• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

دیرۆکی خۆڕاگری (سەنگەری زیندان)

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/12/07
جۆری بابەت: سیاسی

«مستەفا فەقێ»م و ساڵی 1340 لە گوندی موشیرئابادی ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان لە دایک بووم.

ئه‌من لە  کاتی شۆڕشی ساڵی 1357 لە بۆکان دەمخوێند. لەگەڵ سەپاندنی شەڕ بەسەر کوردستان گوندەکەی ئێمە و ئاواییەکانی دەوروبەر وەک گوێگجەلی، قەڵا، برایم ئاباد، گامێشگۆلی و عەسکەرئاباد کە سەر بە شاری میاندواو بوون، ڕۆژ نەبوو هەڵنەکوتنە سەریان و خەڵکە بێتاوانەکەی ئەزیەت نەدەن. ئەمن کە پێشتریش بەهۆی دایکمەوە _خەدیجە کەریمی_ لەگەڵ مێژووی شۆڕشی کورد و جووڵانەکانی ئاشنا ببووم. باوکیشم مەلا عەبدوڵڵا، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان و یەک لەو کەسانە بوو کە لە ڕاپەڕینی جوتیارانی موکریاندا بەشداریی کردبوو. ئەوە بوو کە منیش ساڵی 1361 پێوەندیم بە کادرەکانی حیزبی دێموکرات شەهیدان برایم شوجاعی ناسراو بە شەماڵ، عەوڵا دووژنە و سمایلی ڕەزاییه‌وه‌ گرت و وەک ئەندامی حیزب وه‌رگیرام. ساڵی 1364 و دوای ئاشکرابوونی شانەیەکی تەشکیلاتیمان بۆ ئەوەی نەگیرێم ڕووم کردە تاران و ساوە و ساڵی 1370 پێوەندییەکانم لەگەڵ حیزب لە ڕێگەی شەهید مەنسوور ئاڵبڵاغی گرێ دایەوە، بەڵام لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە خرامە ژێر فشارەوە و تەنانەت کار گەیشتە ئەو جێیەی لە شوێنی کارەکەم دەرکرام.

ساڵی ١٣٩١ لە دەفتەرخانەی ژمارە 7ی مەهاباد کارم دەکرد کە بانگ کرامە ئیدارەی ئیتلاعات و خستیانمە ژێر لێکۆڵینەوە. پاش چەند سەعات جەزرەبەدانی ڕووحی سواری ماشێنیان کردم و بردیانمە ماڵی خۆمان. قەت ئەو ڕۆژە لە بیر ناکەم تاقانە کچەکەم و خێزانم چۆن فرمێسکیان هەڵدەوراند، بەڵام ئەوان بۆ چرکەیەک ئیزنیان نەدا لە لایان دابنیشم و دوای پشکنینی ماڵ و کەلوپەلی تایبەت بە خۆم، لاپتۆپ و کۆمەڵە شتێکیان هەڵگرت و بەرەو ئیتلاعاتیان بردمەوە.

بردمیانەوە. ‌دوای چوار ڕۆژ‌ دایانم بە زیندانی ناوەندیی مەهاباد و سێ مانگ دوای بەندکرانم و دادگاییکردنم، بە تاوانی! ئەندامەتی لە حیزبی دێموکرات سزای 4 ساڵ زیندانیم بەسەردا سەپا.

ئێمە وه‌ک زیندانیی سیاسی کاتەکانمان زیاتر بە خوێندنەوەی کتێب و وەرزش تێده‌پەڕی. بەندییە سیاسییەکان وەک ئولگوو وابوون لەنێو بەندیخانەدا و بەند و سللولەکانیشیان کردبووە سەنگەری مافخوازی و خۆڕاگری.

ئەگەرچی لەم ساڵانەی دواییدا شێوازی ئیدارەی زیندانەکان و هەڵسوکەوت لەگەڵ بەندییەکان گۆڕابوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر دیاردەی دیکەی وەک بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر و جێخستنی نیزامی سیخوڕی لە زیندانەکاندا پەرەی سەندووە. زیندانی مەهابادیش کە زۆر زیاتر لە زەرفییەتی خۆی خەڵکیان تێ خزاندووە، بەدەر لەو بارودۆخە گشتییە نەبوو. خواردن تا بڵێی خراپ بوو، بە 400 بەندی 8 ژووری حەمام دابین کرابوو و زۆر جاران ئاوی گەرمیش نەبوو. گەندەڵی و کردنەبازاڕی زیندانیش لەلایەن بەرپرسانی زیندان لە جێی خۆی کە لەسەر حسێبی زیندانیی بێئەنوا چ قازانج و دەسکەوتێکیان لەسەر یەک دادەنا.

زیندانیانی سیاسی لە نێو زینداندا ئەگەر لەلای بەندییەکان بەقەدر و حورمەت بوون، بەڵام بەرپرسانی زیندان تۆڵەیان لێ دەکردنەوە. بۆ نموونە قازی چاوەدێری زیندان، بەرپرسی شووڕای زیندان بە ناوی قودره‌ت کاتی گرتنی کۆبوونه‌وه‌ی شووڕا بۆ مەرەخەسیدان، داوای زیندانییانی سیاسیی وەلا دەنا، بۆ نموونە ئەمن بۆ خۆم ماوەی 26 مانگ کە لە زیندان بووم تاق ڕۆژێک مەرەخەسیم نەدرایە.

لە زیندان لەگەڵ زۆر بەندیی سیاسیی خۆشناوی وەک کوردپوورەکان و کەڵەپیاوی خۆڕاگری وەک مەنسوور ئاروەند ئاشنا و هاوبەندی بووم. بۆ نموونە ئەگەرچی ماوەیەکی کورت لەگەڵ شەهید مەنسوور ئاروەند لە ژوورێکدا بووین، بەڵام هەر لەو ماوە کورتەدا گەلێ وانەی خۆڕاگری و ئیمان بە ڕێبازی کوردایەتیی لێ فێر بووین. قسەیەکی لەخۆڕا نییە کە بڵێم لە نێو زیندانەکان دایە کە گەورەیی و شانازییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بەگشتی بزووتنەوەی سیاسیی کوردت بۆ دەردەکەوێ. لە زیندان دایە کە هەست بە غرووری نەتەوەیی خۆت دەکەی و بڕیار دەدەی تا دواهەناسە لەسەر ئامانجی پیرۆزت بمێنیتەوە و نە کەندوکۆسپ و نە فشار و ئەشکەنجە نەتوانن چۆکت پێدابدەن.

دوای کێشانی نیوەی ماوە زیندانییەکەم و پاش چەند جار داواکردن لە بەڕێوەبەرایەتیی حوکمەکانی مەهاباد کە بێ وەڵام مابوونەوە، دواجار لە مانگی ڕێبەندانی 1393 لە زیندان ئازاد بووم.  گیران و 26 مانگ مانەوە لە زیندان زۆر شتی لە من ئەستاندبوو، وەک ئەوەی بێکار ببووم و 11 ساڵ ڕابردووی کار لە دەفتەرخانە و 21 ساڵ بیمەم فەوتا، بەڵام شانازیی سووربوون لەسەر باوەڕەکانم پێ بڕابوو.

دوای ئازادبوون لە زیندان بەهۆی بێکاری و بێدەرەتانی کەوتمە زۆر تەنگانەوە. لە چەند شوێن ماوە ماوە کارم دەکرد و خۆم لەسەر پێ ڕاگرتبوو. بەڵام لەلایەک بەهۆی ئەم نەخۆشییانەی هەمبوو و لە زینداندا تەشەنەیان سەندبوو،و لەلایەکی دیکە فشاری زۆری ناوەندە ئەمنیەتییەکان کە ژیانیان لێ تاڵ کردبووم و وەئامانیان هێنابووم؛ بڕیارمدا ڕۆژهەڵات و زێدەکەم جێ بهێڵم و بێمە نێو سەنگەری ئاشکرای خەباتەوە. ئەوە بوو کە لە گەلاوێژی 1394دا هاتمە نێو ڕیزەکانی حیزبەکەم، حیزبی دێموکراتی کوردستان و بە پۆشینی بەرگی پێشمەرگایەتی ئاواتی 30 ساڵەی ژیانم وەدیهێنا.

زیندان ئەگەرچی زۆر شتی لە من ستاند، بەڵام دەرگای دنیایەکی دیکەی بەڕووی مندا کردەوە، قانع گوتەنی:

«بیری ئازادیم لە زیندانا فراوانتر دەبێ

قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە…»

 

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist