پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی 17ی خه‌رمانانی 1397 له کاتێکدا که کۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزانه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له بنکەی ناوەندیی حیزب له قه‌ڵای دێموکرات بەڕێوەدەچوو، قه‌ڵای هه‌میشه سه‌ربه‌رزی دێموکرات و کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب بوون به ئامانجی مووشه‌کبارانی کۆماری ئیسلامی و به داخه‌وه ئه‌و کاره‌ساته ناخهه‌ژێنه بوو به هۆی شه‌هیدبوونی 15 که‌س له کادر و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکرات که له نێویاندا ٦که‌س له ئه‌ندامانی کومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب بوون، هەروەها برینداربوونی دەیان کەس لە ئه‌ندام و کادر و پێشمه‌رگه‌ی حیزب.
ئه‌وه له کاتێکدا بوو که ڕێک به‌یانی ئه‌و ڕۆژه سه‌ره‌ڕای داوا و هاواری کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و ڕێکخراوه و ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ هتد… بۆ له سێداره‌نه‌دانی سێ لاوی کورد “لوقمان و زانیاری مرادی و ڕامین حوسه‌ین په‌نایی” کردیان، به‌یانی ئه‌و ڕۆژه هه‌رسێکیان به ده‌ستی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ڕێژیمه دژه‌مرۆڤییه له سێداره دران.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه و من ده‌مهه‌وێ له‌و بابه‌ته دا باسی بکه‌م وێنایەک له وره‌ی پۆڵایینی پیشمه‌رگه‌یه و من ئه‌و ڕۆژه ته‌نیا گۆشه‌یه‌کم به چاوی خۆم بینی. له‌وانه‌یه ڕێژیمی ترسه‌نۆکی کۆماری ئیسلامی ئیحتمالی ئه‌وه‌ی دابێ که به مووشهکبارنی قه‌ڵا و ڕووخانی و شه‌هیدکردنی چه‌ندین کادر و پێشمه‌رگه‌ی و سه‌رکرده، وره‌ی پۆڵایینی پێشمه‌رگه داده‌بزێ، به‌ڵام هه‌ر له یه‌که‌م ساته‌کاندا پیشمه‌رگه‌کانی حیزب لە قەڵای سەربەرز سه‌لماندیان که وا نییه و دوژمن خه‌یاڵی خاوه و قه‌ڵای دێموکرات ته‌نیا دار و دیوار نییه به‌ڵکوو وره‌ی پێشمه‌رگه‌یه که پۆڵایینتر له هه‌ر قه‌ڵایه‌که. وهەروەها لەو کاتە هەستیارەدا بە هاناهاتنی خەڵکی کۆیەی خۆشەویست و دەور و بەر کە هەر کام بە جۆرێک ئامادەبوون یارمەتی بریندارەکان و بنەماڵەی کادر و پیشمەرگە بدەن و ئامێزی پڕ لە محیبەتیان بۆ کردنەوە؛ بە دڵنیایەوە ئەوە لە مێژوودا بە لاپەڕەیەکی زێڕین دەنووسرێ و باس دەکرێ.
ئه‌وه‌ی که ئه‌و پێشمه‌رگه خۆنه‌ویستانه بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکه‌نه‌وه له‌وانه‌یه جارێکی دیکه هێرشێکی ئاوا بکرێته‌وه سه‌ریان بێ ئه‌وه‌ی له له‌ده‌ستدانی گیانیان بترسێن که ئه‌گه واش بایه بۆ که‌سێکی سڤیل و ئاسایی زۆر سه‌یر نه‌بوو، به‌ڵام له‌و کاته‌دا پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکرات سه‌لماندیان که کوڕی ڕۆژی ته‌نگانه‌ن. ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ته‌رمی دانه‌دانه له هاوڕێیانیان له ژێر خاک و دار و به‌رد دەردەهێنا _له‌وانه‌یه ئه‌و دیمه‌نانه وره به هه‌ر لاوێکی 20_21 ساڵه دابه‌زێنێ و ته‌نانه‌ت ته‌حه‌موڵی کاره‌ساتی وا نه‌کا، به‌ڵام ئه‌وه کادر و پێشمه‌رگه‌ی قه‌ڵا هه‌میشه سه‌ربه‌رزه‌که‌ی دێموکرات بوون که ماڵی خۆیان چۆڵ نه‌کرد ته‌نانه‌ت به‌شێکی زۆر له پێشمه‌رگه و کادر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که خۆیان بریندار بوون و به حه‌تم ئه‌گه‌ر ڕۆژی ئاسایی بایه ده‌بوو چووبایهن بۆ ته‌داوی و ده‌رمانی برینه‌کانیان، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی گوێیان له برینی جه‌سته‌ی خۆیان بێ به پیل برینی قهڵاکهیانهوه هاتبوون.
قه‌ڵای دێموکرات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند دیواری ڕووخا و به‌شێکی زۆر باش له کادر و پیشمه‌رگه و ئه‌ندامانی کومیته‌ی ناوه‌ندی له ده‌ست دا، به وره‌ی پۆڵایینی “پێشمه‌رگه سێحهبماڵانی ڕاسته‌قینه‌ی قه‌ڵا” ورده ورده دێته‌وه سه‌ر پێ و ده‌بێته چقڵی چاوی نه‌یارانی.
بابەتێکی دیکه که ئه‌و ڕۆژانه سه‌رنجی هه‌موو دنیای به‌خۆیه‌وه ڕاکێشاوه، به پیلهوههاتنی داوای حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان له خه‌ڵک بوو. جا ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌وه‌یه که له‌و بارودۆخی ئه‌منیه‌تی و گرفتاری و قه‌یرانی ئابووری که هه‌ر ئێستا قورقورچکهی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی گرتووه و مه‌ترسی گیران و زیندانی کران له لایه‌ن ڕێژیمهوهیان له‌سه‌ر بووه، به‌ڵام بیریان له هیچکام له‌وانه نه‌کرده‌وه و ڕۆژی 21ی خه‌رمانان سه‌لماندیان که نه په‌تی سێداره کورد به یه‌کجاری دهخنکیێنێ و نه تۆپ و خۆمپاره و مووشه‌ک قه‌ڵا و وره‌ی کورد ده‌ڕوخێنی. ئه‌وان به‌ڕاستی وه‌ک له یه‌ک له دروشمه‌کان دا هاتووه “هه‌موو کوردستان قه‌ڵای دێموکراته” به به‌پیله‌وه هاتنی داوای حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان به تایبه‌ت حیزبی دێموکراتی کوردستان به هه‌موو نه‌یارێکی کوردیان گوت که قه‌ڵا ته‌نیا له کۆیه نییه به‌ڵکوو وره و غیره‌تی هه‌ر کوردێک قه‌ڵایه‌که.