• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

گوتاری نەتەوەیی لە کۆماری کوردستانەوە هەتا ئێستا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/01/22
جۆری بابەت: سیاسی

دووی ڕێبەندانی ئەمساڵ، یادی حەفتاوسێ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، دەکرێتەوە. کۆمارێکی کەم تەمەن و پڕ دەسکەوت کە لەوانەیە لە سەردەمی دامەزرانیدا کەم کەس هەنگاونان بەرەو کارێکی وەها مەزنی بەبیردا هاتبێ. وشیاری و خوێندنەوەی وردی پێشەوا لە هەڵسەنگاندنی باروودۆخی سیاسیی ئەو سەردەمە و بوێریی ئەو بۆ ئەنجامدانی کاری وەها گەورە و دامەزراندنی یەکەم کۆماری کوردی، نەتەوەی کوردی کردە خاوەن مێژوویەکی حاشاهەڵنەگر لە دەربڕینی ئیرادەی نەتەوەیی بۆ دەرخستنی خواستی سەربەخۆ ژیان و دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی. کۆمارێک کە دوای زیاتر لە حەوت دەیە بووەتە شانازییەکی لەبیر نەکراو بۆ هەموو نەتەوەی کورد.

لەو لێکدانەوە و نووسراوانەی لەسەر کۆمار نووسراون زۆر لایەنی ئەرێنی وەک شەڕی جیهانی، لاوازیی دەسەڵاتی ناوەندی، داگیرکرانی ئێران و….، کە کارتێکەرییان لەسەر پێکهاتنی هەلومەرجێکی وا کە ئیمکانی دامەزرانی کۆماری تێدا ڕەخسا، خستووەتە بەر باس. بەڵام ئەوەی زیاتر لەو بابەتانە گرینگی هەیە و کەمتر لەو نووسراوە و کتێبانەدا سەرنجی دراوەتێ، بوونی فاکتەرێکی بەهێزتر لە هەمووانە کە ئەویش زاڵبوونی بیری نەتەوەیی و وەدواکەوتنی ئامانجێکی هەمیشەیی کورد بۆ گەیشتن بە دەسەڵاتی سەربەخۆی نەتەوەیی بوو. ئەگەر چاوێک بە مێژووی سەرهەڵدانەکانی کورددا بخشێنینەوە، بوونی بیری نەتەوەیی بەسەر هەموو سەرکردەکانی شۆڕشەکانی کوردەوە بە زەقی دەردەکەوێ. ئەوە ڕاستە کە پێشەوای مەزن بە تێگەیشتن لە هەلوومەرجی سیاسی ئەو کاتە و سەرەڕای ئامادەنەبوونی نەتەوەکەمان لە باری زەینییەوە بیری لە دامەزراندنی کۆمار کردەوە، بەڵام لە هەموو قسە و وتار و هەڵسووکەتیدا دەردەکەوێ کە ئەوەی ئەو بە دوایەوە بووە لەژێر هەر ناوێک کە بۆ کۆماری دابنێین و پێناسەی ئەم دەسەڵاتە بکەین، بیرکردنەوە و هەوڵدان بووە بۆ گەیشتن بە کیانێکی سەربەخۆی نەتەوەیی. ئەو بوو ئیجازەی دا لە ڕێوڕەسمەکاندا باس لە سەربەخۆیی بکرێ و لە ڕۆژنامەی ڕەسمیی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا مەسەلەی سەربەخۆبوون ڕەنگ بداتەوە. ئەمە و زۆر بابەتێکی دیکی دەری دەخا کە ئەگەر پێشەوا وەک کاراکتێرێکی شارەزای بواری دیپلۆماسی دەیزانی چۆن ڕەفتار دەکا بەڵام بیرۆکەی سەربەخۆییخوازی هاندەری سەرەکیی بووە بۆ دامەزرانی کۆماری کوردستان.

هەوڵدان بۆ بەشداری پێکردنی هەموو چین و توێژەکان لە ڕووناکبیران شار و مەلا و سەرۆک عەشیرەتەکانەوە هەتا کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان لە ماکۆوە هەتا کرماشان، متمانە پێ بەخشین بوو بە نەتەوەیەک کە هەموو ئەوانەی لە خۆ دەگرت کە دەبوو خۆیان لە ئەرکێکی نەتەوەییدا ببیننەوە. پێشەوا کە بیری لە دەسەڵاتی حیزبی نەدەکردەوە، دەیزانی خەبات بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی پێویستیی بە بوونی نەتەوەیەک و بەشداریکردنی هەموو توێژەکانی کۆمەڵگەکەیەتی. هەروەک بیری تیژی ڕێگاکانی دەبڕی، چاوی دووربینینیشی هەموو ئەو کەسانەی دەدیتەوە کە لەو مەیدانەدا ئەرکدار بکرێن. ئەو بەرنامەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی کردە هەوێنی بەرنامەیەکی دەوڵەتی بۆ خزمەتکردنی خەڵک و پێگەیاندنیان بۆ داهاتوویەکی باش. پێشەوا لەوە خافڵ نەبوو کە نەتەوەیەک کە بەرەو ئەو ڕێبازە هەنگاو دەنێ، دەبێ لە باری پەروەردە و کولتوورەوە پێگەیشتوو بێ و لە بواری ئابووری و کاری خزمەتگوزارییەوە لە پێشکەوتن دڵنیابێ. هەربۆیە هەموو ئیمکاناتی ماڵی خۆیشی لەم پێناوەدا دەخستە بەردەستی حکوومەتەکەی. لەخۆڕا نیە کە دوای ٧٣ساڵ نەتەوەی کورد بە گشتی کۆماری کوردستان وەک یەکەم دەسەڵاتی سیاسی نەتەوەیی کورد چاو لێدەکەن و بیر و بەرنامەی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە پێشتر لەسەر دەستی پێشەوا قازی محەممەد دامەزرابوو، بووەتە هەوێنی خەباتی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. خەباتێک کە تەواوی ئەو ساڵانەی دوای شەهیدبوونی پێشەوای کورد بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی کۆمار بەردەوام بووە و لەو پێناوەدا نەتەوەکەمان بێ سڵکردنەوە هەزاران قوربانیی بۆ داوە.

ئیستا پاش ٧٣ ساڵ تێپەڕبوون بەسەر دامەزرانی کۆمارە جوانەمەرگەکەی کوردستان و، لە ئاکامی بەردەوامی خەباتگێڕانەی یەک لە دوای یەکی جیلەکانی قوتابیانی ڕێبازی پێشەوای نەمر، نە تەنیا ئەم بیرکردنەوە و ڕێبازەکەی پێشەوا لە کزی نەداوە بەڵکوو بەردەوام ڕوو لە پەرەگرتن چووە. ڕۆڵە نیشتمانپەروەرەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەفادار بە ڕێبازەکەی پێشەوا و بە پشتیوانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان حیزبەکەی پێشەوا قازی محەممەد، بە بەردەوامی هەوڵیان داوە ئاڵای ڕێبازی نەتەوەیی حیزب و پێشەواکەی بەرز ڕاگرن و لە هەر دەرفەتێک کە بۆیان هەڵکەوتبێ لە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئەوەیان دەرخستوە کە ئەوان نەتەوەیەکن و بە دوای وەدیهێنانی ئامانجەکانی پێشەوا قازی محەممەد کەوتوون. ئەم ساڵانە تێکۆشەرانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگەی تێکۆشانی جۆراوجۆرەوە و بە وەرگرتنی پەیامەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە تێکۆشان بۆ پاراستنی سروشتی جوانی نیشتمانەکەیان کوردستان، پەرەپێدان بە پاراستن و گەشەی زمان و کولتووری نەتەوەیی و ڕێزگرتن لە ڕۆژە نەتەوەییەکانی کورد و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان، هاوشانی پێشمەرگە پارێزەرانی ڕاستەقینەی گەڵ و نیشتمان کە یەکێک لە یادگارەکانی کۆماری کوردستانە، هەوڵیان داوە بۆ پاراستن و شوناسخوازی نەتەوەیی و هەموو بە یەکەوە لەم ئەرکەدا سەرکەوتنی گەورەیان بە دەست هێناوە.

یەکێک لە بیرۆکە مەزنەکانی پێشەوای هەمیشە زیندوو، لە نێوبردنی هەر جیاوازییەکی دەسکردی دوژمن بوو بۆ جیاکاری لە نێو نەتەوەکەماندا. ئەوەی کە ئەمڕۆ بووەتە ئەرکێک لە بەردەم هەموواندا و بۆ ئەوەی بتوانین بە سەر هەموو کۆسپەکانی سەر ڕێماندا زاڵ بین پێویستە بۆ ڕزگاری یەکجاری و گەیشتن بە سەرکەوتنێک کە هەموو مافەکانی کوردی تێدا دەستەبەر کرابێ، ئەم بیرۆکەیە لە نێو نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەگرتووتربێ و بیری نەتەوەسازی بە مانای یەکگرتووییەکی شوناسخوازانە کە هەموو جیاوازییەکانی نێوان بەشە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەی کوردەوای لەنێو ببا ببێتە فکرێکی گشتگیر و هەموو تێکۆشەرانی کورد لەم ڕاستییە باش تێبگەن کە ئەگەر وەک نەتەوەیەک وەدوای مافەکانی خۆیان بکەون گومان لە سەرکەوتنیان نامێنێ. ئەوەی ئەمڕۆ بە خۆشییەوە بناغەیەکی باشی بۆ داڕێژراوە و هەست دەکرێ بە خوێندنەوەیەکی سەردەمیانە پەیامەکانی پێشەوا و کۆماری کوردستان بووەتە هەوێنی بیری نەتەوەیی تێکۆشەرانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. 

 

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist