• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

هێزی زمزیران و زمهەریرێ بۆ دوژمن

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/12/07
جۆری بابەت: سیاسی

بست بە بستی کوردستان و هەموو ڕۆژ و حەوتوو و مانگەکانی دەیەکانی 60 و 70ی هەتاوی مەیدانی حەماسە و فیداکاریی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بە دژی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بوو. سەرەڕای ئەوە کە کوردستان بەتەواوی میلیتاریزە کرابوو و ڕێژیم بۆ بەرگرتن بە چالاکیی هێزی پێشمەرگە هەموو ڕۆژێ هێزی زیاتری لە کوردستان دەکرد و، لە چوار وەرزی ساڵدا لەهەموو گوندەکان پایەگا و بنکە نیزامییەکان ئاوەدان دەکران و ڕێی هاتوچۆی پێشمەرگە و ناوچە سنوورییەکان مینڕێژ دەکران، بەڵام هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات هەروا لەسەر پێ و لە جووڵە و زەبروەشاندنی بەردەوامدا بوو. ڕێژیم هەروەها دەیان گرووپی زەربەتی بە ئیمکاناتی لۆجستیکیی تەواو بۆ شوێنکەوتنی هێزی پێشمەرگە و فریاکەوتنی هێزە جێگیرەکانی خستبووە جووڵە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە پۆل پۆل لە خەڵکی کوردستان بە تاوانی پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات دەگیران و دەخرانە بەندیخانەوە، کەچی نە دەروەستی خەڵک دەهات و نە پێی دەکرا هێزی پێشمەرگە بوەستێنێ.

لە ساڵی ١٣٦٦ی هەتاویدا هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بە کۆکردنەوەی ئەزموونی زۆر و لە سۆنگەی پشتیوانی و هاوکاریی بەرین و هەمەلایەنەی خەڵکی کوردستانەوە دەیان عەمەلیاتی سەرکەوتووانەی بە دژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کرد و زەبری زۆر قورس لە گرووپە بەناو زەربەتەکانی ڕێژیمیش کەوت، هاوکات لە چەند شاریش هێزی پێشمەرگە چوونەوە نێو شارەکان و هاوکات توانییان جادە گرینگ و ترانزێتەکانی کوردستان کۆنتڕۆڵ بکەن. لەو ساڵەشدا بە سەدان کەس لە هێزەکانی ڕێژیم کوژران و بریندار بوون و بە دیل گیران. لەباسی «هەگبەی شاخ ‌و شۆڕش»ی ئەمجارەماندا ئاوڕ لە نموونەیەکی بچووکی ئەم خۆڕاگری و حەماسەیە دەدەینەوە.

ڕۆژی ٢٥ی خەرمانانی ساڵی 1366  پێشمەرگە قارەمانەکانی زمزیران لە ناوچەی ڕەبەت بۆ کار و چالاکی و تێکۆشانیان ڕوو لە هەوارەکانی بەرزاییەکانی «مەیدان ‌چۆغە» و «جنیبان» ‌و پشتی «کانییەڕەش» دەکەن. ئەو ناوچەیە بۆ هێزی پێشمەرگە لەباری نیزامییەوە جێگایەگی تایبەتی بوو، هەم چیاکان بەرد بە بەرد و هەم خەڵکەکە دەستیان لەنێو یەک نابوو کە پشتیوانی بە ئەمەگی ڕۆڵەکانی نیشتمان بن. کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرەڕای ئەوەی چەندین پایەگای لەو ناوچەیە و دەوروبەری ئەو گوندە جێگیر کردبوو، سەر لەبەیانی ئەو ڕۆژە گورهانی زەربەتی گوردانی ژاندارمەریی «نجف اشرف»ی بۆ پشت ئاوایی و هەوارەکانی ئەو ناوچەیە بەڕێ کرد کە قارەمانانی مەڵبەندی زمزیرانی لە شکاننەهاتوو لێی مابوونەوە.

هەواڵی هاتنی هێزی داگیرکەر بە پێشمەرگەکان گەیشت و ئەوانیش وەک هەمیشە و هەڵۆئاسا بڕیاریان دا بەرەنگاری هێزەکانی دوژمن ببنەوە و دەرسێکی لەبیرنەکراویان دادەن. پێشمەرگەکان دەمودەست خۆیان ڕێک خست و هەر کام لە پەل و دەستەکان بۆ کاری دیاریکراو لە شوێنی مەبەست جێگیر بوون.

هێزەکانی دوژمن کە قەت بیریان لەوە نەکردبۆوە لەنێو چەند پایه‌گای خۆیاندا هێزی پێشمەرگەی دێموکرات بێنە سەر ڕێگەیان، ئارخەیان و دڵنیا دەهاتنە پێش و بە تەمابوون داگژێنە سەر هەوارچییەکان، بەڵام هێشتا چەند میتر لە ئاوایی «کانییەڕەش» دوور نەکەوتبوونەوە کە ئاگری چەکی پێشمەرگە تاساندنی. هێزی تاساو و شپرزەی دوژمن کونە مشکیان لێ ببووە قەیسەری و ڕوویان لە هەر کوێ دەکرد ئاگریان بەسەردا دەباری.

لە گەرمەی شەڕدا چەند کەس لە هێزەکانی ڕێژیم ڕوویان کردە پۆلە دارێک کە منداڵێکی خەڵکی ئاوایی لێ بوو. هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بۆ پاراستنی گیانی خۆیان ئەو منداڵە دەکەنە قەڵغان و بە بارمتەی دەگرن، بەڵام پێشمەرگەکان توانییان هەموویان بکوژن و منداڵەکەش بە سڵامەتی دەرباز بکەن.

لەو هەڵمەتە شێرانەیەدا کە بوو بە هۆی تەفروتوونا بوونی گورهانی بەناو زەربەتی ڕێژیم، زیاتر لە ٦٠ کەس لە هێزەکانی دوژمن کوژران و دەیان کەسیش بریندان بوون، هەروەها دەیان قەبزە چەکوچۆڵ و کەرەستەی نیزامی وەک دەسکەوت کەوتنە بەردەستی پێشمەرگەکانی دێموکرات. ڕۆڵەکانی گەل لە هێزی زمزیران لەو ڕۆژە‌دا، واتە ٢٥ی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٦ لاپەڕەیەکی زێڕینیان بە لاپەڕە پڕ لە فیداکارییەکانی خۆیان زیاد کرد و دەفتەری بیرەوەریی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتیان زیاتر ڕازاندەوە.

ئەوەی لەو عەمەلیاتەدا زیاتر جێگەی تێڕامانە و دوژمنی زیاتر تاساند، ساغی و سڵامەتیی هەموو پێشمەرگەکان بوو کە پاش ٣ سەعات شەڕی سەنگەر بە سەنگەر و دەستەویەخە حەماسەیەکی کەموێنەیان خوڵقاند و سەرەڕای ئاوربارانی تۆپخانەی دوژمن تەنیا سەرشۆڕی بۆ داگیرکەرانی کوردستان مایەوە و سەربەرزییەکی دی بۆ ڕۆڵەکانی ئەم نەتەوەیە تۆمار کرا.

خەبات کە ڕەوا بوو، پێشمەرگە کە بەجەرگ و بەئیمان بوو، کە خەڵک و گەل پشتیوانی ڕۆڵەکانیان بوون، کە ئەزموونەکانی سەرکەوتن و شکست لەسەر یەک کەڵەکە دەکرێن، ئەوانە لە مەیداندا دەبنە هەوێنی سەرکەوتن، جا با هێزی دوژمن هەزار بە هەزار بێ و ئیمکانات و چەکوچۆڵی هەرە پێشکەوتووشیان بە دەستەوە بێ.

 

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist