کەم چاودێری سیاسی هەیە پێی وانەبێ کە هیچ وڵاتێک وەک ئێران قەیران بەرۆکی نەگرتووە. ڕێژیمێک کە لە هاوکێشە سیاسییەکاندا کێشمەکێشمی زۆری لەگەڵ کۆمەڵگەی جیهانی هەیە و لەنێوخۆی وڵاتیشدا ڕەوایی نییە. قەیرانە ئابوورییەکان لە سۆنگەی سیاسەتەکانی ئەم ڕێژیمەوە بڕستیان لە خەڵک و کۆمەڵگە بڕیوە و ئەوەش وای کردووە خەڵک پتر لە جاران مان بگرن و بۆ ناڕەزایەتیدەربڕین بێنە سەرشەقام. ئێران بەرەو کوێ دەڕوا؟ خەڵک لە کوێی گۆڕانکارییەکانی بەردەم ئێران‌دا وەستاون؟ ئەم مژارەمان لەگەڵ ناسر باباخانی، چاودێری سیاسی تاوتوێ کردووە.
زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن ئێران به هۆی فشاری سیاسیی ده‌ره‌کی و قه‌یرانی ئابووری و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له نێوخۆ، له به‌رده‌م گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی دایه، ئایا فشاره ده‌ره‌کییه‌کان ده‌توانن یه‌کلاکه‌ره‌وه بن؟
ڕه‌نگه له نێو خودی ئه‌م پرسیاره‌دا وڵامهكهشیمان ده‌ست كه‌وێ. به دروستی باست له دوو هۆكاری ده‌ره‌كی و ژووره‌كی كردووه كه هه‌ر دوو هۆكار زیاتر په‌یوه‌ستن به لایه‌نی ئابوورییه‌وه. واته گوشار و گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك گوشاری ده‌ره‌كی (Maximum Economic Pressure)و داڕمانی دۆخی ئابووری نێوخۆ وه‌ك هۆكاری ژووره‌كی. به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێ ئه‌م پرسیاره بێنینه گۆڕێ كه به‌ڕاستی ئه‌م دوو هۆكاره ئه‌وه‌نده‌یان توانایی هه‌یه كه به ته‌عبیری جه‌نابت ببنه هۆی گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی له ئێران‌دا؟ یان ده‌بێ هه‌ندێ هۆكاری تریش ئه‌م دوو هۆكاره‌ی سه‌ره‌وه كاوێر بكه‌ن، وه‌ك جووڵه سیاسی و بزووتنه‌وه مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له نێوخۆی ئێران‌دا.
به باوه‌ڕی من پرسێكی گرینگتر له‌م هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش له‌گۆڕێ دایه، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه كه، ئه‌م هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی به‌رده‌وامیی كۆماری ئیسلامی وه‌ك خاڵی به‌هێزی ئه‌م حكوومه‌ته، ده‌بێ ئاوڕیان لێ بدرێته‌وه. واته ڕاسته ئه‌م دوو هۆكاره‌ی سه‌ره‌وه له ڕاستای نه‌مانی كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌ور ده‌گێڕن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروستمان هه‌بێ بۆ هاوكێشه‌كه، ده‌بێ باس له هۆكاره دیار و نادیاره‌كانی مانه‌وه‌ی ئه‌م ڕێژیمه‌ش بكه‌ین. دیاره مه‌به‌ستم له هۆكاری دیار ڕێك ئه‌و شتانه‌یه كه له‌به‌ر چاومانن و ده‌یانبینین كه ده‌كرێ وه‌ك لایه‌نی ڕه‌ق ئامێری (بۆ وێنه توندوتیژی) ناوزه‌دیان بكه‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێ بكه‌م هه‌ندێ هۆكاری نادیار، به‌ڵام یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن بۆ مانه‌وه‌ی ڕێژیم كه ده‌كرێ وه‌ك لایه‌نی نه‌رم ئامێری له قالبی پارادایمه تایبه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی پێناسه‌یان بكه‌ین.
وەک چی؟
كۆماری ئیسلامیی ئێران به تایبه‌تی له‌پاش مردنی خومه‌ینی، سیاسه‌ته‌كانی له سیاسه‌تێكی ڕووتی كوشتنی دژبه‌ر و كپكردنی ده‌نگی جیاواز، به‌ره‌و كۆنتڕۆڵێكی نابه‌رهه‌ستی ڕه‌وانی كۆمه‌ڵگەی ئێران برد (هه‌رچه‌ند سیاسه‌ته ڕووتهكهشی وه‌لا نه‌نا). سیاسه‌تی كۆنتڕۆڵی ڕه‌وانی كۆمهڵگەشی به كهلكوهرگرتنی كه‌ره‌سه‌یی له ئایینزای شیعه له نێوخۆدا به‌ڕێوه‌برد و دواتر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش ڕێك ئه‌م كاره‌ی كرد به نیسبه‌ت سووریە و عێراق و یه‌مه‌ن و لوبنانه‌وه… كه لە جوغرافیای هیلالی شیعی ھەڵکەوتوون.
ئه‌مه‌ی چۆن كرد؟ كۆماری ئیسلامی به خوێندنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو ئایدۆلۆژیك و ئاكامخوازانه له ئایینزای شیعه، ده‌كرێ بڵێین شیعه‌گه‌ریی سیاسی برده نێو هه‌موو كه‌لێن و قوژبنی ژیانی تاك و كۆمه‌ڵی ئێرانه‌وه و به ئاوڕدانه‌وه له هه‌ستی ئایینزایی خه‌ڵك و عاتفه‌ی مه‌زهه‌بیی ئه‌وان، دووانه‌یه‌كی ساز كرد به ناوی «حوسێن – یه‌زید» كه له هه‌موو قه‌یرانێكی نێوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بوو به به‌شێكی گرینگی قوتار بوون له دۆخی قه‌یران.
له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێڕاقدا، سه‌دام ده‌بێته سه‌دام یه‌زیدی كافر و له كێشمه‌كێشمی نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا بووش و ئۆباما و تڕا‌مپ ده‌بن به یه‌زید و ته‌نانه‌ت له‌م دواییانه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی كۆماری ئیسلامی‌دا، محه‌ممه‌د بێن سه‌لمان ده‌بێته یه‌زید و له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا ڕێبه‌ریی وڵات، _به دیاری خامنه‌یی_ده‌وری حوسێنی مه‌زلووم ده‌گێڕێ و له‌م نێوه‌دا له بۆنه ئایینییه‌كان و له‌خۆدان و قوڕپێوانهكاندا، «هیات»ه‌كانی شیعه به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك و به‌رنامه‌داڕێژراو ئه‌ركی سه‌رشانیانه سیمای حوسێنی كوڕی عه‌لی له ڕوخساری خامنه‌ییدا پێشانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ڕه‌شۆكی ئێران بده‌ن. دیاره سێناریۆی دووانه‌ی «حوسێن – یه‌زید» مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامی وه‌ك میراتگری حكوومه‌تی عه‌لی، ئیمامی یه‌كه‌می شیعه‌كان و شۆڕشی حوسێنی كوڕی به خه‌ڵكی ئێران و جوغرافیای هیلالی شیعی بناسێنن، وه‌ك باسم كرد ئه‌م ئه‌ركه به ته‌واوی له ئه‌ستۆی «هیأت»ه‌كان و «مداح»ه‌كان دایە كه به ته‌واوی به شێوه‌یه‌كی سیاسی ئه‌م مه‌به‌سته به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن.
بێگومان له‌م نێوه‌دا ده‌سه‌ڵات به سازكردنی سێناریۆی جۆراوجۆر وه‌ك سازكردنی كه‌شێك بۆ ڕه‌خنه‌ی توند، ته‌نانه‌ت به قه‌ولی خۆیان به‌زاندنی هێڵی سووور و هێرش بۆ چه‌ند به‌رپرسێكی پله‌باڵای حكوومه‌ت به جۆرێ «تخلیه روانی» كۆمهڵگەشیان له‌به‌رچاوه و ئه‌م چه‌شنه كارانه‌ش له ڕێگه‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی، ئیمامانی جومعه و ناوه‌نده‌كانی تری به‌ناو خێرخوازی و… ده‌كه‌ن به‌ڵام كۆتاجار هه‌موویان به شێوه‌یه‌كی هاوته‌ریب یاریده‌ده‌ری سێناریۆی «حوسێن – یه‌زید»ن. بێ هیچ شك و گومانێكیش له ساتوسه‌ودا له‌گه‌ڵ ڕیفۆرمخوازه‌كان و مامەڵه له‌گه‌ڵ باندی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیش خافڵ نابن!
له ڕاستیدا به درێژایی مێژوو، ئه‌م چه‌مكه واته دوانه‌ی «حوسێن – یه‌زید» كه‌ره‌سه‌ی به‌رده‌ستی ئاخوندی شیعه بووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگەدا مه‌به‌سته‌كانی خۆی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ، ته‌نانه‌ت تۆ كه سه‌یری حكوومه‌تی به‌ناو سێكۆلاری په‌هله‌وی ده‌كه‌ی بۆت ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌م چه‌مكه به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر له‌نێو كۆمه‌ڵگەدا له‌بڕه‌ودا بووه. كه سه‌یری سینه‌مای به‌ر له شۆڕشی گه‌لانی ئێران ده‌كه‌ی و شه‌نوكه‌وی «فیلم فارسی» ده‌كه‌ی بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كه له‌م سینه‌مایه‌دا كه به‌ڕواڵه‌ت ڕه‌قس و سه‌مای ژنی ڕووت و عاره‌ق خواردنه‌وه دوو تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌كی فیلمه‌كانن، به‌ڵام دیسان دووانه‌ی «حوسێن_ یه‌زید» به زه‌قی خۆی ده‌رده‌خا و، كاره‌كتێری سه‌ره‌كی فیلم له ڕواڵه‌تی لاتێكدا به ده‌روونی ئاخوندێك ده‌ئاخڤێ. بۆیه ده‌كرێ فیلمی فارسی به جۆرێ وه‌ك یه‌كێ له كاتالیزۆرهكانی شۆڕشی ئێرانیش له قه‌ڵه‌م بده‌ین.
خاڵێكی تر كه دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئایینزای شیعه، چه‌مكێكه به ناوی «تقیه». شیعه پێی وایه له كاتی گوشاردا ده‌توانێ ته‌نانه‌ت حاشا له موسڵمان بوونی خۆشی بكا! بۆیه دێنێ ئه‌م چه‌مكه ده‌كاته چه‌كێك بۆ پاساوی هه‌ر چه‌شنه فێعلێك كه تا دوێنێ حه‌رام بوو، بۆ ئه‌مه‌ش ڕه‌نگ و بۆنێكی ئه‌ورووپی پێ ده‌به‌خشێ. بۆ وێنه له شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران‌دا خومه‌ینی باس له «جامی ژار» ده‌كا و خامنه‌یی به هۆی گوشاره‌كانی ئه‌مریكا باس له «نرمش قهرمانانه» ده‌كا، ئه‌مانه هه‌مووی پاشگه‌زبوونه‌وه له قسه و كرداره‌كانی ڕابردوویانه! دوور نه‌ڕۆین ٣٠ی جۆزه‌ردانی ڕابردوو خامنه‌یی به توندی به دژی كۆنڤانسیۆنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌ڵوێست ده‌گرێ به‌تایبه‌تی FATF، كه‌چی كاتێ ده‌بینێ شه‌پكه تونده، پاش سێ مانگ ڕێگه ده‌دا كه پارله‌مانی كۆماری ئیسلامی، په‌یوه‌ست بوونی ئێران به‌م كۆنڤانسیۆنه په‌سند بكا!
کەم نین ئەو دەنگانەی باس لە سازانی ئێران و ئەمریکا دەکەن. چه‌نده پێت وایه ئیمکانی سازان له‌نێوان دوولایه‌ندا هه‌یه و ئایا به سازانی ژێربه‌ژێری ئێران و ئه‌مریکا کۆماری ئیسلامی له‌و قۆرته‌ش ڕزگاری ده‌بێ؟
پێم خۆشه بۆ وڵامی ئه‌م پرسیاره چه‌ند ڕسته‌یه‌كی مایكێل واڵزێر، مامۆستای فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی له ئه‌مریكا – هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی به توندی پشتگیریی له كورده‌كانی سووریە كرد به دژی ئه‌ردۆغان – به قه‌رز وه‌رگرم. واڵزێر ده‌ڵێ:
«ڕه‌نگه هه‌موو شت بۆ من سه‌رسوڕهێنه‌ر بێ. ئێمه‌ی مامۆستای زانكۆ و بیردۆز، تێگه‌یشتنمان به نیسبه‌ت جیهانه‌وه، ته‌واو نییه. ئه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به یه‌كیەتیی سۆڤییه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌كرد پێشبینیی ڕووخانی ئه‌م وڵاته‌یان نه‌ده‌كرد، ئه‌وانه‌ی سه‌رقاڵی جیهانی عه‌ره‌ب بوون چاوه‌ڕوانی به‌هاری عه‌ره‌بیان نه‌ده‌كرد و ته‌نانه‌ت چاوه‌ڕوانیی شكستی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد. من و هاوكارانیشم له‌گه‌ڵ دیارده‌ی دۆناڵد تڕا‌مپ خافڵگیر بووین. ئەمن وا بیر ده‌كه‌مه‌وه كۆی ئه‌مانه هێماگه‌لێكی هیوابه‌خشن كه سیاسه‌ت ئێستاش ئه‌و شوێنه‌یه كه ده‌كرێ ئێمه له‌وێ خافڵگیر بین، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ له‌م خافڵگیرییانه زۆر مه‌ترسیدارن.»
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م قسانه ده‌مه‌وێ بڵێم به‌ڕاستی زه‌حمه‌ته پێشبینیكردن، به‌تایبه‌تی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی زۆر زه‌حمه‌ته. تۆ سه‌یری مێژووی چل ساڵی ڕابردوو بكه بزانه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته چه‌نده دوچاری پارادۆكس بوون له قسه و له كرده‌وه‌كانیاندا، لێره قسه‌یه‌ك له‌وێ قسه‌یه‌ك. پابه‌ندی به هیچ بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقی و عورفی له قسه‌كانیاندا به‌دی ناكه‌ی، ڕێبه‌ری ئه‌م وڵاته ده‌یگوت ئه‌گه‌ر بێتوو شه‌ڕ (شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران) بیست ساڵیش درێژه‌ی هه‌بێ ئێمه هه‌ر ڕاوه‌ستاوین كه‌چی دواجار دیتمان وا نه‌بوو. وه‌ك پێشتر باسم كرد كولتووری شیعی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا هه‌ندێ ته‌ڵه‌كه‌ی ده‌رباز بوونی بۆ ڕه‌چاو كردوون كه ڕۆژێ ده‌بێته «جام زهر»ی خومه‌ینی و هه‌ندێ جار ده‌بێته «نرمش قهرمانانه»ی خامنه‌یی. ئه‌م سیستمه بۆ قوتار بوون له‌م دۆخه به باوه‌ڕی من دیسان مل ڕاده‌كێشێ بۆ ویسته‌كانی ئه‌مریكا، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن نێوخۆش به‌م قه‌ناعه‌ته بگه‌یه‌نن ڕه‌نگه له هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ك نه‌جاتی ئیسلام و ڕزگاریی خه‌ڵك له گوشاره‌كان بخه‌نه نێو زاروزمانانهوه، بۆیه پێم سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر ئه‌م سازانه ژێربه‌ژێره به‌م شێوازه‌ی باسم لێوه‌كرد له‌سه‌ر پرسی ناوكیی ئێران سه‌ربگرێ. به‌ڵام وه‌ك ده‌زانن كۆماری ئیسلامی كۆمه‌ڵێ كێشه‌ی تری هه‌یه وه‌ك: پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، مووشەكە بالستیكەكانی، پشتگیری لە تیرۆریزم، هەڕەشە لە ئیسرائیل، سازكردنی پشتێنەی ئەمنی واتە هیلالی شیعی و دەستێوەردان لە كاروباری نێوخۆی وڵاتانی دراوسێ و… بۆیه به لای منه‌وه دۆسیه‌ی كۆماری ئیسلامی دۆسییه‌یه‌كی ههمیشهكراوهیه.
ئەدی خه‌ڵک و هێزی جەماوەر له‌و نێوه‌دا چ ده‌ورێک ده‌بینن؟ خەڵک له کوێی هاوکێشه‌که‌دان؟
پرسیاری چاكه. له ڕاستیدا خه‌ڵك چه‌ق و ناوه‌ندی هاوكێشه‌كه‌ن. چۆن؟ ئه‌وه‌ی تا ئێستا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێ وه‌ك باسم لێوه كرد، هیوادارییهكی كه‌م وێنه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گوشاره‌كانی ده‌ره‌وه به‌دیاری گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا ،كۆماری ئیسلامی به چۆكدا بێنێ، به‌ڵام وه‌ك باسم كرد سیاسه‌ت ئه‌مرێكی قه‌تعی نییه، زۆر جاران دیومانه چاوه‌ڕوانیی ئێمه بۆ پێشهاتێكی سیاسی له سه‌داسه‌د جیاواز و دژوار بووه، بۆیه سه‌یر نییه كه له دواڕۆژدا ئه‌م هیوایه ببێته بڵقی سه‌ر ئاو، كه‌وا بوو پلانی جێگره‌وه چییه؟ پلانی B چییه؟ به ڕای من له‌م دۆخه‌دا، ته‌نانه‌ت پێشتریش، خه‌ڵك و سه‌رجه‌م گه‌لانی ئێران ته‌نیا ڕێكاری ڕزگاركردنی ئه‌م وڵاته‌ن له‌م زەلكاوه بۆیه پلانی A و B و C و… هه‌ر خودی خه‌ڵكن.
با به‌رهه‌ستتر بدوێم. له دێسامبری ڕابردووه تا ئێستا زۆر هاوكێشه‌ی له نێوخۆدا ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هات، كه به باوه‌ڕی من گرینگ‌ترینیان گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌قام بوو بۆ خه‌ڵك. خه‌ڵك له هه‌موو دنیادا خاوه‌نی شه‌قامن، شه‌قام گه‌وره‌ترین هێزه به‌رامبه‌ر به چواردیوارییهك كه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان خۆیانی تێدا حه‌شار ده‌ده‌ن. كه‌وابوو له‌مه‌و به‌دوا ئیتر ترسه‌كه ڕژاوه و شه‌قام هی خه‌ڵكه و هه‌ر كات مه‌یلیان له‌سه‌ر بێ و ئیراده بكه‌ن ده‌توانن بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئه‌مه ڕێك ئه‌و دیارده‌یه بوو كه چل ساڵه كۆماری ئیسلامی به ته‌واوی توانایه‌وه حه‌ولی بۆ ده‌دا نه‌یه‌ته دی و نه‌بێته ئه‌مری واقیع، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له هیچ چه‌شنه سه‌ركوت و
زیندان و گرتن و كوشتنێكیش درێغی نه‌كرد.
با نموونه‌یه‌ك باس بكه‌ین، خه‌ڵكی كوردستان له پاش مووشه‌كبارانه‌كه‌ی قه‌ڵای حیزبی دێموكراتی كوردستان و له سێداره‌دانی سێ گه‌نجی كورد، له ڕۆژی ٢١ی خه‌رمانان به مانگرتن و له‌ماڵ نه‌هاتنه‌ده‌ر و ئه‌مجاره‌یان چۆڵكردنی شه‌قام له قاڵبی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا (كه ئه‌مه‌ش جۆرێ ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكه به سه‌ر شه‌قامدا) ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی كش و مات ده‌كا و پلان و پیلانه‌كانی پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه! بۆیه به ڕای من شه‌قام، به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چه‌مكێكی جیاوازه، بوونه‌وه‌رێكی زیندوو كه هه‌ندێ جار به قه‌ره‌باڵغی و هه‌ندێ جار به بێده‌نگی، ده‌وری خۆی ده‌گێڕێ و ئێستا بۆته چه‌كێكی به‌هێز به ده‌ست كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌وه.
بۆچوونێک هه‌یه که ده‌ڵێ خه‌ڵک ده‌یانه‌وێ بژین و نه‌مرن، سووریه و یه‌مه‌ن و عێڕاقیشیان بینیوه، ئه‌وه‌ش پۆئهنێکه به ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه. ئێوه له‌و باره‌وه ڕاتان چییه؟
به سووریهبوونی ئێران، ماوەیەکە له‌لایه‌ن ڕیفۆمخوازانی ئێرانه‌وه هاتۆته‌گۆڕێ. و له‌ڕاستیدا ئه‌مه جۆڕێ هۆشداری تێدایه بۆ به‌رده‌نگه‌كه‌ی (لێره‌دا خه‌ڵكی ئێران) كه ئه‌گه‌ر ئێران وه‌ك سووریەی لێ بێ له ئه‌گه‌ری شه‌ڕی نێوخۆیی‌دا، خوێن سه‌ران ده‌با و با «دۆخی هه‌نووكه‌یی» بپارێزین. ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك كار بۆ ئه‌مه ده‌كا، لابییهكانی كۆماری ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، مۆره‌كانی ڕێژیم له‌سه‌ر میدیا جۆربه‌جۆره‌كان به‌تایبه‌تی میدیا فارس زمانه‌كان و له‌نێوخۆش ڕیفۆرمخوازه‌كان كار بۆ ئه‌م پرسه ده‌كه‌ن.
ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی بێ ئه‌خلاقی تاقمێكه كه ده‌یانه‌وێ خه‌ڵكی ئێران له ژێر ئه‌م هه‌موو زه‌خت و گوشاره‌دا بمێننه‌وه، به‌ڵام با حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی له‌جێی خۆی چركه نه‌كا. باشه بۆ له‌بری به سووریه‌یی بوون باس له پارادایمێكی دێموكراتیكی ڕۆژئاوایی ناكه‌ن، بۆ وێنه ڕیفراندۆم و گشتپرسی، با بزانن خه‌ڵك پاش چل ساڵ به نیسبه‌ت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چۆن بیر ده‌كاته‌وه؟ ئه‌وان له‌بری ئه‌وه‌ی تۆپه‌كه بخه‌نه زه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه، خه‌ڵكی داماو و لێقه‌وماوی ئێران ده‌كه‌نه به‌رده‌نگ و داوایان لێ ده‌كه‌ن ده‌نگتان لێ ده‌رنه‌یه با كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام بێ. ئه‌و ته‌وژمه‌ی به هۆی گوشاره‌كانه‌وه خه‌ریكی ساز بوونه، پێم وانییه سێناریۆی له‌م جۆره، دادی كۆماری ئیسلامی بدا.
ئاستی به‌رگه‌گرتنی خه‌ڵک چه‌نده؟ ئایا حکوومه‌ت ده‌توانێ به سه‌ر هه‌موو قه‌یرانه‌کاندا زاڵ بێ؟ ئه‌و گهمهیانهی حکوومه‌ت ده‌یکا تا کوێ بڕ ده‌که‌ن؟
دیاره حكوومه‌ت نه‌یتوانیوه له ماوه‌ی چل ساڵی ڕابردوودا به سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا زاڵ بێ، به‌ڵكوو به‌رده‌وام حه‌ولی داوه ڕواڵه‌ت و ڕوخساری كێشه‌كان داپۆشێ و به‌دووی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان نه‌بووه. هەر لە سەرەتای دامەزرانی كۆماری ئیسلامییەوە تا ئێستا، ستراتیژیی سەرەكیی ئەم وڵاتە بۆ نێوخۆ و دەرەوە لەسەر بنەمای بەراوەژوو نیشاندانی واقعییەتەكانی كۆمەڵگەی خۆی بووە لەسەرجەم بوارەكاندا و بەجۆرێ حەوڵی داوە سیمای ڕاستەقینەی خۆی بشارێتەوە و بەپێچەوانەی حەقیقەتەكان خۆی بنوێنێ. بۆ ئەم مەبەستەش لەسەر بنەمایەكی پاڕانۆیدی بۆ شاردنەوەی ڕاستییەكان و بەلاڕێدابردنیان، لە زۆر تاكتیكی سەیروسەمەرە كەڵكی وەرگرتووە، بۆ وێنە ئەم دەستەواژانە بەردەوام لە گوتاری سیاسیی ئەو دەوڵەتەدا بەدی دەكرێن: پیلان، دوژمن، تەماح، سیخوڕی، نفووز، خیانەت، هەڕەشەی دەرەكی، دەستی پشت پەردە و… ئەم پاڕانۆیدەش دواجار بووەتە هۆی ئەوەی كە بە یەكجاری بەر بە پلۆرالیسمی سیاسی لەم وڵاتەدا بگیرێ.
ئاماری ناوەنده لێكۆڵینەوەییه باوەڕپێكراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان گوزارە لە دۆخی كارەساتباری ئێران دەكەن، بەڵام لە ڕاگەیاندن و میدیاكانی كۆماری ئیسلامی‌دا باس ناكرێن. دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە بە دانی داتای هەڵە بە خەڵك حەولی ئەوەیان دەدا كە ئێران وەك بەهەشتی مەوعوود نیشان بدەن، به‌ڵا ئیتر ئه‌م كایانه دادیان نادا، زگ به نان تێر ده‌بێ نه‌ك به قسه! بۆیه به بۆچوونی من وه‌ك باسم كرد دواجار خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتوون كه هاوكێشه‌كه ده‌گۆڕن، كێرد گهیوهتە ئێسقان.
ئێران ئەو وڵاتە نییە كە خۆی باسی خۆی دەكا، ئێران لە هەموو بوارەكاندا تووشی داڕمان و هەرەسهێنان بووە و هیچ وڵاتێك لە دنیادا بێگومان شك نابەی كە وەك ئێران قەیرانی نێوخۆیی، ناوچەیی و نێونەتەوەیی بەرۆكی گرتبێ، ئێران ئەو دارەیە كە لە نێوخۆی‌دا كرمۆڵ بووە و هاكا ئەمڕۆ و هاكا سبەی كەوتە عەرز.
هه‌ست ناکه‌ن ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له کوردستان جۆرێکی دیکه‌ن؟ له پاشترن. بێدهنگترن. ئایا ئه‌مه هۆکارێکی تایبه‌تیی هه‌یه؟
ڕاسته… له جه‌وهه‌ری خۆیاندا ناڕه‌زایه‌تییه‌كان لە کوردستان جیاوازییان هه‌یه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی خه‌ڵكی ناوه‌ندی ئێران و شاره گه‌وره فارس نشینه‌كان. به‌ڵام له‌باری ویسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تری ئێرانی وه‌ك عه‌ره‌ب و به‌لووچ و ئازه‌ری خاڵی هاوبه‌شمان وه‌ك پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه، هه‌رچه‌ند له‌م باره‌شه‌وه ئێمه وه‌ك كورد به حوكمی مێژوویه‌كی كۆنتر و بوونی ڕێكخراوه‌ی سیاسی له نیزیك به سه‌د ساڵی ڕابردوودا، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش جیاوازین، من ئه‌و جیاوازییه وه‌ك چه‌مكی «وشیاری نه‌ته‌وه‌یی» سه‌یر ده‌كه‌م، كه به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تر بۆ پێكگرتن نابێ!
نا، ڕێك به‌پێچه‌وانه‌وه، تۆ له كوێی ئێرانت دیوه، مانگرتنی سه‌راسه‌ریی وه‌ك ٢١ی خەرمانان به‌ڕێوه‌بچێ؟ ته‌نانه‌ت كوردستان ده‌كرێ وه‌ك پێشه‌نگی خه‌باتی مه‌ده‌نی سه‌یر بكرێ، هه‌ر له پاش مانگرتنه سهراسهرییهكهی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌ڵكی شاره‌كانی تری ئێران له ١٦ی ڕه‌زبه‌ر دووكان و بازاڕیان داخست.
خۆتان پێتان وایه ئێستاش سه‌ره‌کیترین پرسی خه‌ڵک له کوردستان شوناسخوازی بێ؟
بێگومان پرسی كورد هه‌رچه‌ند ڕه‌نگه له هه‌ندێ شوێن له‌گه‌ڵ ویست و داخوازیی خه‌ڵكی ئێران وێكچوونی هه‌بێ به‌تایبه‌تی له‌باری مافه شارۆمهندییهكان و باری گوزه‌رانی ژیان و ئابوورییه‌وه، به‌ڵام پرسی كورد، پرسێكی شوناسخوازانه‌یه. ئه‌و تێڕوانینه‌ش كه ویست و پرسی كورد تا ئاستی كۆمه‌ڵێ داخوازی ئابووری داده‌به‌زێنێ، گیرۆده و ئه‌سیری ماوه‌یه‌كی سنووردار بووه. واته ڕاسته كوردیش وه‌ك خه‌ڵكی تر له ژێر زه‌خت و گوشاری ئابووری دایه، به‌ڵام مێژووی گه‌لی كورد و مێژووی خه‌باتی ئه‌م گه‌له به‌تایبه‌تی له سه‌د ساڵی ڕابردوودا، نیشانی داوه كه پرسی كورد پرسێكی سیاسی بووه و ته‌نانه‌ت پرسێكی فه‌لسه‌فیی گرێدراوی بوون و نه‌بوون و خه‌بات به دژی حاشاكردن له‌م گه‌له.
با به نموونه‌یه‌ك باسه‌كه‌م به‌رهه‌ستتر و ئیمڕۆیی تر بكه‌م، تۆ كچێكی كوردی پێشمه‌رگه‌ی، وایه؟ ئایا ویسته‌كانی تۆ له‌گه‌ڵ بۆ وێنه ژنێكی فارس یه‌كه؟
بۆ وێنه ژنی ئێرانی دێنێ به هه‌موو هێز و توانای خۆی پڕۆژه‌ی چوارشه‌ممه‌ی سپی وه‌ڕێ ده‌خا – له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ ئه‌م حهرهكهتهیان – به‌ڵام تۆ گیانت له‌سه‌ر به‌ری ده‌ستت داناوه و ئه‌ویش لێچكهیهكی سپی به قوڵهدارێكهوه كردووه، بۆیه من لام وایه ویسته‌كان جیاوازن، مێژوو وا ده‌ڵێ!
ئه‌گه‌ر گۆڕانکارییه‌کان به‌لای به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی گرژ، یان سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ریدا بشکێته‌وه، کوردستان به‌پێی پاشخانی خه‌باتی مافخوازانه و هه‌روه‌ها سروشتی ویست و داواکانی له چ پێگهیەکدا جێ ده‌گرێ؟
دیاره كورد به نیسبه‌ت نه‌ته‌وه‌كانی تر و ڕێكخراهكانی تری ئێرانی خاوه‌نی مێژوویه‌كی له‌مێژینه‌تر و له‌باری ئۆرگانیزاسیۆنیشهوه زۆر له پێشتره. به‌ڵام ئه‌وه به ته‌نیا كیفایه‌ت ده‌كا؟ له مه‌یدانی پراكتیك و كرده‌وه‌دا كورد له كوێ ڕاوه‌ستاوه؟ ئایا خاوه‌نی گوتارێكی دیاریكراوه به‌رامبه‌ر به «ئه‌وی تر»؟ ئایا به‌ره‌یه‌ك ده‌بینی؟ ئه‌م حه‌وله تاكوته‌را و پەڕش و بڵاوانەی حیزب و لایه‌نه‌كان تا كوێ بڕ ده‌كا؟ زۆر جاران بیستوومانه زلهێزێكی وه‌ك ئه‌مریكا به كوردی پهراكهندهی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ڵێ: به یه‌ك ڕوانگه و یه‌ك به‌ره وه‌رنه پێش. كاره‌ساته‌كه له‌وه‌دایه لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیش هه‌ر وامان پێ ده‌ڵێ و بانگهێشتنی كورد ده‌كا بۆ یه‌كڕیزی! وه‌ك خۆم گه‌شبین نیم، لانیكه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای حیزبه‌كان تێیدان!
پێتان وایه له‌لایه‌ن بژارده‌کانی کۆمه‌ڵگه، له لایه‌ن حیزب و ڕێکخراوه‌کانه‌وه ئاماده‌کاریی پێویست بۆ ئه‌م قۆناغه کرابێ؟
نا، به هیچ كلۆجێك. چون له ڕاستیدا «كه‌لێن»مان زۆره، كه‌لێن به‌مانا كۆمەڵناسییهكهی. وه‌ك: كەلێنە چینایەتییەكان، كەلێنە حیزبییەكان، كەلێنە ئایینی و مەزهەبییەكان، كەلێنە جێندەرییەكان، كەلێنە جیلییەكان و… كۆی ئەم كەلێنانە دواجار لەسەر ڕەفتاری سیاسیی كۆمەڵگە شوێندانەر دەبن و كەلێنە سیاسییەكان بەرفراوانتر دەكەن و دەبنە ڕێگر لەبەردەم سازبوونی گوتارێكی هاوبەش.
ئەم كەلێنانە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە ساتەوەختی ئێستادا زیاتر لە هەموو كاتێك بەدی دەكرێن تەنانەت زۆر جاران دەگاتە ئاستی ڕووبەڕووبوونەوەیەكی مەترسیدار بۆ داهاتوو. بۆیە دەبێ میكانیزمگەلێك بدۆزرێتەوە بۆ پڕكردنەوەی ئەم كەلێنانە، ڕەنگە بۆ ئەم مەبەستەش وه‌ك خۆشت باست كرد ڕێنیشاندەری بژاردەكانی كۆمەڵگە (Elite-directing) باشترین میكانیزم بێ لەم زرووفە زەمەنییەدا.
بژاردەكان وەك «كارگێڕانی گۆڕان» پێناسە دەكرێن كە توانایەكی شوێندانەریان هەیە بۆ ئەوەی ڕووداوەكان بۆ لایەكی تایبەت و دیاریكراو بەرن یان تەنانەت بەر بە ڕوودانی پێشهاتێك بگرن، دیارە مەرج نییە ئەم بژاردانە تەنیا و تەنیا سەركردەی سیاسیی حیزبێك بن، ڕێك بە پێچەوانەوە بەپێی بارودۆخی ڕۆژهەڵات ئەوە نووسەران، هونەرمەندان، چالاكڤانانی مەدەنی، ڕۆژنامەوانان و ئەدیبانن كە دەتوانن كەلێنەكان پڕبكەنەوە و هاوتەریبییەكی سیاسی بۆ سازدانی گوتارێكی هاوبەش سازدەن.
كێشەیەك كە لێرەدا خۆی دەردەخا، ئەوەیە كە خودی بژاردەكان لە نێوخۆ و لە دەرەوەی سنوورەكانی رۆژهەڵات كەلێنێكی مەعریفەیی و ئانتۆلۆژیكیان هەیە، «شێوەڕوانین»یان بۆ پرسەكان لێك دوورە و ڕەنگە ئەمە گەورەترین مەترسی بێ بۆ سەر دۆخی سیاسی و كۆمەڵایەتی. كەوابوو بۆ پڕكردنەوەی كەلێنی نێوخۆ و دەرەوە وەك یەكەم هەنگاو پێویستە ڕەخنەیەكی نێوگوتاری لە هەردوولا ساز بێ، خەسارناسی بكرێ، خاڵە هاوبەش و جیاوازەكان دەستنیشان بكرێن و دواجار ئەم دوو هێڵە لە دۆخی هاوتەریبی بێنەدەر و لە پنتێكڕا یەكبگرنەوە و ئەم پنتە ببێتە سەرەتای خاڵگۆڕانێك بۆ پڕكردنەوەی ئەم كەلێنانەی باسمان لێوەكردن.
کورد ئه‌زموونی ڕووداوه‌کانی دوای شۆڕشی 57ی هه‌یه، پێتان وانییه سووڕێکی باتڵی دیکه چاوه‌ڕوانیی کورد ده‌کا؟
من له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشداوهرییهدا نیم، ڕاسته لێكدابڕان و لێكترازاویی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و نه‌بوونی گوتارێكی هاوبه‌ش خه‌سارێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێ هێزی سه‌ره‌كی كورد، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه له نێوخۆ. به‌خۆشییه‌وه خه‌ڵكی ئێمه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له حیزبه‌كانمان و له كوردی دیاسپۆرا، به‌رپرسانه‌تر و ڕه‌نگه زۆر جار وردبینانه‌تر هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
بۆیه ڕۆژهه‌ڵات بۆخۆی، به دوور له غه‌ڵبه‌غه‌ڵب و زه‌نازه‌نا و په‌رته‌وازه‌یی حیزبه‌كان، خه‌ریكی ته‌قه‌ڵ و دروومانی ناسیۆنالیزم و پێكه‌وه‌لكاندنی ئه‌م چه‌مكه‌یه له نێوخۆ و له پارچه‌كانی دیکه‌ش.
مه‌به‌ستم له پێكه‌وه‌لكاوی ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر سه‌یری بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ی له ڕوانگه‌یه‌كی خه‌سارناسانه‌وه، وه‌ك پێشتر باسم كرد ده‌بینین به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ گرفتێك به‌ناوی «كه‌لێن» بهرەوڕوو بووه كه دایمه له‌مپه‌ر بووه له‌سه‌ر ڕێی پێكه‌وه‌لكاویی ناسیۆنالیزمی. به‌ڵام وێده‌چێ هه‌م حزووری خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و هه‌م چۆڵكردنی شه‌قامه‌كان، خه‌ریكه كه‌لێنه جۆربه‌جۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات داپۆشێ و، له‌ڕاستیدا ئه‌و پێكهوهلكاوییه ناسیۆنالیزمییه‌ی باسم لێوه كرد، زۆر به ڕاشكاوی له‌م ساته‌وه‌خته‌ی ئێستادا هه‌ستی پێده‌كرێ، هه‌م به ڕه‌هه‌نده نێوخۆییهكهیدا، هه‌م له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارچه‌كانی دیکه‌ی کوردستانیش. ئیزن بده با باسه‌كه بكه‌ینه‌وه:
سه‌باره‌ت به ڕه‌هه‌نده نێوخۆییه‌كه، ڕه‌نگه باس له دوایین نموونه‌كان بتوانێ به‌رچاوڕوونییه‌كی زیاترمان بداتێ:
یه‌كه‌م: هه‌ره‌وه‌زی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌ی كرماشان و خوێندنه‌وه‌ی وردی ئه‌م هه‌ره‌وه‌زه و لێكدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م دال و نیشانه‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، ده‌رخه‌ری ئه‌م ڕاستییه‌ن كه باكووری ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵات وه‌ك دوو جه‌مسه‌ری كوردی سوننه‌مه‌زه‌ب و كوردی شیعه‌مه‌زه‌ب و یارسان لێك گرێ دراون، ئیراده‌ی گه‌ل له سه‌رووی خواستی ده‌سه‌ڵاتی حاكم به شێوه‌یه‌كی دژكرده‌وه‌یی، هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ تاك و كۆمه‌ڵی كوردهواری. به واتایه‌كی دی، ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی كه‌لوپه‌لی پێویستیان بۆ ناوچه بومهلهرزهلێدراوهكان ده‌گواسته‌وه، له‌گه‌ڵ بڕینی تاك به تاكی سنووری نێوان شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ڕاستیدا ته‌قه‌ڵ و دروومانی لێكترازانی مێژوویی شار و ناوچه‌كان بوو. ئه‌مه واته به ده‌روونی كردنه‌وه‌ی چه‌مكی نه‌ته‌وه‌خوازی له نێوخۆدا.
دووه‌م: نههاتنهدهرێی خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان له ڕۆژی 21ی خه‌رمانان جۆرێ له هاوپه‌یوه‌ندیی نێوان سێكوچكهکەی خه‌باتی سازكرد، هه‌شته‌گی #من_له‌ماڵ_نایه‌مه‌ده‌ر له سۆشیال میدیا هه‌موو كه‌لێن و قوژبنه‌كانی ته‌نی و له ماوه‌ی سێ چوار ڕۆژدا زه‌ینی نێوخۆی به‌ته‌واوی ئاماده كرد بۆ دژكرده‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاو! چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی نێوخۆ، بانگه‌وازی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له ژێر چه‌تری ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران و سه‌رئه‌نجام خواستی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و چالاكانی سیاسی له ده‌ره‌وه، به یه‌ك گوتار به‌ره‌نگاری مووشه‌كه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوونه‌وه. ئه‌وان به هه‌شته‌گ چوونه شه‌ڕی مووشه‌ك! لێره‌شدا واته له دنیای مه‌جازیدا، پێكه‌وه‌لكاویی ناسیۆنالیزمی به‌ڕوونی خۆی ده‌رده‌خا.
بۆیه من لاموایه دۆخی ئێستا له‌گه‌ڵ دۆخی چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زۆر جیاوازه، هه‌رچه‌ند هه‌ست به جۆرێ دڵه‌ڕاوكێش ده‌كه‌م. بۆیه ده‌بێ سێكوچه‌كه‌ی خه‌بات به‌یه‌كه‌وه به‌ر به مه‌ترسی هه‌ندێ ڕووداوی تاڵ بگرن كه به‌داخه‌وه له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران به‌رۆكیان گرتین.
ئه‌وه‌ی نه‌کراوه و ده‌بێ له ئێستادا بکرێ چین وه کێ ده‌بێ بیانکا؟
ڕه‌نگه به ته‌نیا خودی ئه‌م پرسیاره هه‌ڵگری وڵامێكی ئه‌وه‌نده تێروته‌سه‌ل بێ كه له چوارچێوه‌ی وتووێژێكی ڕۆژنامه‌ییدا نه‌گونجێ. به‌ڵام به كورتی و له ڕوانگه‌یه‌كی خه‌سارناسانه‌وه ده‌بێ بڵێم كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه، كۆمه‌ڵگەیه‌كی «پرسیاركوژه» و ده‌مێك ساڵه وشه‌ی «بۆ»ی بۆ گۆ ناكرێ! ئه‌و ده‌گمه‌ن كه‌سانه‌ی كه ئه‌م «بۆ»یه‌ش ده‌دركێنن، ده‌كه‌ونه به‌ر شاڵاوی هێرشی ناڕه‌وای عه‌قڵییه‌تی خێڵه‌كی و عه‌شیره‌یی كه خۆی پێی وایه سیستمه (له ڕاستیدا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه پێكهاتووه له كۆمه‌ڵێ خێڵ و عه‌شیره، به ڕواڵه‌تێكی مۆدێرن به‌ڵام به عه‌قڵییه‌تێكی سنوورداری به‌رژه‌وه‌ندیخواز. جا ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه بۆ خێڵ و تایفه‌ی خۆت بێ، بۆ حیزب و ڕێكخراوه‌ی خۆت بێ یان هه‌ر گرووپێكی بچووك وه‌ك پاژێكی كۆمه‌ڵگە. ئه‌م پاژانه‌ی كۆمه‌ڵگە مادام پێكهوهلكاوییان له‌نێودا ساز نه‌بێ نابن به نه‌ته‌وه).
[قۆناغی یه‌كه‌م: پێویستی ده‌رباز بوون و تێپه‌ڕین له قۆناغی خێڵه‌كی، به‌ره‌وه قۆناغی نه‌ته‌وه‌سازی]
ئه‌مه كاره‌ساتێكه كه ڕه‌نگه له ئێستادا كه‌متر هه‌ستی پێبكه‌ین، به‌ڵام له دواڕۆژدا ده‌بێته سه‌ره‌تای ساز بوونی كۆمه‌ڵگەیه‌كی داخراو. كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ئیتر «توانایی و داهێنان و ڕووحی ڕه‌خنه‌گرانه» به‌هه‌ند وه‌رناگرێ و به هه‌موو پێكهاته و سیستمهكانییهوه، ته‌نانه‌ت ئیزنی ده‌ربڕینی بیروڕای جیاوازیشت له قالبی ڕه‌خنه‌دا پێ نادا و زۆر جاران به پاساوی، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێی ڕه‌خنه نییه، حه‌ول ده‌دا ده‌مكوتت كا.
[قۆناغی دووه‌م: پێویستی سازدانی جه‌ره‌یانێكی ڕۆشنبیری ڕه‌خنه‌گری سه‌ربه‌خۆ]
واته ئیدی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، نه‌ك له چینی خاوه‌ن قابلییه‌ت و توانایی و داهێنان ناگه‌ڕێ، به‌ڵكوو پرسیاره‌كانیشیان ده‌كوژێ، نموونه‌ی مێژوویی زۆرن. له هه‌ر شوێنێ پرسیاریان كوشت له ڕاستیدا ڕووحی ڕه‌خنه‌گرانه‌یان كوشتووه و له دۆخێكی وه‌هادا به ته‌عبیری پۆپێر به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی داخراو ده‌چین و هێدی هێدی فاشیزم سه‌رهه‌ڵده‌دا!
[قۆناغی سێهه‌م: حه‌ول بۆ سازكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك ئازادی و دێموكراسی]
به گشتی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه كار زۆر به كه‌می كراوه، به‌تایبه‌تی حیزبه‌كان. هه‌م له ڕووی ڕێكخراوه‌ییه‌وه و هه‌م له ڕووی فكرییه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار تووشی پارادۆكس له سیاسه‌ته‌كانیاندا ده‌بن! هه‌ڵبه‌ت ڕووناكبیران و نووسهرانیشمانی لێ زیاد كه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌دیترێ ئه‌وه‌یه كه ئێمه وه‌ك كورد خاوه‌نی پلان و ستراتیژییه‌كی تۆكمه نین، ته‌نانه‌ت تاكتیكی كورتماوهشمان نییه.
ئایا كۆمه‌ڵگە و بزووتنه‌وه‌كه‌مان خه‌سارناسی كردووه؟ ئایا خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانمان ده‌سنیشان كردووه؟ ئایا ده‌زانین هه‌ڕه‌شه و ده‌رفه‌ته‌كان چین؟ چه‌ند ئاگاداری دۆخی ناوخۆین و كه‌لێنه‌كان چۆناوچۆن پێناسه ده‌كه‌ین؟ ئایا حه‌ولی سازدانی گوتارێكی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی دراوه؟
به‌بێ پاشخانێكی فكری و تیۆریك له مه‌یدانی پراكتیك و كرده‌وه‌دا تووشی هه‌ڵه‌ی كوشنده ده‌بین بۆیه به‌بێ نوێژه‌ن كردنه‌وه‌ی لایه‌نی فكری و لایه‌نی ڕێكخراوه‌یی سێكوچكه‌ی خه‌بات، هه‌رچی بكرێ خولانه‌وه له بازنه دایه!
***