ڕۆژی چوارشه‌ممه، 21ی خه‌رمانان به‌ئاماده‌بوونی نیزیک به 20 په‌یامنێری ئاژانس و هه‌واڵده‌رییه بیانی و نێوخۆییه‌کان پرێسکۆنفڕانسێک بۆ جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ڕێو هچوو.
له‌و پرێسکۆنفڕانسه‌دا د. ئاسۆ حەسەن زادە، وێرای باس لە وردەکارییەکانی هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەی سەرەکیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وه‌ڵامی پرسیاری میدیاکاران و کاناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی به‌شدار له پرێس کۆنفڕانسه‌که‌ی دایه‌وه.
لێره‌دا ده‌قی قسه‌کانی د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده له‌و پرێس کۆنفڕانسه‌دا ده‌خه‌ینه به‌رچاوی خوێنه‌رانی “کوردستان”:
سڵاو له هه‌موو لایه‌ک. سوپاس که له‌م پرێسکۆنفڕانسه‌دا به‌شدارن. ئه‌من سه‌ره‌تا به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌کی کورتی ڕووداوه‌که ده‌ست پێ ده‌كه‌م. پاشان ڕوانگه و هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆمانتان پێشکه‌ش ده‌که‌م. دواتریش چاوه‌ڕوانیمان له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باس ده‌که‌م. بێگومان کاتیش داده‌نێین بۆ وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی ئێوه.
ڕوواوه‌كه ئێستا بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرایه. ڕۆژی شه‌ممه، ٨ی سپتامبر، له کاتێكدا کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی ئێمه له حاڵی به‌ستنی پلینۆم‌دا بوو، ده‌وروبه‌ری سه‌عات ١٠:٤٠ بنکه‌ی سه‌ره‌کیی حیزبی ئێمه و ڕێك شوێنی کۆبوونه‌وه‌که که‌وته به‌ر هێرشی مووشه‌ک بارانی کۆماری ئیسلامی. بۆ ئه‌وانه‌ی شاره‌زا نین، باره‌گای سه‌ره‌کیی ئێمه له نیزیک شاری کۆیه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و زیاتر له ١٥٠ کیلۆمیتر له سنووری ئێرانه‌وه هه‌ڵکه‌وتووه. هێرشه‌که بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی پازده که‌س (که دواتر بوون به 16 که‌س) که شه‌ش که‌سیان له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی حیزبی ئێمه بوون و نزیکه‌ی چل که‌سیش بریندار بوون. له‌نێو قوربانی و برینداره‌کاندا ژنان و منداڵان هه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ده‌فته‌ری سیاسیی ئێمه له‌نێو بنکه‌ی نیزامیی ڕێژیمی پێشووی عیراق هه‌ڵکه‌وتووه و له‌لایه‌ن پێشمهرگهکانیشمانهوه ده‌پارێزرێ، به‌ڵام ئه‌و شوێنه شوێنێکی نیزامی نییه. ئۆرگانه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانی ئێمه و ڕێکخراوه‌کانی ژنان و لاوان و منداڵپارێزی له‌وێ هه‌ڵکه‌وتوون. هه‌روه‌ک یه‌کسه‌ر پاش هێرشه‌که ڕامانگه‌یاند، ئێران به‌رپرسیاری ئه‌و هێرشانه‌یه چونکه ئێران ته‌نیا ڕێژیمه که ئێمه به‌دژی له خه‌بات داین و چه‌ندین مانگیش بوو کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌ی زه‌ربه‌وه‌شاندن له ئێمه‌یان ده‌كرد. سه‌رچاوه و سروشتی هێرشه‌که ئێستا ڕوون بۆته‌وه. مووشه‌كه‌كان، که وا دیاره ٥ تا ٧ دانه بوون، له بنکه‌ی ئه‌لمێهدی له ورمێ ڕا هاوێژراون. دیاره زانیاریی جۆراوجۆر و ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر سه‌باره‌ت به ژماره و شوێنی هاویشتن و جۆری موشه‌که‌کان له‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا بڵاو بۆته‌وه. کۆمه‌ڵێک فڕۆکه‌ش که ڕه‌نگه فرۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان بووبن له‌کاتی مووشه‌ك بارانه‌که‌دا له ئاسماندا خولاونه‌ته‌وه و پێ ده‌چێ بۆ ئه‌وه به‌کار هاتبن که شوێنی ئامانجی موشه‌کبارانه‌که به وردی ده‌ستنیشان بکه‌ن و وێنه هه‌ڵ بگرنه‌وه. ئێمه ئه‌و فڕۆکانه‌مان ته‌نانه‌ت ڕۆژی دواتر له کاتی ناشتنی شه‌هیده‌کانمان له ئاسماندا به‌دی کرد. ته‌نانه‌ت ئه‌م به‌یانییه‌ش جمۆجۆڵی نائاسایی فڕۆکه‌وانی له ئاسمانی کۆیه به‌دی کرا که دیاره هی ئه‌مڕۆ دڵنیا نین که فڕۆکه‌ی کوێ بوون. قه‌ڵای دێموکڕات ئامانجی سه‌ره‌کیی مووشه‌ك بارانه‌که بووه به‌ڵام به‌شێک له موشهکهكان خوارتر یا سه‌رتر له قه‌ڵای دێموکڕات که‌وتوونه‌ته سه‌ر عه‌رز و به‌م جۆره دوو پێشمه‌رگه‌ی حدکاش له شوێنی ڕاهێنانی پێشـمهرگهكانیان شه‌هید بوون. ئه‌مه به‌بێ دوودڵی قورسترین و بێ سابقهترین هێرشی لێدانی ئاسمانییه که ڕێژیمی ئێران تا ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی خۆی بۆ سه‌ر لایه‌نێکی ئۆپۆزیسیۆنی کردبێ. له حاڵه‌ته‌کانی پێشوودا بۆ نموونه ئه‌وه‌ی موجاهیدین توانای زیانگه‌یاندنی موشه‌که‌کان زۆر له‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئێمه به‌کارهاتوون که‌متر بوو و هێرشه‌کانیش زۆربه‌ی کات هه‌ر له‌نێو خاکی عیراق ڕا و به هاوده‌ستیی حکومه‌تی عیراقیی لایه‌نگری ئێران یان تاقمه شیعه‌کانی سه‌ر به ئێران به‌ڕێوه چوون. له دیدی ئێمه‌وه، هێرشی مووشه‌کیی ئێران بۆ سه‌ر باره‌گای ئێمه له هه‌موو ڕوویهکهمهوه ناقانوونییه. ڕاسته که حیزبی ئێمه حیزبێکه که بۆ ڕووخانی کۆماری ئیسلامی خه‌بات ده‌کا. ڕاسته که ئێمه له ڕابردوودا موقاومه‌تی چهکدارانهمان له دژی ئه‌و ڕێژیمه به‌ڕێوه بردووه و ئێستاش هێزی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه، به‌ڵام چالاکیی پێشمه‌رگه‌کانی ئێمه له ساڵانی ڕابردوودا له نێوخۆی ئێران‌دا زۆرتر به‌مه‌به‌ستی سیاسی و ته‌شکیلاتی بووه. له زۆربه‌ی ئه‌و دهرگیریانهشدا که ڕوویان داوه ده‌رگیرییه‌کان به‌هۆی که‌مین و هێرشی هێزه‌کانی ڕێژیم بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانمان ڕوویان داوه. هه‌ربۆیه ئه‌وه که ڕێژیم ده‌ڵێ ئه‌م هێرشه وڵامێكه بۆ چالاکیی سه‌ربازیی ئێمه له‌نێو ئێران هیچ بنه‌مایه‌کی نییه. به‌پێچه‌وانه‌وه، له ساڵانی ڕابردوودا حیزبی ئێمه ئه‌و حیزبه بووه که زۆرترین جه‌ختی له‌سه‌ر شێوازه ناچهكدارییهكانی خه‌بات و به‌هێزکردنی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی له نێوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کردووه. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به‌درێژایی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوو، ئێمه هه‌میشه گوتومانه پرسی کورد له ئێران ڕێگاچاره‌ی نیزامیی نییه. هه‌میشه پشتیوانیمان له شێوازه‌کانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کار وتێکۆشان کردووه. ئێمه ته‌نانه‌ت ڕێبه‌رانمان له‌سه‌ر مێزی موزاکره له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا شه‌هید بوون. به‌ڵام کۆماری ئیسلامی حیزبی ئێمه‌ی و حیزبه‌کانی تری له وڵات ده‌رکردووه و هه‌میشه وڵامی داواکارییهكانی خه‌ڵکی ئێمه‌ی به ئینکار و ته‌بعیزی زیاتر به‌دژی گه‌لی کورد و به زیندان و شکه‌نجه و ئێعدام و تێرۆری تێکۆشه‌رانی حیزبی ئێمه و ته‌نانه‌ت چالاکانی بێچه‌کی مه‌ده‌نی له نێوخۆ داوه‌ته‌وه. هه‌ر به‌یانیی مووشه‌ک بارانه‌که، سێ که‌س له چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی له زیندانه‌کانی ئێران‌دا ئێعدام کران. بۆ ده‌ربڕینی بێزاری و ئیعتراز له ئێعدامی چالاکانی نێوخۆ و موشه‌كبارانی بنکه‌کانمان ئه‌مڕۆ و هه‌ر ئێستا مانگرتنێکی سه‌راسه‌ری له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئارادایه که ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان پێشوازیی لێ کردوه. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه که ڕێژیمی ئێران له هه‌موو کاتێك زیاتر ئاینده و مانه‌وه‌ی خۆی له مه‌ترسیدا ده‌بینێ. به‌له‌به‌رچاوگرتنی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک له‌م دواییانه‌دا، ئه‌وه‌ی ڕێژیم زۆرتر له ئێمه‌دا لێی ده‌ترسێ، زۆرتر توانمان بۆ ڕێکخستنی هێزی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵکه نه‌ک چهکهكانمان. ئه‌م پرسه ڕه‌هه‌ندێکی حاشاهه‌ڵنه‌گری نێوده‌وڵه‌تیشی هه‌یه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه خێرایی و سه‌رکێشیی سوپای پاسداران بۆ وه‌ئه‌ستۆ گرتنی به‌رپرسایه‌تیی مووشه‌ك بارانی سه‌ر ئێمه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌و ڕێژیمه به‌م جۆره هه‌روه‌ها ویستی په‌یامێکیش بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی ئه‌مریکا بنێرێ هه‌تا توانای تێکده‌رانه و خراپکارانه‌ی خۆی پێ نیشان بدا. به‌و حاڵه‌ش دژکرده‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ئاست قورسی و دڕنده‌یی مووشه‌ک بارانه‌كه نه‌بوون. بێگومان لێره و له‌وێ هێندێک مه‌حکوم کردنمان دیوه. به‌ڵام ئه‌وه به هیچ جۆر کافی نییه. هه‌ربۆیه زه‌رووره که شوڕای ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كیه‌تیی ئورووپا و وڵاته یه‌كگرتووه‌کانی ئه‌مریکا زیاتر بێنه سه‌ر خه‌ت و هه‌رچی زووتر هه‌نگاوی به‌کرده‌وه هه‌ڵگرن بۆ ئه‌وه‌ی پێش به ئێران بگرن که ئه‌و جینایه‌ته که له هه‌قی ئێمه‌دا کردی دووباره بکاته‌وه. هه‌ر دوێنێ سه‌رۆکی ستادی گشتیی هێزه نیزامییه‌كانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێمه کردوه که به نیازن زه‌بری دیکه‌شمان لێ بوه‌شێنن. ئه‌وه مووشه‌كانه‌ی وه ئێمه که‌وتن هه‌ر هه‌مان ئه‌و مووشه‌کانه بوون که ڕێژیمی ئێران داونی به حیزبوڵڵای لوبنان. نه‌ته‌وه یهكگرتوووهکانیش قبووڵی کردووه که ئه‌وه مووشه‌کانه‌ی له عه‌ره‌بستانی سعوودی وه عه‌رزی که‌وتوون سه‌رچاوه‌که‌یان ئێرانه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم که مووشه‌ك بارانی باره‌گای ئێمه نابێ ته‌نیا وه‌ك کێشه‌ی نێوان ئێمه و کۆماری ئیسلامی چاو لێ بکرێ به‌ڵکوو پێویسته بخرێته چوارچێوه‌ی گشتیی ئاشتی و سه‌قامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیش. له کۆتاییدا ئه‌من له هه‌موو ئێوه داوا ده‌که‌م که بانگه‌وازی ئێمه ڕوو به کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بڵاو بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێران ناچار بکا ئه‌و ده‌ستدرێژییانه ڕابگرێ و بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی که‌مپه‌کانمان و ئه‌ندامانمان و خانه‌واده‌کانیان بپارێزێ. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی زیانه‌کان و ئاکامه ئینسانییه‌کانی ئه‌و مووشه‌ك بارانه، له هه‌موو ڕێکخراوه به‌شه‌ردۆست و ئینسانیه‌كان داوا ده‌که‌م که بێن له کۆیه سه‌ردانمان بکه‌ن و له نزیکه‌وه پێویستییه‌كانمان و ئه‌وه که چۆن ده‌توانن به هانامانه‌وه بێن هه‌ڵبسه‌نگێنن.
سوپاستان ده‌كه‌م.
***