بۆمب دانانه‌وه بۆ خامنه‌یی و ده‌فته‌ری «حجا»
سه‌ید محه‌ممه‌د خامنه‌یی – برای عه‌لی خامنه‌یی- کە نوێنه‌ری یه‌که‌م مەجلیسی شووڕا بوو، له‌باره‌ی له‌سه‌رکار لابرانی به‌نی سه‌دردا، ده‌ڵێ: من کاریگه‌ریی زۆرم هه‌بوو له ده‌نگدان بۆ لابردنی به‌نی سه‌در. چوونکه له سەرەتاوە قبووڵم نه‌بوو. ئه‌و له ده‌ره‌وه ڕا هاتبۆوه. دژی ڕووحانییه‌ت و ئیمام بوو. له‌گه‌ڵ حیزبی جمهووری ئیسلامی و به‌تایبه‌تی محه‌ممه‌د حوسێن به‌هێشتی زۆر موخالیف بوو. ئه‌و وه‌ک ئه‌ندامانی نێهزه‌تی ئازادی پێی وابوو ئیمام ده‌بێ بچێته قومێ و ڕووحانییه‌ت به‌شێوه‌ی واتیکان شوێنی تایبەتیی خۆیان هەبێ. ئه‌و بیر وب ۆچوونی موسهدیقیشی هەبوو.(1)
به‌نی سه‌در بۆخۆی ده‌ڵێ: ئاغای خومه‌ینی به‌منی گوت و دوایه‌ش نووسیی: به سێ هۆ، ئه‌من له‌گه‌ڵ سه‌رکۆماریی تۆ موافیق نه‌بووم. یه‌که‌م موخالیفه‌ت له‌گه‌ڵ ویلایه‌تی فه‌قیهـ.، دوویه‌م ئه‌وه‌ی دژی ئه‌وه‌ی بووی ڕووحانییه‌ت له شوغڵی ده‌وڵه‌تیدا بێ و سێیه‌م خاوه‌نداریی تایبه‌تی (مالکیت خصوصی)ت قبووڵ بوو.(2)
لە جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٦٠دا، ناکۆکییه‌کان زۆر بەرەوسەر چوون. به‌نی سه‌در له رێکه‌وتی ٢٠ی جۆزه‌ردانی ١٣٦٠دا، به یه‌ک دێڕ نووسراوه‌ی ئا. خومه‌ینی له فەرماندەریی هێزە نیزامییەکان لابرا، که به‌م جۆره بوو.
«بیسمیللاهی ڕه‌حمانێ ڕه‌حیم
ستادی فه‌رمانده‌ریی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی!
ئاغای ئه‌بوولحه‌سه‌نی به‌نی سه‌در له فه‌رمانده‌ریی هێزه چه‌کداره‌کان لابرا.
ڕووحوڵڵا ئه‌لمووسه‌وی ئه‌لخومه‌ینی».(3)
دوای ١١ ڕۆژ، له ٣١ ی جۆزهردانی١٣٦٠ له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی درێژماوه‌ی تایبه‌تیدا و به ئاماده‌بوونی ١٩٠ نوێنه‌ری مه‌جلیسی شووڕادا، به ١٧٧ ده‌نگی موافیق، ١ ده‌نگی موخالیف و ١٢ ده‌نگی موومته‌نیع (بێلایه‌ن)، «نه‌بوونی لێوه‌شاوه‌یی سیاسیی سه‌رکۆمار» لە ٣١ ی جۆزەردان پەسند کرا. ئەو کردوە سازمان دراوە -کە پتر لەلایەن حیزبی جمهووری ئیسلامییه‌وه بوو- لەبەر هاوکارینه‌کردنی ئاغای بەنی سەدر لەگەڵ توندئاژۆیەکان، بەتایبەتی ڕووحانییەت و درێژه‌نه‌دان به‌سه‌رکوت و تهپهسهرییهکان بوو. رۆژێک دواتر دیسان هەر لەلایەن ئا. خومه‌ینی به‌م شێوه‌یه ده‌نگی مه‌جلیسی شووڕا، ڕواڵه‌تی یاسایی پێ درا.
«بیسمیللاهی ڕه‌حمانێ ڕه‌حیم
دوای زۆربه‌ی ده‌نگی نوێنه‌رانی به‌حورمه‌تی مه‌جلیسی شووڕای ئیسلامی سه‌باره‌ت به نه‌بوونی کیفایه‌تی سیاسی ئاغای ئه‌بولحه‌سه‌نی به‌نی سه‌در، ئه‌وم له سه‌رکۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌لا نا.
١ی پووشپه‌ڕی ١٣٦٠، رووحووڵڵا ئه‌لمووسه‌وی ئه‌لخومه‌ینی».(4)
ئەو کردەوەیە لە خانەی دژایەتیی نێوخۆیی چۆنیەتیی دەسەڵاتداره‌تیی ڕێژیم لەگەڵ ناتەبایی جمهوورییەت و ئیسلامییەتدا، بەرهەم هات. لە ئاکامدا، بەشی جمهوورییەت کەوتە ژێر کاریگەریی ئیسلامییەت و دەسەڵاتی سەرکۆماریش دواتر کەم و کەمتر کرا. ئەو کارە پتر زۆر جێی سەرنجە کە، لە ڕێگای بەشێک لە لایەنی جمهوورییەت کە مەجلیسی شووڕا بوو، جێبەجێ کرا.
کۆماری ئیسلامی له‌دوای ڕووداوه‌کانی ٣٠ی جۆزه‌ردان، له سێ به‌ره‌دا، شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆی ده‌کرد. به‌ره‌ی ئێران و عێراق، موجاهیدینی خه‌ڵق و سه‌رکۆماری له‌سه‌رکار لابراو، و شه‌ڕی داسه‌پاو له کوردستاندا. هه‌رچه‌ند ناڕاسته‌وخۆش له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی حیزبی تووده و فیداییانی زۆرینە (ئهکسهریهت) و ناڕه‌زایه‌تیی نیهزه‌تی ئازادی و جه‌بهه‌ی میللی و که‌سایه‌تییه‌کانی دیکتاتۆڕ نه‌ویست و له‌نێوخۆی کاربهدستانیشدا، کێشه و ململانیی تایبه‌تی و ته‌نانه‌ت شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری حیزبی (حجا) و ڕێکخراوەییش به‌ره‌ڕوو بوو.
بۆمب دانانه‌وه بۆ خامنه‌یی و ده‌فته‌ری حجا
له‌وماوه‌یه‌دا، زه‌بری زۆر گه‌وره‌ش له ده‌سه‌ڵاته پاوانخوازه‌که درا. سه‌ید عه‌لیی خامنه‌یی _ئه‌وکات نوێنه‌ری مه‌جلیسی شووڕا بوو_ له مزگه‌وتی ئه‌بووزه‌ڕ لە تاران، دەڵێن له‌لایه‌ن موجاهیدینی خه‌ڵق، له ڕێکه‌وتی 6 ی پووشپه‌ڕی ١٣٦٠ تێڕۆڕ کرا. ناوبراو نیوە ده‌ستێکی له‌و تێڕۆڕهدا، په‌ڕی. ڕۆژی دواتر ٧ ی پووشپه‌ڕ، ڕووداوێکی زۆر گه‌وره و کارێگه‌ر و خۆێناوی قه‌وما. له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رینی حیزبی جمهووری ئیسلامی له «سه‌رچشمه«ی تاران دا، بۆمبێکی به‌هێز ته‌قێندرایه‌وه و نیزیکه‌ی ١٠٠ که‌س له به‌رپرسانی ڕێژیمی تێدا کوژران و ژماره‌یه‌کیش بریندار بوون.
به‌هێشتی – وه‌ک سکرتێری حجا و به‌رپرسی ده‌زگای قه‌زایی-، ٤ وه‌زیر و چەند جێگری وه‌زیر و ٢٧ نوێنه‌ری مه‌جلیسی شووڕا و ژمارەیەک لە به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسانی ڕه‌ده سه‌رووی حجا له نێو کوژراوه‌کاندا بوون. به پێی نووسراوه‌ی «دفتر مطالعات سیاسی»، ئه‌و ڕووداوه به‌هۆی که‌سێکی موجاهیدینی خه‌ڵق به‌ناوی محه‌ممه‌دڕه‌زا کولاهی کرا. – بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی «پارول» ی هولەندی لە ١٥ ی دێسامبری ٢٠١٥ دا، لە شاری ئاڵمیرای هولەند کەسێک له‌لایه‌ن ماشێنی تێرۆری کۆماری ئیسلامییه‌وه بە ناوی عەلیی موعتەمیدی تێرۆر کرا و گیانی لێ ئەستێندرا کە هەمان محەممەدڕەزا سەمدی [کولاهی]یە.(5)
به‌ڵام به‌پێی نووسراوهیەکی دیکه: موجاهیدین ئه‌و کوشتاره‌ی وه‌ئه‌ستۆی خۆی نه‌گرتووه؛ و مه‌حکوومیشی نه‌کردووه. هه‌ر ئه‌و نوسراوه له زمانی _کەسێکی بەرپرسی موجاهیدین_ دوای ڕووداوه‌که‌ی تێڕۆری خامنه‌یی ده‌ڵێ: چه‌ند ڕۆژی دیکه کاری ڕێژیم ته‌واو ده‌کرێ، بۆیه ڕێژیم قامکی تاوان پتر بۆ لای ئه‌وان درێژ دەکا. به‌نی سه‌دریش ده‌ڵێ: سه‌رەتا گوتیان به‌نی سه‌دره. پاشان گوتیان موجاهیدینی خه‌ڵقه. دواتر گۆتیان توودهیهکانیش ده‌ستیان تێدا بووه. ده‌ستی ده‌رکیش له‌و ڕووداوانه‌دا هه‌میشه هه‌یه! که‌سانێکێش له‌نێوخۆی ده‌سەڵاتداران ده‌ڵێن: کاری به‌یتی ڕێبه‌ڕی بووه و له‌ژێر ڕێنوێنیی ره‌فسه‌نجانی ئه‌وکاره کراوه. بۆیه ئه‌و و ئه‌حمه‌دی خومه‌ینی پێش ته‌قینه‌وه‌که له‌وێ ڕۆیشتبوون.
ئه‌م ڕووداوه زه‌برێکی زۆر کاریگه‌ری له رێژیم دا. بەڵام دەسەڵاتداران، چیرۆکی ٧٢ که‌سی کهربلای زه‌مانی حوسێنیان لێ دروست کرد. _ له‌وانه‌یه بوونی ناوی محه‌ممه‌د حوسێنی به‌هێشتی وه‌ک به‌رزترین پله‌ی ده‌سه‌ڵات له‌نێو ئه‌و ده‌سته‌یه، بیانوویه‌کی باش بۆ هاوشێوه‌ی دروستکردنی ئه‌و ڕووداوه بێ- بۆیه جه‌وێکی زۆر پڕ لە ڕق و قین و تەنانەت خوێناوی چ له شه‌قام و گه‌ڕه‌که‌کانی تاران و هێندێک له شاره‌کان و چ له زیندانه‌کاندا، وهڕێخران. ڕێژیم خۆی به مه‌زلووم و حیزب و ڕێکخراوه دژبه‌ره‌کان، به‌تایبه‌تی موجاهیدینی خه‌ڵق -دژبه‌ری نوێ_ی به زاڵم له قه‌ڵه‌م دا و ئه‌و ڕووداوه‌ی کرد به تەوه‌رێکی نوێی سه‌رکوت و ته‌په‌سه‌ری له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا.
سەرچاوەکان
١- ناگفتهها دربارهء عزل بنی صدر، مرکز انقلاب اسلامی .
٢- باز خوانی غائلەی ١٤ اسفند، یوتیوب.
٣ و ٤-کتاب خاطرهها،ج اول، تألیف محمد محمدی ری شه‌ری، انتشارات مرکز اسناد انقلاب اسلامی، چاپ دوم، زمستان ١٣٨٣.
٥- سایت وی او ای VOA) ) ، خرداد ١٣٩٧، روزنامەی هلندی: فرد کشتە شدە ، عامل بمبگزاری در حزب جمهوری اسلامی در سال ٦٠ است.
لە ژمارەی ٧٣٣ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)