• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

لە مەکتەبی زینداندا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/01/21
جۆری بابەت: سیاسی

ئەمن «محەممەد محەممەدی» ناسراو بە «محەمەد بڵواناوایی» ساڵی ١٣٥١ی هەتاوی لە شاری بڵواناوا لە ناوچەی لەیلاخ لەدایک بووم.

دەستپێکی خوێندنی من هاوکات بوو لەگەڵ شۆڕشی گەلانی ئێران، باش لە بیرمە کە پۆلی دووی سەرەتایی بووم و هەموو ڕۆژێک زووتر لە کاتی تەواوبوونی کلاسەکان لە خوێندنگە بەرەو ماڵێ هەڵدەهاتینەوە. هەرچەند ئەو کات هۆکارەکەشیم بەباشی نەدەزانی بەڵام دواتر زانیم کە هێندێک لە مامۆستاکانمان ساواکی بوون بەڵام زۆرینەیان نیشتمانپەروەر و لایەنگەری حیزبەکان و بەتایبەت حیزبی دێموکرات بوون و خۆفرۆشەکانیش هێشتا خۆیان ئاشکرا نەکردبوو. جا ئەوە بوو کە ساواکییەکان دەیانگوت ئێستا پیاوەکانی خومەینی دێن و ئاگرتان تێبەردەدەن و نیشتماندۆستەکانیش هەر کە دەرفەتێکیان وەدەست دەکەوت، قوتابخانەیان بەجێ دەهێشت و خوێان دەگەیاندە لای هێزی پێشمەرگە. ئێمەش ئەو هەلەمان بەباشی دەقۆستەوە و بەرەو ماڵ هەڵدەهاتین و بەدەم ڕێگاشەوە ئەوی بە زارماندا دەهات وەک دروشم و شیعار دەمانگوت.

منداڵی و قۆناغی خوێندنی ئێمە لە ژێر کاریگەریی ئەم ڕووداوانەدا بە سەر چوو. شەڕی داسەپاوی حکوومەت بەسەر هێزە کوردییەکان لە کوردستان دەستی پێکرد و ناوچە و شار و گوندی ئێمەشی گرتەوە. هەر بەم بۆنەیەوە خەڵکی گوندی ئێمە کە ئەو کات شارەدێ بوو و ئێستا بووەتە شارۆچکەیەک، لە بەربەرەکانی لە بەرامبەر هێزەکانی ڕێژیمدا قارەمانەتیی کەموێنەیان لە خۆیان نواند. دیارە لە وەها ناوچەیەک کە دوژمنایەتیی لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکرێ، دژکردەوەی حکوومەتیش بەنیزامی و بەئەمنیەتی کردنی ئەو ناوچەیە دەبێ. لە بنەماڵەی ئێمەدا برام و تەنانەت باوکی بەتەمەنیشم هەر لەو ساڵانەدا دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ڕێژیم کران و بە دڕندانەترین شێوە ئەشکەنجە دران.  تەنانەت براکەم کە مامۆستای قوتابخانە بوو، بۆ هەمیشە لە کاری مامۆستایەتی وەلا نرا و لەسەر کار دەرکرا. ئەوە بوو هەر لە تەمەنی منداڵییەوە لەگەڵ ئازار و ئەزیەت و هەڵاواردن و زوڵم و زۆری ڕێژیم لە هەمبەر نەتەوەی کوردەوە ئاشنا بووم. پاشان بڕیارم دا هەتا دواهەناسە لە بەرامبەر ستەمدا بوەستمەوە و لە پێناو ڕزگاریی گەلی کورددا هەنگاو بنێم.

ئەو کات هەر بە شێوەی سەربەخۆ دەستم کرد بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامە و نووسینی دروشمی حیزبی و لە ساڵەکانی 70_76 چەندین جار دەسبەسەر کرام.

چاک لە بیرمە کە یەکەمین دروشم کە لە سەر ماشێنێکی حکومەتی نووسیم ئەوە بوو «پێشمەرگە، ناوت بەرزە. بژی دێموکرات». جیا لە کاری تەبلیغی لە دەبیرستانیش ئەندامی گرووپی هونەری و دەرهێنەری شانۆ بووم، لە ٢٢ی ڕێبەندان بۆ بەرنامەی شانۆ و سروودمان هەبوو. لە کاتی خوێندنی سروودەکە بە بیانووی ئەوەی کە سروودەکەمان گۆڕاوە لە نیوەیدا درێژەی سروودەکەیان لێ پچڕاندین. لە جیاتی ئەوەی بۆیان دیاری کردبووین، سروودی «چی بوو تاوانی ئەوانەی وا لە سێدارە دران»م بە کوڕەکان پێشکەش کرد و هەر ئەوەش بووە هۆی لەگەڵ مامۆستای پەروەرشی کێشەم بۆ ساز ببێ و دواجار لە گرتنگەی ئیتلاعات خۆم ببینمەوە کە دواتر بۆ بەندیخانەی «کوچکەکە» لە شاری قوروە بەڕێ کرام. ئەوە یەکەم جار بوو دەگیرام و بۆ ماوەی ٢٤ ڕۆژ بە بێبەزەیانەترین شێوە ئەشکەنجە درام. ئەشکەنجەکان ئەوەندە سەخت و لە تاقەتبەدەر بوو کە تەنانەت دەستم دایە خۆکوژی، بەڵام پاسەوانەکان زانییان و نەیانهێشت. بەر لە دەستبەسەر کرانم بڕبڕەی پشتم کێشەی هەبوو، لە کاتی ئەشکەنجەدا پێم گوتن لانیکەم لەو شوێنەم مەدەن چون لەوانەیە بشکێ، بەڵام ئەوان بە ئەنقەست ڕێک لەو شوێنەیان دەدا و وا دیاریش بو کە زۆریش کەیفیان پێی دەهات کە بە دەست ئەو ئازارەوە دەمناڵاند.

لەو ماوەیەدا دیسان بە بۆنەی بە شەڕهاتن لەگەڵ مەئموورەکان سزای ساڵ و نیوێک زیندانم بەسەردا سەپا، بەبێ ئەوەی قازیی پەروەندە لێم بپرسێ کە بۆچی بە شەڕ هاتووی و چی ڕووی داوە. لەو ساڵ و نیوە پتر لە نۆ مانگیم کێشا.

دوای ئازادبوونم و ئەگەرچی لە ماوەیەکی کورتدا توانیمان زۆر کار بکەین، بەڵام بەهۆی کەم ئەزموونی دیسانەکە گیرام. ئەمجارەیان لە ١٥ی ڕێبەندانی ٧٤ لە لایەن ئیتلاعاتی شاری قوروەوە گیرام و بۆ ماوەی 40 ڕۆژ لە سلوولی تاکەکەسیدا و لە ژێر بێڕەحمانەترین ئەشکەنجەکاندا هێشتمیانەوە.

پاشان لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە و بە تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتی و بانگەشە دژی نیزام  ساڵێک و ٨ مانگ حوکم درام و، بەڕێی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کرام.

هاوبەندی و هاوڕێیەتیی لەگەڵ هاوڕێگەلێک وەک «شەهید حەمەی نەدیمی»، «شەهید عەبدوڵای مورادی»، «حەسەن گۆران»، «عەبدوڵای ساعدی ناسراو بە عەبە سوور»، «بیژەن قوبادی» و «کەریم عەلی محەمەدی» کە لە چالاکانی سیاسیی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە بوون و… بەڕاستی ورەبەخش بوو بۆ من. ئەم هاوڕێیانە تایبەتمەندیی حەماسەخوڵقێنییان تەنیا تایبەت بە قۆناغی زیندان نەبوو، بۆ نموونە کاک حەسەن گۆران بە تاوانی کردنەوەی کلاسی زمانی کوردی لە زیندان بوو. لە بیرمە بە بۆنەی ئەوەی کە لە زیندانیشدا خەریکی فێرکاریی زمانی کوردییە، بەرپرسانی زیندان لەگەڵ خۆیان بردیان و هەتا ١٥ ڕۆژ نەهاتەوە، کە هێنایانەوە مەیتێک بوو. دواجار کە زانیمان ئەو ١٥ رۆژە لە سلولێکی سەرئاوەڵا ڕایان گرتبوو و بەو زستانە بەفر و بارانێکی زۆری بەسەردا باریبوو. دەست و لاقی بەتەواوی بێهەست ببوو، بەڵام لە دوای چەند ڕۆژێک کە حاڵی باشتر بوو بە پێکەنینەوە جامانەکەی لە سەری نا و گوتی کێ حازرە با بچین دەست بە کلاسەکانمان بکەینەوە.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist