ساڵی ١٣٦٦ لە بەرخۆدان و فیداکاری و حەماسەخوڵقاندنی هێزی پێشـەرگەدا شوێنی تایبەتیی هەیە. عەمەلیاتی هاوبەشی هێزەکانی حیزب و بارستایی زۆری زیانەکان لە دوژمن، ورەی بە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی نەهێشتبوو.
گوندی نۆبار له ڕۆژئاوای شاری بۆكان و له بناری كێوی ته‌ره‌غه هه‌ڵكه‌وتووه و 15 كیلۆمیتر له بۆكانەوە دووره. له باری جوغڕافیاییه‌وه ناوچه‌یه‌كی ته‌واو پێده‌شته و گونده‌كه له نیزیك جاده‌ی سه‌ره‌کیی بۆكان _ مه‌هاباده و هه‌روه‌ها ڕێگای زۆر گوندی دیكه‌ی ناوچه‌ی پیرمحه‌ممه‌د و ناوچه‌ی سارم و میرقازی به‌سه‌ره‌وه‌یه. هه‌ر بۆیه‌ش ڕێژیم وه‌ك شوێنێكی ستراتێژیک و نیزامیی گرینگ چاوی لێدەکرد.
بینای سه‌ره‌کیی گوردانه‌كه به پانتایی 1500 میتری چوار گۆشه له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاوایی نۆبار هه‌ڵکه‌وتبوو. ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی گوردانه‌که له باكوور و ڕوو به گوندی عه‌زیزکه‌ند هه‌ڵكه‌وتبوو. شه‌وانه چوار ده‌وری گوردانه‌که به ده پڕۆژێکتۆری به‌هێز ڕووناک ده‌کرا و دوو ڕیز تێل دڕوو به ده‌ورانده‌وری گوردانه‌که‌دا کێشرابوو كه یه‌كیان ئاڵقه‌یی و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان ڕسته‌یی بوو. نێوان چوار تا شه‌ش میتریی ئه‌و دوو ڕیز تێل دڕووانه به مینی دژه‌نه‌فه‌ر و ته‌ڵه مینڕێژ كرابوو. جیا له‌وانه‌ش ده‌ورانده‌وری گوردانه‌که به به‌رزایی زیاتر له دوو میتر گڵی لێ هه‌ڵدرابۆوه و له شێوه‌ی کاناڵ سه‌نگه‌ریان تێدا درووست کرابوو.
بینای گوردانه‌که که نیزیک پازده ژووری گه‌وره و بچووکی له‌خۆ گرتبوو، به نەخشەی ته‌واو نیزامی و بە شێوه‌ی (L) درووست کرابوو. یازده سه‌نگه‌ر له چوار ده‌وری گوردانه‌كه لێدرابوو که دیاره شه‌وی عه‌مه‌لیاته‌که و گرتنی گوردانه‌که ته‌نیا سێ سه‌نگه‌ریان هێزی دوژمنی لێ دامه‌زرابوو. له كاتی ئاسایی‌دا و ئه‌گه‌ر هیچ هه‌واڵێك له بوونی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه نه‌بوایه، به‌رده‌وام سێ نیگابان و پاسبهخشێک ئه‌رکی پاراستن و کێشکی شه‌وانه‌ی گوردانیان له ئه‌ستۆ بوو، ئه‌گه‌ر هه‌ست به مه‌ترسی و بوونی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ش کرابا، ئه‌وە هه‌موو گوردانه‌که ده‌که‌وته حاڵه‌تی ئاماده باشییهوە.
ئه‌و شه‌وه‌ی كه هێرش کرایه سه‌ر گوردانه‌که، سێ نیگابان له سه‌ر پۆسته‌کانیان بوون، هۆکاره‌که‌ش ئه‌وه بوو که هێزی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌نده به وردی و به به‌رنامه کاره‌کانی بردبووە پێشێ که دوژمن ببڕاوببڕه هه‌ستی به بوونی پێشمه‌رگه له ناوچه نه‌کردبوو. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه ئه‌ركی نیگابانی و پاراستنی گوردان له ئه‌ستۆی پایه‌گای حیفازه‌تی ئیتلاعات بوو كه هه‌ر له نێو گوردانه‌که‌دا بوو. تیمی شناسایی، جیا له ده‌ستنیشانکردنی هه‌موو ورده‌کارییه‌کان، بۆیان دەرکەوتبوو کە سه‌رجه‌م هێزه چه‌کداره‌کانی نێو گوردانه‌که 148 که‌سن. به‌ڵام شه‌وی عه‌مه‌لیاته‌که سێ که‌سیان له مه‌ره‌خه‌سی بوون. گرووپی زه‌ربه‌تی گوردان له 70 كه‌س پێک ده‌هات و زۆربه‌ی كاته‌كان له ناوچه‌ی پیرمحه‌ممه‌دی بۆكان به‌دووی پێشمه‌رگه‌وه بوون و که‌مینیان له‌سه‌ر ڕێی هاتوچۆی پێشمه‌رگه داده‌نا. گرووهانی پارێزگاری له گوردان 25 كه‌س بوون که كاریان ته‌نیا حیفازه‌ت و پاراستنی گوردان بوو، به‌سیج و دژبانیی گوردانیش له 20 كه‌س پێک هاتبوون، کادره‌کانی حیفازه‌تی ئیتلاعات 4 كه‌س، فه‌رمانده‌یی 5 كه‌س، ته‌بلیغات 6 كه‌س، به‌شی پێوه‌ندی و مخابرات 3 كه‌س، تەداروكات 7 كه‌س، ئاشپه‌زخانه 5 كه‌س، ئه‌نبارداری نیزامی 2 كه‌س و ئه‌مباری تەداروكاتیش یه‌ک که‌س بوو. ئه‌و هێزانه‌ی نێو گوردان چه‌كوچۆڵی زۆر و جۆراوجۆریان له‌به‌ر ده‌ستدا بوو، ئهمبارێكی گه‌وره‌ی تەداروكاتیی نیزامیش له‌ژێر زەویدا درووست کرابوو که ژوورێک به پانتایی 32 میتری چوارگۆشه و به‌رزایی چوار میتر بوو. هێزی پیاده‌ی گوردانیش به چه‌كی كڵاشینکۆف، ژـ3، تیرباری قه‌ناسه و تهكتیر ته‌یار بوون. له نێو ئهمباریش خۆمپاره‌ی 120، 80 و 60 میلیم و هه‌روه‌ها چه‌ندین تیرباری قه‌ناسه و ژـ3 بۆ كاتی پێویست داندرابوو، جیا له‌وه‌ش به هه‌زاران فیشه‌كی جۆراوجۆری لێ هه‌ڵچندرابوو. به‌شی هاتوچۆی گوردانیش له چوار تویتا، ئامبوڵانسێک و تراکتۆرێک پێک ده‌هات و دوو تانکه‌ری گه‌وره‌ی سووته‌مه‌نیش له حه‌وشه‌ی گوردان بوو.
له شناسایی گوردانه‌که‌دا زۆر گرینگی درا به ئه‌و هێزه‌ی كه پێكهێنه‌ری سه‌ره‌کیی گوردانهكهیه و تیمی شناسایی بۆی ده‌رکه‌وت که گوردانی ئیمام حه‌سه‌ن له هێزه‌کانی پاسدار، جاش، سه‌رباز و به‌سیج پێک هاتبوون كه به‌شی زۆریان له لوڕستان ڕا هێنرابوون. هێزه‌كانی ڕێژیم له‌و گوردانه به هۆی ئه‌وەی چه‌ند جار له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه شه‌ڕیان كردبوو، به تایبه‌ت له شاخی ته‌ره‌غه و پشتی حوسێن ئاباد به‌ره‌وڕووی هێزی پێشمه‌رگه ببوونه‌وه و تێک شکابوون، وره‌یان له خوارێ بوو. به‌هۆی ئه‌وه‌ش که بڕیار بوو دوای نووستنی هێزه‌کانی دوژمن هێرش بکرێته سه‌ر گوردانه‌که، زانیاری له‌سه‌ر کاتی ڕاگه‌یاندنی خامۆشی گرینگیی زۆری بۆ داڕێژه‌رانی عه‌مه‌لیات هه‌بوو.
دوای دابه‌شكردنی كار، ده‌بوا زۆر به ده‌ستوبرد و پێشمه‌رگانه، بۆ غافڵگیركردنی دوژمن ده‌ستبه‌کار بن. به‌پێی گه‌ڵاله کاتی ده‌سپێکی عه‌مه‌لیات دوای لێدانی خامۆشی و له‌کاتی نووستنی هێزه‌کانی دوژمن دیاری کرابوو. له‌و كاته‌دا ڕاده‌ی ئاماده‌یی هێزه‌کانی دوژمن نه‌ک هه‌ر له خوارێیه، به‌ڵکوو کوتوپڕ به سه‌ر ڕووداوه‌که‌دا ده‌که‌وتن و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش ئاڵۆز دەبوون و تووشی سه‌رلێشێواوی دەبوون؛ حیسابی گه‌ڕانه‌وه و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی هێزی پێشـمەرگەش له شوێنی عه‌مه‌لیات کرابوو، هه‌ر بۆیه‌ش کاتژمێر یه‌ک و پازده ده‌قه‌ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 7ی ڕه‌زبه‌ر وه‌ک گونجاوترین کات دیاری کرا و بڕیاری له سه‌ر درا.
عەمەلیاتی لە کاتی خۆیدا و بە یادی شەهیدانی ساڵی ١٣٦٦ی حیزبی دێموکرات دەستی پێ‌کرد و لە ماوەی کەمتر لە ٢ سەعاتدا دەست بەسەر گورداندا گیرا. له‌و عه‌مه‌لیاته‌دا جیا لە 7 کەس کە بەدیل گیران، هەر هەموو هێزەکانی ڕێژیم لەو گوردانەدا کوژران و به سه‌دان چه‌كی جۆراوجۆر و به هه‌زاران فیشه‌ك کەوتنە بەردەستی پێشمەرگە، به‌ڵام خوێن‌بایی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌یه شه‌هیدبوونی چوار پێشمه‌رگه به ناوه‌كانی حه‌سه‌ن عه‌زیزی ناسراو به «حه‌سه‌ن به‌یان» و ڕه‌حمان زارعی له هێزی به‌یان و، ڕه‌حمان جه‌ناح و وه‌لی فه‌تاحی له هێزی پێشه‌وا بوو.
لێرەدا پێویستە ئاماژە بە چەند خاڵی گرینگی ئەو عەمەلیاتە بکری: یەکەم لێدان له گوردانی ئیمام حه‌سه‌ن له نۆبار و ته‌فروتوونا کردن و سووتاندنی ئه‌و گوردانه، ڕێژیمی به‌ته‌واوی تاساند و ئەم چالاکییە گەورەیە زه‌برێكی ته‌واو گورچكبڕ بوو لە هێزەکانی ڕێژیم.
دووهەم، نازین بە گوردانی نۆبار لە لایەن ڕێژیمەوە کە پێی وابوو ناوچە لە سایەی ئەم گوردانەوە بەتەواوی ئەمنە و هیچ مەترسییەکیان لەسەر نییە، بەڵام لێکهەڵتەکانی لە ماوەی دوو سەعاتدا پێچەوانەی ئەم بۆچوون و ئەرخەیانییەی ئەوانی سەلماند.
سێهەم، گرینگیی ئەو عەمەلیاتە لە دەشتایی و هەروەها قووڵایی ناوچەی بۆکان، هێندەی دیکە دوژمنی سەرسام کردبوو و ئێستاشی لەگەڵ بێ لەو باوەڕەدا نەبوو کە ئەم گوردانە زەبەلاحە بە دەستی هێزی پێشمەرگە تەفروتوونا بوو.