جیاوازی نێوان دوو سیستمی سیاسی له ئێران‌و توركیه بۆ كورد‌و رۆڵی كورد له بازنه‌ی ئه‌م دوو وڵاته له ساڵانی رابردوو جێگه‌ی مشتومری چالاكانی سیاسی بووه، به جۆرێك كه زۆرێك له چالاكانی سیاسی به‌ره‌پیشچوونی بزووتنه‌وه‌ی كوردی له باكوور ده‌به‌ستنه‌وه به كرانه‌وه بوونی سیستمی سیاسی ئه‌و ولاته له چاو ئێران‌و له جێ دا لێدانی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كوردی رۆژهه‌ڵاتیش ده‌به‌ستنه‌وه به داخراوبوونی سیستمی سیاسی ئێران. ئه‌مه‌ش جۆرێك له به‌رپرسیارنه‌بوونی له رۆژهه‌ڵات به‌رامبه‌ر به دۆخی كوردی به‌رهه‌م هێناوه.
به‌ڵام ده‌بی دان به‌وه‌دا بنێین كه جیاوازی نێوان ئێران‌و توركیه، به نیسبه‌ت كورده‌وه، هه‌ر جیاوازی دوو سیستمی سیاسی نیه، به‌ڵكوو جیاوازی دوو جۆر كوردبوونه، جیاوازی دوو جۆری ره‌هه‌ندی كارییه به جۆرێك ئه‌وه‌ی كوردی باكوور ده‌یكات، كوردی رۆژهه‌ڵات نایكات‌و پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته.
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین سه‌ركه‌وتنی كورد له توركیه ته‌نیاو ته‌نیا ببه‌ستینه‌وه به ره‌هه‌ندی كرانه‌وه بوونی سیستم له توركیه‌و په‌راوێزنشینی كوردیش له ئێران ببه‌ستینه‌وه به داخراوبوونی سیستمی سیاسی، له كاتێكدا ئه‌وه‌ی كورد له باكوور وه‌ك كارتی فشار كاری كردوه، كورد له ئێران ئه‌و كارته فشاره نه‌بووه‌و كاری بۆ نه‌كردووه.
توتالیته‌ر بوونی سیسته‌می سیاسیی ئیرانی، به تایبه‌ت له ئێستا فۆرمێك له مرۆڤی سیاسی‌و حیزبی سیاسی‌و … نائۆمیدی رۆژهه‌ڵاتی بارهێناوه كه سه‌ر زمان‌و بن زمانی ئه‌وه‌یه بڵێ «هیچمان پێ ناكری«و رۆژانه خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆوی نائومیدی‌و ته‌مبه‌ڵی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌و سه‌رمه‌ستانه‌ش له پشتی لاپتوپه‌كه‌ی دژی هه‌ر جووڵه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌وستێته‌وه!
ئه‌م سیاسیه‌ی ئیستا چی‌تر ئه‌و سیاسیه نیه زانكۆ به جێ بهێلێ‌و بێته شاخ‌و سه‌رپه‌رشتی ناڕه‌زاییه‌كان بكات، ده‌ست له خۆشگوزه‌رانی ئورووپا هه‌ڵبگریت‌و بێته‌وه كوردستان. ئه‌و نه ئاماده‌یه خۆی باج بدات‌و نه ده‌یه‌وێ كۆمه‌ڵگاكه‌شی ئه‌م باجه له پێناو داهاتوویه‌كی باشتر بدات.
ئه‌م مرۆڤه‌ی ئێستا به ته‌واوه‌تی ته‌سلیمی گوتاری سیستمی سیاسی بووه‌و نایشارێته‌وه كه تا ئه‌م سیستمه هه‌بێ هیچ ناكرێت، قه‌ناعه‌تێك كه سیسته‌می پۆلیسی حكومه‌ت سالانێكه كار له سه‌ر مایه‌پوچكردنی ئۆپۆزیسیون‌و چالاكانی سیاسی ده‌كات‌و هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌یه قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنرێت كه هیچیان له دست نایه‌و ده‌ست به كڵاوی خۆیان بگرن باشتره!.
له دۆخێكی دا ئاوادا ئه‌م كائینه رۆژانه به‌م تیگه‌یشتنه‌وه رووبه‌رووی هه‌ر جووڵه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه كه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كرێت‌و سازی خه‌وتنی كۆمه‌ڵگا لێ ده‌دات‌و به ئۆمێدی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی ده‌یانباته خه‌وێكی قووڵه‌وه. لای ئه‌و هیچ شتێك به بێ ئیزنی كۆماری ئیسلامی ناجووڵێ‌و ئه‌وه‌ی بجووڵێ ده‌ستی حكوومه‌تی تێدایه.
له راستی‌دا ئه‌وه‌ی كار له سه‌ر سڕبوونی كۆمه‌ڵگا‌و خاڵیكردنه‌وه‌ی له هه‌ر پوتانسیه‌لێكی به‌ره‌نگاربونه‌وه ده‌كات ته‌نیا سیستمه سیاسیه‌كه‌ی نیه، به‌ڵكوو به‌شێك زۆر له ئۆپۆزیسیۆنه‌كه‌شیه‌تی كه رۆژگارێك له پێناو گۆڕانی گه‌وره‌ی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی هاتنه مه‌یدان، به‌ڵام ئه‌مرۆكه خۆیان بوون به تاسه‌ی هه‌ر جووڵه‌یه‌ك‌و ئه‌وه‌ی به خۆی ناكرێت پێی وایه به خه‌ڵكیش ناكرێت.
ئه‌م تابلۆیه ئه‌م كاته كۆمێدی تر خۆی پیشان ده‌دات كه ئه‌م عه‌قلیه‌ته ئه‌وه‌ی بۆ كوردی رۆژهه‌لات به ره‌وا نازانی له جوره‌كانی خه‌بات‌و جوله‌ی شه‌قام، بۆ كوردی به‌شه‌كانی تر به ره‌وای ده‌زانی‌و هه‌نده‌ی به سه‌ر رۆژهه‌لات ده‌گورێنی كه دانیشن هیچیان پی ناكریت، به قه‌د ئه‌وه‌ش هانی باكور ده‌دات بۆ به‌شداری له هه‌لبژاردنه‌كان‌و چه‌پله بۆ داخوازی حیزبی بۆ باشوريش لی ده‌دات!
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین كه ناكارابوون‌و ناكاراكردنی ئۆپۆزیسیون له‌م دۆخه، ته‌فسیر بكرێ به ناكارایی كۆمه‌لگا‌و پیمان وابێت كۆمه‌لگاش له سڕبوونی ئۆپۆزیسیون هیچی پی ناكرێت، له بیرمان نه‌چی ئه‌مه ئه‌و كۆمه‌لگایه هه‌میشه پره له ناره‌زایی‌و هه‌ر جار ناجارێك وه‌ك خۆپیشاندانه‌كه‌ی مه‌هاباد ته‌عبیر له‌م ناره‌زایی بوونه‌ی ده‌كات.
ئه‌ركی ئۆپۆزیسیون له دۆخێكی ئاوادا ریبه‌ری‌و وه‌گه‌رخستنی ناره‌زاییه‌كان‌و جولاندنی كۆمه‌لگا‌و هوشیاركردنه‌وه‌یه‌تی كه نائۆمیدی گشتی لێ نه‌كه‌ویته‌وه‌و به‌ڵكوو ئۆمید به گۆرانی داهاتوویه‌كی باش نه‌هادینه بكات.
ده‌بێ ئاگادار بین ئۆپۆزیسیونی ته‌مبه‌ل‌و نائۆمیدهینه‌ر، كه سالانێكه ناچالاكبوونی خوی به پاساوی «پاراستنی باشور» ده‌شاریته‌وه، جارێكی تر به بیانوی توتالیته‌ر بوونی سیستمی سیاسی ئیران‌و گۆیا كه‌س هیچی پی ناكرێت، كۆمه‌لگا نه‌باته‌وه بۆ خه‌وێكی هه‌میشه‌یی‌و له نیوان سیسته‌می كۆماری ئیسلامی‌و ئۆپۆزیسیونه‌كه‌ی، زیندوو هیشتنه‌وه‌ی كۆمه‌لگا‌و گرتنه به‌ری كوی ره‌هه‌نده‌كانی خه‌بات ببی به‌پرسێكی هه‌مه لایه‌نه بۆ هه‌مووان له پیناو هیشتنه‌وه‌ی كۆمه‌لگایه‌كی چالاك.
لە ژماره ٦٦٠ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه