ره‌نگه زۆر ئاسایی بێ به‌شێك له ئۆپۆزیسیونی كوردی بڵێن ریككه‌وتنه ئهتومیهكهی ئیران‌و 5+1 هیچ كاریگه‌ریه‌ك له سه‌ر «ئه‌وان» دروست ناكات، ئه‌مه‌ش به دوو هۆ: ئه‌مان له دۆخێكی سیاسی دیاریكراو‌و (ده‌ره‌وه‌ی بازنه)ی گۆرانكارییه‌كان‌و جوغرافیایهك ده‌ژین كه پێش ئه‌وه‌ی گۆرانكارییه‌كانی سه‌ر ئێران‌و په‌یوه‌ندیدار به ئێران، كاریگه‌ری له سه‌ر ئه‌مان دروست بكات، گۆرانكارییه‌كانی نێوخۆی عێراق‌و باشووری كوردستان كاریگه‌ری راسته‌خۆ له‌سه‌ر ئه‌مان دروست ده‌كات، بۆ نموونه ده‌كرێ ئه‌وه‌نده‌ی گه‌مارۆی ئابووری به‌غدا له سه‌ر ههرێمو بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئه‌م فۆرمه له ئۆپۆزیسیون تا ئاستی داخستنی تهلهفزیۆنو برینی بودجه‌ی ئهندامانو…. دروست بكات، ئه‌وه گه‌مارۆی ئابووری‌و لابردنی گه‌مارۆی ئابووری سه‌ر ئێران هیچ گۆرانكارییه‌ك له سه‌ر ئه‌مان دروست نه‌كات.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مجۆره له دابران، هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی ئه‌م جۆره له حیزبی سیاسییه كه گه‌یشتبیته ئاستێك له كاری سیاسی‌و شوێنێك له جواغرافیای كاری كه گۆرانكارییه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هیچ كاریگه‌رییه‌ك له سه‌ری دروست نهكاتو جێی تێرامانیشه هێزێك گۆرانكارییه‌كه‌ی سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی (ئه‌گه‌ر بچوك‌و تاك ره‌هه‌ندیش بێ) به گۆرانكاری نه‌بینێ، ئه‌گه‌ر خۆی له نێو ئه‌و گۆرانكاریانه نه‌بینێته‌وه.
له راستیدا ئه‌م جۆره لێدوان له سه‌ر رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران‌و دریژكردنه‌وه‌ی ئێران به نێو یاریه ناوچهییو جیهانیه‌كان به هاوكاری ئه‌مریكا، هه‌ر هیچ نه‌بێ، باڵا ده‌ستبوونی زیاتری ئێران له عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك چون له ساڵانی رابردوو، كاریگه‌ری روخینهری له سه‌ر ئه‌م حیزبانه بووه، هێنده‌یتر قوناغی دوای رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ده‌توانی زیانی زۆر زیاتر بۆ سه‌ر ئۆپۆزیسیونی كوردی رۆژهه‌ڵات هه‌بی، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئیتر هێزێك به ته‌واوی خوی داماڵێ له له ململانێ له گه‌ڵ ئێران‌و رووی كاری سیاسی خۆی بكات له باشوور‌و باكووری كوردستان‌و پشت له ئێران، وه‌ك چون ئێستا كۆمه‌ڵێك هێز هه‌مان كاریان كردوه.
ئێرانی پێش رێككه‌وتنه ئهتۆمیهكهو ئێرانی سه‌رده‌می گه‌مارۆو قه‌یرانی ئابووری توانی كاریگه‌ری كوشنده له سه‌ر دۆخی كورد نه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڵكوو له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش دروست بكات، بیگۆمان ئێرانی ده‌ربازبوو له‌م قه‌یرانانه ده‌ستی هه‌رچی زیاتر ئاواڵا ده‌كات بۆ هاتنه پێش، ئه‌ویش ئه‌مجاره به هاوكاری ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی.
بۆیه ده‌كرێت ئه‌مجۆره له لێدوان بخرێته خانه‌ی نه‌بوونی فیكری لێكدانه‌وه‌و غایب بوونی تیۆری‌و كاركته‌ری سیاسی نوێ بۆ خوێندنه‌وه‌ی پێشهاتێك كه هه‌موو جیهان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات، به‌ڵام له په‌راوێزی نمایشكردنی ئه‌م دابرانه بێگۆمان هێزیترو خوێندنه‌وه‌یتر هه‌بوو كه ده‌یانگوت ده‌كرێت ئه‌و پێشهاته كاریگه‌ری جیاواز له كه‌رتی جیاواز به ئاراسته‌ی ئهرێنیو نه‌رێنی دروست بكات كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی بۆ كورد پێویسته نابێ پرسی نهتهوهییو مافی مرۆڤ‌و دیموكراسی‌و خواسته مرۆییه‌كانی بخرێته په‌راویزی ئه‌م رێككه‌وتنه‌و ببێ به قوربانی سازانی ئێران‌و وڵاتانی جیهانی. ئه‌وه‌شی ده‌بێ به‌شێك بێ له هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسیه‌و دروستكردنی ده‌رفه‌تی نوێ بۆ هه‌ستانه‌وه‌و خۆ لادان له به‌ركه‌وتنی زیانه‌كانی ئه‌م رێككه‌وتنامه.
له گۆرانكاریه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كورد له ناوچه‌كه، پێگه‌ی سیاسی كوردی رۆژهه‌ڵات لاوازترین پێگه‌یه‌و ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش به حوكمی ئه‌وه‌ی ده‌ره‌فه‌تی ناوچه‌یی به ئۆكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌خاته به‌رده‌م ئێران كه وه‌ك هێزێكی نوێ له ناوچه‌كه ده‌ركه‌وی، بێگۆمان یه‌كه‌م ده‌رهاویشته‌ی ورد‌و خاشكردنی نه‌یارانی خۆیه‌تی، به بێ ئه‌وه‌ی بتوانێ ناره‌زایی نێوده‌وڵه‌تی به دوای خۆیدا بێنێ.
ناكرێت به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه به پێی لێكدانه‌وه‌ی خۆیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی بێغهم دروست ناكات وا لێك بدرێته‌وه كه هه‌مان كاریگه‌ری بۆ سه‌ر كۆمهڵگاو پرسی كورد له ئێران نابێ. ده‌بێ كار بكرێت پرسی سیاسی كورد نه‌خرێته په‌راوێز هیچ رێككهوتنو پێكهاتنی به‌رژه‌وه‌ندی خوازانه‌و ئه‌مه‌ش وابكات پرسی كورد وه‌ك پرسێكی به قوربانی كرا‌و بۆ جارێكی‌تر به قوربانی بكرێته‌وه، به تایبه‌ت كه باڵا ده‌ستبوونی ئێران له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، چه‌نده ده‌توانێ هه‌ڵگری سپاسگوزاری هێزه كوردییه‌كانی ئه‌و هه‌رێمانه بێ بۆ ئێران، به قه‌د ئه‌وه‌ش زیانی بۆ كوردی رۆژهه‌ڵات ده‌بێ كه ره‌نگه ساده‌ترین ده‌ركه‌وته‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م كونترۆلو خانه‌نشینكردنی زیاتری حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی بێ.
ئه‌م دۆخه نوییهش هه‌ر ده‌ركه‌وته‌یه‌كی لێ بكه‌وێته‌وه له سه‌ر كورد، ئه‌وه ئه‌م ده‌ركه‌وته به پله‌ی یه‌كه‌م كاریگه‌ری له سه‌ر كوردی رۆژهه‌ڵات لێ ده‌كه‌ویته‌وه ئه‌و جار بۆ پێگه‌ی گشتی كورد له ناوچه‌كه.
له دۆخێكی وادا ئه‌ركی ئۆپۆزیسیۆنی جیدیه كه خوێندنه‌وه‌ی نوێ‌و بابه‌تی بۆ دۆخه‌كه ههبێو كار بكات بو كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ئه‌م پێكهوهسازانه له‌سه‌ر پرسی كوردی‌و خواسته‌كانی.
لە ژماره ٦٦١ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه