• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

سیلەلێگردنی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان، هۆ و هۆکارەکان!

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/09/25
جۆری بابەت: سیاسی

ڕۆژی ١٧ی خەرمانانی١٣٩٧ی هەتاوی (بەرامبەر بە ٨ی سیپتامبر٢٠١٨) قەڵای دیموکرات کەوتە بەر هێرشی مووشەکیی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی. لەو هێرشەدا بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە مووشەکی زیرەک لە جوری دروستکراوی ڕووسی کەلک وەرگیراوە و کەلکوەرگرتن لەو جۆرە مووشەکانە زۆرتر لە شەری نێوان دەوڵەتەکاندا باوە و لە کەمتر جێگای ئەو دنیایەدا بەرچاو دەکەوێ کە دەوڵەتەکان لەو جۆرە چەکانە بە دژی ئۆپوزیسیونی خۆیان کەلکیان وەرگرتبێ.

لەو هێرشەدا بە داخی گرانەوە حیزبی دیموکراتی کوردستان 14شەهید و نزیک بە ٤٠ برینداری سووک و قورسی هەبوو کە لەنێو شەهیدەکاندا ٦ کەسیان ئەندامی ڕێبەری حیزب بوون. ئیستا پرسیار ئەوەیە کە بۆچی لەو هەلومەرجەدا کۆماری ئیسلامی ئەو هێرشەی کردە سەر حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە کاتێکدا لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران بە شێوازی جۆراوجۆر کەوتۆتە ژێر فشارێکی زۆر کە ئەو فشارانە بە تەواوی لە سەر ژیانی خەڵک کاریگەرییان داناوە تا ئەو ڕادەیەی کە ناڕەزایەتیی خەڵک لە چەند مانگی ڕابردوودا و هاتنە سەر شەقامیان بە تەواوی دامودەزگای دەسەڵاتدارەتیی کۆماری ئیسلامیی تووشی سەر لێشێواوی کرد بە جۆرێک کە هەر کام لە باڵەکانی دەسەڵات لایەنەکەی دیکەی بە خەتابار دەزانی و لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێرانیش ڕەوتی رووداوەکان بە قازنجی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی نەبووە و تەنانەت لە ناوچە شیعەنشینەکانی عێڕاقیش کە ماوەی نزیک بە ٤٠ ساڵە سەرمایەگوزارییان لە سەر دەکا، کونسولخانەی لێ دەسوتێندرێ و خۆپێشاندان لە دژی دەکرێ؟

بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە پێویستە لایەنی جۆراجۆری مەسەلەکە تاوتووی بکەین هەتا بگەین بە وەڵامێکی دروست. بۆ ئەو مەبەستە پێویستە ئاورێک لە ڕابردووی کۆماری ئیسلامی و حیزبی دێموکراتی کوردستان بدەینەوە. لەوکاتەوە سیستمی کۆماری ئیسلامی بە ڕێبەری خۆمەینی دەسەڵاتی سیاسی و نیزامی و ئابووریی ئێرانی گرتە دەست، کەوتە دژایەتیی خەڵکی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان.  چونکە خەڵکی کوردستان لەڕێگەی حیزبی دێموکراتەوە داوای مافەکانی خۆی دەکرد و هەر لە سەرەتاوە خومەینی و دەستوپێوەندییەکانی دژایەتیی ئەو داواکارییانە بوون. حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕایگەیاند لە ڕێفراندۆمی دیاریکردنی سیستمی سیاسیی ئێراندا بەشداری ناکا بە هۆکاری ئەوە کە دیاربوو ئەو سیستمەی لە بەرانبەر سیستمی پاشایەتیدا پێشنیار کرابوو  نەی دەتوانی هیچ کام لە داخوازییەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستەبەر بکا چونکە قانوونی ئەساسی وڵات پەسند نەکرابوو و دیار بوو کە قانوونی ئەساسی بە پێی سیستمی کۆماری ئیسلامی دادەرێژرێ و لەو جۆرە قانوونەدا ماف بە هیچ کام لە گەلانی ئێران نادرێ.

لەگەڵ ئەوەدا حیزبی دێموکرات و خەڵکی کوردستان بەشداریی ڕێفراندۆمیان نەکرد، بەڵام حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕێزی لە دەنگی خەڵکی ئێران گرت و ڕایگەیاند کە ئامادەیە لە ڕێگای ئاشتیانەوە لە سەر میزی دانوستان کێشەی مافەکانی خەڵکی کوردستان لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەند چارەسەر بکا.  بەڵام دیتمان لە باڵاترین ڕەدەی ڕێبەریی کۆماری ئیسلامی واتا خۆمەینی فەرمانی جیهاد بە دژی خەلکی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستان درا کە بە دوای ئەو فەرمانە هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی بە هەموو توانای خۆیانەوە کەوتنە سەرکوتی خەڵکی کوردستان و هێرشکردن بۆ سەر پێشمەرگەی کوردستان.

لە ماوەی نزیک بە ٤٠ساڵی ڕابردوودا ئەو شەڕە بە دژی حیزبی دیموکرات و هێزە سیاسییەکانی کوردی ئۆپوزیسیونی کۆماری ئیسلامی و خەڵکی کوردستان بە هەموو شێوازێک بەردەوامە و هێزە ئەمنی و نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە هیچ جینایەتێک دەرحەق بە خەڵکی کوردستان دەستیان نەپاراستووە؛ وەک هێرشی بەربڵاو وکەڵکوەرگرتن لە هەموو چەکێک، گرتن و زیندانیکردن، ئیعدام کردن، تیرۆر، سووتاندن وکوشتن و کاولکاری، گەمارۆی ئابووری، پەرەپێدانی نەخۆشیە کۆمەڵایەتییەکان، هەژارکردنی کۆمەڵگەی کوردەواری …..  و دەیان کردەوەی دژە ئینسانیی دیکەی دەرحەق بە خەڵکی کوردستان و حیزبی دیموکرات ئەنجام داوە بەڵام نەیتوانیووە خەڵکی کوردستان و حیزبی دیموکرات و هێزە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان بە چۆکدا بێنێ.

ئەگەر چاو بە مێژووی ٧٣ ساڵەی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا بخشێنین دەبینین چ لە سەردەمی پاشایەتی و چ لە سەردەمی کۆماری ئیسلامیدا ئەو دوو دەوڵەتەوە بە هەموو توانایانەوە هەوڵیان داوە زەربەی قورس و کاریگەر لە پەیکەری حیزبی دێموکرات بدەن و هەوڵی لە نێوبردنیان داوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. چونکە حیزبی دێموکرات هەڵقوڵاوی ویست و داخوازەکانی خەڵکی کوردستانە و سروشتییە هەر حیزبێک یا هەر دەوڵەتێک خەڵکی لە پشت بێت وا بە ئاسانی لە نێو ناچی. ڕێژیمی پاشایەتی پێی وابوو ئەگەر کۆماری کوردستان هەرەس پێ بێنێ و سەرکۆمارەکەی شەهید بکا، مەسەلەکە تەواو دەبێ، بەڵام دیتمان تەشکیلاتی حیزبی دیموکرات لەگەڵ ئە زەربە گەورەی کە خواردبووی هەر زوو خۆی گرتەوە و دەستی کردەوە بە چالاکی و جموجۆڵی سیاسی و تەشکیلاتی و ئەو چالاکییە لە ساڵاکانی ٤٦-٤٧ی هەتاوی گەیشتنە لوتکەی خەبات و، دوڕگەی ئارامی حمەڕەزاشایان شڵەقاند. دوای ڕووخانی نیزامی پاشایەتی و ڕاگەیاندنی چالاکیی ئاشکرای حیزب دەبینین لە ماوەیەکی کورتی زەمەنیدا حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو بە حیزبی جێگای متمانەی خەڵک و جێگە و پێگەی لە نێو کۆمەڵگەی کوردەواری دەرکەوت و وەک گەورەترین و بەهێزترین حیزب لە گۆرەپانی سیاسیی کوردستان و ئێراندا ڕۆڵی بینی.

هەربۆیە کۆماری ئیسلامی چاوی دیتنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی نەبوو کە ڕێبەرایەتیی جووڵانەوەی میللی دێموکراتیکی خەڵکی کوردستانی دەکرد و بە ئاور و ئاسن وەڵامی داواکارییەکانی خەڵکی کوردستانییان دایەوە. هەر وەکی پێشتر ئیشارەی پێ کرا خومەینی فەرمانی جیهادی بە دژی خەڵکی کوردستان دەرکرد و حیزبی دێموکرات و خەڵکی کوردستانی تووشی شەڕێکی داسەپاو کرد کە دەبوایە بە ناچار هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەونە حاڵەتی دیفاعی و بەرگری لە مان و موجوودیەتی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن. دوای دە ساڵ بەربەرەکانی لە بەرامبەر شەری داسەپاودا کۆماری ئیسلامی هەستی بە زەبوونی و لاوازیی هێزەکانی خۆی لە بەرامبەر ئیرادەی خەڵکی کوردستان و هێزی پێشمەرگەداکردبوو، هەر بۆیە هەوڵیان دا لە تاکتیکێکی دیکە کەڵک وەربگرن بۆ ئەوەی بە خەیاڵی خۆیان حیزبی دیموکراتی کوردستان لاواز و لە مەیدان بەدەری دەکەن، ئەویش تیرۆری د.قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بوو کە لە ژێر ناوی وتووێژ بۆ چارەسەری ئاشتییانەی مەسەلەی کورد  ئەو کردەوە تیرۆریستییەیان لە سەر خاکی وڵاتیکی دیکەدا کرد. بەڵام دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لەوە غافل بوون کە تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات وا پایەڕێژی کراوە کە بەرگەی هەموو زەربەیەکی قورس دەگرێ و لە هەموو هەلومەرجێکدا هەڵدەستیتەوە و بە پشتقایمیی خەڵکی کوردستان دریژە بە خەبات دەدا.

دوای سێ ساڵ دیسان دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسڵامی کە لە بەرامبەر کار و تیکۆشانی کادر و پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتدا دەستەوەستان بوون، کەوتنەوە پیلانگێری ئەمجارەیان بۆ تیرۆری د.سادق شەرفکندی، سکرتێری حیزب و بەداخەوە لەو پیلانەشدا سەرکەوتوو بوون، بەڵام دیسان خەیاڵیان خاو بوو؛ چونکە ئەو جاریش حیزبی دیموکرات نەک لە پێ نەکەوت بەڵکوو شێلگیرتر لە جاران لە مەیدانی خەباتدا مایەوە و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بە دەیان پیلان و کردەوەی ناحەز و ناجوامێرانە وەک ناردنی ژاری سالیۆم، تەقاندنەوەی بۆمب، تیرۆرکردنی کادر و پێشمەرگەیان … بە دژی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێوە بردووە و تازەترین پیلانی مووشکبارانی بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان بووە و وەک هەموو پیلانەکانی دیکە بە خەیاڵی خۆی ویستوویەتی لە سەری حیزبی دیموکرات بدا وکۆتایی بە جووڵانەوەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێنێ، بەڵام ئەو جاریش وەک هەموو جارەکانی دیکە نەک حیزبی دێموکرات لە پێ نەکەوت بەڵکوو ەک دەبینین هەر وا قورس و قایم لە مەیدانی خەباتدا ڕاوەستاوە وسوورە لە سەر درێژەدانی خەبات هەتا وەدیهاتنی ئامانجەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

لە ڕوانگەیکی دیکەوە دەتوانین ڕۆڵی گرینگی حیزبی دیموکرات بینینە بەر باس کە کۆماری ئیسلامی زەندەقی لێ چووە و لەو ڕاستایەدا دەتوانین ئیشارە بەو بابەتە بکەین.  لە ماوەی ساڵانی رابردوو دا حیزبی دیموکراتی کوردستان تیکۆشاوە لە هەموو ڕەهەندەکانی خەبات بۆ بەرەوپێشچوونی خەبات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەلک وەربگرێ و لەو ڕاستایەدا گوتاری حیزبی دیموکراتی کوردستان کە ئاشناکردنی چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی کوردستانە بە ئەرکە نیشتیمانی و نەتەوایەتییەکان و لە هەمان حاڵدا ناڕەزایەتی دەربرین و هاتنە سەر شەقام و مانگرتنی گشتی بە پێشیلکردنی مافەکانیان لە لایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییە.

هەر بۆیە گوتاری حیزبی دیموکرات کوردستان وەک چەکێکی کاریگەر کەوتۆتە گیانی دامودەزگای کۆماری ئیسلامی لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە هەمان کاتدا بۆتە هۆکاری یەکیەتیی نەتەوەیی و جوڵاندنی شەقامی کوردستان و ئەوە هەمان چەکیکە کە دەسەڵاتدارانی تاران لێ دەترسێن و زەندقیان لێی چووە . بیجگە لەوە حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هەوڵی زۆری داوە کە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەوری یەکتر کۆ بکاتەوە ولە ڕێگایەدا ئامادەبوو لە زۆر قازانجی حیزبی خۆی چاوپۆشی بکا و ئەگەر چاو بە ئارشیوی کۆبوونەوەکانی نێوان حیزبەکاندا بکەین دەبینین بنکەی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە شانازییەوە بەشی شێری خانەخوێی ئەو کۆبوونەوانەیان پێ براوە و ئەوەش دەتوانی هۆکارێکی دیکە بێت بۆ ترس و دڵەخورپەی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لە حیزبی دیموکراتی کوردستان.

 

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist