بارودۆخی ئێستای کۆماری ئیسلامی هیچ باش نییه و ڕه‌نگبێ بۆ ڕه‌شبینترین که‌سانی لایه‌نگری کۆماری ئیسلامیش پێشبینیی ڕۆژێکی وا سه‌خت بووبێ که ڕێژیمه‌که‌یان بکه‌وێته ته‌نگانه‌یه‌کی ئاوا سه‌خته‌وه.
له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا جارێکی دی نادڵنیایی به سه‌قامگیریی سیاسی له ئێران بووه‌ته هۆی ڕاکردنی کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کانی وه‌به‌رهێنان و کشانه‌وه‌ی بانکه‌کان له مامه‌ڵه و سه‌ودا له‌گه‌ڵ ئێران. فشاره‌کانی ئه‌مریکاش هینده‌ی تین بۆ کۆماری ئیسلامی هێناوه که هانا بۆ دادگای لاهه ببا، بەڵکوو له‌و ڕێگه‌یه‌وه خۆی له تیغی سزا ئابوورییه‌کانی ئه‌مریکا ڕزگار بکا. گه‌نده‌ڵییه‌کان هه‌ناسه‌یان به‌به‌ر ڕێژیم‌دا نه‌هێشتووه و، ناکۆکییه نێوخۆییه‌کانیش گه‌یوه‌ته سنووری ته‌قینه‌وه و ناکارامه‌یی ده‌سه‌ڵات لای کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمیش ئه‌وه‌نده‌ی بڕیوه که له کۆبوونه‌وه‌ی مه‌جلیسدا باس له ڕاپرسی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حاکمییه‌ت، نیزاره‌تی ئیستسوابیی شووڕای نیگابان، مه‌جلیسی خیبره‌گانی ڕێبه‌ری و کارکردی هه‌ندێ له داموده‌زگا ئیداری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕێبه‌ریدا ده‌کرێ.
ئه‌وانه‌ش که له‌و نیزامه سیاسییه‌دا ئێستاش به‌دوای ڕزگارکردنی ڕێژیمهکهیانن، به‌حه‌ق پێیان وایه ته‌نیا گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵکە کە ده‌توانێ ئه‌م به‌له‌مه تێک و پێکدادراو و شه‌ق و شڕه له‌و ده‌ریا پڕ شه‌پۆله یاخی و تووڕهیهدا بگه‌یه‌نێته که‌ناره ئارامه‌کان. به‌ڵام ئایا خه‌ڵک له نیزامێکدا که هیچ ئاسه‌وارێک له خه‌ڵک سه‌روه‌ریی تێدا شک نابا، خه‌ڵکێک که باری هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئه‌م ڕێژیمه‌یان لەسەر شانە، خه‌ڵکێک که له ئاکامی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م ڕێژیمه‌دا بڕستی لێ براوه و خنکێندراوه، خه‌ڵکێک که هه‌موو باج و تێچووی سه‌ره‌ڕۆییه‌کانی ئه‌م ڕێژیمه و قه‌یرانخوڵقێنییه‌کانی ده‌دا، خه‌ڵکێک که هه‌ر له سۆنگه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه له هه‌موو مافه مه‌ده‌نی، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی بێبه‌ش کراوه، خه‌ڵکێک _به‌شی ژنانی کۆمه‌ڵگه_ که ته‌نانه‌ت ڕێ له سه‌یرکردنی یارییه وهرزشییهکانیشی لێ گیراوه، دێن به فریای ئه‌م ڕێژیمه؟ وه له جێ‌دا ئاخۆ ده‌بێ بێن و ڕزگاری بکه‌ن؟
خه‌ڵکی ئێران چوار ده‌یه‌یه هه‌رچی به‌ڵایه به‌سه‌ریان دێ له سۆنگه‌ی ئه‌م ڕێژیمه‌یه. یه‌ک له‌وان 8 ساڵ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عێڕاق که هه‌ر له مانگه‌کانی یه‌که‌می دوای دهسپێکردنیدا ده‌کرا کۆتایی پێبێ، به‌ڵام به‌هۆی ملنه‌دان و پێداگریی ڕێبه‌رانی ئه‌م ڕێژیمه بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ درێژ کرایه‌وه و هه‌موو تێچووه گیانی و ماددییه‌که‌ی هه‌ر خه‌ڵک دای. له به‌رزه‌فڕییه ئیدۆلۆژییه‌کانی ڕێژیم له پێناو دروستکردنی هیلالی شیعی و ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌کی ئه‌تومی، که ناسه‌قامگیری له ناوچه‌ی لێ که‌وته‌وه و له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئێران که‌وته ژێر سه‌ختترین گه‌مارۆ ئابوورییه‌کانی ئه‌مریکا و ئورووپا؛ که له‌وێشدا ئه‌وه خه‌ڵک بوون باجه‌که‌یان دا. هه‌ر کاتێ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌م ڕێژیمه ته‌نگانه‌ی هاتووه _بۆ نموونه په‌راوێزخرانی سیاسیی ئێران له دوای بڕیاری دادگای مێکونووس_ دیسان ئه‌وه خه‌ڵك بوون که به ده‌نگدان به باڵی ناسراو به ڕێفۆرمخوازی ڕێژیم ده‌رفه‌تی پشتڕاستکردنه‌وه و تێپه‌ڕین له قۆناغی قه‌یرانیان به ده‌سه‌ڵات داوه، به‌ڵام ئاخۆ ئێستا جارێکی دیکه‌ش ده‌بێ خه‌ڵک به هانای حوکمه‌ته‌وه بێ؟ کام حوکمه‌ت و کام خه‌ڵک؟
حوکمه‌تێک که له چوار ده‌یه ده‌سه‌ڵاتی مافیایی خۆیدا جیا له هه‌ژاری و نه‌گبه‌تی هیچی دیکه‌ی بۆ خه‌ڵک به‌دیاری نه‌هێناوه، حوکمهتیک که له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا پێناسه‌که‌ی تێرۆر، ئێعدام، هۆکاری ناسه‌قامگیریی سیاسیی ناوچه‌یه و؛ له‌نێوخۆی وڵاتیشدا هه‌ژاری و بێ‌کاری و گرانیی هه‌وسارپچڕاو، ته‌قینه‌وه‌ی قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی وه‌ک ئێعتیاد به ماده‌ی هۆشبه‌ر، له‌شفرۆشی، خۆکوژی و بێهیوایی به ژیان؛ ته‌نیا به‌شه دیاره‌که‌ی شاخه سه‌هۆڵه‌که‌یه. ئه‌م حکوومه‌ته نادهروهسته له ئاویلکهدانێکی دیکه‌دا دیسان چاوی هیوای هه‌ر له خه‌ڵکه، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا به به‌رگه‌گرتن له به‌رامبه‌ر قه‌یرانه‌کان و چوونه پشتی ڕێفۆرمخوازه‌کان بوونه‌ته قه‌ڵغان و به‌ڵاگێڕه‌وه‌ی ئه‌م ڕێژیمه. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ئیدی خه‌ڵک بڕیویه‌تی. خه‌ڵک ده‌زانن ئیدی کار له کار ترازاوه و خاته‌مییه تهداروکاتچییهکانیش ئیدی ناتوانن به سوور و سپیاکردنی ڕوخساری ڕێژیم بیمه‌ی ته‌مه‌نی درێژ بکه‌نه‌وه. خه‌ڵک ئیدی ده‌زانن ئه‌و ڕێژیمه نه چاک ده‌بێ و چاکه‌کارێکیش له چوارچێوه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا ده‌ست ده‌که‌وێ. ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندیی هه‌موو ڕێژیمه سهرهڕۆیهکانه که له چاکسازی ده‌سڵه‌مێنه‌وه، چونکی ده‌زانن یه‌ک هه‌نگاو پاشه‌کشه ده‌بێته هۆی بڕوابه‌خۆبوونی خه‌ڵک و فشاری زیاتر بۆ پاشه‌کشه‌ی زۆرتر. ئه‌م ڕێژیمه ڕێگا و ئاسۆی خۆی دیاری کردووه و له‌گه‌ڵی ده‌ڕوا و، هیچ بۆی گرینگ نییه تاق دۆلارێک بگاته 15 هه‌زار تمه‌ن و چه‌رخی هیچ کارخانهیهکیش له‌و وڵاته نه‌گه‌ڕێ. هیچ ده‌ربه‌ستی ئه‌وه‌ش نییه خه‌ڵکه‌که‌ی ڕووت و ڕه‌جاڵ بن، وڵات گه‌مارۆی بخرێته‌سه‌ر و خه‌ڵک له‌و سۆنگه‌یه‌وه ژیانیان به‌با چێ؛ ئه‌وان ده‌زگای پۆلیسی و سه‌رکوتی خۆیان شک ده‌به‌ن و هه‌تا ئه‌و جێیه‌ی بۆیان بلوێ خۆیان له‌سه‌ر پێ ڕاده‌گرن. ئه‌وه‌ش که ئه‌م ڕێژیمه‌ی هه‌تا ئه‌و ڕاده‌یه چاوسوور کردووه هه‌ر خه‌ڵکه، خه‌ڵکێک که ده‌رفه‌تیان به‌و ڕێژیمه دا ده‌ست و مه‌چه‌کی قه‌وی بکا و له دژی خۆیان بیخاته کار.
له ئێستاشدا که قه‌یرانی ئابووری له هه‌موو باران و به‌ربڵاوتر له جارن ئه‌وکی گرتوون، خه‌ڵک ده‌زانن که گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا و سزا ئابوورییه‌کانی دیکه له سۆنگه‌ی پشتیوانیی ڕێژیمه له تێرۆریسمی جیهانی، له‌به‌ر دهستێوهردانیهتی له کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی دی، له‌به‌ر ناسه‌قامگیرکردنی ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی ناوچه و جیهانه، و له‌به‌ر دژایه‌تیی ئه‌و ڕێژیمه‌یه له مافی سه‌روه‌ریی وڵاتانی دی؛ بۆیه نه‌ک له پشتی رێژیم نامێنن، به‌ڵکوو پتر له دژی ڕاده‌په‌ڕن.
خه‌ڵکی ئێران لێیان ڕوونه که ئه‌وه‌ی ئه‌وانی خستووه‌ته ته‌نگانه‌وه، نه‌ک ئه‌مریکا و وه‌ک رێژیم ده‌ڵێ سیاسه‌تی دوژمنکارانه‌ی ده‌رحه‌ق به وڵاتی ئێران، به‌ڵکوو چوار ده‌یه سیاسه‌تی ناکارامه‌ی ئابووریی ده‌وڵه‌ت و حوکمه‌ت و به‌رهه‌می چوار ده‌یه به‌ڕێوه‌به‌ریی فه‌شه‌ل پێهاتووی وڵاته له سۆنگه‌ی سیاسه‌تی ئیدۆلۆژیکیی ڕێژیمه‌وه. خه‌ڵک به ئێسک و پێسته‌وه ده‌یچێژن و ده‌زانن ئه‌وه‌ی ئه‌وانی له ژیان خستووه، گه‌نده‌ڵیی سیستماتیک له نێو حوکمه‌ته که هه‌موو سامانی گشتیی خه‌ڵکیان به تاڵان بردووه و خوێنی خه‌ڵکیان له شووشه کردووه، ئه‌ویش له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمه‌وه، نه‌ک له سۆنگه‌ی دوژمنایه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه.
ئه‌وه‌ش ده‌زانن که ده‌ردی ئه‌وان هه‌ر قه‌یرانی ئابووری و سزاکانی سه‌ر ئێران له سۆنگه‌ی سیاسه‌تی دوژمنکارانه‌ی کۆماری ئیسلامی نییه، به‌ڵکوو زه‌وتکردنی ماف و ئازادیی خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه که ڕاسته‌وخۆ حوکمه‌ت و نیزامی سیاسی کردوویه‌تی و ده‌یکا، نه‌بوونی هیچ چه‌شنه ئازادییه‌کی سیاسی و مه‌ده‌نییه که هه‌مووی پلانی ڕێبه‌رانی ئه‌م ڕێژیمه‌ی له پشته، گه‌نده‌ڵی و به‌تاڵانچوونی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکه که هه‌مووی مافیاکانی ده‌سه‌ڵات و سپای پاسداران ده‌یبه‌ن. خه‌ڵک ده‌زانن که ڕاسته ئه‌مریکا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له هاوکێشه جیهانییه‌کاندا ده‌وێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی به‌سه‌ر وڵات هێناوه ئه‌مریکا نییه، به‌ڵکوو کۆماری ئیسلامی و ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنه له‌و وڵاته‌دا. خه‌ڵک هه‌روه‌ها ده‌زانن که ئامانج له‌و سزا و گه‌مارۆیه فشار خستنه‌سه‌ر ڕێژیمه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی وتووێژ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نایه‌وێ کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی به ڕێگه‌ی دانوستان و وازهێنان له سیاسه‌تی قه‌یرانخوڵقێنی و پشتیوانی له تێرۆریسم چاره‌سه‌ر بکا، هه‌ر کۆماری ئیسلامییه و ڕاسته له‌و نێوه‌شدا پڕیشکی سه‌ره‌کیی ئاگره‌که‌ش هه‌ر به‌ر خه‌ڵک ده‌که‌وێ؛ به‌ڵام ئه‌وه ڕێژیمه که لێی به‌رپرسیاره و ده‌بێ تاوانه‌کی بدا. بێگومان له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی ئه‌م فشارانه‌دا هه‌ر به چۆکدا دێ و ڕاست لێره دایه که خه‌ڵک دیسان دێنه‌وه گۆڕێ و ئه‌مجاره‌یان ئیدی نابێ ئیزن بده‌ن ڕێژیم پشت ڕاست بکاته‌وه.
لە ژمارەی ٧٣٣ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)