دۆخ و داهاتووی وڵاتی کاولکراو و شه‌ڕلێدراوی سووریه هه‌روا ناروونه و سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی زیاتر له 7 ساڵ شه‌ڕ و خوێنڕشتن که له‌ودا میلیۆنان که‌س له خه‌ڵکی ئاسایی کوژران و بریندار بوون و ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بوون، هێشتا هیچ به‌رچاوڕوونییه‌ک له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاشتی و ئارامی و کۆتاییهاتن به‌و تراژێدییه مرۆییه به‌دی ناکرێ. له‌و ماوه‌یه‌دا ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د که توانیبووی به‌هاوکاری و پشتیوانیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ڕووسیه و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و خۆڵقاندنی ده‌یان جینایه‌ت و کۆمه‌ڵکوژی ده‌ست به سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی دژبه‌ره‌کانی دابگری ,خۆی بۆ هێرش بۆ سه‌ر دوایین پێگه‌ی نه‌یارانی له پارێزگای “ئیدلب” ئاماده ده‌کا که نیزیکه‌ی 5 میلیون که‌س له خه‌ڵکی ناوچه‌که و ئاواره‌ی پارێزگا شه‌ڕلێدراوه‌کانی دیکه‌ی له‌خۆ گرتووه. دیاره ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌رده‌وام نیگه‌رانیی خۆیان له هێرش بۆ ئه‌م پارێزگایه ده‌ربڕیوه و ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که له ئه‌گه‌ری هه‌رچه‌شنه هێرشێکدا بۆ ئیدلب، جگه له کوشتاری خه‌ڵکی بێ‌تاوان، به‌سه‌دان هه‌زار که‌س دیسان ئاواره ده‌بنه‌وه و قه‌یرانێکی مرۆیی دیکه به‌ره‌وڕووی ناوچه و جیهان ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌مریکا و فه‌ڕانسه زۆر به‌توندی به‌شار ئه‌سه‌دیان له هه‌ر چه‌شنه هێرش و کۆمه‌ڵکوژییه‌ک ئاگادار کردووه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه له‌ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی چه‌کی شیمیایی له‌لایه‌ن هێزه هێرشبه‌ره‌کان، ئه‌وان بێده‌نگ نابن و به‌گورزی سه‌ربازی وڵام ده‌ده‌نه‌وه.
جگه له‌وه‌ش له به‌ره‌به‌ری هێرش بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلب ئه‌مریکا و ڕووسیه که به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ هێزه‌کانیان له سووریه‌دا بوونی هه‌یه، ناوگانی ده‌ریایی خۆیان له ده‌ریای نێوه‌ڕاستدا به‌هێز کردووه و ڕووسه‌کان مانۆڕێکی ده‌ریایی گه‌وره‌یان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاماده‌بوونیان له ئه‌گه‌ری هه‌ر بهرهووبوونهوهیهک به‌ڕێوه بردووه و دوو لایه‌ن به‌رده‌وام لێدوانی توند له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جموجۆڵه سه‌ربازییه‌کانیان له‌دژی یه‌ک ده‌ده‌ن. ئه‌و دۆخه، له‌کاتێکدا که پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و ڕووسیه به‌له‌به‌رچاوگرتنی خاڵهناکۆکه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه کە له نزمترین ئاستی خۆی دایه ، ده‌توانێ ببێته مایه‌ی نیگه‌رانیی کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی، به‌تایبه‌ت له‌کاتێکدا که ڕووسه‌کان گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازیی خۆیان به‌به‌شداریی سه‌دان هه‌زار سه‌رباز و هه‌زاران فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر و مووشه‌ک و تانک و که‌ره‌سته‌کانی دیکه‌ی شه‌ڕ له قووڵایی ئەو وڵاتە ده‌ست پێ کردووه و وڵاتی مهغووڵستان وه‌ک پاشکۆی هه‌میشه‌یی ڕووسیه و وڵاتی چین وه‌ک هاوپه‌یمانی ڕووسه‌کان، لانیکه‌م له‌و هه‌لوومه‌رجه‌دا و له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکادا، له‌و مانۆڕه گه‌وره سه‌ربازییه‌دا به‌شدارن. ئاماده‌کاریی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ هێرشکردنه سه‌ر دوایین پێگه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریه له حالێک دایه که له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دوو وه‌ڤدی کۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌ردانی سووریه‌یان کردوه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته، باسیان له داهاتووی سووریه و ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی له داڕشتنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی و نیزامی و.. ئه‌و وڵاته‌یان پاش کۆتاییهاتنی شه‌ڕ کردووه. له دیداری ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، 4ی خه‌رمانانی “ئه‌میر حاتمی”، وه‌زیری به‌رگری ڕێژیم له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د و باقی کاربه‌ده‌ستانی سیاسی و نیزامیی سووریه، ناوبراو لەگەڵ دووپاتکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی نه‌گۆڕی پشتیوانیی کۆماری ئیسلامی له ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، باسی چۆنیه‌تی داڕشتنه‌وه و ڕێکخستنی ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته‌ی کرد و وێڕای ده‌ربڕینی ئاماده‌یی ڕێژیمه‌که‌یان بۆ ئه‌م کاره، ڕایگه‌یاند که هیچ لایه‌نێکی ده‌ره‌کی ناتوانێ شوێنپێی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سووریه‌دا له‌رزۆک بکا. وته‌کانی وه‌زیری به‌رگریی ڕێژیم که ده‌کرێ وه‌ک وڵامدانه‌وه‌یه‌ک بێ بۆ ڕووسیه و ئه‌مریکا له‌حالێک دایه، که له‌لایه‌ک ڕووسه‌کان به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ چه‌ند جارێک ڕایانگه‌یاندووه که هیچ لایه‌نێک بۆی نییه سووریه له پاوانی خۆی بگرێ و ئه‌وان ئاماده نین جگه له خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندییه درێژخایه‌نه‌کانیان هیچ هێژمۆنییهکی دیکه به‌سه‌ر ئایندهی ئه‌و وڵاته‌دا بسه‌لمێنن. له‌لایه‌کی دیکه‌ش ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا و به‌تایبه‌ت له دوای هاتنه‌سه‌رکاری ده‌وڵه‌تی دۆناڵد ترامپ، بوونی هێزه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی سه‌ر به کۆماری ئیسلامیی له سووریه وه‌ک مه‌ترسییه‌ک بۆ خۆیان و هاوپه‌یمانه ناوچه‌ییه‌کانیان ده‌بینن و به‌ڕاشکاوی گوتوویانه که ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی کۆماری ئیسلامی له سووریه و باقی ناوچه شه‌ڕلێدراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قه‌بووڵ ناکه‌ن. هه‌ربۆیه‌شه که ده‌بینین له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا و له‌دوای گوشاری ئه‌مریکا و گورزه سه‌ربازییه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر پێگه و بنکەکانی سپای پاسداران له سووریه و هه‌روه‌ها دیداری کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل له مۆسکۆ و داواوی لێبڕاوانه‌یان بۆ کورتکردنه‌وه‌ی ده‌ستی سپای پاسداران له سووریه، جموجۆڵه‌کان و خروقاتی کۆماری ئیسلامی له‌ئاست ڕابردوو له‌و وڵاته له‌که‌می داوه و ڕێژیم ناچار بووه ئه‌گه‌ر جارێ به‌شێوه‌ی زۆر دیاریش نه‌بێ، له به‌ناو “قووڵایی ستراتێژیی به‌رگری”ی خۆیدا، واته له سووریه که به قسه‌ی فه‌رمانده‌رانی سپای پاسداران بۆیان له پارێزگای به‌زۆرینه عه‌ڕه‌بی خوزستان گرینگتره، به‌ره‌به‌ره پاشه‌کشه بکا.
له‌لایه‌کی دیکه‌ش هه‌ر له چوارچێوه‌ی درێژه‌دانی سیاسه‌تی به‌ناو “قووڵایی ئیستراتێژی به‌رگری” کۆماری ئیسلامی له سووریه‌دا و له‌به‌ره‌به‌ری هێرش بۆ سه‌ر ئیدلب، ڕۆژی دووشه‌ممه 12ی خه‌رمانان محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له سه‌ردانێکی یه‌ک ڕۆژه‌ی چاوه‌ڕواننه‌کراودا گه‌یشته دمێشق و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د و هاوتا سوورییه‌که‌ی وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم دیداری کرد و هه‌مان به‌ڵێنییه‌کانی پێشووی له‌مه‌ڕ پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه له ده‌وڵه‌تی سووریه و گه‌ڵاڵه و پڕۆژه‌کانی بونیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و نیزامی ئه‌و وڵاته دووپات کرده‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوویه‌کی نییه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ردانه‌کانی ئه‌م دواییه له سووریه بێ، واته چنینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌و 7 ساڵه‌دا چاندوویه‌تی، بێگومان ڕوویه‌که‌ی دیکه‌ی ئه‌م دیدار و چاوپێکه‌وتنانه، وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی له پاراستنی ده‌وڵه‌تی سووریه و لهسهرپێڕاگرتنی به‌شار ئه‌سه‌د به‌و ڕێژیمه‌یه و ده‌کرێ به‌شێوه‌یه‌کیش ده‌ربڕی ترس و گومانی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ڕێژیمه له ڕۆڵی ڕووسیه له داهاتووی سووریه و به‌جۆرێک ئه‌گه‌ری تهریکخستنهوهیان له گه‌مه‌که و ئاکامه‌کانی بێ.
هه‌روه‌ها سه‌ردانی زه‌ریف بۆ سووریه له کاتێک دایه که 16ی ئه‌م مانگه (خه‌رمانان) سه‌رۆکه‌کانی وڵاتانی ئێران، ڕووسیه و تورکیه له تاران کۆ ده‌بنه‌وه و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریه له‌سۆنگه‌ی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان تاوتوێ ده‌که‌ن. دیاره وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی نه‌یشاردۆته‌وه که سه‌ردانه له‌ناکاوه‌که‌ی بۆ سووریه بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوهه‌ڵوێستیی زیاتری کۆماری ئیسلامی و به‌شار ئه‌سه‌ده بۆ کۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌که‌ی تاران.
گرینگی ئه‌و بابه‌ته له‌وه‌دایه که هێز و لایه‌نه‌کانی قه‌یرانی سووریه چ له نێوخۆی ئه‌و وڵاته، وه‌ک ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، ده‌سته و تاقمه‌کانی ناسراو به “سپای ئازادی سووریه” که له‌لایه‌ن تورکیه‌وه ته‌یار ده‌کرێن و هه‌روه‌ها هێزه‌کانی سووریه‌ی دێموکرات “هه‌سه‌ده” که کورده‌کان لایه‌نی سه‌ره‌کین و له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه له شه‌ڕی دژی داعش پشتیوانی ده‌کرێن و چ له ئاستی ده‌ره‌وه واته ئه‌مریکا و تورکیه و ڕووسیه و کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه وه‌ها لهههڵوێستهکانیاندا له زۆر ڕووه‌وه دوورن که شیمانه ناکرێ ئه‌و که‌ڵافه ئاڵۆزه به‌و کۆبوونه‌وه‌یه و بگره چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی له‌م چه‌شنه‌ش بکرێته‌وه. ڕوون و ئاشکراشه هیچ ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و قه‌یرانه به‌کرده ناکرێ به‌بێ سازان و ڕێککه‌وتنی ئه‌مریکا و ڕووسه‌کان. ئه‌وه ئه‌مریکا و ڕووسه‌کانن که ده‌توانن وه‌ک دوو زلهێزی جیهانی که له‌ناوچه و له سووریه‌دا ڕۆڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان هه‌بێ و ڕێڕه‌وی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته دیاری بکه‌ن. سووریه کارتی گوشارێکه به‌ده‌ست ڕووسه‌کان و ئه‌وان ده‌زانن ئه‌و کارته به بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ سه‌قامگیری ناوچه و ئه‌منیه‌تی دۆسته‌کانی ئه‌مریکا چ گرینگییه‌کی هه‌یه و ده‌زانن چۆن که‌ڵکی لێ وه‌رگرن. هه‌روه‌ها قه‌یرانی سووریه کارتی یارییه‌کی نه‌خوازراوه له ده‌ستی ئه‌مریکا و هاوپیمانهکانیدا به هه‌موو تهنگانهکانییهوه. ئه‌و یارییه ئه‌گه‌ر به واقعبینی و ڕوانگه‌ی بهپهڕۆشبوونهوه بۆ سووریه و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و بگره ئاسایشی جیهان سه‌یر بکرێ، ده‌توانی به‌قازانجی خه‌ڵکی داماوی ئه‌و وڵاته و مرۆڤایه‌تی کۆتایی پێ بێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و یارییه به‌شێوه‌ی نه‌رێنی تێکه‌ڵ به کێشه ناوچه‌ییه‌کان و کێبه‌رکێی دێرینی ئه‌و دوو زلهێزه له بواره‌کانی دیکه‌دا بکرێ، ده‌توانێ زۆر کاره‌ساتی مرۆیی گه‌وره‌تر له‌وه‌ی له‌و 7 ساڵه‌دا دیتوومانه لێ بکه‌وێته‌وه. به‌وحاڵه‌ش سه‌ره‌ڕای کێشه و ناکۆکییه قووڵه‌کانی ئه‌مریکا و ڕووسیه، هه‌ر دوولا له‌مه‌یدانی ساتوسهودادا کارامه‌ن و ده‌زانن بۆ هه‌موولایه‌ک باشتره به‌سازان و له‌سه‌ر مێزی دانوستان ئه‌وکێشانه یه‌کلایی بکرێنه‌وه.
ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به دوو زلهێزی ناوچه‌یی واته کۆماری ئیسلامی و تورکیه‌شه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه که ئه‌و دوو ڕێژیمه له‌هه‌موو بارێکه‌وه، جگه له دژایه‌تیه‌کی که له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ڕه‌وای کورد له‌و وڵاته و له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانه‌وه هه‌یانه، له‌بواره‌کانی دیکه‌ی پێوه‌ندیدار به کێشه‌ی سووریه نالێک و ناته‌بان. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌گه‌ر ڕووسه‌کان و ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌سه‌ر داهاتووی سووریه ڕێککه‌ون، له‌لایک تورکیه و کۆماری ئیسلامی، ناتوانن درێژه به بوونیان له‌و ولاته بده‌ن و ناچار ده‌کرێن سووریه چۆل بکه‌ن؛ له‌لایه‌کی دیکه‌ش ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د و حیزبی به‌عس له‌سه‌ره‌تادا لاواز ده‌کرێ و پاشان به‌پێی گه‌ڵاڵه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و له‌ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیدا، نیزامی سیاسی و شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری له بنه‌ڕه‌ت ڕا ده‌گۆڕدرێ.
دیاره ئه‌و سێناریۆیه به‌دڵی تورکیه و کۆماری ئیسلامی نییه و نابێ؛ چونکه له‌وه‌ها ڕێگه‌چاره‌یه‌کدا، له‌لایه‌ک کورده‌کان ده‌توانن به پشتبه‌ستن به هێزی خۆیان و ئه‌و باگڕاوهندهی له شهر به دژی داعه‌ش وه‌ک هارترین ڕێکخراوی تێرۆڕیستی ده‌سته‌به‌ریان کردووه و زۆر هۆکاری دیکه، به‌لانیکه‌می مافه‌کانیان بگه‌ن،_که ئه‌وه هیچکات به‌دڵی دوژمنانی کورد نه‌بووه و تورکیه به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هێز جووڵاندنه وئه‌و پشتیوانی کردنه‌ی له به‌ناو ئه‌رته‌شی ئازادی سووریه کردوویه‌تی و ئه‌و هێرشانه‌ی که کردییه ئه‌و به‌شه له کوردستان، له‌وبه‌ینه‌دا دۆڕاوی سه‌ره‌کی ده‌بێ_ له‌لایه‌کی دیکه‌ش دۆڕاوی هه‌ره گه‌وره ڕێژیمی دژی گه‌لی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه؛ ئه‌و ڕێژیمه هه‌م سه‌باره‌ت به هۆکاری سه‌ره‌وه (کورده‌کان) و هه‌م لهبهرههڵتهکان و داڕمانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د که له‌ماوه‌ی 7 ساڵی ڕابردووه‌وه تا ئێستا ده‌یان میلیارد دۆڵاری له داهاتی کۆمه‌لانی خه‌ڵکی ئێران به‌فیڕۆ داوه و هه‌زاران و بگره ده‌یان هه‌زار که‌سی له‌پێناو لهسهرپێڕاگرتنی ئه‌و ڕێژیمه سه‌ره‌ڕۆیه‌دا کردووه‌ته سووتمانی سیاسه‌ته‌کانی خۆی، نه‌ک هه‌ر مایه‌پووچ دێته‌ده‌رێ، به‌ڵکوو ته‌وژمی شکان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به دوو گوشاری ده‌ره‌کی و ڕاپه‌ڕینی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران، ده‌توانێ تۆماری ئه‌و ڕێژیمه دژی گهڵییه تێکه‌وه پێچێ.
گوشاری تاقه‌تپڕوکێن و ڕووخێنه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی که له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه ئه‌و ڕێژیمه‌ی تووشی قه‌یران و داماوی کردووه و له نێوخۆی وڵاتیش شه‌پۆلی ڕق و تووڕه‌یی په‌نگخواردووی کۆمه‌ڵانی وه‌زاڵه‌هاتووی خه‌ڵکی ئێران که له چه‌ند مانگی داهاتوودا، ده‌توانێ جارێکی دیکه مان و بوونی ئه‌و ڕێژیمه و سه‌رکرده‌کانی زیاتر له هه‌موو جارێک تووشی داڕزین و داڕمان بکا. هه‌ر له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی به‌فرانباری ڕابردوو به‌ملاوه به سه‌دان جار گوێبیستی دروشمی خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران بووین که ده‌یانگوت واز له سووریه بێنن و بیرێک له ئێمه بکه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران ده‌بێ باش بزانن خامنه‌یی و مافیای سپای پاسداران و به‌گشتی نیزامی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا ناتوانن به خۆشیی خۆیان واز له سووریه و سیاسه‌ته‌کانی هه‌تا ئێستایان بێنن و ئه‌وه خه‌ڵکی ئێرانن که ده‌بێ به یه‌کگرتوویی و یه‌کده‌نگی، هه‌تا ڕووخانی ڕێژیمی دژی گه‌لی و سه‌ره‌ڕۆی کۆماری ئیسلامی له ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین و خۆپێشاندان و مانگرتنه‌کان نه‌وه‌ستن و ئازادی و دادپه‌روه‌ری و باقی مافه ڕواکانیان مسۆگه‌ر بکه‌ن.
لە ژمارەی ٧٣٣ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)