هابێرماس گوتەنی “جیهانـژینیی ئێمە ئێستاش نەهاتۆتە ژێر نیزامێکی مۆدێرنی کۆمەڵایەتی”. ئێستاش عەقڵانییەتی شەڕ لە کەند و کەلەبەری پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان خۆ ڕادێنێ. لە سیاسەت و دیرۆکی حیزبی دێموکراتی کوردستان هێنانەئارای دیسکۆرسی عەقڵانی بۆ نێو کۆمەڵگه بۆ ئاڵوگۆری ڕا و خەبات و دەستەڵاتی سڤیل دهبیندرێ, بهڵام ئێستاشی لەگەڵ بێ لەنێو بەشی هەرە زۆری دەستەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا گوفتمانی شەڕ, تیرۆر و ئاژاوە بۆسەر گەلانی ئازادیخواز زاڵە و ڕۆڵی سەرەکیی توندوتیژی دەیگێرێ.
هەڵەیە ئەگە پێمان وابێ وڵامی تەحەی پحەیە! و دەبێ وەک بەرامبەرم بجۆڵێینەوە جا بەم شێوازە ڕێگای ئازادی و دێموکراسی چەوڕێژ دەکرێ. ئەگەرچی ئەو تێز و تێرم و بۆچوونانەی لە حەوزەی سیاسی و ئەندێشە و فەلسەفەدا باس دەکرێن بە هەموو ڕێکار و یاسا و دیسپلینانەدا بۆ گهیشتن بە دێمۆکراسی بە پشتیوانیی ئەو تێئۆرییانەی گوتراوە ئەگەر لە جێی خۆیدا ئەزموون و لایەنی تیژ و زبری دەگەڵ نەبێ، قەدری نەرم ئامێریەکەی نامێنێ و خەباتی فرەڕەهەندی بێ مانا دەبێ.
چەند موشەکێکی زیرەک، 17ی خهرمانان (8ی سپتامبر 2018) بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکاتە ئامانج و خەسارێکی زۆری گیانی، ڕووحی و مادی لێ کەوتەوە, بهڵام عەقڵانییهت و دیسکۆرسی تیرۆر و شەڕ لهلایهن رێژیمهوه بە مانگرتنێکی ئارام و کەم تێچوو وهڵام درایهوه، بهوه نەک هەر دوژمن ئامانجهکهی بۆ نەپێکرا بەڵکوو ئهمه به قازانجی خهڵک و بزووتنهوه شکایهوه. بهشێک لهو دهسکهوتانه دهتوانن ئهمه بن:
بهرینترکردنهوهی پێوهندییهکانی حیزب و کۆمەڵانی زویر، یەکگرتنی بێ وێنە و بەجێی خەڵک و حیزبهکانی ڕۆژههڵاتی کوردستان، لە قاودانی پیلانگێرییەکانی کۆماری ئیسلامی، هاتنە سەرخەتی حیزب و وڵاتانی ناوچە و ڕۆژئاوایی (لە بەرامبەر پرسی کوردی ڕۆژهەڵات کە زۆر بە غەریبی مابۆوە)، خۆ تێهاویشتن له کێشەکانی ئاڵۆزی ناوچە (ئێران) و بوون بە ئاڵتێرناتیو بۆ داهاتووی ئێران.