچی لە ماوەی ئەم چل ساڵە لە دەسەڵاتدارەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوە یەکەم جار نییە کە تێکۆشەرانی کورد بکەونە بەر پەلاماری تێرۆریستیی ئەم ڕێژیمە و لەم سۆنگەیەوە زەبریان بەر کەوێ، بەڵام کارەساتی ١٧ی خەرمانان یەکێک لەو دەگمەن ڕووداوانەیە کە دەکرێ بڵێین لە مێژووی بزووتنەوەی کورد و تەنانەت ناوچەشدا گرینگ، بێوێنە و باسهەڵگرە. بێوێنە لەم بارەوە کە ئەوە یەکەم جار و لەو دەگمەن حاڵەتانەیە کە ڕێژیمێک لەم ناوچەیە و بگرە لە جیهانیشدا سەرکردایەتیی حیزبێکی ئۆپۆزیسیونی خۆی بە مووشەکی دوورهاوێژ ئەویش لەنێو خاکی وڵاتێکی دیکەدا بکاتە ئامانج. هەروەها ئەوە یەکەم جارە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر بە ڕووهەڵماڵاوی بەرپرسایەتیی ئەو پەلامارە دەگرێتە ئەستۆ و ڕاشکاوانە دەڵێ کە ئامانجمان لەو پەلامارە لە نێوبردنی سەرکردایەتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو.
ئەگەرچی ئەو تاوانە تیرۆریستییە زەربەیەکی قورس بوو کە وە حیزبی دیموکراتی کوردستان کەوت و شەش ئەندامی بەوەجی رێبەری و، هەشت کادر و پێشمەرگەی لێهاتووی ئەم حیزبەی لە بزووتنەوەی کورد ستاند، بەڵام ئەوە هەر حیزبی دیموکرات بوو کە توانیی سەرەڕای هەڵگرتنی ئەو برینە قورسە لەسەر پێی خۆی ڕابوەستێ و بۆ تاقە یەک ڕۆژیش لە کار و تێکۆشان نەوەستێ.
ئەم کارەساتە هەر برینێک نەبوو کە حیزب هەڵیگرێ، بەڵام نیشتمانێکی زامدار کردبوو. هەر چوار ڕۆژ دوای ئەم تاوانەی ڕێژیم ئەوە خەڵک و بزووتنەوەی مافخوازانەی کوردستان بوون کە لە هەڵوێستێکی ئازایانەدا ڕۆژێکی پڕسەروەریی دیکەیان خستە سەر پاشخانی مێژووی سیاسیی گەلەکەمان. ٢١ی خەرمانان و مانگرتنی بەربڵاوی خەڵکی کوردستان هەر بۆ ڕیسواکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران و پشتیوانی لە حیزب و ڕۆڵە خەباتکارەکانی خۆیان نەبوو، بەڵکوو بەولاوەتر ڕێفراندۆمێک بوو تا بە هەمووان بڵێ کوردستان کوێیە و خاوەنی کێن! بەڵێ ٢١ی خەرمانان تەنیا ڕۆژێک و مانگرتنێکی سادە نەبوو، بەڵکوو زۆرانێکی زۆر جیددیی نێوان بزووتنەوەی کورد و کۆماری ئیسلامی لە ئێران بوو، کە دیار بوو دواتر کامیان براوەن!
چل ساڵە کۆماری ئیسلامی بۆ کەلێن خستنە نێوان خەڵک و حیزبەکان و هەروەها شکان و بەچۆکداهێنانی بزووتنەوەی کوردستان هەرچی لە دەستی هاتووە کردوویەتی.
لە هەوڵە هەمەلایەنەکانی بۆ دەرپەڕاندنی سەرکردایەتیی حیزبەکان لە کوردستان بگرە هەتا تیرۆر و ڕەشەکوژیی ڕێبەران و کادر و پێشمەرگەکانی کوردستان، کۆماری ئیسلامی هەوڵی داوە کە حیزبەکان لە خەڵکی کوردستان داببڕێ و بە دنیای دەوروبەر و دەرەوەش بڵێ کە شتێک بە ناوی پرسی کورد لە ئێراندا نییە. هەڵبەت لەو ململانێیە چل ساڵەدا دۆڕاوی ئەو مەیدانە هەر کۆماری ئیسلامی بووە، و ٢١ی خەرمانای 1397ی هەتاویش بەڵگەی زیندووی ئەم ئیددیعایەیە.
٢١ی خەرمانان کە زۆرێک لە چاوەدێرانی سیاسی بە ڕێفراندۆمی خەڵکی کوردستان ناوی دەبەن، پەیامێکی زۆر ڕوون و ئاشکرا و ڕاشکاو بوو بۆ هەموو لایەک. بەتایبەت پەیامی ئەو ڕۆژە بۆ دەسەڵاتدارانی تاران ئەوە بوو کە ئەم گەلە پشت لە ڕۆڵە خەباتکارەکانی خۆی ناکا و هیچ چەشنە ئامراز و شێوەیەکی سەرکوت ناتوانێ ئەوان لە مەیدان وەدەربنێ و بە تێرۆر و مووشەکی بالستیکیش چاوترسێن نابن.
پەیامێکی دیکەی ٢١ی خەرمانان بۆ ئەو لایەنانە بوو کە هاوتەریب لەگەل کۆماری ئیسلامی خەونی گولی بە حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە دەبینن و چەندین ساڵە لە هیچ چەشنە دژایەتی و ناوزڕاندێک بەرانبەر بەم حیزبە درێغییان نەکردوە، لەو ڕۆژەدا خەڵکی کوردستان سەلماندیان و بە هەموو لایەکیان نیشان دا کە ئەوان حیزب و ڕێکخراوی جێ متمانە و ڕیشەداری خۆیان هەیە و پێوەندیی ئەوان لەگەڵ حیزبەکان و ڕۆڵە تێکۆشەرەکانیان وەک هەمیشە پێوەندیی ئاو و ماسی و، خاک و خۆرە و هەرواش دەمێنێتەوە.
هەر بۆیە ڕۆژی ٢١ی خەرمانان و ڕێفراندۆمەکەی ئەم ڕۆژە بۆ هەمیشە وەک لاپەڕەیەکی زێڕین لە مێژووی بزووتنەوەی کورددا دەمێنێتەوە و تابڵۆیەکی جوان و پڕ واتایە لە شکۆی “قەڵا” و “قەڵافەتی “شار”.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist