• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

چ بکرێ؟! (بەشی چوارەم)

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/11/25
جۆری بابەت: سیاسی

پێوەندیی بزووتنەوەی کورد و حیزبە سیاسییەکانی کوردستان لەگەڵ بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیمە دەسەڵاتدارەکانی زەوتکەری مافەکانی خەڵکی کوردستان، مێژووییەکی تایبەت بە خۆی هەیە. پێوەندییەک کە زۆر ئاسانتر و پڕ سەر ئێشەتر نەبووە لە پرسی هەوڵدانی بزووتنەوەی کورد لەگەڵ ڕێژیمەکان بەمەبەستی چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد. چونکە لەم مەیدانەشدا ڕاستە ڕوخسارەکان و شێوە دەربڕینەکان فەرقیان هەبووە، بەڵام ئەقڵییەتی زاڵ بەسەر بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی نیزامی حاکمدا هەر هەمان ئەقڵییەتی سیستەمی حاکم بووە لە تاران یان پایتەختی وڵاتانی دیکەی وەک تورکیە، عێراق و سووریە.

ئێستا کە ئێمە باس لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین لانیکەم لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا، ئەوەی حیزبەکانی کوردستان لە پێوەندی لەگەڵ وتووێژ و دانووستان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سەرانسەری بە چەپ و ڕاست و میللیگەرا و مەزهەبییەوە کردوویانە و تا ئێستا بە ئاکامێکی دڵخواز نەگەیشتوون، هۆکارەکەی زۆر جیاواز نیە لەو سیاسەتەی کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران حاشای لە بوونی نەتەوەیەک بەناوی کورد و پرسێک بەناوی مافی نەتەوەکانەوە دەکات. واتە کێشەکە زۆر لەوە جەوهەریترە کە ئێمەی کورد پێمان وابێ ئەقڵییەتی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی فەرقی لەگەڵ نیزامی سیاسی لە تاراندا هەیە. لە ئەساسدا تێفکرینی تەواوییەتخوازی و لەسەرەوە چاولێکردن لە پرسی نەتەوەکان و یەک لەوان کورد، بەسەر ئەقڵییەتی سیاسیی هەردوو بەرەدا ڕاست وەک یەکە. ئێمەش وەک کورد و حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات بە درووستی ئەم واقعیەتە دەرک دەکەین و ئەم قەناعەتەش شتێکی تازە نیە. لانیکەم حیزبی دێموکرات چ لە ئەزموونی هاوپەیمانی لەگەڵ رێکخراوی موجاهدینی خەڵکی ئێران و چ لە دانیشتنە بەردەوامەکانمان لەگەڵ بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی ئیرانی بە هەموو تەیفەکانییەوە کە لەم پێوەندییەشدا قوربانیی قورسمانداوە، چ لە قۆناغی ئێستادا کە بەخۆشییەوە لەگەڵ حیزبەکانی دیکە لەم مەیدانەشدا لە کاری هاوبە‌شدا هەین، بە تەواوی دەرک بەوە دەکەین کە تێفکرینێکی مەزنیخوازی و بە کەم‌ دیتنی ئەویتر بەسەر تێفکرینی بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران‌دا زاڵە. هەمووشمان ئەوە باش دەزانین کە لە ئێرانی داهاتوودا – ئەگەر فەرزەکە لەسەر ئەوەبێت کە نیزامی کۆماری ئیسلامی نامێنی – هەر ئەم ئۆپۆزیسیۆنەی ئێستایە کە لە درووستکرنەوەیدا ڕۆڵ دەگێڕێ و دەسەڵات بەدەستەوە دەگرێ!!. لە هەمووی گرینگتر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش کە نوێنەرایەتیی بزووتنەوەی کورد لە کوردستاندا دەکەن، زۆربەیان و بەتایبەت لایەنە سەرەکییەکانیان تا ئێستاش قسە لە دابینکردنی مافە نەتەوایەتییەکانی خەڵکی کوردستان لە چوارچێوەی ئێراندا دەکەن. پرسیارەکە ئەوەیە کە دەبێ چ بکرێ کە کورد لە ئێرانی داهاتوودا بتوانێ بە مافەکانی بگات و دیسان سەری بێ‌کڵاو نەمێنێتەوە؟!

حیزبە سیاسییەکانی کوردستان کە ئێستا بۆ نوێنەرایەتی پرسی کورد و کارکردن بۆ پرسی دانیشتن و وتووێژ لەگەڵ بەرەی ئۆپۆزیسیۆن لە دەرەوەی وڵات ئەرکی سەرەکییان لەسەر شانە، پێش لە هەموو شتێک دەبێ و پێویستە بە یەکگرتوویی و پێکەوە، بە ساغبوونەوە لەسەر پلاتفۆڕمێکی هاوبەش کە بریتی بێت لە ڕوانینی  کورد بۆ ئێرانی داهاتوو و هەروەها چۆنیەتی ئیدارەی ئەم وڵاتە و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان، بۆ ئەم ئەرکە هەنگاو هەڵێننەوە. بە واتایەکی دیکە نەک بە تاک و تەرا، بەڵکوو بە یەکگرتوویی و بە هەیئەتی هاوبەش نوێنەرایەتیی داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان بکەن و لەسەر ئەساسی بەڕەسمی ناسینی نەتەوەی کورد و بەرحەقبوونی داخوازییە نەتەوایەتییەکانی ئەم میللەتە لەگەڵ لایەنە ئێرانییەکان بکەوەنە وتووێژەوە.

لەم پێوەندییەدا حیزبەکان بۆ ئەوەی پشتیان بە خەڵکی کوردستان و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە قاییم بێت و بە پشتیوانەیەکی قورسەوە لە دانیشتنەکانیاندا لەگەڵ لایەنی بەرانبەر داکۆکی لە کورد و کوردستان بکەن، پێویستە لەسەر هەر شتێک کە ساغ دەبنەوە و دەیکەنە پلاتفۆڕم، لەگەڵ خەڵکی کوردستان ڕاشکاو بن و خۆیان لە بۆچوون و تێبینی و ڕەخنەی خەڵکی خاوەن نەزەر، بێ‌نیاز نەزانن.

کەوابوو لە پێوەندی لەگەڵ ئێرانی داهاتوو و چۆنیەتی دابینکردنی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان و هەروەها ناچارکردنی ئەوانەی خۆیان بە دەسەڵاتدار و بنیاتنەرەوەی ئەم وڵاتە دەزانن بۆ بەڕەسمی ناسینی میللەتی کورد و داخوازییەکانی، ئەوەی دەتوانێ ڕۆڵی یەکلاکەرەوە ببینێت دیسان هەر یەکگرتووی و پێکەوە بوونی خەڵکی کوردستان و حیزبەکانە.

 

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist