• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

زەبرێ لە تۆڵەی قارەمانێ

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/03/07
جۆری بابەت: سیاسی

گەلی کورد وەک نەتەوەیەکی زوڵملێکراو و بندەست و مافخواز بۆ بەرگری لە مافەکانی و بۆ پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ لەو ژیانە پڕ لە ژانەی بەسەریدا سەپێنراوە، دوژمنانی بێجگە لە چەک هیچ ڕێگایەکیان بۆ نەهێشتۆتەوە. پێشمەرگە و تێکۆشەرانی گەلەکەشمان بۆوەی بتوانن ژیانێکی ئاسوودە و شیاو بۆ نەتەوە زوڵملێکراوەکەیان دەستەبەر بکەن، بەرامبەر بە دڕەندەترین ڕێژیمی سەردەم وەستاونەتەوە.

گۆشەی «هەگبەی شاخ‌ و شۆڕش»ی ئەم ژمارەیەی ژمارەیەی «کوردستان» بە گێڕانەوەی قارەمانەتییەکی هێزی زاگرۆس دەڕازێتەوە، کە لە ماوەی چەند ساڵ خەباتی پڕشکۆی چەکداری لەبەرامبەر هێزی داگیرکەردا جێگا پەنجەیان دیارە.

هێزەکانی حیزبی دێموکرات لە ساڵەکانی ١٣٦٥_1366دا زۆر بەهێز و تواناوە خۆیان دەرخست و لە مەیدانەکانی بەربەرەکانی لەگەڵ دوژمندا باڵادەستییەکی زۆریان نیشان دا. هێزی «زاگرۆس» کە بەهاری ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی و لە هێزەکانی بێستوون، شەریفزادە و زرێباری مەریوان دروست ببوو، لاپەڕەیەکی زێڕینی دیکەی لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا هەڵدایەوە و دەیان عەمەلیاتی گەورە و بچووکی کرد کە بریتی بوون لە گرتنی پایەگا و تێکشکانی هێرشی دوژمن، کەمین نانەوە دژی هێزەکانی کۆماری. ئەم هێزە قارەمانە لەماوەی ئەو دووساڵەدا دەیان عەمەلیاتی ئازایانە و سەرکەوتووانەی لە دۆڵ و چیا سەرکەشەکانی ئەو ناوچەیە بەڕێوە برد. ئازایەتی ئەو هێزە لە ناوچەکانی سنە، کامیاران، کرماشان و مەریوان دەنگ و ناوبانگی دەرکردبوو. ئاماژە بە چەند عەمەلیاتی سنە، دەرەویان، پشتە، بێڵەوار، شێرین سوار، جادەی کرماشان_سنە، چرووسانە، کۆساڵان، شەریفاوا، تیلەکۆ و ژاوەرۆ و دەیانی دیکە وێنەیەکی چووکەن کە هیچ کات خەڵکی ئەو ناوچانە لەبیری ناکەن.

چیا سەرکەشەکانی زاگرۆس بۆ ئەو هێزە قارەمانە وەک قەڵایەکی خۆڕاگر وابوو کە هەمیشە لە ڕۆژی تەنگانەدا نەک بۆیان پشت و پەنا‌ بەڵکوو سەنگەرێک بوو و، دوژمن لە هەموو کاتەکاندا سەرشۆڕی بە نسیب دەبوو و سەرکەوتنیش بە هێزی پێشمەرگە دەبڕا.

ساڵی ١٣٦٦ و دوای ئەوەی هێزی زاگرۆس چەندین عەمەلیاتی سەرکەوتووانەی کردبوو، دوژمنی بریندار بەبەردەوامی پێوشوێنی هەڵدەگرتن بەڵکوو بتوانێ بە زەبرلێدان لە شێرەکوڕانی دێموکرات کەمیک قەرەبووی شکستەکانی بکاتەوە. هێزی دوژمن بۆ ئەم مەبەستە زۆری هەوڵ دا بەڵام بەهۆی وشیاریی قارەمانانی هێزی زاگرۆس نەیتوانی بەو نیازە چەپەڵەی بگا. چونکی تێکۆشەرانی دێموکرات ماوەی چەند ساڵ بوو دەست و پەنجەیان لەگەڵ هێزی کۆنەپەرستی نەرم دەکرد و، هەموو پیلان و تاکتیکی دوژمنیان بە وشیاری و ئەزموونی کەڵەکەبووی خۆیان لێک هەڵدەوەشاند. لەلایەکی دیکەش پشت ئەستوور بە کۆمەڵانی خەڵک بوون و، ئەوەش سەلمێنەری ئەوە بوو کە هێزی پێشمەرگە هەڵقوڵاوی نێو هەناوی ئەو خەڵکە بوو‌ و بۆیەش لێبڕاوانە بەهۆی دوو ‌هێزی ئەسڵی واتە چیا و خەڵك، خەباتیان ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ دژی داکیرکەر توندتر دەکرد.

لەکۆتایی مانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦دا تێکۆشەرانی دێموکرات لە هێزەکانی زاگرۆس و شاهۆ، بۆ وەشاندنی زەبرێکی کاریگەر و هاوبەش لە دوژمن ‌هێرشیان کردە سەر پایەگای «دەژن». پاش زەبرێکی کاریگەر بەهۆی ئەوە پێشمەرگەیەک بەسەختی بریندار دەبێ پایەگایان بۆ ناگیرێ و بڕیاری پاشەکشە دەدەن. بەپێی ئوسوولی شەڕی پارتیزانی، دەبێ فەرماندەران بیر لە ڕۆژی دوایی و شوێنی حەسانەوە بکەنەوە. تێکۆشەرانی ئەو مەڵبەندە بۆ پشوودان «چاوگەی ئاویسەر» دیاری دەکەن و وێڕای بریندارەکە دیارە لە کاری شەڕی پارتیزانی بوونی بریندار هەم ڕێگا ڕۆیشتن دژوار دەکا و، هەمیش گواستنەوەکەی. بەڵام ئەوان بەهیمەتی خۆیان کاتژمێری ٢ی نیوەشەو لە سەر چاوگەی ئاویسەر بۆ پشوودان لادەدەن. سالار ئیبراهیمی، فەرماندەی قارەمانی  ئەم هێزە چەند میترێک لەوان دوورتر دەگەرا بۆ ئەوەی شوێنێکی شیاو بۆ مانەوەی پێشمەرگەکان بدۆزێتەوە کە لەپڕ دوژمن دەسڕێژی لێ دەکا و، ئەو قارەمانە هەر لەوێ شەهید دەبێ. پێشمەرگەکان بەبیستنی دەنگی تەقە خۆیان سازمان دەدەن بەڵام ئەمجارە بەبێ سالار، هەرچی بانگ دەکەن‌ و دەبینن دەنگێک لە نرکەی جوامێرانەی سالار نییە. وەک چاوەڕوان دەکرا قوتابییەکانی قارەمانانی دێموکرات کە بە دەیان جار لە ڕۆژی تەنگانەدا وەدەست هاتوون، بەرەبەیانی ٢٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی یەکێکی دی لەو ڕۆژانەیە کە حەماسەیەکی تێدا دەخوڵقێنن. ڕۆڵە قارەمانەکانی گەل تاویان دا تفەنگ ‌و لە دوژمن ڕاپەڕین، پاش سەعاتێک شەڕ سەنگەرەکانیان بە دوژمن چۆڵ کرد و زیاتر لە ١٥ کەس لە هێزی دوژمنیان کوشت و، چەند تفەنگێک و تەقەمەنییەکی زۆریان وەک دەسکەوت پێ بڕا. دوای ئەوەی بە هەواڵی شەهید بوونی فەرماندە سالار زاندرا، لە کاتێکدا شەڕ درێژەی بوو، ڕۆڵەکانی زاگرۆس و شاهۆ بڕیاریان دا بە یادی فەرماندە شەهیدەکەیان وەها زەبرێکی کاریگەر لە دوژمن بوەشێنن کە بە چیرۆک و بەسەرهات بنووسرێتەوە.

شەڕ تا ڕووناکایی بەیانی درێژەی هەبوو و لەگەڵ هەڵاتنی خۆر، چرای ڕووناکیی دوژمن کوژایەوە. بڕیاری فیداکارانی دێموکرات هێندە لێبڕاوانە بوو کە لە ماوەی چەند دەقیقەی ڕووناکیی بەیانیدا هەر هەموو سەنگەرەکان لە هێزی دوژمن ئەستێندرانەوە و بەرزاییەکانی «کوچک‌ چەرموو»، «پشت ‌کاشتر»، «سەرکۆ»، «پشت‌سێویە» و «مێرگەسار» لە هێزی دوژهمن پاک بوونەوە و هێزی پێشمەرگە زەبرێکی کاریگەریان لە دوژمن وەشاند. بەڵام ئەوە کۆتایی شەڕ نەبوو، چونکی دوژمن جارێکی دیکە خۆی سازمان دایەوە و، لەژێر ئاوری قورسی تۆپخانەدا هێرشی کردەوە سەر پێشمەرگەکان. ئەو هێرشانە بۆ قەرەبووی شکستەکەی سەرلە بەیانییان بوو،و ئەمجارە هەڵۆکانی زاگرۆسی خۆڕاگرتر لە دوژمن ڕاسان و، ژمارەیەکی یەکجار بەرچاویان لە دوژمن کوشت و پاشەکشەیان پێ کردنەوە. لەو حەماسە خوڕاگرییە‌دا کە نیزیک بە ١٢ کاژمێری خایاند لانیکەم 70 کەس لە هێزەکانی ڕێژیم کوژران و بە دەیان قەبزە چەک و بە هەزاران فیشەک بەدەسکەوت گیران.

بەمجۆرە شێرەکوڕانی ئەو مەڵبەندە جارێکی دیکەش توانییان هەم یادی فەرماندەی قارەمانیان بەرز ڕابگرن، هەم زەبرێکی کاریگەر لە دوژمنی تاساو بدەن. هەڵبەت ئەو سەرکەوتنە هەروا بە هاسانی وەدەست نەهات و، جیا لە فەرماندە سالار، سێ قارەمانی ئەو مەڵبەندە بەناوەکانی حەمەلار میکاییلی، باقر زەحمەتکێش و ماشەڵڵا سەید مورادی گیانیان کردە پردەبازی سەرکەوتن.

یادیان بەخێر و ڕێگای خەباتیان بەردەوام.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist