• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کۆماری ئیسلامی لەبەرچی حیزبی دێموکراتی کوردستانی کردە ئامانجی مووشەکە بالستیکەکان؟

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/09/15
جۆری بابەت: سیاسی

ڕۆژی ١٧ی خەرمانان کۆماری ئیسلامیی ئێران بە 7 مووشەکی بالستیک هێرشی کردە سەر بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و، ئەو هێرشە 15 شەهید و زیاتر لە 40 برینداری لێ کەوتەوە و وێرانییەکی یەکجار زۆری لێ بەجێما.

هێرشی ئەمجارەی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی ئەو سیاسەتی قڕکردن و سەرکوتەی بزوووتنەوەی کورد و حیزبی دێموکراتدا دێ، کە ماوەی چوار دەیەیە لەسەری بەردەوامە، بەڵام دەبینین کە خەباتی میللەتی کورد و تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ پتر لە پەرەسەندن دایە.

کۆماری ئیسلامی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی کردە ئامانج و بۆ لە ئێستادا؟ هەموومان دەزانین کە لە ئێستادا کۆماری ئیسلامی لە ژێر بەگوڕترین فشاری نێودەوڵەتی دایە، ئابوورییەکەی لەوپەڕی شپرزەیی و تێکڕمان دایە، کەلێنی خەڵک و دەسەڵات تا دێ زیاتر دەبێ و ناڕەزایەتییە گشتییەکان لە هەموو شوێنی ئەو وڵاتە هەر بەرین و بەربەرینتر دەبنەوە. ڕێژیم پێویستیی بەوە بوو بۆ ماوەیەکیش بێ سەرنجەکان لەسەر قەیرانە نێوخۆییەکان بباتە شوێنێکی دی. هەروەها پەیامێکیش بەگوێی ئەمریکادا بدا و لەگەڵ ئەوەشدا تاقیکارییەکی مووشەکیش بۆ ئەو مووشەکانە بکا کە بە بەهای خوێن و گیان و ماڵی خەڵکی ئێران لە وڵاتانی بیانیی کڕیوە و، حسێبێکیش بێتە دەستی کە کاردانەوەکانی دواتر چ دەبن و ئەو چەندە دەستی ئاوەڵا دەبێ بۆ هەنگاوەکانی دواتری. بەڵام بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی کردە ئامانج؟

وەڵامەکەی ئاسانە. کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ماوەی چوار دەیە دەسەڵاتدارەتیی کۆماری ئیسلامیدا هەمیشە چقڵی چاوی ڕێژیم بوون. کوردستانێک کە هەر لە سەرەتاوە “نا”یەکی گەورە و یەکدەستی بەو ڕێژیمە گوت و بوو بە سەنگەری خۆڕاگری لە دژی زۆرداری. حیزبی دێموکراتێکیش کە بە مێژووی دامەزرانی کۆماری کوردستان و هەروەها خەباتێکی بەردەوام لە پێناو دابینکردنی مافی گەلی کورد، کۆسپێکی گەورەی بەردەم سیاسەت و بەرنامەکانی ئەم ڕێژیمە بووە. ئەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لەسەر ئەم دوژمنکارییە ڕژد کردووە، بێگومان پەیام و گوتار و سیاسەتی ئەم حیزبەیە کە پەرەپێدان بە مافخوازیی هەموو چین و توێژەکانی کوردستانە و، سیاسەتی بەهێزکردنی ئیرادە و ویستی جەماوەرییە لەبەرامبەر ئامانجی تواندنەوە و نەهێشتنی شوناسی نەتەوەیی. ئەوەی زراوی ڕێژیمی بردووە خۆشەویستیی ئەم حیزبەیە لە نێو دڵی خەڵکدا کە قسەی لێ وەردەگرن، کە وەڵامی دەدەنەوە، کە کاریگەریی هەیە لەسەر جووڵە و ئاراستەی خەباتی مەدەنی و ماف ویستیی خەڵک. ئەمە شوعار و ئیدیعای سیاسی نییە و مانگرتنە گشتییەکەی ڕۆژی ٢١ی خەرمانان لە کوردستان سەلماندی کە حیزبی دێموکرات چ رەگ و ڕیشەیەکی لە نێو دڵی خەڵکدا هەیە و. ڕێفراندۆمێک بوو لە نێوان دوو هەڵبژاردندا: کوردستان خاوەنداری لە کێ دەکا و ئەوەی دیکە کە دەبێ بارگەی تێکەوەپێچێ کێ و کام لایەنە….

شکی تێدا نییە کە ئەم زەبرەی کۆماری ئیسلامی لە حیزبی دێموکراتی داوە قورس بووە، هەم لە ڕووی ئەژماری شەهید و بریندارەکان، هەم لە ڕووی ئەم وێرانی و خەسارەتەی بەر بنکە و بارەگاکانی حیزب کەوتووە. بەڵام ئەوانەی مێژووی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان خوێندۆتەوە دەزانن کە ئەم حیزبە زەبری لەو چەشنەی زۆر وێکەوتووە، بەڵام قورس و قایم لەبەریان هەستاوەتەوە. ڕووخانی کۆماری کوردستان و لەداردرانی پێشەوا قازی محەممەد، شکانی ڕاپەڕینە چەکدارییەکەی ٤٦/٤٧، تێرۆری دوو ڕێبەری کاریزمای ئەم حیزبە دوکتور قاسملوو و شەرەفکەندی چەند نموونەیەکن کە تێیاندا لە سەری حیزبی دێموکرات درا، بەڵام ئەم حیزبە لەبەری نەکەوت و بەسەربەرزییەوە درێژەی پێدا. بێگومان ئەمجارەش حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەم کۆستە دەکاتە هەوێنی سەرکەوتنێکی دی. بە تایبەت کە چەند ڕۆژ پێش، مانگرتنەکەی کوردستان پێی گوتین کە کوردستان قەڵایەکی لەگیراننەهاتوویە.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist