• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کزەیەکی پڕ ئێش لە قووڵایی دڵەوە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/09/07
جۆری بابەت: سیاسی

ڕۆژەکانی ئاخری مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی بوو. دوو هیزی شاهۆ و زاگرۆس ژمارەیان لە سەد و پەنجا پێشمەرگە تێ دەپەڕی و نزیک بە بیست کەس پێشمەرگەی تازەیان لەگەڵ بوو کە هێشتا چەکیان نەدابوونێ. ئەوە خوی بارێکی قورس بوو و پاراستنیشیان لە کاتی وا هەستیاردا ئەرکێکی زۆر دژوار بوو. ئەو ڕۆژە بە مەبەستی پەڕینەوە لە مەودایەکی 5 کیلۆمیتریی مەرزی ئێران و عێراق و، تێپەڕین بە نێو هەزاران چەکداری کۆماری ئیسلامی، کۆبوونەوەیەکی کورت گیرا. هەر لەسەرەتای دەستپێکی حەرەکەتیان رێگایەکی ڕژد و هەڵدێر بوو کە لە هەموو بەرزاییەکانی زاڵ بەسەر ئەو ڕێگایەدا پایەگای دوژمن هەبوون و تەنانەت خزینی بەردێک و خزینی لاقی هەر پێشمەرگەیەک و هەر دەنگێکی دیکە دەبووە ئاشکرا بوونی ئەوان. شوێنیك کە بە نێوان دوو دوژمنی خوێنخۆری کورد‌دا تێ دەپەڕی.
بە تێپەرینی ئەو ڕێگا هەڵدێرە، شوێنێکی کە هەمیشە مەترسیی کەمینی لێ بوو رێگای پاوە_مەرەخێڵ بوو کە ڕاست شوێنی تێپەرینی قارەمانەکانی ئەو مەڵبەندە بوو. لەوبەری جادەوە تا سەرچۆمی سیروان مەیدانیکی پان و بەرینی مینڕێژکراو بە درێژای زیاتر لە ٥٠٠ میتر و تا کۆتایی جادەکەش دانرابوو. سەرباری کەمین و مین چۆمی سیروانێش لەسەر رێگای ئەو کاروانە لە خۆڕە نەدەکەوت ‌و پەرینەوەش لەو چۆمە تەنیا بە گوریس دەکرا. ئەوەش وایکردبوو ئەو پێشمەرگانەی مەلە نازانن وەک پردی سیڕات لەو گوریس و پەڕینەوەیە بڕوانن.
تیمێکی پازدە کەسی لە باشترین و بەوەجترین پێشمەرگەکان بۆ کاری پێشڕەوی و تاقیکردنەوەی ڕێگا لە پێشەوە بەڕێ کران و پاشماوەی هێزەکە هەر کەس لە پەڵ و لکی خۆی بە بێدەنگ‌ و خشپە بە دوای پێشڕەوەکاندا رێزیان بەست. هێشتا نیزیک بە سەعاتێک لە شوێنی حەسانەوەیان دوور نەکەوتبوونەوە کە بەرپرسانی هێز هەستیان بە وەزعی نائاسایی کرد.
پێشمەرگەکان هەر کامە و خەیالێک هەڵی گرتبوون. شەش مانگ جووڵە و تێکۆشان و کۆمەڵێک عەمەلیاتی سەرکەوتوو ئەوانی بە تەواوی دڵخۆش کردبوو.
لە پڕ دەنگی چەند تەقینەوەی گەورە و چەند دەستڕێژی تفەنگ بێدەنگی شەوی شکاند. ئەو قارەمانانەی کە لە پێشەوە و بۆ کەمین شکاندن بەڕێ کرابوون، کەوتبوونە شەڕێکی سەختەوە. شەڕە نارجۆک هیندە گەرم بوو کە تیمی پێشڕەو دەرەتانی وڵامدانەوەی بێسیمی نەبوو. هێزی پێشمەرگە چەند سەد میتریک بەدوای کەمین شکێنەکان و هەرکەس لەجێی خۆی بێدەنگ و دەست و تفەنگ چاوەڕوانی بڕیاری فەرماندە بوون. دەوروو بەر هەموو پایەگا و دەنگی بێسیمەکان بەئاستەم دەبیسترا. بەوحاڵش هەستیان کرد کە تیمی پێشڕەو کەوتوونەتە نێو مەیدانی مین و کەمینێکی قورس و پڕ مەترسیی هێزەکانی دژمن و شەڕی مان و نەمانیان لەگەڵ دەست پێ کردوون. شەڕی دەستەویەخە نزیک نیو کاتژمێر درێژەی کێشا، پاشان تیمی پێشڕەو فەرماندەکانی ئاگادار کردەوە کە لە یەکەم دەستڕێژ و تەقینەوەی مینەکاندا چوار کەس لە باشترین پێشمەرگەکان بە سەختی بریندار بوون. عەلی تاتوورە، کەریم پیرباخی، مامۆ ئەزغەر و عەبدول تەنگیسەری. عەبدول و مامۆ ئەسغەر کەوتبوونە سەر مین و لاقیان پەڕیبوو.
بەدوای ئەو هەواڵە بێ راوەستان فەرماندە بڕیاری دا چەند کەس بچنە یارمەتیی هێزی پێشڕەو تا هەم بریندارەکان لە مەیدانی شەڕ دوور بخەنەوە و هەم جێگەی بەتاڵی ئەوان لە شەڕەکەدا پڕ بکەنەوە. ناوچەکە گەلێک حەساس و ڕاست لە نێوەڕاستی بەرەی شەڕی ئێران و ئێراقدا بوو. هێزێکی زۆری نیزیک بە دوو هەزار کەس پاسدار و جاش لە دورورووبەر مۆڵیان خواردبوو. بۆیە بە هەر قیمەتێک دەبوا ئەم کەمینە تێک بشکێنن. ئەوان بۆ شکاندنی ئەو کەمینە هەموو نرخێکیان بە هەرزان دەزانی. هەروەها قارەمانانی دێموکرات یەکەمجار نەبوو کە لە گەمارۆی وا بکەون و ئەوان لەمەیدانی حەماسە و فیداکاریدا پەروەردە ببوون و لەکڵدەرهاتووی ڕۆژی سەخت ‌و تەنگانە بوون. شەڕ بەگەرمی درێژەی هەبوو و زۆربەی پایەگاکانی ڕێژیم کە لە هەرچوار دەوریان بوون، دەستیان کردبوو بە تەقە و بە هەڵدانی «نوورئەفکەن» شەڕگەیان وەک ڕۆژی ڕووناک لێ کردبوو. بەڵام ئەوە فیداکاری، ئیرادە و دەست‌وتفەنگی پێشمەرگە بوو کە کەمینی دوژمنی تێک شکاند. دوژمن ژمارەیەک لە هێزەکانیان بە کوژراوی لە میداندا بە جێ هێشت و هەڵاتن. لە بەرەی پێـشمەرگەکانێش بریندارەکان کۆکرانەوە، تیم و کەسانی تایبەت بۆ هەڵگرتنیان جیاکرانەوە و مینهەڵگرەکان بە نێو مەیدان مینی دوژمندا ڕێگایەکیان کردەوە و بە نەزمێکی شیاوی پێشمەرگە خۆیان گەیاندە سەر چۆمی سیروان.
چۆمی سیروان زۆر و خوڕ و سارد بوو. پەڕینەوە بۆ هەموو کەس دەستی نەدەدا و تەنیا کاری ئەوانە بووکە مەلەی باشیان دەزانی. دوژمنیش بە بەردەوامی تەقەی لێ دەکردن. پێشتریش لەوبەری چۆم دەستەیەک لە پێشمەرگەکان ئاگادار کرابوون و بەپیریانەوە هاتبوون و گورێسێکیان دامەزراندبوو بۆ پەڕینەوە. لەپێشدا چەند پێشمەرگەی ئازا و چوست و چالاک پەڕینەوە و، سەنگەریان گرت. کاری ئەوان وەڵامدانەوە بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم بوو. دواتر بریندارەکان و، دوای ئەوان پێشمەرگە تازەکان و دوای ئەوانییش بە نۆرە هەموویان لەو پردی سیڕاتەی ناویان نابوو، لە ژێر ئاوربارانی چەک و ڕووناکیی نوورئەفکەنەکانی هێزەکانی دوژمندا پەڕینەوە.
لە نزیک قەڵاگا، شوێنێک کە ئێتر لە ژێر دەسەڵاتی هیزی پێشمەرگە دابوو، بریندارەکان دەرمان کران. زامی زۆر لەوان قووڵ‌ و کاری بوون. لاقی پەڕیو، دەست و ڕانی شکا و، لەشی جێ ڕەگباری پڕ ئێش و، زۆربەیان مەترسیی مردنیان لێ دەکرا. هەموویان خوێنی زۆریان لە بەر ڕویشتبوو و هێز و توانایان کەم، بەڵام ورە و ئیرادەیان وەک پۆڵا بوو. هاواریان نەئەکرد.
لە سەرەتای تەقەدا و لە ڕێگای بیسیمەکانەوە ناوی بریندارەکان هاتبوو کە بەتایبەتی مام ئەزغەر کەوتووەتە سەر مین، لاقی پەڕیوە و کەسیش دیاری کرابوو بۆ هەڵگرتنی. بەڵام مام ئەزغەر لەنێو بریندارەکاندا نەبوو. هاوڕێیانی بە دڵەڕاوکێیەکی زۆرەوە پێوشوێنی کەوتن.
یەکێک لە هاوڕێیانی کە لەگەڵ تیمی پێشڕەودا بوو گوتی:
«کاتێک کەوتینە سەر مینەکان، مام ئەزغەر هەردووک لاقی پەڕی بوون… چەند برینی دیکەی سەختیشی هەڵگرتبوون… بەڵام قسەی ئەکرد و بە ورە بوو. خەریک بووین هەڵی گرین، بەڵام نەمانزانی کە نایەوێ لێمان ببێتە بارگرانی. نەمانزانی و بینیمان تفەنگێ دەست دایە و بەدڵی خۆیەوە نا و کۆتایی بەژیانی سەربەرزانەی خۆی هێنا….»
کزەیەکی پڕئێش لە قووڵایی دڵمەوە هات، بێ ئیرادە بە ناخی دیرۆکێکی پڕئازاردا ڕووچووم و وەک فیلمێک ژیان و سەردەمی سەختی پێشمەرگایەتیی ئەم پێشمەرگە بەنرخم چاو لێ ئەکرد، چاولێکردنێک کە هێشتاش کۆتایی نەهاتووە…

لە ژمارەی ٧٣٣ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist