• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئەرکی هەنووکەییمان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/12/07
جۆری بابەت: سیاسی

چل ساڵ خەبات لە دژی کۆماری ئیسلامی و لە پێناو گەیشتن بە ئاوات و ئامانجە حاشالێکراوەکانی نەتەوەی زۆڵملێکراوی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تۆمارێکی مێژوویی پڕ شانازیی بۆ خەڵکی کوردستان و حیزبە شۆڕشگێڕەکانی ئەو بەشە لە کوردستان نەخشاندووە. لە ماوەی چوار دەیەدا حیزبی دێموکراتی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان لە مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سیاسەتی سەرکوتکارانەی کۆماری ئیسلامیدا کە بۆ بە چۆکداهێنانی ئەم گەلە بەشخوراوە داڕێژرابوو، بە پشتیوانیی خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان لە سەنگەری بەرگری لە بەرامبەر پەلامارە جۆراوجۆرەکانی ڕێژیمدا سەربەرزانە خۆڕاگرییان کرد و نەیانهێشت بیرە چەپەڵەکانی ئەم ڕێژیمە کۆنەپەرستە بەسەر کوردستاندا بسەپێندرێ. هەر بۆیە ئێستاش دەبینین لە هەر بوارێکدا چالاکانی کورد سەریان لەنێو سەراندا دیارە و پێشمەرگە سیمبولی خۆڕاگری و چالاکانی مەدەنی نوێنگەی تێکۆشان بۆ گشتگیرکردنی خەبات، بوونەتە دووانەی دیاری مەیدانی خەباتی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.

ئەگەرچی خەباتی نەتەوەیی و ڕزگاریخوازانەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەمیشە پێویستیی بە یەکگرتوویی و هاوئاهەنگیی بەرنامە بۆداڕێژراوی حیزبەکان هەبووە، هەلومەرجی سیاسی و گۆڕانکارییەکان ئەوە دەخوازێ کە زیاتر بیر لە بابەتە بکرێتەوە و هەنگاوی جیددی بۆ ئەو مەبەستە هەڵێنرێتەوە. ئیستا خەباتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ و لە گەیشتن بە دەسکەوتەکانی نزیک بووەتەوە. درێژە و ئاکامی ئەم دەورە لە خەباتی شێلگیرانەی خەڵک و حیزبە پێشڕەوەکانیان بووەتە هۆی دروستبوونی وەزعی نالەباری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، کە لە هەموو بوارێکدا تووشی شکان هاتووە و بە کەڵەکەبوونی قەیرانە ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان لە سەری، و بێ هیوابوونیان لە دیتنەوەی ڕێگەچارەسەرێک بۆ خۆ دەربازکردن لە ژێر باری گرانی ئەو قەیرانانەدا لێ وەدەرکەوتوە. ڕێژیمێک کە لە چل ساڵی ڕابردوودا نە تەنیا هیچ هەنگاوێکی بۆ وڵامدانەوە بە ویست و داخوازە ڕەواکانی کورد نەداوەتەوە بەڵکوو بەردەوام لە هەوڵی کوشتن و تێرۆر و سەرکوتدا بوە، ئیستا لە دەورانێکدا تەمەنی پڕ لە شوورەیی خۆی درێژە پێدەدا کە نەک هەر فشارێکی نێودەوڵەتیی زۆر گەورەی لەسەرە بەڵکوو لە نێوخۆی وڵاتیش بە هۆی سیاسەتی دژی گەلییانە و گوێنەدان بە داواکارییەکانی خەڵک و خۆدزینەوە لە بەرپرسایەتییەکانیان بەرامبەر بە ژیانی خەڵکی ئێران و جیلەکانی داهاتوو، کەوتووەتە بەر ڕق و بێزاریی گشتی و هەر ڕۆژەی لە گۆشەیەکی وڵات ڕووبەڕووی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتیدەربڕینی چین و توێژە جیاجیاکانی ئەو خەڵکە وەزاڵەهاتووە دەبێتەوە. بەمجۆرە هیوا و چاوەڕوانییەکی زۆر بەدی دەکرێ کە دەرفەتێکی سیاسی وەها بێتە پێشەوە کە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان بتوانن بەرهەمی خەباتەکەیان بچننەوە و بە ئاوات و ئامانجە لە مێژینەکانیان بگەن. ئامانجێک کە بە هەزاران قوربانییان بۆ داوە بەڵام هەرگیز ئەمە نەبووەتە هۆی کشانەوە و سەربەردانەوەیان لە بەرامبەر ڕێژیمێکدا کە لە ساڵانی دەسەڵاتداریدا بە هەموو شێوەیەک هەوڵی کپکردنی دەنگی ئەوانی داوە و بە سەرکوت و زەبروزەنگ ویستوویەتی حەز و خولیاکانیان لەبار بەرێ.

لێرەدا پێویستە لەبەر چاومان بێ کە لەم ماوە دوورودرێژەی خەباتدا ئەگەر شانازییەکانی کورد لەو بەشەدا ئەوەندە هەن کە ناخۆشییەکانی لە بیر بکەین و برینە خۆکردەکانی پێ لە بیر بەرینەوە، بێگومان هەڵە و کەموکووڕییەکانیش جێی هەڵوێستەن و ناکرێ لە بیر بکرێن. بەشێک لەم کێشە و کەموکووڕیانە دەگەڕێتەوە سەر جۆری پێوەندیی حیزبە شۆڕشگێڕەکانی کوردستان و نەبوونی تێگەیشتن و ڕێککەوتنێکی وەها کە لە ئاست پێویستییەکانی ڕێبەریکردن و بەرەو پێشبردنی خەباتی ڕزگاریخوازانەی کوردستاندا بێ. هەر بۆیە پێش هەموان ئەرکی حیزبەکان و شارەزایانی لێکۆڵینەوە لە قۆناغە مێژووییەکانی کوردە کە بەرپرسانە و بە مەبەستی تێگەیشتن لە چۆنیەتی و هۆکاری دەسپێک و دروستبوونیان قسەی لێبکەن و بۆ پێشگرتن لە دووبارەبوونەوەی لەو چەشنەیان ئاکامگیری بکەن و بەرنامەی بۆ دابڕێژن. ئەمەش دەبێ پێشتر لە لایەن حیزبەکانی کوردستانەوە کە ئەرکی ڕێبەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستانیان لەسەر شانە، بکرێتە پڕۆژەیەک بۆ باس لێکردن، کە نە تەنیا زیان بە ئیعتباری بزووتنەوە نەگەیەنێ بەڵکوو لە ئاکامدا بەرهەمەکەی ببێتە ڕێککەوتنێک بۆ بەرپرسکردنی هەموو لایەنەکان بەرامبەر بە داهاتوو.

ئەم داواکاری و چاوەڕوانییە کە کۆمەڵە پرسیارێکی لەنێو تێکۆشەران و خەمخۆرانی بزووتنەوەی شۆڕشگێرانەی کوردستاندا دروست کردووە، پێویستی بە وڵامدانەوەیەکە کە تەنیا حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لێی بەرپرسیارن. ئیستا کە سەرەڕای زۆر هەلومەرجی نەخوازراو بە خۆشییەوە بەشێک لەم حیزب و لایەنە سیاسییانە ئاستی پێوەندییەکانیان گەیاندووەتە هاوکاریی ڕاستەوخۆ لە چوارچێوەی «ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران» دەبێ وەک ئەرکێک بڕواننە ئەو بابەتە گرینگە و هەوڵ بدەن لە مەیدانێکی بەرینتردا و لە نێوخۆیاندا و لە پێوەندی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش، خەمێک لەم پرسە بخۆن و بە تێگەیشتنێکی سەردەمیانە لە خوێندنەوەیان لە بارودۆخی ئێستای ناوچە و ئێران و کوردستان، هەوڵی دیاریکردنی ستراتێژیی هاوبەشی خەباتی ڕزگاریخوازانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بدەن و بە نووسینەوەی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەر چەشنە ئاڵوگۆڕێک کە هەموویان وەک یەک لە بەرامبەریدا خۆ بە بەرپرس بزانن، خەڵکی کوردستان لە سەرکەوتنی خەباتەکەیان و داهاتوویەکی ڕوون بۆ کوردستان دڵنیا بکەنەوە. ئەمە دەبێ وەک ئەرک هەنووکەییمان و دڵنیابوون لە چارەنووسی نەتەوەکەمان چاو لێبکرێ و بە هەموو لایەک هەوڵ بدەین کە کێشە و گرفتەکانی دەیەکانی ڕابردوو کە زۆرجار زیانی زۆری بە بزووتنەوەکەمان گەیاند و ڕێژیمیش کەڵکی لە بەشێک لەم ناکۆکییانە وەرگرت، دووبارە نەبنەوە و نەبنە هۆی سەرقاڵکردنی حیزبەکان و نائومێدکردنی خەڵک.

خەڵکی کوردستان ئیستا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ لە خەباتی نەتەوەییان و پێویستە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بە پلاندانان بۆ خەباتی هاوبەشیان یارمەتیدەری یەکدەنگی و یەکڕیزییان بن.

 

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist