نامیلکه‌ی هاوپێچ وه‌رگێڕدراوی وتارێکی فه‌ڕانسه‌یی سه‌باره‌ت به ئینقلابی ئێرانه که به‌شێوه‌ی زنجیره‌یی له گۆڤاری “تیشکی نوێ”دا بڵاو کراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رچی ته‌وه‌ری وتاره‌که روانینی میشێل فووکۆ بۆ ئینقلابی ئێرانه، به‌ڵام وتاره‌که ته‌نیا بابه‌تێکی وشکی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی نیه. له‌م وتاره‌دا به‌ده‌م وردبوونه‌وه له‌و ره‌خنانه‌ی به‌هۆی کاره‌کانی له‌سه‌ر ئینقلابی ئێران له فووکۆ گیراون، به‌شێوه‌یه‌كی پوخت و زانستی وێڕای ئه‌وه که کرۆنۆلۆژییه‌کی روون و پڕ زانیاریی رووداوه‌کانی سه‌رده‌می ئینقلاب خراوه‌ته ڕوو، وێنایه‌کی گشتگیر له ره‌هه‌نده جۆربه‌جۆره‌کان و دینامیزمی سه‌ره‌کی و براوه‌ی ئه‌م ئینقلابه دراوه‌ته ده‌ست. بۆ تێگه‌یشتن له‌وه که چل ساڵ پێش ئه‌مڕۆ چۆن بوو خه‌ڵکانێکی خاوه‌ن پاشخانی فه‌رهه‌نگی و چاوکراوه‌ی سیاسی چاره‌نووسی خۆیان دایه ده‌ست تاقمێک ئاخوندی کۆنه‌په‌رست و دڕنده، ئه‌م وتاره ئامرازێکی به‌سووده، به‌تایبه‌تی که روانگه‌یه‌کی ده‌ره‌کی و بێ‌گیان بۆ هه‌قیقه‌تی ئینقلابی ئێرانمان ده‌داته ده‌ست.
بۆ خوێندنەوەی نامیلکەکە بە پی دی ئیف چرکەبکە: