• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

“کێلەشین”ی ئێمە و شین و شەپۆری ئەوان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/12/21
جۆری بابەت: سیاسی

هەر دەمێ چاو بە مێژووی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا بخشێنین ‌‌و لاپەڕە پڕ لە سەروەری و زێڕینەکانی لە مەیدانی گیانبازی لە دژی هێرشکەران و داگیرکەرانی کوردستان هەڵدەینەوە، بیری ئەو ڕۆژانە دەکەوینەوە کە قارەمانەتیی پێشمەرگە لێوانلێوە لە فیداکاری و خۆڕاگری و سەربەرزی. ئەو مێژووە و ئەم خۆڕاگرییە بەسانایی وەدەست نەهاتووە و جێگا پەنجەی تێکۆشەرانێکی پێوە دیارە کە شەو و ڕۆژ بۆی ماندوو بوون و بۆی مردوون. هەر لە قۆناغی چل ساڵەی خەباتی گەلی کورد لە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی زۆر پیلان لەلایەن ئەم ڕێژیمەوە بۆ خاشەبڕکردنی خەباتی ڕەوای گەلی کورد لەئارادا بووە، لە تواندنەوەی شوناسی نەتەوەخوازی، لە شەڕ و داگیرکاری و لە تێرۆر و کوشتوبڕی دژبەرانی سیاسیی ئەم ڕێژیمە؛ بەڵام دوژمن سەر نەکەوت. چونکی کورد لێ بڕاوە مافەکانی بوێ و خەباتی بۆ دەکا، چونکی کورد ئاڵا و خاکی خۆی دەوێ و گیانی بۆ دەبەخشێ، چونکی کورد نابێتە ئەویدی و ئەویدیش ناتوانێ بە زەبروزەنگ بیتوێنێتەوە. لە نێو دیرۆکی ئەم سەربەرزییەدا حیزبی دێموکرات بەشی شێری پێ دەبڕێ. حیزبێک کە پتر لە حەوت دەیەیە ئاڵای خەباتی ڕزگاریخوازیی نیشتمانێکی بندەستی شەکاوە ڕاگرتووە، حیزبێک کە ئەگەرچی خوێنی زۆر لەبەر ڕۆیشتووە، بەڵام دڵی بەهێزی جووڵانەوەی نەتەوەیەکی مافخوازیشە. لە “هەگبەی شاخ‌ و شۆڕش”ی ئەمجارەماندا سەرێکی ناوچەی شنۆیە دەدەین و ئیستێک لەلای هێزی “کێلەشین” دەمێنێنەوە.
هێزی کێلەشین مێژوویەکی دەوڵەمەندی هەیە لە حەماسە و گیانبازی. لە سەرکەوتنن بە سەر هێزی زۆر و زەوەندی داگیرکەر و تۆمارکردنی سەروەری. هێزێک کە ئێستاش ڕۆژژمێرەکانی پڕن لە بیرەوەری، لە وانەی فێربوون و هەروەها دەم و ساتی تاڵی شەهیدبوونی پۆل پۆل پێشمەرگەشی…
ڕۆژی ١٨ی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی، پۆلێک پێشمەرگەی مەڵبەندی شنۆ لە ڕێگای دوورەوە بۆ پشوودان لە نیزیک هەوارەکانی “پیرمامز” بارگەوبنەیان کردبۆوە. پێشمەرگە هەر کام لەکیسە خەوی خۆیدا‌ و نیگابانیش لەبەر سەرما کیسە خەوەکەی لەخۆی هاڵاندبوو و بە هێواشی قەدەمی لێ دەدا. بەرەبەیانێکی زوو بوو. چەند پێشمەرگەیەکیش وەک دیدەبان لە شوێنێکی دیاریکراو لە بەرزاییەکه‌ی پشت سەری خۆیان وەک هەڵۆیەکی تیژباڵ چاودێریی ناوچەکەیان دەکرد.
کوێستانچییەکانی دەوروبەر بە کاری مەڕداری و ڕۆژانەی خۆیانەوە خەریک بوون و بەرەبەرە جووڵە و جموجۆڵەکان زیاتر دەبوون. شوانی کوێستانچی لە کاتژمێری ٨ و ٩ی بەیانی لە قەد پاڵەکانی ئەو دەڤەرەوە ملی لە گۆرانی گوتن نابوو و ئەو پێشمەرگانەی لە قەراغ کوچکە ئاورەکە خۆیان گەرم دەکردەوە، گوێیان بۆ دەنگە به‌سۆزەکەی شوانەکە ڕاگرتبوو.
خۆر بەرەبەرە بەرز دەبۆوە پێشمەرگە هەمووی لەخەو هەستابوون و بە دەم چای بەیانییەوە کۆڕ و دانیشتن دەستیان پێکردبوو. ئەوانەی شەو بە کاروباری پێشمەرگانە و تەشکیلاتی سەردانی گوندەکانیان کردبوو، ڕاپۆرتی کار و تێکۆشانەکانیان دەداوە بە بەرپرسەکانیان و تاوتوێی پرس و بەرنامەی کاری داهاتوویان دەکرد. لەگەرمەی قسەی خۆش و جەفەنگ و نووچدانی پێشمەرگەکان دیدەبانەکان هەواڵیان بە فەرماندەکانیان ‌دا کە هێزی دوژمن بەرەو هەواری کوێستانچییەکان کەوتوونە ڕێ. فەرماندەری پێشمەرگە لە ماوەیەکی کورتدا هێزەکەی سازمان دا بۆ ئەوەی پێش بە هێرشی هێزی داگیرکەر بگرن کە بۆ تاڵانبڕی و کوشتاری هەوارچییەکان هاتبوون. پێشمەرگەکان بڕیاریان دا دوژمن بتاسێنن و زەبرێکی گورچکبڕ و لەبیر نەکراویان لێ بدەن، تەنانەت ئەگەر گیانیشیان لەسەر دابنێن.
دوای سازماندانی هێزی پێشمەرگە لەلایەن فەرماندەرانیانەوە و هەڵسەنگاندن بۆ هەموو شوێنە گرینگەکانی ئەم عەمەلیاتە، عەمەلیات سەعاتی ١١ی نیوەڕۆ بەهێرشی تێکۆشەرانی دێموکرات دەستی پێکرد. شێرەکوڕانی دێموکرات بەجۆرێک دوژمنیان خستە داوی خۆیانەوە کە بە تەواوی سەریان لێ شێوا و هێزی زەبەلاحی بەناو زەربەتی دوژمنیان تەزاند. نەعرەتەی پێـشمەرگە لەنێو شیو و دۆڵی شاخەکانی ئەو دەڤەرە و هاشوهووشی گوللە ئەوەنده‌ی دیکە سەری لە دوژمن شێواندبوو، بەجۆرێک کە هێزی ورە بەرداوی دوژمن تەنانەت بەردەکانیشی بە پێشمەرگە دەدی و لێی دەسڵەمینەوە. لەو شەڕە حەماسەییەدا ئەوەی گرینگ و جێی باسە تاکتیکی قارەمانانی ئەو مەڵبەندەیە کە هاوکات لەگەڵ زەبرلێدان لە هێزی بەناو زەربەتی دوژمن، دەستەیەکیش لە پێشمەرگەکان لە پایەگای “دۆڵەواژێ” و پشتی “کانی‌شەمسەدین” بدەن، بۆ ئەوەی هێزی یارمەتیدەر نەتوانێ بە هانای لە داوکەوتووەکانەوە بێ، لە هەلومەرجێکی ئەوتۆدا هێزی ڕێژیم دەستی بە هیچ کوێ ڕانەدەگەیشت کە بتوانن چووکترین یارمەتی بە هێزەکانیان بگەیەنن. پاش چەند سەعات شەڕی قارەمانانە زیاتر لە ٥٠ کەس لە هێزەکانی داگیرکەر کوژران و دەیان قەبزە چەکی جۆراوجۆریش بە دەسکەوت گیران.
گرینگییەکی دیکەی ئەم حەماسەیە‌ لێرەدایە کە بێجگە لەوەی دوژمن زەبرێکی کاریگەر و گورچکبڕی وێکەوتبوو، بەڵام هێزی پێشمەرگە هەموویان سڵامەت بوون. خاڵێکی دیکەش ئەوە بوو کە لەو زیاتر لە 50 کەلاکەی دوژمن کە لە شەڕگەدا کەوتبوون و بەجێ مابوون، تەنیا یەک کەسیان جاش و ئەوانی دی هەموو پاسدار بوون و ئەوەش تاڵیی ئەم شکستەی بۆ سپای پاسداران چەند قات کردبوو. ئەوەش کە دوژمنی تاساندبوو نەک هەر ئازایەتی و قارەمانەتیی هێزی پێشمەرگە لە شەڕگەکە زیاتر لە 50 کەلاکیان خستبوو، بەڵکوو ئەوە بوو کە دەیاندی هێزی پێشمەرگە لە ڕووی تاکتیکی نیزامی و شەڕەوە بە سەریاندا زاڵە و هەموو بەرنامەکانی ئەوانیان مایەپووچ کردووەتەوە.
لە داهاتوودا لاپەڕەی زیاتر لە حەماسەکانی هێزی کێلەشین هەڵ دەدەینەوە.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist