• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ئۆپۆزیسیونی ئێرانی و مەسەلەی کورد

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/11/23
جۆری بابەت: سیاسی

ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری کۆماری ئیسلامی کە لە چەندین بەرەی چەپ، لایهنگرانی سەڵتەنەت، شووڕای بەرگریی میللی و بە تایبەت حیزبەکانی نەتەوەکان لە ئێراندا پێک هاتوون، بە جیاوازیی بۆچوونی سیاسییانەوە و هەرکام بە پێی نفووزی سیاسی و تواناکانی خۆیەوە هەر لە سەرەتاوە لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامیدا هەڵوێستیان گرت. هێندێک لەو ڕێکخراوانە بە پاڵپشتی حیزب و خەڵکی کوردستان تەنانەت ڕێگەی خەباتی چەکدارییان هەڵبژارد، هەرچەند بەداخەوە چالاکییەکانیان لە سنووری کوردستان تێ نەپەڕی. ئەگەر سەرکوتی بێبەزەییانەی چالاکانی ئەم گرووپانە لە ساڵانی سەرەتای بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات لەلایەن ئاخووندەکانەوە، جگە لە شەهیدکردنی دەیان هەزار کەس و زیندانیکردنی ژمارەیەکی زیاتر لەوان بوو بەهۆی هەڵاتنی میلیۆنان کەس بۆ دەرەوەی وڵات و گواستنەوەی چالاکییەکان بۆ تاراوگە، لە کوردستان حیزبی دێموکراتی کوردستان کە ئەرکی ڕێبەریی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستانی لەسەر شان بوو، لەگەڵ ئەو حیزبانەی دیکەی لە مەیداندا مانەوە، ڕێگەی خۆڕاگرییان لە نێوخۆی وڵات لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامیدا هەڵبژارد. بەربەرەکانێ و خۆڕاگرییەک کە دەیان لاپەڕەی زێڕینی بۆ خەباتکارانی دژی دیکتاتۆری و کۆنەپەرستی نەخشاندووە.
دوابەدوای کشانەوەی هەموو هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە نیوەی دووهەمی دەیەی شەستدا، جگە لە حیزبەکانی کوردستان و گواستنەوەی چالاکییەکانیان بۆ دەرەوە، پەرتەوازەییەکی وەهایان پێوە دیترا کە بەداخەوە شوێندانەری کەمیان لەسەر کۆمەڵگەی ئێران پێوە دیار بوو. بەڵام لەم ساڵانەی ڕابردوودا کە خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران لەو هەموو زوڵم و زۆرەی دامودەزگاکانی کۆماری ئیسلامی وەدەنگ هاتوون، بەرەبەرە لە شکڵی جۆراوجۆردا لایەنەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی وەخۆکەوتوون و هەرکام بە پێی هزر و بۆچوونی خۆی دەیەوێ خۆی وەک جێگرەوەی کۆماری ئیسلامی بناسێنێ. هەتا ئێرەی ڕەنگە باسێک هەڵنەگرێ جگە لەوەی کە بڵێین، ئەگەر بیر لە ڕووخانی کۆماری ئیسلامی بکەنەوە دەبێ کە زیاتر خۆیان بە لێکنیزیکبوونەوە خەریک بکەن هەتا هەرکام لە فۆڕمی جیاواز و بە ئیدیعای سەیروسەمەرەوە بێنە مەیدان. چونکە درووستکردنی هاوپەیمانی بە مەبەستی ئاڵوگۆڕێکی لەو چەشنە پێش هەموو شتێک پێویستی
بە یەکخستنی هەموو توانا دابەشکراوەکانە و، یەکڕیزی لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی هاوبەشدا دەبێ مەبەستی سەرەکی بێ کە بەداخەوە جارێ ئەمە نابیندرێ.
لەم کێبەرکێیەدا هەرچەند گرووپە کۆنەپارێزەکانی وەک سەڵتەنەتخوازەکان و مەشرووتەخوازەکان و هێندێک کەسایەتی کە هەتا ئێستاش دەرکیان بە گۆڕانکارییەکان نەکردووە و بە هێندێک دروشمی بریقەدار دیسان بیر لە دەسەڵاتی بە ئەزموونکراوی چەند دەیە لەمەوبەریان دەکەنەوە، بەڵام بە خۆشییەوە گۆڕانێکی باش لە بیرکردنەوەی لایەنە چەپ و دێموکرات و کۆماریخوازەکاندا دەبیندرێ. ئێستا ئەوەی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن دەبێ زۆرتر گرینگی پێ بدەن، نابێ حەز و خولیاکانی دەسەڵاتخوازی بێ، بەڵکوو دەبێ ئەو ڕاستییانە زیاتر ببینن کە بوونەتە هۆکاری بێزاری خەڵک لە دەسەڵاتدارە جۆراوجۆرەکانی ئێران و کەوتنە ڕێچکەی بە ئەنجام گەیاندنی گۆڕانکارییەکان. ئەوان دەبێ سەرنج بدەنە هۆکارەکانی دامەزراندنی سیستمێکی سەقامگرتوو کە بەرژەوەندییە گشتییەکانی هەموو پێکهاتەکانی ئێرانی لە چوارچێوەی بەرنامەکانیاندا لەخۆ گرتبێ. لەم ڕوانگەوە هەموو لایەک دەبێ بزانن جیاواز لە مەسەلە گشتییەکانی وەک مافی مرۆڤ، جیاوازییەکانی ڕەگەزی، زمان، ئایین، ناوەندگەرایی و زۆر بابەتی سەرزمانی دیکە کە بەشی زۆریان شتی باشن و بەشێکیان لە یاساکانی دەسەڵاتی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامیشدا هاتوون بەڵام بە کردەوە هیچ هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنیان هەڵنەهێنراوەتەوە، هێندێک بابەتی گرینگتر لە هەردوو نیزامی دەسەڵاتداری ئێراندا لە ٨ دەیەی ڕابردووهوه، بوونیان هەبووە و ئێستاش بەهێزتر دەردەکەون کە لەلایەک بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکان خەبات کراوە و لەو لاشەوە بە ناوی پاراستنی هێمنایەتی وڵات، هەموو ئەو وشە جوانانە لەبیر کراون و ڕێگەی بەهێزکردنی سپا و سەرکوت گیراوەتە بەر. بە دڵنیایی هیچ هێزێکی دێموکرات و پێشکەوتنخواز نییە کە خۆی لە پەسەندکراوەکانی جاڕنامەی مافی مرۆڤ بێبەری بکا، بەڵام دەسەڵاتخوازانی ئێران هەمیشە لە سەرکوتی داواکارییە ڕەواکانی خەڵکدا و بە بەهانەی جۆراوجۆر هەموو ئەو مافانەیان پێشێل کردووە کە ئەو جاڕنامەیە بە تاکەکان و کۆمەڵە جیاوازەکانی ڕەوا دیتووە. هەربۆیە خەڵک زەحمەتە هەروا حاسان باوەڕ بەو جۆرە دروشمانە بکا و بەم شێوە بکرێ ببنە جێی باوەڕی گشتی.
ئەوەی ئێمە وەک کورد دەبێ گرینگی پێ بدەین سەرەڕای هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی هەموو ئەو ماف و ئازادییانەی لە جاڕنامەکانی ڕێکخراوەکانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کراون، گەیشتن بە ماف و ئازادییە نەتەوەییەکانمانە کە بەشێکی گرینگ لە ستراتێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێک دێنێ. بێگومان ئەمە ئەگەر لە چوارچێوەی ئێراندا سەیر بکرێ و گەیشتن بە سازان و ڕێککەوتنێک کە دامەزرانی سیستمێکی دێموکراتیک و فێدڕاڵ بناخەی داڕێژراوی بێ، پێش هەموو شتێک دەبێ بیر لەوە بکرێتەوە کە پێکهاتەکانی درووستکەری ئەم سیستمە فێدڕاڵە چۆن دەتوانن بە یەکیەتییەکی برایانە و داخوازانە ئەم سیستمە بپارێزن. نەتەوەکانی ئێران و لە پێش هەمواندا نەتەوەی کورد لە ئێران مێژوویەکی دوورودرێژی خەبات لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانیان تۆمار کردووە. لە هەر گۆڕانێکدا کە لە ئێران هاتبێتە پێش دەوری خۆیان هەبووە و ئەگەر گوێ بۆ داواکارییە ڕەواکانیان نەگیراوە لە بەرامبەر سەرکوتدا بێدەنگ نەبوون و بەربەرەکانێیان کردووە. ئێستاش و لەم قۆناغە نوێیەدا کە چاوەڕوانی زۆر گۆڕانکاری جیدی دەکرێ، کورد فاکتەرێکی بەهێزترە لە جاران کە ئەگەر هەر لایەنێکی ئۆپۆزیسیۆن مەبەستی بێ بە دروشمی چاوپڕکەر و وادەی بێ بنەما بۆ داهاتوو و هێز و تواناکانی کورد پشت گوێی بخا، ڕاست لە درێژەی ئەو ڕێگە شکست خواردوەدا هەنگاو دەنێ کە لە سەد ساڵی ڕابردوودا لە ئێران تاقی کراوەتەوە و بۆ لە نێوبردنی ئاوات و ئامانجەکانی ئەم نەتەوە جگە لە بە کوشتدانی سەدان هەزار هاونیشتمانی خۆیان دەسکەوتێکیان نەبووە.
لێرەشدا پێویستە ئەوە وەبیر بێنینەوە کە کەسایەتی و لایەنە کوردییەکان بە هەر بیر و بۆچوونێکەوە، مادام خۆیان بە بەشێک لە هێزی ڕزگاریدەری کورد پێناسە دەکەن وشیار بن کە بۆ ساتوسەودای سیاسی و دەرکەوتنی دیپلۆماتیک نەکەونە داوی ئەو پەیماننامانە کە بەڕوونی ڕێگەی چارەسەری دابینکردنی مافەکانی کوردی تێدا دیاری نەکرابێ.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist