• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کۆنفرانسی وارشۆ، مەبەست و ئاکامەکانی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/02/19
جۆری بابەت: سیاسی

ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی مانگی ڕێبەندان بە بەشداری وەزیرانی دەرەوە و نوێنەرانی زیاتر لە ٦٠ وڵات کۆنفرانسی ( ئاشتی و هێمنایەتی لە ڕۆژهەڵات) لە وارشۆ پێتەختی لەهێستان بەڕێوە چوو.

زیاتر لە مانگێک بوو کە ئەمریکا لە پێوەندی لە گەڵ دەوڵەتی لەهێستان ساغ بوونەوە کە ئەم کۆنفرانسە لە وارشۆ بەڕێوە بچێ. هێنانە بەرباسی بەستنی ئەم کۆنفرانسە هەر زوو مشتومڕی لە نێو کۆڕ و کۆمەڵی نێودەوڵەتیدا دروست کرد. ئێران پێش هەموان مەبەستی ئەم کۆنفرانسەی بە دژایەتی ئەمریکا لە گەڵ کۆماری ئیسلامی لە قەڵەم دا و بە هەوڵێکی ئەمریکای ناو دەبرد کە دەیەوێ لە دژی ئێران هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی دروست بکا. وڵاتانی ئورووپای ڕۆژئاواش کە دژی وەک دەڵێن زیادەڕۆییەکانی ئەمریکان لە سیاسەتی نێودەوڵەتی و بە تایبەت لە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هەوڵی پەکخستنی ئەم کۆنفرانسەیان دا و لە دوا بڕیاردا مۆگرێنی بەرپرسی پێوەندییەکانی یەکیەتی ئورووپا بڕیاری دا بەشداری لەو کۆنفرانسەدا نەکات. سەرەڕای ئەم بڕیارەش هێندێک لە وڵاتانی ئورووپا کە ئەندامی ئەو یەکیەتییەن بەشداریی ئەم کۆنفرانسەیان کرد. جگە لەوانەش بوونی نوێنەرانی دیاری چەند وڵاتێکی عەرەبی وەک عەرەبستانی سعوودی، کوەیت، یەمەن، قەتەر و … لە پاڵ بوونی سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل لەو کۆنفرانسەدا سەرنج ڕاکێش بوو. کۆماری ئیسلامی وەک وەزیری دەرەوەی لەهێستان ڕایگەیاند بە هۆی هاوڕانەبوونیان لەگەڵ سیاسەتەکانیان بۆ ئەم کۆنفرانسە دەعوەت نەکرابوون. هەر بۆیە زۆر زوو لە دژی بەڕێوەچوونی کەوتنە خۆ و لە کاتێکدا ترسیان لە ئاکامەکانی کۆنفرانسەکە نەدەشاردەوە، ئەم کارەیان بە شکست خواردوو ناو دەبرد.

لەم کۆنفرانسەدا کە باس لە ئاشتی و ئارامی ڕۆژهەڵات دەکرا سەرەڕای ئەوەی پێشتر وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە بۆ دژایەتی لەگەڵ ئێران نیە، کۆماری ئیسلامی و سیاسەتی دەستوەردان و دەستدرێژی بۆ وڵاتانی ناوچە و پشتیوانی لە گرووپە تێرۆریستییەکان، بەرجام و هەوڵی ئێران بۆ دروستکردنی مووشەکە دوورمەوداکان بوو بە بەشێک لە باسی وتاربێژەکان. تا ئەو جێگەی کە بابەتەکانی وتاربێژەکان ڕاستەوخۆ ڕوویان لە کۆماری ئیسلامی بوو و زۆربەی قسەکان بە تایبەت لە سەر پشتیوانی لە تێرۆریزم و نا ئەمن کردنی ناوچە ڕووبەڕووی ئێران کرایەوە. بە جۆرێک کە وەزیری دەرەوەی وڵاتی میواندار دەڵێ کە ئەو بابەتەی بە لاوە سەیر بوە کە هەمووان هەر باسی ئێرانیان دەکرد و وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش گوتی کە لەو کۆنفرانسەدا کەس بەرگری لە کۆماری ئیسلامی نەدەکرد.

ئەوەی دیارە دەوڵەتی ئەمریکا پاش چوونەدەر لە ڕێککەوتنی بەرجام و شکستی هەوڵەکانی بۆ ڕازیکردنی یەکیەتی ئورووپا بە مەبەستی هاوئاهەنگی لەگەڵیان بۆ فشارخستنە سەر کۆماری ئیسلامی، هەوڵی دەوردانەوەی سیاسەتەکانی ئەو یەکیەتییە دەدا و هەڵبژاردنی لەهێستان بۆ میوانداری ئەو کۆنفرانسە دەتوانێ بەو مانا بێ. هەرچەند ئەکیەتی ئورووپاش بە تایبەت لە چەند مانگی ڕابردوودا، فشارێکی دیپلۆماتی زۆری لە سەر ئیران هەبووە و تەنانەت تا ئاستی تەحریمی وەزارەتی ئیتلاعات و هێندێک لە کەسانی سەر بەوان و پیشگیری لە فڕینی فڕۆکەکانی شێرکەتی ماهان بۆ ئاڵمان چوونە پێش. بەڵام ئەم سیاسەتانەی ئورووپا نە گۆڕانێکی لە سیاسەتی کۆماری ئیسلامیدا دروست کرد و نە ئەمریکاشی ڕازی کرد. هەر بۆیە سەرەڕای دژایەتی توندی یەکیەتی ئورووپا وەک دەڵێن لەگەڵ سیاسەتی تاک لایەنەی ئەمریکا بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی و ڕوانینیان بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەمریکا بە شێوەیەکی جیددیتر درێژەی بە سیاسەتی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی داوە و بە پشتیوانی ئیسڕائیل و زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و بەردەوامی تەحریمە قورسەکانی لەسەر ئێران، بەرەی دژی ئەو ڕێژیمەی بەهێزتر کردوە. بەڕێوەچوونی کۆنفرانسێکی لەو چەشنە لە وڵاتێکی ئورووپایی و بە بەشداری نوێنەرانی زیاتر لە ٦٠ وڵات، لە لایەک نیشانەی بەردەوامی ئەمریکایە لە درێژەدانی سیاسەتی فشاری زیاتر بۆ سەر کۆماری ئیسلامی و لە لایەکی دیکەشەوە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە کۆماری ئیسلامی بە هۆی پێداگری لە سیاسەتی شەڕەنگێزی و پشتیوانی لەو گرووپە تێرۆریستییانەی بە هاوپەیمانی خۆیان دەزانێ، ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو تەریک بوونەوەی زیاتر دەڕوات و دۆستە ئورووپاییەکانیشی هەتا سەر ناتوانن لە سەر ئەو هەڵوێستەی خۆیان بۆ یارمەتیدانی بەردەوام بن.

بە گشتی ئەوەی لەو کۆنفرانسە کەوتە بەر چاو، چوونە پێشی سیاسەتی ئەمریکا بۆ بە هێزکردنی سەنگی خۆی لە سیاسەتی بەربەرەکانێ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا بوو. ئەمریکا ئەگەر پێشتر ڕایگەیاندبوو کە مەبەستی ئەو کۆنفرانسە دژایەتی لەگەڵ ئێران نیە، بەڵام دەرکەوت کە سەر لە بەری کار و قسەی بەشدارانی کۆنفرانسەکە ڕووبەڕووی کۆماری ئیسلامی کرانەوە و لەم بارەوە ئەگەر ئەمریکا مەبەستێکی هەبووبێ ئامانجەکەی پێکاوە. جیا لەوەش بەشداری نوێنەرانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی و دیدار و چاوپێکەوتنەکانی ئەوان پەیامێکە بۆ هەوڵدان بۆ هەماهەنگی زیاتری ئەو وڵاتانە لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەدا. پەیامێک کە نە وڵاتانی ئورووپایی دەتوانن چاوی لێ بنووقێنن نە ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی دەتوانن بە نیشانەی شکست خواردوویی ئەو کۆنفرانسەی لە قەڵەم بدەن.

ئەوەی لەو کۆنفرانسەشدا کە پێشتر دیار بوو بەرەو چ ئاقارێک دەچێتە پێش جێگەی بەتاڵ بوو نوێنەرانی خەڵکی ستەم لێکراوی ئێران و بە تایبەت نوێنەرانی نەتەوە بندەستەکانی ئەو وڵاتە و خەڵکی کوردستان بوو کە چل ساڵە سەرەڕای هەموو جۆرە زوڵم و ستەمێک کە پێیان ڕەوا دیتراوە، بۆ ساتێک لە خەبات بۆ ئازادی و ڕزگاربوون لە چنگ ڕێژیمێک کە ئەوان دنیای بە ئامان هێناوە ڕانەوەستاون. بێگومان بیستنی داستانی چل ساڵ لە نەگبەتی و نەهامەتی ئەو خەڵکە کە کۆماری ئیسلامی بەسەریدا هێناون لە زمان خۆیانەوە لەو کۆڕ و کۆبوونەوانەدا، دەتوانێ زۆر ڕاستی حاشاهەڵنەگر لە سەر سیاسەتە جینایەتکارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ کۆمەڵگەی گوێ داخراوی نێودەوڵەتی ئاشکرا بکردایە..

 

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist