تەرجومە بۆ کوردی: ئومید
ماوەیەکە کۆمه‌ڵه پێاوێک بە [ناوێکی کە هەر لەخۆیان دەكاڵێتەوە]! (١) له فه‌زای سایبێری‌دا ده‌ستیان کردوه به جنیودان و سووکایه‌تی کردن به هێندێک ژنی خه‌باتگێڕی کورد. ئه‌و پیاوانه کێن و بۆچی
وا ده‌که‌ن؟ ڕه‌نگه ئه‌و که‌سانه ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان نه‌درکێنن، به‌ڵام ده‌توانین له بواری که‌سایه‌تییه‌وه خوێندنەوه‌یان بۆ بکه‌ین و بیانناسین که چ تیپه پیاوێکن و بۆچی وا ده‌که‌ن.
ملهوڕی چییه؟
ملهوڕی: واته که‌سێکی ملهوڕ و مل‌ئه‌ستوور به زۆری و لێدان و جنێو و سووکایه‌تی کردن، هه‌وڵی سووک کردنی که‌سێکی دیکه بدا، هه‌تا خۆی هه‌ست به به هێژمۆنی و به‌هێزی بکا، ملهوڕ ده‌توانێ له‌م پێوه‌ندییه نایه‌کسانه‌دا سوودی دارایی ده‌ست که‌وێ یا بە زۆری ئیمتیاز وه‌ربگرێ، یا جاری وایه ته‌نیا بۆ خۆ به‌زۆرترزانین و هه‌ستی هێژمۆنی ئه‌و کاره ده‌کا.
ملهوڕ توانای زۆردارێتی و سووکایه‌تی و جنێودانی هه‌یه، به‌ڵام له باری که‌سایه‌تییه‌وه بێ‌بنە وما نێوهەڵۆڵە . ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یه‌وێ به زۆردارێتی و جنێو و سووکایه‌تی و شه‌ڕ و هه‌راوه هه‌ستی هیژمۆنی خۆی بسه‌لمێنێ؛ که‌سایه‌تییه‌کی له‌رزۆکی هه‌یه که به‌بێ زۆرداری ناتوانێ سه‌رنجی خه‌ڵک ڕابکێشێ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و لاوازییه ده‌روونییه هه‌وڵ ده‌دا که‌سێک ببینێته‌وه که یا له بواری جه‌سته‌ییه‌وه لاواز بێ، یان خاوەن پلە و پێگەیەکی نزمی کۆمەڵایەتی بێ، یا بە کورتی بەجۆرێک لە جۆرەکان زوو زیانی لێ بکەوێ.
ملهوڕ قوربانییه‌ک ده‌دۆزێته‌وه و، به چووک کردنه‌وه و سووک کردنی قوربانییه‌که خۆی هه‌ست به هێژمۆنی و هێز ده‌کا. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه کەسی ملهوڕ، خۆی له که‌سایه‌تی خۆیدا هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دیار شک نابا که جێگه‌ی رێز بێ. بۆیه به دوای دامه‌زراندنی پێوه‌ندییەکە له سه‌ر بنه‌مای هێز و زۆرداری تا هه‌ست به گه‌وره‌یی و هێژمۆنی بکا. له راستیدا هه‌ست کردن به هێژمۆنی کەسی ملهوڕ؛ له تایبه‌تمه‌ندیی تاکه‌که‌سی ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه ناگرێ، به‌ڵکوو به‌رهه‌می چووک کردنه‌وه و سووک کردنی قوربانییه.
ملهوڕ له رێگه‌ی جنێو و سووکایه‌تییه‌وه
جنێو و سووکایه‌تی کردن یه‌کێکه له‌و ئامرازانه‌ی کەسی ملهوڕ بۆ سووک کردنی قوربانی به‌کاری دێنێ. سووکایه‌تی ره‌نگه بیچم و رواڵه‌تی قوربانی یا باوه‌ڕه‌کانی یان هەرکام له تایبه‌تمه‌ندییه که‌سێنییه‌کانی بکاته ئامانج. شێوازی سووکایه‌تی پێکردن زیاتر به جنێوانه‌وه‌یه که تایبه‌تمه‌ندی قوربانی سووک و چروک و ناشیرین و شووره‌یی نیشان ده‌دا. ملهوڕ ده‌توانێ هه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کی قوربانی که وه‌ک هی خۆی ناچێ، به جنێودان سووک و چرووک بکا.
ملهوڕیی جینسی
ملهوڕیی جینسی؛ جنێوی جینسی، سووکایه‌تی و چوککردنه‌وه‌ی جینسی، باس کردن له ورده‌کارییه‌کانی ژیانی جینسی، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی جینسی و ته‌نانه‌ت فه‌لاقە کردنی جینسی ده‌گرێته‌وه. کەسی ملهوڕ و که‌ڵه‌گا به‌و جۆره قوربانی له بواری جینسییه‌وه ده‌خاته ره‌وشێکی نزمه‌وه و ده‌یه‌وێ قوربانی به هۆی جینس و یان مەیل و ره‌فتاری جینسییه‌وه هەست بە شه‌رمه‌زاری و سووکایه‌تی بکا. ئه‌و پیاوانه‌ی سووکایه‌تی جینسی به ژنان ده‌که‌ن، پێیان وایه پیاوەتی و هێزی پیاو بوون له سیکسیدا کورت ده‌بێته‌وه و، هه‌روه‌ها هێزی جینسی ده‌گه‌ڵ ئه‌ندامی جینسی به‌رانبه‌رە و، هه‌ر بۆیه هێزی پیاوه‌تی لە ئەندامی جنسییەتی ئەو پیاوە دا دەبینێ.
که‌ڵک وه‌رگرتن له توخمی «شه‌رم»
ئه‌وی له فه‌رهه‌نگی «شه‌ڕقی» دا ژنی پێ دەشکێنن، فه‌رهه‌نگی شه‌رم و شه‌رمێونییه؛ که به ته‌واوی وێژاری جینسی داگرتوه. له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا هه‌ر شتێکی پێوه‌ندیی به شوناسی جینسی، ئه‌ندامی جینسی، خواست و پێوه‌ندیی جنسییه‌وه هه‌یه، ده‌که‌وێته‌وه چوارچێوه‌ی ژیانی تاکه‌که‌سی تاکه‌وه و، که‌س به ئاشکرایی باس له پرسی پێوه‌ندیدار به سێکسه‌وه ناکا. هه‌ر بۆیه باس کردن له ئه‌ندامی جینسی ژن یان دوان له سه‌ر ره‌فتاری جینسی ئه‌و، به سووکایه‌تی و به‌زاندنی هه‌رێمی تایبه‌تی ژن ده‌ژمێردرێ. جاری وایه جنێوێکی جینسی نه‌ک هه‌ر سووکایه‌تییه به ژن، به‌ڵکوو سوکایه‌تییه به بنه‌ماڵه‌که‌ی و، بنه‌ماڵه بە ناوی به‌رگری له نامووس، شه‌ڕ و خوێنڕشتنی به دواوه‌یه.
ملهوڕی جینسی ڕاست که‌ڵکی له‌و خاڵه وه‌رگردوه که ده‌زانێ ژنانی پێده‌شکێن و رێک باس له ئه‌ندامی جینسی، پێوه‌ندی جینسی و، به کورتی هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی ژیانی سێکسی ژن ده‌کا تا بە قەولی خۆی شه‌رمه‌زاری بکا. کابرای ملهوڕ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه قوربانی له به‌رانبه‌ریدا هه‌ست به شه‌رم و لاوازیی بکا و بۆ پاراستنی ئابروو و نامووسی خۆی له کابرای ملهوڕ بپارێته‌وه. ژن هه‌ر چه‌نده شه‌رمێونتر بێ، ملهوڕ هێنده زیاتر بێشه‌رمانه و توندوتیژانه دێته به‌ره‌وه.
سه‌یر ئه‌وه‌یه لە فه‌رهه‌نگی رۆژاوایی «غه‌ربی»دا ژنان شه‌رم لەو شتانە ناکه‌ن و ئه‌گه‌ر پێاوێک سووکایه‌تیی جینسی به ژنێک بکا، یان گۆێی پێی نابزووێ، یان ده‌م به ده‌مه‌ی ده‌گه‌ڵ ده‌کا و له وڵامدانه‌وه دانامێنی. به‌ڵام له رۆژهەڵاتی‌دا ژنان به هۆی شه‌رمێونی جاری وایه خۆیان ده‌کوژن.
ملهوڕیی به کۆمه‌ڵ
ملهوڕ، چونکە که‌سێکی لاواز و نزم و هیچ و پووچه، زۆر جار که‌سێکی دیکه‌ی وه‌ک خۆی له ده‌وری خۆی خڕ ده‌کاته‌وه و به مێگه‌ڵ که‌ڵه‌گه‌یه‌تی و ملهوڕی ده‌که‌ن. که‌ڵه‌گایه‌تی به کۆمه‌ڵ هێزی درۆیین ده‌دا به‌و که‌سانه و، بۆیه‌ش توندوتیژتریان ده‌کا، واته هێرش ده‌که‌نه سه‌ر قوربانییانێکی زیاتر و قوربانییه‌کان دەدرێنە به‌ر توندوتیژی زیاتر. کاتێک قوربانییه‌ک ده‌که‌وێته به‌ر جنێو و سووکایتی و هێرشی کۆمەڵە پیاوێک، زیاتر هه‌ست به سووک بوون و چووک بوونه‌وه ده‌کا.
ملهوڕە نه‌ناسراوه‌کانی فه‌زای مه‌جازی
نزمترین شێوازی ملهوڕی و که‌ڵه‌گایه‌تی ئه‌وه‌یه کەسی ملهوڕ خۆی ئاشکرا نه‌کا و بە سیمای شاراوەوە ده‌ست بکا به سووکایه‌تی کردن و جنێودان به خه‌ڵک.
به داخه‌وه دنیای مه‌جازی ئه‌و هه‌له‌ی ره‌خساندوه، خه‌ڵکێکی زۆر به ناوی خوازراو و روخساری جۆراو جۆره‌وه، ده‌ست بکه‌ن به سووکایه‌تی کردن و جنیودان. خۆ ئه‌وان ده‌زانن، ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن ناحه‌ز و نه‌شیاوه، هه‌ر بۆیه‌ش خۆیان ئاشکرا ناکه‌ن، هه‌تا به کاری نادروست و لادان تاوانبار نه‌کرێن. به‌ڵام ئامرازی ملهوڕییان به‌ده‌ستەوه‌یه؛ که‌سێک ده‌که‌نه ئامانج ئه‌وانی قبوول نییه و، هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیکه‌نه قوربانیی ملهوڕیی خۆیان، هه‌تا له‌ئاست قوربانیی جنێو به سه‌ردا باریودا، هه‌ست به گەورەیی بکه‌ن.
تاووتوێی بنه‌ماکانی هه‌ستی هێژمۆنی‌خوازیی ملهوڕیی جینسی
ئه‌و پیاوه کوردانەی که خۆیان به سیاسی و دێموکڕاتیش ده‌زانن، چ پێویستییه‌کیان به‌و ملهوڕییه هه‌یه؟ بنه‌ماکانی که‌موکوڕی که‌سایه‌تی ئه‌وانه له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێ که ده‌بێ به ملهوڕی قه‌ره‌بووی بکه‌نه‌وه و هه‌ستی هێژمۆنی درۆیین به خۆیان بباوەڕێنن؟ ئەو کەسانە بۆچی له به‌رانبه‌ر ژنانی خه‌باتگێری کورددا هه‌ست به که‌موکۆڕی و سووکی ده‌که‌ن، که ده‌بێ به زۆرەملی قه‌ره‌بووی بکه‌نه‌وه؟ یان بۆچی شێوه‌ی ملهوڕی هه‌ڵده‌بژێرن؟
زۆر جاران کەسێک کە قوربانیی ملهوڕییە، خۆی ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی بۆ بره‌خسێ ده‌وری ملهوڕ بۆ که‌سێکی لاوازی دیکه دەبینێ. ئه‌و پیاوانه‌ی له باری سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و دارایی پله و پێگه‌یه‌کی شیاویان نیه، کڵوڵ وهڵۆڵن و به کڵۆڵی خۆشیان ده‌زانن و، متمانه‌یه‌ن به خۆیان نیه، رەفتاری زۆرەملی لەخۆیان نیشان دەدەن، تا که‌میی رێزی که‌سایه‌تی خۆیان به بێریزی کردن به که‌سانی دیکه داپۆشن و هه‌ست به هێژموونی درۆیین بکه‌ن.
ملهوڕیی جینسی و چالاکیی سیاسی
بۆ نموونە ماوەیەکە کۆمەڵە پیاوێک لاپەڕەیەکیان بە ناوێکی نەشیاو (٢) کردۆته‌وه ده‌ستیان کردوە به ملهوڕیی جینسی به کۆمه‌ڵ و، زۆر سووک و چرووکانه روخساری خۆیان له فه‌زای مه‌جازیی ئینترنێت‌دا حه‌شار ده‌ده‌ن.
دیاره که‌سانیکن رووما و چالاکه سیاسییه‌کان ده‌ناسن و ئاشناییان هەیە، بۆیه ژنه خه‌باتگێڕه کورده‌کان ده‌کە‌نه ئامانج و ئه‌و ژنه شۆڕشگێڕانه وه‌ک قوربانی نییەتی خۆیان، گوڵبژێر ده‌که‌ن.
مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه ئه‌و پیاوانه‌ی خۆیان به خه‌باتگێڕ و دێموکڕات ده‌زانن، به کۆمەڵ دژایەتی لەگەڵ ژن ده‌که‌ن. شه‌رمه‌زارتریش ئه‌وه‌یه که خۆشیان به ناحه‌زی و ناشێرینی کاری خۆیان بزانن و خۆیان ئاشکرا نه‌که‌ن و توندوتیژانە سووکاتەتیی بە هاوسه‌نگه‌ر و هاورێیانی خۆیان بکه‌ن. شه‌رم و نه‌گبه‌تی بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی پیاوه‌تییان وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن له «ضعیف کشی» و «دژه‌ژنی»دا ده‌بینن.
کاریگه‌ریی تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تی ملهوڕیی جینسی
ئه‌و ژنه‌ی دەبێتە قوربانیی ئه‌م چه‌شنه زۆردارییە، ده‌توانێ خاوه‌ن که‌سایه‌تییه‌کی پوخت و به ئه‌زموونی کۆمه‌ڵایه‌تی بێ؛ که گوێی به‌و تورڕه‌هاته نابزوێ. به‌ڵام ئه‌و شته‌ی ناکرێ پشت گوێ بخرێ، ئه‌وه‌یه که ئه‌و پیاوه کوردانه‌ی خۆیان به خه‌باتگێڕ و سیاسی و دێموکڕات ده‌زانن، ئه‌و کارانه ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر هاورێی من ئیزن به خۆی بدا لەگەڵ کۆمەڵێک کەسی دیکەی وەک خۆی له سه‌ر ئه‌ندامی جینسیی من به گاڵتە قسه بکا و قسەی سووک و بێ مانا لەسەر ئینترنێت بڵاو بکاتەوە، چۆن دەتوانم متمانەی پێ بکەم و لە مەیدانی خەباتی سیاسی‌دا شان بە شانی تی بکۆشیم؟
کاریگەرییەکانی ئەو ملهوڕی و دژەژنییە تەنیا زیان بە روحیەی ژنان و بێ متمانەیی ئەوان بەرانبەر بە پیاوان نیە. پاشهاتی کۆمەڵایەتی و سیاسی ئەو ملهوڕییە زۆر زیاتر لەو کۆمەڵە پیاوە و کۆمەڵە ژنە قوربانی دەگرێتەوە. ئەو پرسە زیان بە رێزی هەموو پیاوانی سیاسی کورد و بە تایبەت ریزی پارتە سیاسیە کوردستانیەکان دەگەیەنێ، کە ئیدعای خەبات بۆ مافی گەلی کورد دەکەن.
چاوەروانیی گشتی لە پارتە سیاسییەکانی کوردستان
خەباتی سیاسی هەموو پارتە سیاسیەکانی کوردستان لە پێناو پەرە و گەشەی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤە. بەڵام ئەو پارتەی کە بنەماییترین مافی مرۆڤی ژنان پشتگوێ بخا، چۆن دەتوانێ رێبەریی خەبات بۆ بەرگری لە مافی خەڵک بکا.
بەرەنگار بوونەوەی ملهوڕە جنسییەکان کە بە داخەوە خۆشیان بە کوردی شۆڕشگێڕ دەزانن، ئەرکی هەموو ئەو کەسانەیە کە لە ریزەکانی خەبات دان و بۆ بەرگری لە ئابڕوو و رێزی خۆیان دەبێ ریزی خۆیان لەو ملهوڕانە جیا بکه‌نه‌وه و ئه‌و جۆره که‌سانه له خۆیان دوور بکه‌نه‌وه.
پارته سیاسییه کوردییه‌کان ده‌بێ هه‌رچی زووتر سنوورێکی پڕ ڕه‌نگ له نێوان ئه‌ندامانی خۆیان و ئه‌و که‌سانه بکێشن و، داکۆکی له‌و ژنانه بکه‌ن که که‌وتوونه به‌ر شاڵاوی ئه‌و ملهوڕییانە. هه‌روه‌ها ده‌بێ ده‌ست بکه‌ن به کاری په‌روه‌رده‌یی و رووناکبیری و به ده‌نگی به‌رزه‌وه ڕابگه‌یه‌نن دژی هه‌ر چه‌شنه سووکایەتی و توندوتیژی ده‌روونی و وته‌یی دژی ژنانن و هه‌ر چه‌شنه دژه‌ژنی‌یەک مه‌حکووم ده‌که‌ن.
رێزی زیاتر بۆ ژنانی قوربانیی ملهوڕی
جنێو و سووکایه‌تی پێکردن له لایه‌ن ئەو جۆرەکەسانەوە که هێنده ئازا و بوێر نین خۆیان ئاشکرا بکەن، زیان به هیچ ژنێک ناگه‌یەنێ. به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وە هه‌ستی ڕێزگرتنی هه‌مووان بۆ ئه‌و ژنانه زیاتر ده‌ورووژێنێ؛ که ئه‌و ژنانه چه‌ند کۆڵنه‌ده‌ر و خۆڕاگر و به‌هێزن و له چ هه‌لومه‌رجێکی دژواری فه‌رهه‌نگی و شان بە شانی کێ خه‌بات ده‌که‌ن و له ژیانی ڕۆژانه‌یان‌دا ده‌بێ چاویان به چاوی چ جۆره پیاوانێک بکه‌وێ و ده‌سته‌ویه‌خه‌ی چ کێشه و ئارێشه‌یه‌ک بن.
ئه‌و ژنه خه‌باتگێره کوردانه ده‌گه‌ڵ دواکه‌وتووترین شێوه‌ی توندوتیژی پیاوسالاری رووبه‌روون، ئه‌ویش له لایه‌ن هاوڕێکانی خۆیانه‌وه. به‌ڵام کۆڵ ناده‌ن.
سڵاو بۆ ئه‌و ژنانه که هاوکات له دوو مه‌یدانی زۆر جیدی‌دا خه‌ریکی خه‌باتن، له لایه‌که‌وه له مه‌یدانی سیاسه‌ت‌دا هه‌ڤرکێی ڕه‌قیبه سیاسییه‌کان ده‌که‌ن و، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له مه‌یدانی خه‌باتی فه‌رهه‌نگی‌دا هاوڕێیانی پیاوی خۆیان ته‌ربیه‌ت ده‌که‌ن و ئه‌لفوبێی ڕه‌فتاری مرۆڤیان فێر ده‌که‌ن.
(١) و (٢) «گۆڵەکەرەکان»!!
(*) سوهەیلا وەحدەتی کەسایەتیی سەربەخۆی مافی مرۆڤە. لە بوارەکانی دژی سەنگسار، ئێعدام، وەک ئێعدامی منداڵان و جیابیران، مافی ژنان، بە دەیان وتار و بابەت و لێکۆڵینەوەی نووسیوە. یەکێکی دیکە لەو بوارانەی ناوبراو لێکۆڵینەوەی لەسەر کردوە نەخشی زمان و وشەکان لە سەرکوتی ژنان و پێشێل کردنی مافی مرۆڤە.
لە ژماره ٦٦١ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه