• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ئاسۆی ڕوونی ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان لە ئێران

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/12/21
جۆری بابەت: سیاسی

ناڕەزایەتیی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەو دۆخە نالەبارەی تێیدا دەژین هەردەم ڕوو لە زیادبوونە و کاربەدەستانی ڕێژیمی هەراسان کردووە، بە چەشنێک کە هەریەک لە باڵەکانی دەسەڵات بۆ پاساو هێنانەوە بۆ سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیی خەڵکی و خۆدەربازکردن لە بەرپرسایەتیی ئەو دۆزەخەی بۆ خەڵکیان پێک هێناوە، یەکتر تۆمەتبار دەکەن. لەماوەی یەکساڵی ڕابردوودا سەدان ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لەلایەن چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی ئێران ڕووی داوە و ڕێژیم نەیتوانیوە ویست و داخوازییەکانی خەڵکی و هۆکاری ناڕەزایەتییەکان چارەسەر بکا. خۆپیشاندانی بەردەوامی مایەپووچکراوەکانی دامەزراوە ماڵییەکانی وەک «کاسپین» و «ثامن‌الحجج» لە تاران، مەشهەد، قەزوێن، ڕەشت و …، مانگرتنی سەرانسەریی مامۆستایانی قوتابخانەکان لە نیزیکەی ٥٠ شاری ئێران و کوردستان و گردبوونەوەی خوێندکاران لە زانکۆکان، مانگرتنی بەربەرینی کامیۆنداران و هەروەها چڵەپۆپەی ناڕەزایەتییەکان، واتە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی کرێکارانی شیرکەتی «نیشکر هفت ‌تپە» و کرێکارانی شیرکەتی «فولاد اهواز» لەو ناڕەزایەتییانەن کە لەو ماوەیەدا ڕوویان داوە و ئێستاش بەردەوامن.

دیارە لەو بەینەدا ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان وێڕای پەرەسەندنی بەرچاوی، لە زۆربەی ناوەندە پیشەسازییەکان بەردەوام بووە و ڕۆژ نییە کرێکاران بە بۆنەی جۆراوجۆر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و ڕێپێوان بەڕێوە نەبەن. بەڵام لە دوو مانگی ڕابردوودا کرێکارانی «نیشکر هفت‌تپە» و کرێکارانی «شرکت فولاد اهواز» بە شێوەیەکی بێوێنە دەستیان کرد بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیدەربڕین لە هەمبەر پێنەدانی حەقدەستی دواکەوتووی چەند مانگی ڕابردووی خۆیان و چەند ویست و داوایەکی دیکەی پێوەندیدار بە کارکردنیان و چارەنووسی ئەو دوو شیرکەتە کە خاوەندارییه‌تییه‌کەی دراوەتە کەرتی تایبەت.

لەو ماوەیەدا کرێکاران لە شارەکانی شووش و ئەهواز هەموو ڕۆژێ هاتوونەتە سەر شەقامەکان و بەدژی کاربەدەستانی دەوڵەت و بەرپرسانی ئەو دوو ناوەندە پیشەسازییە دروشمیان داوە و تەنانەت لە شاری ئەهواز کرێکاران بە لەبەرکردنی «کفن» نیشانیان دا کە سەردەمی ترساندن و تۆقاندن و سەرکوت و چاوسوورکردنەوە بەسەر چووە و ئامادەن لە پێناو وه‌دیهاتنی ویست و داوا ڕەواکانیان گیانی خۆیان بەخت بکەن، بەڵام بەهۆی دۆخی نالەباری ژیان و پێنەدانی حەقدەستی مانگانەیان ڕووزەردی بنەماڵەکانیان نەبن. بەوحاڵەش هەر وەک چاوەڕوان دەکرا کاربەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەجێی ئەوەی کێشە و گرفتی کرێکارە هەژار و بێدەرەتانەکان چارەسەر بکەن، بە زەبری هێزە سەرکوتکەرەکانیان هەڵیانکوتایە سەر کرێکاران و لە هەردوو شیرکەتی نەیشه‌کەری هەفت‌تەپە و پۆڵای ئەهواز، دەیان کەسیان لە کرێکاران قۆڵبەست کرد و ویستیان بەو شێوەیە دەنگی ناڕەزایەتیی کرێکاران کپ بکەن و ئاوێک بەسەر ئاگرەکەدا بکەن. لەو نێوەدا بە هێرشی شەوانە بۆ سەر ماڵی کرێکاران لە شاری ئەهواز زیاتر لە ٣٠ کەس دەسبەسەر و ڕاگوێزی بەندیخانەکان کران. بەو حاڵەش ناڕەزایەتیی کرێکاران نەک هەر سەرکوت نەکراوە و هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم نەیانتوانیوە دۆخەکە بە قازانجی خۆیان بشکێننەوە، بەڵکوو کرێکاران شێلگیرتر لە پێشوو هاتوونەتە سەر شەقامەکان و ئێستا تەنیا داوای ئابووری و سینفی نییە کە ئەوانی لەیەک کۆ کردووەتەوە، بەڵکوو ویست و داخوازییەکان ڕەنگ و ڕووی سیاسیی بەخۆیەوە گرتووە و ڕووی لە نیزامی گەندەڵیی کۆماری ئیسلامییە. کرێکاران وێڕای ویستی ئازادکرانی هاوکارەکانیان ڕایانگەیاندووە ئەگەر وڵامیان نەدرێتەوە داوا لە خەڵکی ئێران دەکەن سەرمایەکانیان لە بانکی میللی کە خاوەنی شیرکەتی پۆڵای ئەهواز بکێشنەوە و بۆ بەدواداچوونی داواکارییەکانیان ڕوو لەتاران دەکەن. ئەوەش کاربەدەستانی ڕێژیمی بەتەواوی تۆقاندووە و ترسی ئەوەیان ڕێنیشتووە کە ناڕەزایەتیی کرێکاران لە دوو شاری پارێزگای خووزستان، بگوازرێتەوە ناوەندە کرێکارییەکانی دیکە و جووڵانەوەیەکی کرێکاریی بەتەوژم و بەهێز لە ئێران سەرهەڵدا کە نە تەنیا کرێکاران، بەڵکوو کۆمەڵانی هەژار و برسیی خەڵکی ئێرانیش بگرێتەوە. دەمڕاستەکانی ڕێژێم باش دەزانن لەوەها دۆخێکدا بەتایبەت لەبەرەبەری ساڵوەگەڕی ڕاپەرینی جەماوەریی خەڵکی ئێران لە بەفرانباری ڕابردوودا کە زیاتر لە سەد شاری گەورە و بچووکی ئێرانی گرتەوە، ئێران دەشڵەژێ و سەرکوتکردنی وەها ڕاپەڕین و سەرهەڵدانێک ئەگەر بۆشیان بکرێ، تێچووی زۆری دەبێ و ڕێژیم زیاتر بێزراو و لاوازتر دەکا. هەربۆیەش دەستیان بە گرتنی چالاکانی کرێکاری کرد و ئەگەری ئەوە هەیە لە گرتووخانە و لەژێر ئەشکەنجەدا ئیرادە و ورەی گرتووەکان تێک بشکێنن و سێناریۆ قیزه‌ون و بێزراوەکانی ڕابردوویان دووپات بکەنەوە؛ واتە دانپێدانانی زۆرەملی و بڵاوکردنەوەی فیلمێک لە توێی بەرنامەیەکی تەلەویزیۆنیدا کە لەودا کرێکارانی ئەشکەنجەکراو دەڵێن پێوەندییان بە نەیارانی دەرەکی و وڵاتانی دوژمنی نیزامەوە هەیە.

بە دڵنیاییەوە پیلانی سەرکوتکەرانی کۆماری ئیسلامی لەمەڕ ترساندن و تۆقاندنی کرێکاران و بێدەنگ کردنیان سەرکەوتوو نابێ و کرێکاران و سەندیکا کرێکارییەکان لەلایەک زۆر بەهێزتر لەوەن کە بە دەستبەسەر کردنی چەند کرێکارێک واز لە ویستە ڕەواکانیان بێنن و لەلایەکی دیکەش لەبەر ئەو قەیرانە ئابوورییەی کە ڕێژیم تێی کەوتووە و لەبەر گەندەڵبوونی ئەو نیزامە، بەرپرسان ناتوانن وەڵامی ویست و داواکانی کرێکاران بدەنەوە و ئەوه‌ش خۆی لەخۆیدا هەوێنی ناڕەزایەتییەکانە.

لە نێو چین و توێژەکانی کۆمەڵانی خەڵکی ئێراندا کە لەسەدا هەشتایان لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و بە قسەی کاربەدەستانی ڕێژیم نیزیکەی پێنج میلیۆنیش لە ژێر هێڵی برسیەتی دان، کرێکاران زیاتر لە هەموویان لەژێر گوشاری هەژاری و چارەڕەشیدان و هیچ ئاسۆیەکی ڕوون بۆ دەربازبوون لەو تەنگانەیە کە کۆماری ئیسلامی بۆی خوڵقاندوون بەدی ناکەن و هەمیشە مەترسی بێکاربوون و دەرکران لەسەر کار و پێنەدانی حەقدەستەکان و هەروەها داخرانی کارگە و کارخانەکان هەرەشەیان لێ دەکا. هەربۆیەش کرێکاران زیاتر لە چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگە ئامادەیی دەربڕینی ناڕەزایەتییان هەیە و بەسانایی سەرکوت و چاوترسێن ناکرێن و دەبێ چاوەڕوانی پەرەسەندنی خۆپێشاندان و بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕەزایەتیی کرێکاران بین لە داهاتوویەکی نیزیکدا.

قسە ئەوەیە کە نەک هەر کرێکاران، بەڵکوو هەمو کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە هەموو چین و توێژەکانییەوە، جگە لە دەستە و تاقمەکانی سەر بە ڕێژیم و ئەو کەسانەی لەو پێناوەدا خەریکی هەڵلووشینی سەروەت و سامانەکانی وڵاتن، لەو دۆخە دۆزەخییەی کە تێی کەوتوون بێزارن و خوازیاری نەمانی کۆماری ئیسلامی و دەسەڵاتی دواکەوتووی ئەو نیزامەن. کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتی ڕاستەقینەی نەماوە و ئەوەی توانیویەتی ئەو ڕێژیمە لەسەر پێ ڕاگرێ هێزە سەرکوتکەرەکان و توندوتیژیی بێبەزەیانەی کۆماری ئیسلامییە و ئەوەش هەتا سەر ناتوانێ بۆ مانەوەی ئەو ڕێژیمە لەسەر دەسەڵات کاریگەر بێ و بە دڵنیاییەوە کۆمەڵانی خەڵکی ئێران و لە پێش هەموویانەوە کرێکاران و هەژاران لەوە زیاتر دێنە سەر شەقامەکان و تەنگ بە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی هەڵدەچنن.

کاربەدەستانی ڕێژیم ئەو ڕاستییە باش دەزانن کە هیچ پێگەیەکیان لە نێو کۆمەڵانی خەڵکی ئێراندا نەماوە و پاش چوار دەیە لە دەسەڵاتی ڕەشی دەسەڵات، ئەوەی خەڵکی بەشمەینەتی ئێران پێی بڕاوە، هەژاری و بێدەرەتانی و سەرکوت و کوشتوبڕ بووە. هەربۆیەش لەلایەک بە قەیران ‌خوڵقاندن و دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچە و ئاژاوەنانەوە دەیانەوێ بیروڕای کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە لاڕێدا بەرن و لە لایەکی دیکەش ئەو مەترسییە زەق بکەنەوە کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی نەمێنێ، بارودۆخی وڵات لەوەی کە هەیە خراپتر دەبێ و ئەگەری ئەوە هەیە تەنانەت ئێرانیش نەمێنێ و لێک هەڵوەشێتەوە؛ ڕێک ئەو هۆشدارییەی کە حەمەڕەزاشا چەند مانگ بەر لە ڕووخانی حکوومەتەکەی دەیدا و دەیگوت «ئێران دەبێتە ئێرانستان.»

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئێستادا لە نێو خۆی وڵات و لە دەرەوە تووشی وەها قەیرانگەلێک هاتووە کە دەربازبوون لێی چەتوونە و بە هیچ شێوەیەک ناتوانێ چارەسەرێکیان بۆ بدۆزێتەوە. هەروەک ئاماژەی پێدرا لە لایەک لە نێوخۆی وڵات تووشی داڕمانی ئابووری و کۆمەڵایەتی هاتووە و دەسەڵاتەکەی هیچکات وەک ئێستا لەرزۆک نەبووە و لەلایەکی دیکەش لە ئاستی دەرەوە لەگەڵ بەرەیەک لە وڵاتان بە ڕێبەریی ئەمریکا بەرەوڕوویە کە زۆر بە ڕژدی بەرەنگاری سیاسەتەکانی لە هەموو بوارەکاندا بووەتە و وێناچێ هەتا کۆماری ئیسلامی بەچۆکدا نەهێنێ، واز لە گوشارە هەمەلایەنەکان بێنێ.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist