1)زیاتر له 18 مانگه که دانوستانه ناوکییه‌کان ده‌ستی پێکردۆته‌وه و هه‌نووکه وه‌ک ده‌گوترێ له دوایین وێستگه‌ی خۆی دایه. دوای هاتنه‌سه‌رکاری حه‌سه‌نی روحانی رێکارێکی نوێ له پێوندیی له‌گه‌ڵ پرسی ناو‌کی گیرایه‌به‌ر که له لایه‌ن رێبه‌ریی کۆماری ئیسلامییه‌وه، به «نه‌رمی نواندنی قاره‌مانانه« ناوزه‌د کرا. ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی خرانه سه‌ر ئێران، له‌پاڵ کۆمه‌ڵێک هۆکاریی پێکهاته‌یی‌دا، ئێرانیان تووشی قه‌یرانێکی ئابووریی قووڵ کرد. به چه‌شنێک که مه‌ترسی له سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران(بیخوێننه‌وه مانه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی) دروست کرد و ئێرانی ناچار کرد که به جیددی بچێته نێو پرۆسه‌ی دانوستانه‌کانه‌وه. ئه‌وه‌ی که خامنه‌یی ده‌ڵێ: ئامانجی ئێمه له دانوستانه‌کان لاچوونی گه‌مارۆکانه، راستیی ئه‌و ئیدیعای سه‌ره‌وه ده‌سه‌لمێنێ. ئێران ناچار بووه که له زۆر هه‌ڵوێستی پێشووی پاشه‌کشه بکا و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌یه‌کی زیاتر له چوارچێوه‌ی «ئێن پی تی» له سه‌ر به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی قبووڵ بکا.
نیگه‌رانی ئێران ئه‌وه‌یه که ده‌قی رێککه‌وتنه‌که به شێوه‌یه‌ک فۆرمۆله بکرێ که ده‌ره‌تانی بیانووپێگرتن و هه‌ڕه‌شه له ده‌ست لایه‌نی 5+1 دا بهێڵێته‌وه، بۆیه ده‌یه‌وێ ده‌قی رێککه‌وتنه‌که به شێوه‌یه‌ک دابڕێژرێ که ده‌ره‌تانی خوێندنه‌وه‌ی جیاواز نه‌هێڵێته‌وه. به پێی مه‌نتقی هێز له پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌ته‌وییه‌کان‌دا زۆرتر خوێندنه‌وه‌ی زلهێزه‌کانه که دواجار ده‌سه‌پێنرێ و کاری پێده‌کرێ. ئه‌و که‌سانه‌ی له روانگه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وییه‌وه له پرسه‌که ده‌ڕوانن به‌دگومانن له‌وه‌ی که ئه‌مریکا بیه‌وێ پرسی ناوکیی ئێران به ته‌واوی چاره‌سه‌ر بێ. پێیان وایه که ئه‌مریکا له پرسی ناو‌کی وه‌ک ئامرازێکی زه‌خت بۆ سه‌ر ئێران که‌ڵکی وه‌رگرتووه و له‌مه‌و به‌دواش هه‌وڵ ده‌دا به شێوه‌یه‌ک ئه‌و ئامرازه له ده‌ست خۆیدا بهێڵێته‌وه. بۆیه ئێران ئه‌گه‌ر بۆ لاچوونی مه‌ترسیی ئه‌منییه‌تیی گه‌مارۆکان هاتۆته نێو پرۆسه‌ی دانوستانه‌کانه‌وه، زۆرترین هه‌وڵی خۆی ده‌دا که له رێگه‌یه‌کی دیکه‌وه مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دروست نه‌بێ. هه‌موو ئه‌و مقۆمقۆیانه‌ی سه‌باره‌ت به پرۆتۆکۆلی ئیلحاقی و پرسی سه‌ردانی ناوه‌نده ناو‌کی و گوماناوییه‌کان له ئارادان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا شی ده‌کرێنه‌وه.
به پێی زۆر نیشانه و داتا، ئه‌گه‌ری زۆره که له کۆتایی ئه‌م خوله‌ی دانوستانه‌کان، رێککه‌وتنێک بکرێ. ئیراده‌ی دوولایه‌ن، ئه‌و وه‌خت و تێچووه‌ی که له‌م 18 مانگه‌ی دانوستانه‌کاندا ته‌رخان کراوه، پێویستیی که‌موزۆری دوولایه‌نه‌که به رێککه‌وتن، ئه‌و رێگه‌ی تا ئێستا بڕیویانه و ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی تا هه‌نووکه له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌ده‌ست هاتوون و ده‌ره‌نجامه نه‌رێنییه‌کانی شکستی دانوستانه‌کان، له‌و نیشانه و داتایانه‌ن که باسی کرا. ئه‌گه‌ر دان و ستانه‌کان بۆ ئێران تا راده‌یه‌ک جێی قبووڵ بێ و بتوانێ بۆ لایه‌نگرانی پاساوی بدا و له روویه‌کی دیکه‌وه وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن مه‌ترسییه‌کی گه‌ورتر له گه‌مارۆکان، رووبه‌رووی ئێران نه‌کاته‌وه، رێککه‌وتن ده‌کرێ.
2)ئه‌و دانوستانانه، وتووێژن له ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا و له‌گه‌ڵ «ئه‌مریکای دوژمن» و هێزگه‌لی دیکه‌ی جیهان. له‌م ماوه‌ی دوایی‌دا له فه‌زای سیاسیی ئێران‌دا باسی وتووێژێکی دیکه‌ش له ئاستی سیاسه‌تی نێوخۆیی‌دا ده‌کرێ. له‌و «به‌ربانگه سیاسییه‌ی» که له لایه‌ن حه‌سه‌ن روحانی پێکهات پێشنیاری «وتووێژی نه‌ته‌ویی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی دا» له لایه‌ن غولام‌حوسێن که‌رباسچی سکرتێری حیزبی کارگوزارانی بنیاتنه‌ر، کراو له لایه‌ن ریفۆرمخوازانه‌وه پێشوازیی لێ‌کرا. قسه‌که‌یان ئه‌وه‌یه مادام که ده‌توانن له ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا و له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ده‌وڵه‌تانی دیکه وتووێژ بکه‌ن بۆچی له ئاستی نێوخۆیی و له نێوان باڵه‌کان و ره‌وته سیاسییه‌کاندا ئه‌و وتووێژه ناکرێ!
له ئێران‌دا کۆمه‌ڵێک که‌لێن، له‌وانه: که‌لێنی نێوان ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه، که‌لێنی نێوان باڵه‌کان و فه‌زایه‌کی سیاسیی دوالیستیی هه‌یه. به هۆی ئه‌وه‌ی که به‌ستێنێکی دێموکراتیک بۆ ته‌عامول و لێکتێگه‌یشتن و کێبه‌رکێی سالم له نێوان بۆچوونه سیاسییه جیاوازه‌کان له ئاردا نییه، چه‌شنێک دوژمنایه‌تیی سیاسی هه‌یه و باڵێکی دیاریکراو به پشت به‌ستن به رانت و ئامرازه حاکمییه‌تی و ئه‌منییه‌تییه‌کان، ده‌یه‌وێ یاریی سیاسی به شێوەی سفر و یه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رێ و ره‌وتێکی سیاسی بسڕێته‌وه. له روانگه‌ی ریفۆرمخوازانه‌وه فه‌زای سیاسیی ئێران له رابردوودا هه‌ندێک برینی هه‌ڵگرتووه و پێویسته به وتووێژ ساڕ‌ێژ بکرێن.
له ئێران‌دا به هۆی لاوازیی فه‌زای گشتی و نه‌بوونی ده‌ره‌تانێکی جێگیری وتووێژی عه‌قڵانی، تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی بوونی نییه. ئه‌مه‌ش له‌و هۆکارانه‌یه که وایکردووه تا ئێستا کۆده‌نگییه‌کی پێویست له سه‌ر پێناسه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و ئامرازه‌کانی هێز و روانین بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و، به گشتی ئه‌رکه‌کانی حکومه‌تداری پێک نه‌هاتبێ.
به هۆی نه‌بوونی چه‌ند حیزبی سیاسیی به‌هێز و گشتگیر که خاوه‌نی به‌رنامه و مه‌رامنانه‌ی روون و دیاریکراو بن، چه‌شنێک ناڕوونی له فه‌زای سیاسی‌دا بوونی هه‌یه ئه‌مه‌ش وایکردووه که باڵ و ره‌وته سیاسییه‌کان له‌نێو خۆیاندا له سه‌ر به‌رنامه و ئیستراتیژیه‌کی کۆنکرێت ساغ نه‌بن و به‌م هۆیه‌شه که شاهیدی ده‌نگی جیاواز و ته‌نانه‌ت ناکۆک به‌یه‌ک له هه‌رکام له باڵه‌کانین. ئه‌مه‌ش کۆسپێکی به‌رده‌م ئه‌و وتووێژه‌یه که بۆته جێی باس.
فشاری گه‌مارۆکان و ده‌ره‌نجامه‌کانی بۆ سه‌ر ئابووریی ئێران، کۆماری ئیسلامی ناچار کرد له ئاستی ده‌رەوه‌دا مل بۆ وتووێژ بدا، پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌و هێزه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا هه‌یه که ره‌وتی زاڵی نێو سیستم ناچار به وتووێژ له ئاستی نێوخۆی‌دا بکا؟!
لە ژماره ٦٥٩ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه