شازده ” ١٦ ” ساڵ له‌مه‌و به‌ر له رۆژیکی وه‌ک ئه‌مرۆ دا که‌سایه‌تییه‌کی دیار‌و خۆشناوی نێو جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و رێبه‌رێکی تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتووی نێو ریزه‌کانی حیزبی دێمۆکرات، به یه‌کجاری ماڵاوایی لێ کردین، ئه‌ویش که‌سێک نه‌بوو
بێجگه له کاک سلام عزیزی .
ناوبراو له ده‌ورانی زه‌مانی شا دا ده‌سپێکی کاره‌که‌ی له‌خۆ گرتنی ئه‌رکی پیرۆزی مامۆستایه‌تیی واتا پێگه‌یاندن و خوێنده‌وارکردنی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی بوو. له هه‌مان کاتیش دا وێرای پێراگه‌یشتن و سه‌روسامان دان به کاروباری بنه‌ماڵه‌که‌ی، توانی به لێبراوی درێژه به خوێندن بدا و بروانامه‌ی لیسانس وه‌رگرێ.
سلام عزیزی به‌ر له‌وه‌ی به ریزی حیزبی دێمۆکرات و پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و حیزبه په‌یوه‌ست بێ، ماوه‌یه سه‌رۆکی دادگوسته‌ری شاری بۆکان بوو‌و له‌و پۆسته‌ش داتوانی به هۆی تێکه‌ڵاویی ده‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و دادوه‌ری ورد و بێ لایانانه و دیفاع له حه‌ق و عه‌داڵه‌ت، سرنجی خه‌ڵکی شاره‌که‌ی بۆلای خۆی و پرسی کورد رابکێشێ.
کاتێک رێژێمی شایه‌تی جێگای خۆی به رێژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو واتا کۆماری ئیسلامی گۆریه‌وه و خه‌لک له ده‌وری حیزبی دێمۆکرات کۆوه‌بوون ، ناوبراو له پێناو بیروباوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دا به سانایی وازی له پۆست و بهرژهوهنییهتایبهتهکانی خۆی هێنا و رێگا و رێبازی پڕ له شانازی حیزبی دێمۆکرات و گه‌له‌گه‌ی هه‌ڵ بژاردو به دڵ و گیان و بێ دوودڵی و ڕارایی هه‌ر چی له توانای فکری و جیسمی ئه‌و دابایه درێغی لێ نه‌ده‌کرد وئه‌و په‌ری تواناکانی خۆی بۆجێبه‌جێ کردنی کاره‌کان ، وهگهردهخست.
هه‌ر وه‌ک ده‌زانین که فاکته‌ری په‌روه‌رده و ژینگه له راستای خۆده‌رخستن یا به واتایه‌کی دیکه گه‌شه و پێگهتشتوویی که‌سایه‌تییه جۆراوجۆره‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا دا ،ده‌ور و رۆڵی کاریگه‌ریان هه‌یه و کاک” سلام” یش له‌و یاسا و رێسا یه به‌ده‌ر نه‌بوه و په‌روه‌رده و ژینگه له شکڵ پێدانی که‌سایه‌تیی ناوبراو دا ، گه‌لێک شوێندانه‌ر بووه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ سیمای واقعی و راسته‌قینه‌ی نه‌مر کاک سلام له ره‌وتی جوڵانه‌وه‌ی میللی- دێمۆکراتیک و رزگاریخوازانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا وه‌ک خۆی وێنا بکه‌ین ، خاوه‌نی ئه‌و تایبه‌مه‌ندییانه بو :
بواری کۆمه‌ڵایه‌تی : تێکه‌ڵاوی و ئاشانایه‌تی ده‌گه‌ڵ به‌شێک له خه‌ڵکی ناوچه و ده‌وروبه‌ر له توێژ و چینی جیاوازی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری و، هه‌ر وه‌ها هه‌وڵی خۆپێگه‌یاندن و به‌ده‌ست هێنانی زانیاری له رێگای خوێندنه‌وه و موتالیعه‌ی سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر،ناوبراوی زیاتر هان دا تا به شێوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسانه پێوه‌ندییه‌کی گه‌رم و گورو نهپچراواوانهی ده‌گه‌ڵ خه‌ڵک دا هه‌بێ و له‌هه‌ست و ده‌رد و ئازارارهکانیان ئاگادار بێ و هاودهردییان له‌گه‌ڵ دا بکاو وله هه‌مان کاتیش دا، رێگا چاره‌یان پێ نیشان بدا .
بواری دادوه‌ری و قه‌زایی : شناخت و ناسیاریی قوڵیی کۆمه‌ڵگا و پێوه‌ندیی له پسان نه‌هاتووی له گه‌ڵ تاک و کۆی وڵاته‌که‌ی و هه‌ڵسوکه‌وتی مه‌نتقی له بواری ئه‌خلاقی و چۆنیه‌تی تێکه‌ڵاویی ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکی جۆراوجۆر له نێو خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و دواتریش له بازنه‌ی حیزبایه‌تیی دا ،و به تایبه‌ت بوونی به سه‌رۆکی دادگوسته‌ری شاری بۆکان و دواتریش کارکردن له به‌شی قه‌زایی حیزبی دێمۆکرات دا ، له سه‌ریه‌ک له چه‌ندوچۆنیی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاست و بواری دادوه‌ری ناوبراو دا ، سیمایه‌کی دیار‌و به‌رچاوی به که‌سایه‌تیی سلام عزیزی به‌خشی بوو.
بواری حیزبی و سیاسی : به هۆی ئه‌زموون و شاره‌زایی له رووی کۆمه‌ڵایه‌تی و زانستییه‌وه ، ناوبراو زۆر به خێرایی له به‌شه‌کانی قه‌زایی ، ته‌شکیلاتی ” کۆمیته‌ی شارستان ، دیپلۆماسی ” پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه له به‌غدا ” ، ده‌فته‌ری سیاسی ” به‌رپرسایه‌تیی هێندێک کۆمیسیۆن ” کاری کر و له‌و رابیته‌یه دا، چۆنیه‌تیی هه‌ڵسوکه‌وت ،هه‌ستی به‌رسایه‌تی ، سه‌داقه‌ت ، ده‌رک و مودیرییه‌تی ناوبراو، وێردی سه‌ر زمانان بوو.
سیما وکه‌سایه‌تیی کاک سلام ته‌نیا له‌و خسله‌تانه دا ، کورت ناکرێته‌وه و ناوبراو تا ده ده‌هات به هه‌وڵ و ماندوونه‌بوونی به‌رده‌وامی له ئاست و ره‌هه‌ندی جۆراوجۆردا هه‌نگاوی به‌رچاو و کاریگه‌رتری ده‌هاویشت و تا خزمه‌تی زیاتر به حیزب و گه‌ل و نیشتمان بکا.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئاماژه‌یه‌کی کورت به‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ناوبراو بکه‌ین، ده‌توانین به شێوه‌ی دیاریکراو قامک له سه‌ر بار‌و ئاستی دیپڵۆماسی ، زمان زانی ” فارسی و عه‌ره‌بی ” و هه‌ر وه‌ها چۆنیه‌تیی شێوه و مودیرییه‌تی تایبه‌ت به خۆی ، واتا به‌کار بردن وکه‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌مکی ” ئه‌وپه‌ری نه‌رمی به بێ لادان له ئوسول ” ، خاکی و خه‌ڵکی بوون، خوێندنه‌وه و رێزگرتن له لایه‌نی به‌رانبه‌ر ، چۆنیه‌تیی خۆ گونجاندن ده‌گه‌ڵ که‌س و لایه‌ن و ژینگه و له سه‌ریه‌ک هه‌ڵسوکه‌وتی دێمۆکراتیک ودۆستانه ده‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه ، دابنێین .
له ساڵیادی کۆچی دوایی نه‌مر کاک سلام عزیزی دا ، سڵاو ده‌نێرم بۆ گیانی پاکی، بۆ رێبازی پڕ له شانازی حیزبی دێمۆکرات و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای رزگاری کوردوکوردستان.
له مانگی پووشپه‌ری ئه‌مساڵ دا، رێبه‌رانی شه‌هید و نه‌مری حیزبی دێمۆکرات، تێکرا هاوار ده‌که‌ن وپێمان ده‌ڵێن : باچی دیکه له‌وه زیاتر خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له چاوه‌روانی زیاتر دا نه‌هێڵینه‌وه و بۆ جارێکیش بێ له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی واز له به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سکی حیزبایه‌تیی، بێنین و ریزه‌کانی حیزبی دێمۆکرات له سه‌ر بناغه‌ی لۆژیکی دێمۆکراتیکی سه‌رده‌میانه دا، دارێژینه‌وه .