• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

لاوەکان، لە سەر ڕێگا و ڕێبازی خەباتکارانەی دایک و بابیان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2015/08/06
جۆری بابەت: سیاسی

هاوینی ساڵی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە کچان و کوڕانی بنەماڵە حیزبییەکانی دانیشتووی ئورووپا کە ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون، بۆ بەشداری لە خولێکی فێرکردنی حیزبی، هاتبوونەوە کوردستان. هاوینی ئەمساڵێش چەندین کچ و کوڕی بنەماڵەی تێکۆشەرانی حیزبی لە کوردستان کە ئەوانیش ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتن، لە خولێکی فێرکردن دا کە فێرگەی حیزب بۆی پێک هێنابوون بەشدار بوون. دیارە پێشتریش نموونەی لەو چەشنە هەبووە و کوڕان و کچانی بنەماڵە دێموکراتەکان، یەکەم جاریان نیە بەشداری خولەکانی فێرکردن و چالاکییە جۆراوجۆرەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەبن.
لە هەر دوو خولی ئەم هاوینە و هاوینی ساڵی ڕابردوو دا شانسی ئەوەم هەبوو بابەتی بەرنامەی حیزبی دیموکراتی کوردستان وەک وانە بەو لاوانە بڵێمەوە. نایشارمەوە کە هەستێکی زۆر خۆشم هەبوو کە فێرخوازان و قوتابییەکانم ئەو لاوانەن کە منداڵی بنەماڵە حیزبییەکانن. لەوانەیە لێم بپرسن هۆی ئەم خۆشحاڵی و ڕەزامەنییەم چ بوو؟
با بە ڕاشکاوی بڵێم من نە ئەوەندە دەمارگرژم کە پێم وابێ هەر کەس دایک و بابی ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان بێ، دەبێ بۆ خۆشی ببێتە ئەندامی ئەم حیزبەو، مافی ئەوەی نیە حیزبێکی دیکە و ڕێگا و ڕێبازێکی دیکە هەڵ ببژێرێ، نە ئەوەندەش دڵ ئاوەڵام کە پشتکردنی ئەوان لە رابردوو و بیروباوەڕی دایک و بابیان، بە شتێکی ئاسایی بزانم. کورت و کورمانجی پێم خۆشە ئەو لاوانەی لە نیو بنەماڵەی دیموکرات و لە داوێنی حیزبی دیموکرات دا لە دایک بوون و گەورە بوون، لە کوردستان دەژین یا لە دەرەوەی وڵات یا لە نیوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەر نەبێ کەسێکی نەتەوەیی بن و «ئینتیما»یان بۆ زمان و مێژوو و کولتووری نەتەوەکەیان‌و پرسی کورد لە تەواویەتی خۆی داو بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەبێ. ئەگەر خۆیان بۆ گرنگترین و باشترین فکر و بزووتنەوەکانی ئەم سەردەمەش تەرخان بکەن بەڵام لە ئاست نەتەوەکەیان بێهەست و بێخەم و بێهەڵوێست بن، هەر بە خراپی دەزانم. لاوێکی کورد لە هیچ بارودۆخێک دا، نابێ پرسی نەتەوەکەی کە پرسی نەتەوەیەکی دابەشکراو، بندەست ، بێماف و نیشتمانداگیرکراوە، پشتگوێ بخا. لاوێکی کوردی ڕۆژهەڵاتییش کە پێم باشە کەسێکی نەتەوەیی بێ، ئەگەر خۆی بۆ پرسی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان تەرخان بکا، واتە لە باکوورییەکان باکووریتر، لە باشوورییەکان باشووریتر، لە خۆراواییەکان خۆراوایتر بێ کە چی کاری بە سەر پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە نەبێ، گومان لە نەتەوەیی بوونەکەی دەکەم و لە جیاتی بە نەتەوەیی بزانم بە هەڵخەڵەتاوی دەزانم. کەسێک لە ئاست ئەو بەشەی کوردستان کە بۆ خۆی و دایک و بابی لەوێوە هاتوون و داهاتووشیان بەوێوە گرێدراوە، خۆی بە ئەرکدار نەزانێ و هەست بە بەرپرسایەتی نەکا، ناچێتە عەقڵمەوە دڵسۆزییەکەی بۆ بەشەکانی دیکە ڕاستەقینە و سروشتی بێ.
کەواتە هۆی خۆشحاڵیم لە دیتنی ئەو جۆرە لاوانە و بەشداربوونی بە یەکەوەمان لە چالاکی و کارێکی هاوبەش، لە پێشدا هی ئەوەیە کە دڵنیا دەبم نەتەوەکەیان لە بیر نەکردوە و بایەخدان بە پرسی کورد لە بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئەولەوییەتی چالاکیی فکری و سیاسییان دایە. هۆیەکی دیکە بۆ خۆشحاڵیم ئەوەیە کە دەبینم ئەو لاوانە لە گەڵ بیرو باوەڕ و ڕێگا و ڕابردووی دایکوبابیان نەک هەر هەست بە نامۆیی ناکەن بەڵکوو وەک باوەڕ و ڕێگای خۆشیان قبووڵیانە وئامادەن بۆ درێژەدان و بەرەوپێشبردنی، خۆیان پێ بگەیەنن. لە ڕاستیدا هەر دەشبێ وابێ. ڕێگا و باوەڕێک کە لە سەرووترین و خوارووترین ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، لاوانی کوردستان ڕووی تێ دەکەن و بە سەدان کیلۆمیتر بە نێو دەیان مەترسی دا دەبڕن تا بگەنە سەرچاوەکەی، چۆن دەکرێ ئەوانەی لە سەرسەرچاوەکە و لە نێو سەرچاوەکەن، هۆگری نەبن و قەدر و بایەخی نەزانن؟!
گرنگیدانی کچان و کوڕانی بنەماڵەی تێکۆشەرانی دیموکرات بە ئاشنابوون لە گەڵ بیرو باوەڕ و بەرنامە و مێژووی حیزبی دایک و باوکیان و، خۆتەرخانکردنیان بۆ خزمەتی ڕێگا و ڕێبازێک کە ئازیزترین کەسەکانیان، دەیان ساڵ لە تەمەنی خۆیان تێدا تێپەڕ کردوە، هەڵگری واتا یا پەیامی گرنگە. یەکێک لە واتاکانی ئەوەیە کە دایک و بابەکان و ئەو نەسلەی تەمەنێک لە خزمەت حیزبی دیموکراتی کوردستان دابوون، ڕێگاکەیان بێ ڕێبوار نامێنێتەوە و ئاڵای دەستیان لە دوای خۆیان ناکەوێتە سەر زەوی و بە هۆی نزیکترین کەسەکانی خۆیان، دەشەکێتەوە. دووهەم واتای ئەوەیە کە ئەو لاوانەی لە داوێنی حیزبی دیموکرات و لە باوەشی دایک و باب و بنەمالەیەکی دیموکرات دا، گەورە و پەروەردە بوون، بێ ئەمەگ نین و دەزانن کە ئەم حیزبە سەرەڕای هەموو ئەو سەختی و دژوارییانەی لە گەڵیان بەرەوروو بووە، دیسانیش ئەوانی لە بیر بووە و کۆمەڵێک ئیمکان و شانس و دەرفەتی بۆ خۆ پێگەیاندنیان تەرخان کردوە، هەر بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە ئەوانیش ئەم چاکەیەی بدەنەوە. سێهەم واتای ئەم هەڵوێستەی لاوە دیموکراتەکان ئەوەیە کە هەست بەو ڕێز و خۆشەویستییە دەکەن کە دایک و باب و بنەماڵەکەیان بە هۆی بوونیان لە ڕیزەکانی پێشمەرگە و تیکۆشەرانی دیموکرات دا، لە نێو کۆمەڵگە دا وەدەستیان هێناوە. ئەوان بە درێژەدانی ڕیگای دایک و باوکیان، دەیانەوێ ئەم خۆشەویستییە بۆ بنەماڵەکەیان بپارێزن و بۆ شەخسی خۆشیان بە دەستی بهێنن.
**
ئێستا کە حیزبی دیموکراتی کوردستان بەرەو جێژنی حەفتایەمین ساڵرۆژی دامەزرانی دەچێ،جێی خۆیەتی قامک لە سەر ئەو هۆکارانە دابنێین کە بەردەوامی و بەرەوپێشچوونی ئەم حیزبەیان سەرەرای هەموو کارەسات و کۆسپ و ڕووداوەکان، دابین و دەستەبەر کردوە.هاتنە پێشەوەی نەسلە نوێێەکان بۆ تێکۆشان لە ڕیزەکانی ئەم حیزبەدا وشەکاوە راگرتنی ئالای خەبات و تێکۆشانی،یەک لەو هۆکارە گرنگانەیە، با ئەم بەختیارییە ببینین و قەدری بزانین.
لە ژماره‌ ٦٦١ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه‌

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist