• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

موستەندی٣٦٠ دەرەجە‌ و چەند قسەیەک

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/10/08
جۆری بابەت: سیاسی

لە کاتێکدا ڕێبەریی حیزبی دێموکرات ڕۆژی ١٧ی خەرمانان لە کۆبوونەوەدا بوو، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە بیانووی تۆڵە ئەستاندنەوەی کوژرانی ئەو “مەرزبانان”ەی لە مانگی پووشپەر‌دا لە سیناریۆیەکی زۆر گوماناویدا کوژران، بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی کردە ئامانجی پەلامارێکی مووشەکی. دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی دوو حەوتوو دوای ئەم هێرشە مووشەکییە فیلمێکی دێکۆمێنتیی بڵاو کردەوە و لەودا و لە زمان “حەسەن ڕەستگارپەناە، بەرپرسی ناوەندی توێژینەوەکانی میللیی ئەمنیەتی جێگیر” و، “حوسێن دلیریان، کارناسی کاروباری نیزامی و ئەمنیەتی” باس لە ئامانجەکانی ئەم عەمەلیاتە لە دژی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرا.
لەو فیلمەدا وا دەگوترا کە حیزبی دێموکرات هەر لە سەرەتاوە خەڵکی کوردستانی لەگەڵ نەبووە و خەڵک بە هەموو جۆرێ لە پشتی دەسەڵات و ڕێژیمەکەیانن، کەچی هەر ئەو کاتەی ئەوان خەریکی دروستکردنی ئەم فیلمە بوون؛ مانگرتنە بەشکۆکەی 21ی خەرمانان بەسەریاندا ڕابرد و بینیمان و بینییان کە خەڵک چۆن ئاوی گوێیان دادان و پێیان گوتن کە کوردستان خاوەنی خۆی هەیە و کێ لەوان غەوارەیە…
کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمجارەیان جارێکی دیکەش بە پیلانێکی تێرۆریستیی دیکە ویستی پێش بە جووڵە و بزاوتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بگرێ، چەکێک کە ڕێک چوار دەیەیە لە دژی بزووتنەوەی کورد لە ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستاندا تاقی دەکاتەوە و بۆ ئەو هەر ئاسنی ساردکوتان بووە. تێرۆری سەرگورد عەباسی، ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە مەهاباد وەک دەسپێکی تێرۆری دژبەرانی سیاسی کە تا ئێستاش درێژەی هەیە، سەپاندنی شەڕی هەمەلایەنە بەسەر کوردستان، قەڵاچۆکردنی شار و گوندەکان و کۆمەڵکوژی لە دەیان ئاوایی، لەکارکردنی جۆرەها چەکی کۆمەڵکوژی وەک بۆمبی شیمیایی و ژاری سالیوم و دانانەوەی بۆمب و … تەنیا بەشێک لە ڕەفتاری ئەم ڕێژیمە بۆ بەچۆکدا هێنانی کوردستان وەک سەنگەری ئازادی و بەرگری و؛ حیزبی دێموکرات وەک سوارچاکی مەیدانی خەبات لە ئێراندا بووە. سیاسەت و ڕەفتارێک کە نەیتوانیوە گڕکانی شۆڕش و مافخوازی لە کوردستان دابمرکێنێ.
شەڕی نەرمی کۆماری ئیسلامی لە دژی کورد لایەنێکی دیکەی ئەم شەڕە داسەپاوەیە. ڕاگرتنی کوردستان لە دواکەوتوویی ئابووری و پەرەسەندنی کۆمەڵایەتی، ڕێگری لە خوێندن بە زمانی کوردی لە فێرکردن و پەروەردەدا، دروستکردنی قەیرانی شوناس بۆ نەوەی نوێی کورد لە ڕێگەی نیزامی پەروەردەیی ئیدۆلۆژیک، ڕێگەخۆشکردن بۆ خەسارە کۆمەڵایەتییەکان، نانەوەی دووبەرەکی و سیاسەتی قەیرانخوڵقێنیی بەردەوام بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی کۆمەڵگەی کوردستان بەشێک لەو سیاسەتە بووە کە ڕێژیم بۆ زەبرلێدان لە بزووتنەوەی سیاسیی کورد بەردەوام لەسەری ڕۆیشتووە. هەموو ئەوانەشی هاوتەریب لەگەڵ سیاسەتی تێرۆر بردووەتە پێشێ، چونکی بەهۆی زەبوونی و دەستەوەستانیی کۆماری ئیسلامی لە سیاسەتی تەعامول و چارەسەری شارستانییانەی پرس و کێشەکان، تێرۆر چەکی هەمیشە لەسەرپێی ئەم ڕێژیمە بۆ لێدان لە دژبەرانی بووە. تێرۆر بەهەموو توانا و لە هەموو ڕەهەندەکاندا، لە تێرۆری ڕێبەرانی هەرە هەڵکەوتووی ئەم حیزبە _دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی لەسەر مێزی وتووێژ_ڕا بگرە، هەتا تێرۆری پێشمەرگە و ئەندامەکانی حیزب، لە نێوخۆی وڵات ڕا بگرە هەتا دەگاتە هەرێمی کوردستان و لە نێو دڵی ئورووپادا. سەیر ئەوەیە کە هەموو ئەو تێرۆرانەی بەبەرچاوی کۆمەڵگەی جیهانی و بێ گوێدانە پڕەنسیپ و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان کردووە و “میکۆنووس”ی لێ بەدەر بێ، بۆ ئەوانی دی کەمترین تێچووی بۆ نەداون. هێرشە تێرۆریستییەکەی ١٧ی خەرمانانیش هەر لە درێژەی ئەم ڕەوتەدا هات.
لەو فیلمەدا حوسێن دلیریان دەڵێ هێرشەکە وەڵامدانەوە بە عەمەلیاتی “کوێرانەی چەکداریی” حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە کە دواجار و دوو مانگ لەوە پێش لەسەر سنوور مەریوان بووە هۆی کوژرانی کۆمەڵێک هێزی سنوورپارێز.
ئەو چەواشەکارییانەی ڕێژیم لای لایەنگرە تۆخەکانیشیان بڕ ناکا، چونکی مێژووی خەبات و تێکۆشانی بێخەوش و پڕ شانازیی حیزبی دێموکرات لە شەڕ و بەرگریی ڕاستەوخۆش لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامیدا ڕوون و بەرچاوە. حیزبی دێموکراتی کوردستان هیچ عەمەلیاتێکی کوێرانە!ی لە مێژووی خۆیدا نییە و ئەوەی کردوویەتی بە شانازییەوە بەخاوەنی کردووە و شانازییشی پێوە کردوون، ئەوەی لە مەریوانیش ڕووی دا، ڕوون نەبوو کێی لە پشت بوو و ئەو سیناریۆیە تەنیا بۆ پاساوهێنانەوە و بیانووداتاشین بۆ هێرشکردنە سەر ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە خاکی هەرێمی کوردستاندا بووە. ڕاستە کە لانێکی کوردی بەرپرسایەتیی کوشتنی ئەو ١١ کەسە لە هێزەکانی سنوورپارێزی مەریوانی گرتە ئەستۆ، بەڵام هەم لایەنە سیاسییەکان و هەم هەموو خەڵکی کوردستان دەزانن کە لە ژوورە فیکرییەکانی کۆماری ئیسلامیدا بە مەبەستی بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی و ئاراستەپێدان بە بەرژەوەندییەکانی ڕێژیم پیلان و سیناریۆی چۆن چۆنی دادەڕێژرێ. ئەوەی لەو نێوەدا گرینگە ئەوەیە کە خەڵکی کوردستان زۆر باش ئامانج و سیاسەت و تەنانەت تاکتیکە نیزامییەکانی حیزبی دێموکرات دەناسن و باوەڕیان پێیەتی و لە هەر دەرفەتێکیشدا بۆیان هاتبێتە پێش، پشتیان گرتووە و وەباڵیان بۆ کێشاوە؛ بۆیە دەبێ بڵێین دیسان رێژیم لەوەدا ڕەنج بەخەسار دەرچوو.
ڕێژیم ڕەنج بەخەسارە، چونکی چوار دەیەیە هەوڵی شێواندنی مێژووی خەبات و تێکۆشانی کورد دەدا و ئەو مێژووە هەر درەوشاوەیە… چوار دەیەیە بەهەموو توانای ماڵی و بەرنامەرێژیی نەرمەوە کار لەسەر منداڵ لاوانی کورد دەکا، بەڵام فێرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و سەنگەری خەبات و تێکۆشانی ئەم حیزبە بە دژی کۆماری ئیسلامی هەر ئاوەدانن… چوار دەیەیە دەیەوێ قەڵای باوەڕی خەڵک تێک بڕووخێنێ و ڕۆژی ١٧ی خەرمانانیش مووشەکە بالستیکە خاڵکوتەکانی گرتە قەڵای دێموکرات، بەڵام قەڵای باوەڕ و ئیمانی خەڵکی کوردستان هەر لەسەر پێیە… ئەو لایەنانەی دیکەش کە چاویان بەرایی دیتنی هێزی بەهێزی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ئەو قەڵا ڕاوەستاوەی نییە؛ ئەوانیش هەر ڕەنج بە خەسارن، چونکی ئەو قەڵایە لە بن نایە.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist