• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

هۆکارەکانی ترسی خامنەیی لە ساڵی دادێ

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/12/22
جۆری بابەت: سیاسی

سەرەڕای هاتوهووتەکانی ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوەی کە کۆمەڵگەی ئێران توانای ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هەموو کێشەیەک هەیە و تەنانەت سیاسەتی دوژمنکارانەی ئەمریکا و تەحریمەکانیش ناتوانن پشتی ئەوان بچەمێنن، جاربەجار لە دەستیان دەردەچێ و هیچ شتێک ناتوانێ پێش بە شاردنەوەی ترس و نیگەرانییەکانان بگرێ. چل ساڵە و هەموو جارێ دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی و حکوومەتی لە ئێران بە دروشمدان هەوڵیان داوە نییەتە شاراوەکانی خۆیان و کەم و کوڕییەکانی خەڵک و وڵات بشارنەوە. سیاسەتی ناردنەدەرەوە و جیهانگیرکردنی شۆڕشی ئیسلامی کە بە بەردەوامی و بە مەبەستی دەستوەردان لە وڵاتانی دوور و نیزیک و گەورەکردنەوەی دوژمنی دەرەکی، بەشێک بووە لە هەوڵەکانیان بۆ خۆڵ لە چاوکردنی خەڵک و لە پەنایدا پتەوکردنی بناخەی دەسەڵاتی سەرەڕۆیانەیان بەسەر خەڵکدا. بۆ ئەم مەبەستەش بەردەوام ئازایەتی و خۆڕاگریی ئەم خەڵکەیان کردووەتە هەوێنی پێداهەڵگوتن بە نیزامەکەیان، کە ئیستا ئیتر دوای تێپەڕینی چل ساڵ ڕەنگ و بۆنێکی نەماوە هەتا بتوانن کەسی پێ فریو بدەن؛ بەڵام دیسانیش کاتێ قسە بۆ خەڵک دەکەن چەندپاتکردنەوەی هەمان ئەو پێداهەڵگوتن و درۆیانەیان لێ دەبیسینەوە.

کەم نین لەو بەرپرسانە لە سەرۆککۆمارەوە هەتا وەزیر و نوێنەرانی مەجلیس و بەتایبەت وتاربێژانی نوێژی هەینی کە لەلایەن ڕێبەرەوە خۆیان و وتارەکانیان دیاری دەکرێن، کە بە بەردەوامی درۆ دەرخواردی مێشکی خەڵک دەدەن و خۆیان لە باسکردنی ڕاستییەکان دەدزنەوە و ئەم شێوازە بووەتە شێوەیەکی ڕەسمیی ڕاگەیاندنی نیزام. ئەگەر ڕووحانی باس لە بەربەستەکان لەسەر ڕێی دەکا، یا جەواد زەریف، وەزیری دەرەوە باس لە بوونی کێشە دەکا لە نێو دەسەڵاتدارانی ڕێژیمدا و لە نێوچوونی هەموویان بە یەکەوە لە کەشتییەکدا دەخاتە بەر چاویان، بە ئاشکرا دەبینین کە لە گەڵ ئەوەی دەیانەوێ کێشەکان لە چوارچێوەی هێندێک گرفتی نێوخۆییاندا نیشان بدەن، هەست بە شێواوی وەزعەکەیان و ترس لە داهاتوویان پێوە دیارە. بەڵام کاتێ کە خامنەیی ڕێبەری نیزامەکەیان دێتە گۆ، هەموو هەست دەکەن کە کێشەکان لەوە گەورەترن کە بە قسە و باسی پێ بشاردرێتەوە. ئەگەر سەرنج بدەینە وتارەکانی خامنەیی کە لە تەنگانەدا و هەر جارەی بە بیانوویەک کۆمەڵە خەڵکێکی بۆ کۆ دەکەنەوە هەتا لە کۆڕی ئەواندا پەیامەکانی بگەیەنێ، بەڕوونی ئەم ترس و شڵەژاوییەی کە سەراپای دەسەڵاتی ڕێژیمی داگرتوە دەبیندرێ.

خامنەیی وەک ڕەواڵی هەمیشەیی دیسانیش بۆ خۆدزینەوە لە باس لە کێشەکانی نێوخۆی وڵات و خەڵکە بێدەرەتانەکەی، پەنا دەباتە بەر گەورەکردنەوەی دوژمنە دەرەکییەکان و بە تایبەت ئەمریکا و دەستوپێوەندە ناوچەییەکانیان بە مەترسی سەرەکی ناو دەبا و وەک ڕەواڵی هەر جارەی بە پێداهەڵگوتن بە خەڵکی قارەمانی ئێران و گەورەیی نیزامەکەی داوای خۆڕاگری و یەکیەتی لە دەستوپێوەندەکانی دەکا. ناوبراو کە نیزامەکەی بە هۆی سیاسەتی مەزنیخوازی و دەسەڵاتخوازانەیەوە لە ماوەی ئەو چل ساڵەدا بووەتە هۆکاری بە کوشتدانی سەدان هەزار کەس لە مەیدانەکانی شەڕدا و ملیۆنان کەس ئاوارە و پەڕیوەی وڵات بوون و ئەوەیشی ماون لە ژیانی کوڵەمەرگیدا ژیان دەبەنە سەر، دیسانیش بەدوای زیندووکردنەوەی هەستی شەهادەتخوازیەوەیە و دەڵێ «ئەوەی کە خەڵکی ئێران لە چل ساڵی ڕابردوودا لەم ڕێگە پڕ زەحمەت و مەترسیدارەدا لە بەرامبەر هەموو زاڵمانی بەهێزدا وەستان، بە هۆی باوەڕیان بە شەهادەت و ئەم چارەنووسە پڕ شانازییەیە»، بەڵام باس ناکا کە چ شتێک ماوە کە خەڵک شانازیی پێوە بکا. ناوبراو کە دیسانیش بە گەورەکردنەوەی مەترسی پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا دەیەوێ خۆی لە ڕاستییەکانی نێو کۆمەڵگەی ئێران بدزێتەوە، بوونی دوو دەستەیی و ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵک لەگەڵ دەسەڵات و هاتنە سەر شەقامی خەڵک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە ڕێژیم و هێنانەگۆڕێی داخوازەکانیان، دەداتە پاڵ ئەوان و دەیەوێ وا نیشان بدا کە خەڵکی ئێران ئێستاش باوەڕیان بە نیزامی کۆماری ئیسلامییە و ئەوە تەنیا چەند گرووپێکن کە بە فیتی ئەمریکا ئاژاوە دەنێنەوە.

سەرەڕای هەموو ئەو جۆرە دڵنیا کردنەوانەی خامنەیی سەبارەت بە بەهێزبوون و خۆڕاگری و شکست پێهێنانی پیلانەکانی ئەمریکا لەلایەن ڕێژیمەکەیەوە، ئەو ناتوانێ ترس و دڵەخورپەی خۆی لە خراپی باروودۆخەکە بشارێتەوە و ئەگەر بە ناوی ئاژاوەگێرییەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٩٧ یا پیلانەکانیان بۆ ساڵی ٩٨یشدا بێ، ئاماژەی بە خراپی باروودۆخی ڕێژیم و نیگەرانی لە داهاتووی چارەنووسی ڕێژیمەکەی دەکا. بەڵام پرسیار ئەوەیە کە بەڕاستی ئەو لە چی دەترسێ؟

ئەوەی ڕاستییە چل ساڵ دەسەڵاتی تاکڕەوانەی خومەینی و خامنەیی لە سەرووی نیزامی کۆماری ئیسلامییەوە، ئێرانی کردووەتە وڵاتێک کە لە هەموو بوارەکانی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەوە تووشی داتەپین بووە. سیاسەتی ڕێژیم وڵاتی بەرەو ئاقارێک بردووە کە خەڵک هەست بە ئەمنییەت و دڵنیابوون لە داهاتووی ژیانی ناکا. نەبوونی ئازادی، زاڵکردنی باری قورسی ئەمنییەتی و پڕکردنی زیندانەکان لە خەڵکی ناڕازی و ئازادیخواز و لە پاڵ ئەودا، بێکاری و گرانی و کەمتوانایی و بێخەمیی دەسەڵاتداران لە دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵک، بەشی هەرەزۆری چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی هێناوەتە سەر ئەو باوەڕە کە چیدی ناکرێ بە دیار دروشمی فریودەرانەی ڕێبەر و دەستوپێوەندەکانیەوە دەستەوئەژنۆ لە چاوەڕوانیدا بمێننەوە. هەربۆیە هەر ڕۆژەی بەشێک لە چین و توێژە وەزاڵەهاتووەکانی کۆمەڵگە بە هاواری گێڕانەوەی مافە لە دەسچووەکانیان دڕژێنە سەر شەقام و لە جیاتی وڵامدانەوە بە پەیامی شەهادەت تەڵەبانەی خامنەیی، بۆ بە دەستهێنانی مافەکانی خۆیان و هاووڵاتییانیان، لە سەر شەقام گیان دەبەخشن.

ئەوان بە بەرزکردنەوەی دروشمی «دوژمنمان هەر لێرەیە بە درۆ دەڵێن ئەمریکایە» پەیامی خۆیان بە گوێی ڕێبەر و نیزامەکەی گەیاندوە و تێیانگەیاندوون کە تەنیا ڕێگەی ڕزگاری، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ نیزام و ڕووخانی ڕێژیمێکە کە جگە لە ماڵوێرانی دەسکەوتێکی بۆ خەڵک نەبووە. هەر بۆیە خامنەیی ترسی ڕێ نیشتوە و ئەم ترسەشی بۆ ناشاردرێتەوە کە ساڵی دادێ لەوانەیە ساڵێکی خۆش نەبێ بۆیان.

 

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist