و بۆ کوردی: ئاڵەشین
پێشه‌وا قازی محه‌ممەد رێبه‌ری ڕه‌وتێکه، که به مودێرنیته‌ی کورد نا‌ودێر ده‌کرێ، بزاڤێکی مودێرن که پاش له سه‌ر کار لابردن و دوورخستنه‌وه‌ی ره‌زاشا توانی کۆنترۆڵ و ئیداره‌ی کاروباری کوردستان به‌ده‌سته‌وه بگرێ، حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دابمه‌زرێنێ و یه‌که‌م جار له مێژووی گه‌لی کورددا کۆماری رابگه‌یه‌نێ. پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د یه‌که‌مین سه‌رکۆماری کوردستانه که له پێناو به‌رگری له‌گه‌له‌که‌ی ملی بۆ چاره‌نووسێکی تراژیک راکێشا و به هۆی داهێنان، خۆڕاگری و فیداکارییه‌کانی له مێژوو، زه‌ین و ویژدانی نه‌ته‌وه‌ی کورددا وه‌ک ئوستوره‌یه‌کی مه‌زن و سیمبولێکی هه‌رمان تۆمار بووە.
دوکتور قاسملوو و دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندیش ئه‌و دوو رێبه‌ره‌ی حیزبی دێموکڕاتن که توانییان له قۆناخێکی زۆر هه‌ستیار و قه‌یراناوی‌دا لە شۆڕشی 57ەوە تا تیرۆری میکۆنووس (پوشپه‌ڕی 1372 هه‌تاوی) بزاڤی میللی ـ دێموکڕاتیکی کورد رێبه‌رایه‌تی بکه‌ن. هێرشی زیاتر له یه‌ک ده‌یەی سه‌ربازانی خومه‌ینی بۆ سه‌ر کوردستان رووبه‌رووی خۆڕاگری و به‌رگری گه‌لێک بوویه‌وه که هیوا و ئۆمێدیان حیزبی دێموکڕات و ئه‌م دوو رێبه‌ره بوو. تیرۆری دوکتور قاسملوو له ئوتریش به ده‌ستی دیپلوماتیکاره‌کانی کۆماری ئیسلامی و، پاشان تیرۆری دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له ریستورانی میکونوس به ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی، دیسان چاره‌نووسێکی تراژیکی به سه‌ر ڕێبه‌رانی کورد هێنا.
پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، دوکتور قاسملوو و دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندی سێ سیمبول و سێ ئوستووره‌ی هه‌رمانی گه‌لی کوردن، که ئەگەر بمانەوێ لە بزاڤی میللی ـ دێموکراتیکی کورد بگەین؛ دەبێ بیانناسین.
له ئه‌ده‌بیات و فه‌لسه‌فه‌دا ده‌وترێ: «ئه‌و گه‌له‌ی ئوستووره‌ی نیه، بێ شووناسه.» که‌واته بۆ تێگه‌یشتنی گه‌لی کورد، ده‌بێ تێگه‌یشتنێک لە دروستمان له ئوستووره‌کانی ئه‌و گه‌له هه‌بێ.
ئه‌و پرسیاره‌ی به زه‌ینی مرۆڤی ئه‌مڕۆدا، به تایبه‌ت تاکێکی خه‌باتگێڕدا تێده‌په‌رێ ئەوەیه که ره‌نگه پرسیار بکرێ، ئایا له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا سیمبۆل و ئوستووره ساز ده‌کرێ؟ کێ و له چ هه‌لومه‌رجێکدا ده‌بێ به ئوستوره و سیمبول ؟
یه‌که‌م بابه‌تێک که دێته گۆڕێ و شایانی تاووتۆیه ، هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی و بار‌و دۆخی کۆمەڵگەیەکە، کە بۆ گه‌یشتن به ماف مرۆییه‌کانی خۆی خه‌بات ده‌کا. بۆ وێنه کاتێک ره‌زاشا ناچار بوو ده‌سه‌ڵات بدا به کوڕه‌که‌ی و پادشای لاویش توانایی ئیداره‌ی وڵاتی نه‌بوو، کاتێک هێزه رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاواییه‌کان، به‌شێکی به‌رینی ئێرانیان داگیر کرد، له به‌شێکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان (موکریان) بۆشایی ده‌سه‌ڵات دێته‌گۆرێ، بوون و هه‌وڵه‌کانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د هه‌روه‌ک له مێژووی گه‌لی کورددا تۆمار کراوه؛ خا‌ڵێکی وه‌رچەرخانه که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی وزه‌و هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی بە ئاقار و ئاراستەیەکی مەبەستداردا بجووڵێ و مێژوویەک بئافەرینێ کە بۆ هەموو گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان هێمای متمانە بەخۆیی و شانازییە.
مژارێکی کە ڕەنگە هەندێک جار ببێتە جێی باس و مشت‌ومڕ، ئەوەیە کە ئایا هەلومەرجی کۆمەڵایەتی دەبێتە هۆی ئەوەی ئوستورە یا سیمبۆلێکی وەک پێشەوا قازی محەمەد بخوڵقێ، یان ئەوەی مرۆڤ بە توانایەکانی خۆیەوە دەبێ بە ئوستوورە و کۆمەڵگە و هەلومەرجە کۆمەڵایەتییەکان بەرەو ئاراستەیەکی تایبەت رێنوێنی و رێبەری دەکا؟
هەتا کاتێک هەلومەرجی کۆمەڵایەتی بۆ بوون بە سیمبۆل و ئوستوورەبوون بۆ تاکەکەس نەڕەخسێ، قەت ناتوانێ ئەو دەور و بەرپرسایەتییە بگێرێ، چونکی کەسانێکی زۆر بەتوانا و خاوەن بەهرە هەبوون کە نەیانتوانیوە بەم پێگە و پەلە بگەن و، لە لایەکی دیکەشەوە لەمێژوودا کەسانێک هەبوون کە لە هەلومەرجی لەباردا توانیوییانە ببن بە ئوستوورە و سیمبول.
بۆ وێنە دوکتور قاسملوو ئەگەر لە حیزبی توودەوە نەهاتبایە حیزبی دێموکراتی کوردستان، رەنگبوو نەیتوانیبا ئەم دەور و ڕۆڵە دیار و مەزنە بگێڕی، یان ئەگەر نەمر مەلا مستەفای بارزانی و هاورێکانی نەچوبانە رۆژهەڵاتی کوردستان، قەت نەیانتوانیبا بناخەی شۆڕشێکی بەم شێوەیە مەزن و بەربەرین لە باشووری کوردستان دابڕێژن. کاتێک لە کۆمەڵگەدا ئوستوورە و سیمبول بوونی هەیە، تایبەتمەندییە ئەرێنییە مرۆییەکانی وەک دڵۆڤانی، فیداکاری و بەزەیی و …. هتد لە ئاستێکی بەرزدا خۆ دەنوێنن و ئەدەبیاتی کۆمەڵایەتی ئەو قۆناخەش، ئەدەبیاتی حەماسییە، کە دەبێتە هۆی هەڵخڕانی کەفوکوڵی توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵک.
لە لایەکی دیکەوە سەرهەڵدان و کارکردی ئوستوورە بۆ هەماهەنگ کردنی کۆمەڵگە و بەرزکردنەوەی چۆنایەتی کۆمەڵگە ئەوەیە کە هەروەک دەوترێ هەموو کۆمەڵگەکان ئوستوورە وەردەگرن و تەنانەت ناتوانن لەو مژارە خۆ ببوێرن.
گەلی کورد لە هەلومەرجی ئێستادا خاوەن شوناسێکی دیار و ئوستوورە و سیمبۆلی ناسراوە کە نەوەی ئەمڕۆ دەتوانێ بۆ پێشەوەبردنی بزاڤی میللی دێموکراتیکی خۆی بە ئاسانی کەڵک لە هیز و وزانە وەربگری، ئەوان خوڵقاندوویانە و، خەبات و شۆڕش لە قۆناغ و هەلومەرجی نوێتردا بەرەو گەیشتن بە ئامانج پێش بخا. شرۆڤەی بارودۆخی بزاڤی میللی دێموکراتیکی کورد نیشان دەدا لە کاتی ئێستادا نیشانە و سیگناڵێک بۆ سەرهەڵدان و خوڵقانی سیمبول و ئوستوورە بەدی ناکرێ. زیندوویەتی کۆمەڵایەتی و شیرازە مێژووییەکانی گەلێک، پێکهاتەیەکی تۆکمەیە پێکهاتوو لە بەشی جۆراوجۆر، کە سیمبۆل و ئوستوورە تەنیا بەشێکی پێک‌دەهێنن و ئەرکی کۆمەڵایەتیش بریتییە لە کۆمەڵێک فاکتۆر کە لە کاتێکی شیاو و لەباردا ئەکتیڤ ببێ و بجوڵێ. لە هەلومەرجی ئەمڕۆدا پێویستی راستەقینەی بزاڤ، کەڵک‌وەرگرتن لە هێزە کۆمەڵایەتییەکانە بە شێوەی گرووپی و هەرەوەزی، کە نزیکبونەوەی سیاسی و فەرهەنگی لێدەکەوێتەوە و بێگومان یەکێک لە گرینگ‌ترین پوتاسییەلەکان بۆ پێشەوەبردنی بزاڤی میللی ـ دێموکراتیکی کورد کە بوونی هەیە، سەرنجدان و ناسین و کەڵک‌وەرگرتن لە سیمبۆل و ئوستوورەکانی ئەو نەتەوەیە کە لە دژوارترین هەلومەرجی کۆمەڵایەتیدا ئەرکی خۆیان ڕاپەڕاندوە، کە پشتگوێ خستن یا گرینگی‌نەدان بە هەر کام لەو بنەما مێژوویانە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی بزاڤ یان قەیرانی چالاکی سیاسی و کۆمەڵایەتی.
ئوستوورە و سیمبۆلەکانی نەتەوەیەک، بەشێکی جیا نەبووەی شووناس و ناسنامەی گەلێکن کە دەبێ بە کۆمەڵگە و نەوەکانی ئەمڕۆ و داهاتوو بناسێندرێن، بەڵام بەرزی و مەزنی ئەو کەسانە نابێ لە شرۆڤەی دروست دوورمان بخەنەوە و رەکێشی داوەری ئیحساسیمان بکەن. ئەگەر ئوستوورە و سیمبۆلەکانی گەلی کورد بۆ یەکڕیزی و یەکێتی چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەی کوردستان و پەرەپێدان بە بەشداری سیاسی و کۆمەڵایەتی بەکار بهێنرێ، دەتوانین هێوامان بە سڵامەتی سترەکچەری بزوتنەوە هەبێ، بەڵام ئەگەر تاکەکانی کۆمەڵگە هەموویان بیانەوێ ببن بە سیمبول و ئوستوورە، بە کردەوە تاکگەرایی و لێک‌دابڕان و پڕش و بڵاوی سیاسی و کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە و تاکە ئاکامی ئەم رەوشەش هەرەج و مەرەج لە نێوەرۆک و پێکهاتەکانی بزاڤ و تەنگەژەی رووخێنەرە.
لە ژماره ٦٥٩ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه