• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

نرخی مرۆڤ لای ئەوان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/01/06
جۆری بابەت: سیاسی

ڕۆژەکانی یەکەمی بەفرانبار بوو کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاپۆرتی وەرزانەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێرانی بڵاو کردەوە. لەو ڕاپۆرتەدا هاتبوو کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ئەم وەرزەدا لانیکەم 70 کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانیان کوشتووە و بریندار کردووە، بەوەش ژمارەی ئەو مرۆڤە مەدەنی و زەحمەتکێشانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە کوردستان بە دەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون گەیشتە 185 کەس. ڕێک لەو کاتەدا موحسین ڕەزایی، فەرماندەی گشتیی پێشووی سپای پاسداران لە شەڕی هەشت ساڵە لەگەڵ عێڕاقدا ڕایگەیاند کە عەمەلیاتی «کەربەلای 4»، ئۆپەراسیون و تاکتیکێک بۆ هەڵخەڵەتاندنی دوژمن بۆ سەرخستنی عەمەلیاتی «کەربەلای 5» بووە. ئەم دوو عەمەلیاتەی کە بەپێی ئامارە ڕەسمییەکان 17 هەزار کەس لە هێزەکانی ئێرانی تێدا کوژران و 26 هەزار کەسیش بریندار بوون. ڕەنگبێ یەکەم دەراویشتەی بە یەکگرتنی ئەم دوو ڕووداوە ئەوە بێ کە لای ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوەی نرخ و بایەخی نەبێ گیانی مرۆڤە، جا ئەم مرۆڤە خەڵکی سڤیل و ڕووتوقووتی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بێ کە بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئەم رێژیمە گیانیان لێ دەستێندرێ، یان هێزە چەکدار و پیادەنیزامەکانی سوپاکەی خۆی!

دەراوێشتەکانی دیکەی ئەم باسە دەکرێ ئەوانە بن؛ کە کاربەدەستانی هەرەسەرووی ئەم ڕێژیمە کەسانی تا بڵێی نالایق و تەنانەت خایین بە خەڵکی وڵاتن کە هەموو شتێکیان تەنیا بە ڕبەی ئیدۆلۆژییەکانی خۆیان پێواوە و دوای ئەم هەمووە ڕیسواییەی لە شەڕی هەشت ساڵەدا بەباریان هێنا و پاش ئەم هەمووە کارەساتەی بەسەر خەڵکیان هێنا؛ دواتریش لەباتی ئەوەی وەڵامدەری تاوانەکانیان بن، لە هەرە شوێنەکانی قووچەکی دەسەڵاتدا خۆیان مەڵاس دا. بە دوای ئەمەش سێ دەیەیتر دەسەڵاتی بەڕێوەبەری و ئیدارەی ئەم وڵاتە کە ئێستا ئیدی پتر لە کاولاشێک دەچێ.

لە کوشتن و ئێعدامی دەیان هەزار دژبەری سیاسی و جیابیری ئەم نیزامە سیاسییە کە زووتر و باشتر لە هەمووان بۆیان دەرکەوتبوو وڵات کەوتووەتە بەردەستی چ ڕێژیمێکی چاخی بەردین و مافیایەکی خوێنمژ کە بگوزەرێین، دێینە سەر میراتی چوار دەیە دەسەڵاتی ئەم ڕێژیم و نیزامە سیاسییە دیکتاتۆرە. نیزامێکی سیاسی کە قەیرانخوڵقێنی لە ناوچە و جیهان بە مەبەستی مانەوەی خۆی لەگەڵ ئاسوودەیی و خۆشبژیویی خەڵکی وڵاتی گۆڕیوەتەوە، دەسەڵاتێک کە هەموو بەرژەوەندییەکانی خەڵک و وڵاتی لەگەڵ ئامانجە ئیدۆلۆژیکییەکانی تاقمێک سەودا کردووە و بەوەش زۆرینەی هەرەزۆری خەڵکی وڵاتی تووشی بەشمەینەتی و بێهوایی کردووە.

گرینگترین شت لەنێوان هەر دەوڵەت و دەسەڵاتێکی سیاسیدا متمانەیە، کە لە ئێران نە خەڵک بە دەسەڵاتی هەیە و نە دەسەڵاتیش پشتی بە خەڵک گەرمە. ئەوەشە کە نە خەڵک هیوای بەو ڕێژیمەیە و نە ڕێژیمیش بایەخێک بۆ خەڵک و خاک و سامانە مادی و مەعنوییەکانی ئەم وڵاتە دادەنێ. چوار دەیە دەسەڵاتدارەتیی ئەم ڕێژیمە کۆمەڵگەی ئێرانی بەرەو گەلێ خەسار و زیان بردووە. توێژینەوەی ناوەندە زانستییەکانی وڵات دەڵێن ئەمڕۆکە پتر لە 20 میلیون کەس قەراخنشینی شارە گەورە و بچووکەکانن و بەهۆی ئەم پەراوێزنشینییەوە لە کەمترین ماف و ئیمکاناتی ڕیفاهی و خۆشبژیوی بێبەشن. نیزیک بە 8 میلیون کەس خوویان بە مادەی هۆشبەر گرتووە و پتر لە نیوەی خەڵکی وڵات تووشی بەدخۆراکی بوون و تەمەنی لەشفرۆشی بۆ خوار 12 ساڵ دابەزیوە. لە هەر چوار قوتابی یەکیان لە قۆناغە سەرەتاییەکانی پەروەردەدا واز لە خوێندن دەهێنن و، ڕووخانی خوێندنگە و کەوتنەوەی ئاگر لە پۆلەکانی خوێندنی قوتابخانە نیوە ئاوەدان و نیوە کاولبووش لەجێی خۆی؛ کە هەر جارەو لە شوێنی ئەم وڵاتەدا ڕوو دەدەن و قوربانی وەردەگرن.

ئێران دووهەم وڵاتی خاوەنی گاز لە دنیا بە پاشکەوتی زۆرە، هەروەها لە ڕیزبەندیی وڵاتانی خاوەنی نەوت و هەناردەکەری زێڕی ڕەش لە پلەی سێهەمی دنیادا جێ دەگرێ. ئەم وڵاتە خاوەنی دەیان کانگای زێڕ، زیو، مس، سەرچاوە ژێر زەوییە دەوڵەمەند و کانزا بەنرخەکانە لە ئاستی دنیادا، کەچی ئێستا سەدا 45ی خەڵکەکەی لە سایەسەری ئەم حکومەتی بەناو دادی خوداییەدا لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و خۆکوژی، فرۆشتنی ئەندامانی لەش وەک باوترینیان کە گورچیلەیە و لەشفرۆشی، دیارترین لێکەوتەی ئەم دۆخەن کە بەسەر خەڵکی ئێران هاتووە.

لە ماوەی 40 ساڵ دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیدا بایەخی دراوی ئەو وڵاتە 1400 هیندە دابەزیوە. ساڵی 1357 کە شۆڕشی گەلانی ئێران بە دژی ڕێژیمی پاشایەتی سەرکەوت، نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکا 10 تمەن بوو، بەڵام لە خەرمانانی ساڵی 1397دا نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکا گەیشتە سەروو 14000 تمەن. ئێران 10 میلیۆن بێکاری هەیە و لە نێوان 90 وڵاتی دنیادا لە ڕووی پێوەری داماوی و فەلاکەتەوە لە پلەی دەیەمدا جێی گرتوە. لە ساڵدا 11 میلیارد دۆلار کاڵا و شمەکی قاچاغ دێتە وڵاتەوە و هەموو دەروازە سنوورییەکان و گومرکی وڵات لە پاوانی «برایانی قاچاغچی»ی سپای پاسداران دایە، بەڵام لە ناوچە سنوورییەکان لە سەر کۆڵەبارێک خەڵکی بێکار و برسی دەدرێنە بەر دەستڕێژ و دەکوژرێن…. بەڵام لەولا بە سەدان هەزار میلیارد تمەن بەهۆی کاربەدەستانی حکومەتەوە حەپەلووش کراوە کە پشکی هەر ئێرانییەک لەو گەندەڵییە سیستماتیکانەی کاربەدەستانی ڕێژیم کردوویانن و خەڵک و میدیا پێیان زانیوان 350 میلیون تمەنە.

لە ساڵدا زیاتر لە 4 هەزار کەس لە ئێران خۆیان دەکوژن. لە ساڵدا 85 هەزار کەس لە ئێران نەخۆشیی شێرپەنجە دەگرن. لە هیچ جێیەکی دنیا هیندەی ئێران نەخۆشیی شێرپەنجە بڵاو نابێتەوە، هۆکارەکەشی بەڕێوەبەریی سەقەتی حکوومەت لە بەشی بەرهەمهێنان و کشتوکاڵ، پیسیی هەوا و ناردنی پاڕازیت بۆ سەر کاناڵە ماهوارەییەکانە. لە ساڵدا 93 هەزار کەس لە ئێران بە نەخۆشیی سەکتەی دڵ و 43 هەزار کەس بە نەخۆشیی سەکتەی مێشک دەمرن، 5 میلیۆن کەس لە ئێران نەخۆشیی شەکرە (دیابێت)یان هەیە، سەدا 21ی خەڵکی ئێران نەخۆشیی درێژخایەنی ڕووحی و دەروونییان هەیە و سەدا 12ی خەڵکی ئێران نەخۆشیی خەمۆکییان گرتوە، لە ساڵدا 20 هەزار کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست دەدەن و 500 هەزار کەس بریندار و نقوستان دەبن؛ ئێران لە نێو 190 وڵاتی دنیادا لە ڕووی ئەمنیەتی هاتوچۆ و ڕێگاوبانەوە لە پلەی 189دا جێی گرتوە! هەموو ئەو نەهامەتییانەش لە سۆنگەی دەسەڵاتدارەتیی باندێکی مافیاییە بە سەر وڵاتدا کە مرۆڤایەیی و مافی خەڵک و گیان و ژیانیان لای ئەوان هیچ بایەخێکیان نییە و بۆ خەڵکیش تەنیا یەک شت دەمێنێتەوە، ئەویش تێپەڕینە لە تەواوەتیی کۆماری ئیسلامی.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist