له کاتێک دا یادی شه‌هید بوونی د. قاسملووی رێبه‌ر ده‌که‌ینه‌وه، ئەمساڵ 16 ساڵ به‌سه‌ر کۆچی دوایی کاک سه‌لام عه‌زیزی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا دا تێدهپەرڕێ. هاورێی تێکۆشه‌ر کاک سه‌لام عه‌زیزی، 24ی پووشپەڕی 1376 به هۆی نه‌خۆشی ماڵاوایی له حیزبه‌که‌ی و نه‌ته‌وه‌که‌ی کرد .
کاک سه‌لام که‌سایه‌تی خه‌باتگێڕ و به توانا و یه‌ک له به‌رێوه‌به‌رانی خۆشه‌ویستی حیزبی دێموکڕات بوو که له دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه هەموو توانای خۆی بۆ به‌ره‌و پێشبردنی تێکوشانی حیزبی دێموکڕات و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌ی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ته‌رخان کرد. ماڵاوایی یه‌کجاری کاک سه‌لام ناوه‌خت و زوو بوو به‌ڵام ڕابردووی خاوێن و دڵسۆزانه و تایبه‌تمه‌ندییه به‌رزه‌کانی و شوێندانانی قووڵی له سه‌ر تێکۆشه‌رانی حیزبه‌که‌ی وایان کردوه هیچ کات یادی ئه‌و که‌سایه‌تییه، له بیر هۆگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان نه‌چێته‌وه.
یادی به خێر و ناوی هه‌ر به‌رز و به‌رێز بێ.
لە ژماره ٦٦٠ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه