نه‌ته‌وه یه‌كێكه له‌و چه‌مكانه‌ی كه تا ئێستاش پێناسه‌یه‌كی یه‌كگرتوو و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بۆ نه‌كراوه، به شێوه‌یه‌ك كه بیرمه‌ندان و كۆمه‌ڵناسان هه‌ر كامه‌یان به‌پێی جیهانبینیی خۆی و له ده‌روازه‌ی باكگراوندی ئیدئۆلۆژی و پاشخانی مێژوویی، له زه‌مه‌ن و جوغرافیایه‌كی دیاریكراودا له سه‌ری دواون و توخمه پێكهێنه‌ره‌كانیان ژماردووه. هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ناڕوونیی ئه‌و چه‌مكه له‌ڕووی تیۆری و له ئه‌نجامدا كردارییه‌وه. به گشتیی دوو ئاراسته‌ی سه‌ره‌كی له تێڕوانین سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه هه‌یه:
یه‌كه‌م ئه‌و ئاراسته فكرییه له خۆ ده‌گرێ كه پێی وایه نه‌ته‌وه ئه‌و كاته دروست ده‌بێ كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یان ده‌وڵه‌ت له گۆڕێ‌دا بێ. واته كاتێك به كۆمه‌ڵه‌یه‌كی مرۆیی ده‌گوترێ نه‌ته‌وه كه خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت بن. ئه‌وه‌ش زیاتر كاردانه‌وه‌ی فه‌ڕانسه‌وییه‌كانه به‌رامبه‌ر ئاڵمانییه‌كان كه نه‌ته‌وه‌یان له سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌زی پێناسه كردبوو و لایان وابوو مرۆڤی ئاڵمانی، نه‌ژادێكی جیاوازه كه كۆمه‌ڵه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی عه‌ینی و ده‌رهه‌ست به‌یه‌كیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و مه‌زنێتیان پێ ده‌به‌خشێ. لێره‌دایه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی یان هه‌مان سوپێرمه‌نیی نیچه له دایك ده‌بێ و ڕۆحێكی مه‌زنیخوازانه و له ئاكامدا نازیستی بیچم ده‌گرێ.
ئاراسته‌ی دووه‌م وه‌ك باس كرا، له لایه‌ن ئاڵمانییه‌كانه‌وه هاتۆته گۆڕێ. ئه‌وان بڕوایان به ڕه‌گه‌زی پاك و ناپاك یان ڕه‌سه‌ن و ناڕه‌سه‌ن هه‌بوو. ڕه‌گه‌زی ڕه‌سه‌ن بریتی بوو له ڕه‌گه‌زی ئاریایی و ڕه‌گه‌زی ناڕه‌سه‌ن بریتی بوو له ڕه‌گه‌زی نائاریایی. ئه‌و هێڵه فكرییه كه سه‌ره‌نجام له سه‌رده‌می هیتلێردا عه‌ینیه‌تی په‌یدا كرد كاره‌ساتی شه‌ڕی جیهانیی دووهه‌می لێكه‌وته‌وه و به ده‌یان ملیۆن كه‌س له پێناویدا بوونه قوربانی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو ڕوانگه جیاوازه له پێناسه‌ی نه‌ته‌وه، زۆر لێك دوورن به‌ڵام خاڵی هاوبه‌ش له نێوانیان دا به‌دی ده‌كرێ. لایه‌نگرانی هه‌ر دوو ئاراسته نه‌ته‌وه به كێشانی سنوور له نێوان «ئه‌م» و «ئه‌و» داده‌نێن و بنه‌مای تێفكرینیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیی جیاوازی نێوانیان بنیات ده‌نێن. هه‌رچه‌ند نه‌ته‌وایه‌تیی ئاڵمانییه‌كان به‌ره‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستی ڕۆیشت، نه‌ته‌وایه‌تیی فه‌ڕانسه‌وییه‌كان سیمایه‌كی مرۆیانه‌تر و به‌دوور له مه‌زنی خوازی وه‌رگرت، به‌ڵام به‌رجه‌سته‌كردنی جیاوازییه‌كان خاڵی هاوبه‌شی هه‌ردوو جۆری نه‌ته‌وه‌سازی بوو.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئاوڕی لێ ده‌ده‌ینه‌وه نرخاندنی هیچ كام له‌و مۆدێلانه نییه و ته‌نیا جه‌خت كردنه‌وه‌یه له سه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ی نه‌ته‌وه پێدراوێكی عه‌ینی نییه كه له سه‌ر ئه‌رزی واقع بوونی هه‌بێ، به‌ڵكو چه‌مكێكی زه‌ینیه په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ویست و ئیراده‌ی هاوبه‌شی مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه كه له جوغڕافیایه‌كی دیاریكراو و به باكگراوندێكی مێژوویی و له‌سه‌ر بنه‌مای ئیراده‌گه‌ریی تاكه‌كانه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دا و گه‌شه ده‌كا و به‌رده‌وام خۆی به‌رهه‌م دێنێته‌وه و به تێپه‌ڕینی كات به‌ره‌وپێش ده‌چێ و شێوازی نوێ به‌خۆوه ده‌گرێ. هه‌روه‌ك ئێرنێست ڕێنان، بیرمه‌ندی فه‌ڕانسه‌وی ده‌ڵێ «نه‌ته‌وه ده‌نگدانێكی به‌رده‌وامه«، نه‌ته‌وه به‌ره‌نجامی هه‌ست و نه‌ستی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌كانه كه به‌رده‌وام له گۆڕانكاری دایه. به‌و پێیه نه‌ته‌وه‌سازی پڕۆسه و له هه‌مان كاتدا پڕۆژه‌ی نه‌پساوه‌ی نه‌ته‌وه‌كانه. نه‌ته‌وه هه‌ر چه‌نده‌ی قۆناغه‌كانی گووران و كامڵبوونی به‌ڕێ كردبێ هه‌مدیسان پێویستیی به داڕشتنی سه‌رله‌نوێی توخمه پێكهێنه‌ره‌كانیه‌تی. به واتایه‌كی دیكه زمان و كولتوور و داب و نه‌ریتی نه‌ته‌وه‌كان له ئاستێكی دیاریكراودا ناوه‌ستن و گۆڕانی به‌رده‌وامیان به سه‌ردا دێ.
«نه‌ته‌وه ده‌نگدانێكی به‌رده‌وامه« هه‌ڵگری دوو كاراكته‌ری گرینگی ژیانی نه‌ته‌وه‌یه؛ یه‌كه‌میان به‌رده‌وامی نه‌ته‌وه‌سازی و دوهه‌میان دیمۆكراتیك بوونی نه‌ته‌وه‌سازی. هه‌موو تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌خش و ڕۆڵیان له داڕشتنه‌وه‌ی نۆڕم و به‌هاكانی نه‌ته‌وه به پێی پێداویستیه زه‌مه‌نیه‌كان هه‌یه. لێره‌دا گرنگی و پێگه و ده‌وری زاراوه جیاوازه‌كانی زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ورده كولتووره‌كانی كولتووری نه‌ته‌وه‌یه‌ك و به گشتی جیاوازیه‌كانی نێو پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ. ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه و ئه‌و تێڕوانینه له نه‌ته‌وه، جیاوازیه‌كانی هه‌بوو له نێو نه‌ته‌وه‌دا به ده‌رفه‌ت ده‌زانێ بۆ گه‌شه‌ی نه‌ته‌وه نه‌ك مه‌ترسی. به‌ره‌نجامی به‌ریه‌ككه‌وتنی لۆژیكی ئه‌و جیاوازییانه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕوحی نوێ به به‌ر نه‌ته‌وه‌دا بكرێ و له ڕاوه‌ستاوی ڕزگاری بكا. پاراستنی هاوسه‌نگیی نێوان ئه‌و جیاوازیانه یارمه‌تی دێمۆكراتیزه كردنی كۆمه‌ڵگا ده‌كا. كاتێك تاكه‌كانی نه‌ته‌وه، گشتێكی یه‌كگرتوو له هه‌ناوی كۆمه‌ڵێك جیاوازی دا ده‌دۆزنه‌وه، كولتووری تۆلێرانس و یه‌كدی قه‌بووڵكردن به‌رهه‌م دێ و دێمۆكراسی نه‌هادینه ده‌بێ. كه‌واته بوونی نه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی به‌بێ دێمۆكراسی، له ئه‌نجامدا نه ته‌نیا كۆتایی به سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی ناهێنێ به‌ڵكوو به شێوازێكی تر و به به‌رگێكی خۆماڵیانه سته‌م و دیكتاتۆڕی به‌رهه‌م دێنێته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر بێت‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌موو فاكتۆڕه عه‌ینیه‌كانی نه‌ته‌وه‌بوونی وه‌ك جوغڕافیا و زمان و كولتووری هاوبه‌شی تێدا بێت، تا ئه‌و كاته‌ی نه‌توانێت فاكتۆری زه‌ینیی ئیراده و ویستی هاوبه‌ش ساوكه بكا، ئه‌وا ناتوانێ بنه‌ما مرۆییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ده‌سته‌به‌ر بكا.
«نه‌ته‌وه ده‌نگدانێكی ڕۆژانه‌یه« زیاد له‌وه‌ی جه‌خت له سه‌ر فاكتۆڕه عه‌ینیه‌كان بكاته‌وه، ئاوڕ له فاكتۆڕی زه‌ینیی ویست و ئیراده و هه‌روه‌ها مكوڕبوونی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه له سه‌ر شوناسی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی ده‌داته‌وه. لێره‌دا هێنده‌ی خواستی هاوبه‌ش گرینگه ته‌نانه‌ت زمانی هاوبه‌ش یان كولتووری هاوبه‌ش گرینگ نییه، هێنده‌ی ویژدانی هاوبه‌ش گرینگه ته‌نانه‌ت داب و نه‌ریتی هاوبه‌ش گرینگ نییه. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مێژوو و زمان و كولتووری هاوبه‌شه‌وه هه‌یه ئه‌و كاریگه‌رییه‌یه كه له سه‌ر دروستبوونی خولیا و خواستی هاوبه‌ش دایده‌نێن. واته ڕه‌گه‌زه عه‌ینیه‌كان ده‌كه‌ونه خزمه‌ت ڕه‌گه‌زه زه‌ینیه‌كان و ته‌نیا كاتێك سوودیان ده‌بێ كه پاڵنه‌ری ئه‌و یه‌كگرتووییه گوتاریه بن كه نه‌ته‌وه پێویستیه‌تی. ڕێژه‌یی بوونی ئه‌و چه‌مكانه وه‌ك ویست و خه‌ونی هاوبه‌ش وا ده‌كا نه‌ته‌وه ده‌نگدانێكی ڕۆژانه بێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌موو ڕۆژێك بڕیار له سه‌ر شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان نوێ بكه‌نه‌وه. زاڵبوونی ئیراده‌گه‌رییه‌كی ڕووت به سه‌ر نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وایه‌تی له ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ن، تێگه‌یشتنێك كه خودیترین فاكته‌ره‌كان به بنه‌ما وه‌رده‌گرێ و زیهنیه‌تی تاكه‌كان ده‌پێكێ.